پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

Danial.S.R.4 04-29-2013 03:52 AM

شنه فتم دوور با له یل زوکامشه ن... دوشواری بالای نو نه مامشه ن... هه‏ ‏ناره‏ که ی دل پر جه دانه ی ئیش... پیشیای کوره ی ناری عیشقی ویش...‏ ‏‏‏ ‏‏ ‏‏ ‏‏ ‏‏ ‏‏ ‏‏ ‏‏ ‏‏ ‏‏ ‏‏ ‏‏ ‏‏ ‏‏ ‏‏ ‏‏ ‏‏ ‏‏ ‏‏ ‏‏ ‏‏ ‏‏ ‏‏ ‏ ‏ ‏‏ ‏‏ ‏‏‏ ‏‏ ‏‏ ‏‏ ‏‏ ‏‏ ‏ ‏ ‏ ‏ ‏ ‏ ‏‏ ‏ ‏‏ ‏‏‏‏ ‏‏ ‏ ‏‏به ‏مه ودای موژگان سوراخش که رو... به گه رمی نیشان ده ماخش ده رو... ماموستا مه وله وی‏(مه عدوومی‏)‏ ‏‏ ‏‏ ‏‏ ‏‏ ‏ ‏

behnam5555 05-25-2013 08:40 PM



پاییز


گەڵا گەڵا گەڵا بوو
دار لە پشتی، قەڵا بوو
جوانیی خۆی لێ بەڵا بوو
دابــڕاو و هەڵوەدا بوو

گەڵا گەڵا هێما بوو
دڵی لە دار جێما بوو
بوخچەی ماچی پێمابوو
خشپەی مەرگی تێنا بوو

گەڵا گەڵا شێواوە
شەیدای تنۆکێ ئاوە
هیوای بە دار نەماوە
بارانی دڵ خنکاوە


گەڵا گەڵا گەڵایە
بوغزی چاوی لە بایە
فرمێسکی خۆی تەمایە
کەچی ئەویشی نایە

گەڵا گەڵا بێبەشە
ئاوارە و بێ لانەشە
گەبجاڕی مەست و نەشە
دەیهاڕن ورد و، هەشە

گەڵا گەڵا دیلە وا
لەشی ماندووی ئەبا با
نە گازەندە نە هانا
هەر کەس دەیبا با بیبا

گەڵا گەڵا مات ئاسا
بە چارەنووس دا نووسا
لەشی ویشکی دڵ خووسا
بە دوا وتەی دا نووسا

گەڵا گەڵا گەڵایە
گەڵا لە پشتی بایە
گەر خاك و ئاوی بایە
چ خێرە ئەم هەڵایە.


behnam5555 05-25-2013 08:43 PM


به‌ وشه‌ت بم!
که‌ شه‌و بێ‌و، شه‌م نه‌بێ.
جا په‌پووله‌ی حه‌زم، مێشه‌کوێـره‌ی به‌
پرته‌وبـۆڵه‌ بێ.
ھەنگاوی وەجاخ كوێـر، زگ پـڕی پێ
بێ.
رێگا مشكلۆزمەی پێڵاو،
كە دارەتـێلی وەفا، كەنكەنەچی بە زەبر
و تۆڵە بێ.
جا بۆ هه‌ڵکێش و داکێشی ھەناسێکت
تا سەر پڵیتە بم.
جا شین ببمەوە له شینایی
داگیرسانت
با ھەر تڵیتە بم ... .


behnam5555 05-25-2013 08:45 PM



بە هەناوی من چاوی ڕشتووە خاتوون
لێوی سووری خوێنمی مشتووە خاتوون
بۆیـە لە نیگاری وی دا خۆم دەبـینم
بە ئەشکی شەوانەم خۆی شوشتووە خاتوون

***

باخی سینەت هـەناری داوە لێم
دەستەمۆی کردم، باخەوانی وێـم
بێشکەی دار خاکە ئەگەر ویشکیش بێ
بەژنت پێخەفـێکە بــڕواە پـێم

***

کراوە دەرکەی دڵ، نەکراوە پێـم
دەرکەوانی ئەم رازە بم و بێـم
تەمەن فڕکەی دێ و منیش هەر وا دێم
نەیەم چیم بکەم بە هاتن فێرە پێـم

***
بێشکەی دار خاکە ئەگەر ویشکیش بێ
بەژنت پێخەفـێکە بـڕواە پـێـم ... .

behnam5555 05-25-2013 08:53 PM


پرچەکانم



به ڵام من هه رگیز پرچەکانم نابن به شیعر
پرچەكانی من ته نیا ده زانن دوو ماری برسی بن
ته نیا دەزانن له سەرشانم سەمای گریان بکه ن...
سه مای مەرگ ...
مه رگ چەند كەسە !
هەموو شەوێك خۆی دەكات بە شەو...
شه و ئاوادەبێ!
هەموو رۆژێ خۆی دەكات بە رۆژ،
من لە خۆیدا ئاوا دەكات


کمند عزیزی

behnam5555 05-25-2013 08:54 PM


سنوور ، عەشق ، ژیان



ئای چەندم حەز لەسنوورە
سنورربەرەو تۆم رادکێشێ
سنوور لەهەرچی غەیری تۆیە دەم رەوێنێ
سنوور یانی عەشق
عەشق یانی بۆنی عارەقەی شەرمی تۆ
شەرم یانی کوڵمی سووری تۆ
وەکوو سێوێکی سوور
کە تامی ژین ئەدا
ئای چەندەم حەز لەسنوور
سنوور یانی ژیان


؟




behnam5555 05-25-2013 08:56 PM


شێعرێکی جوان لە هاوری کاک عەبدووڵا گولابی

ژینی سه‌گ و مه‌رگی گورگ

گورگی ئازاده به شێوازی سه‌گان
دیاره قه‌ت نایه‌نه به‌ر ده‌رکی به‌گان
شه‌ودره‌نگانه گه‌لی سه‌گ ده‌وه‌ڕن
گورگی سه‌حرایی ده‌گه‌ڵ سه‌گ له‌شه‌ڕن
سه‌ربه‌زستانه ده‌لوورێنێ بااااااا
ڕووحی گورگانه وه‌دی‌دێنێ بااااااا
دنه‌دانی هه‌وه‌سی ده‌شت و ده‌ره
سووڕی سه‌رمایه هه‌وه‌س قه‌سته‌سه‌ره
با هه‌ڵیکرد و چرا کووژاوه
ئاگری چاوی گورگ گیرساوه
که‌وته چاڵاوی شه‌وی سێحراوی
نووری ئه‌ستێره له سیله‌ی چاوی
وێده‌چێ دواهه‌لی بۆ ڕه‌خسابێ
مه‌رگه‌ده‌م تاوی له چاوی دابێ
تۆفی تۆفانه هه‌وا ده‌شکێنێ
کفری شه‌و که‌فری چیا ده‌ردێنێ
ده‌رده‌ڕێگایه ته‌زووی پێدادێ
سه‌ری زۆر دووره‌ڕنووی پێ دادێ
گورگ و ده‌ر پێکه‌وه ژیاون به‌رزن
قه‌ت به زستان و ته‌زوو ناله‌رزن
پێ‌به‌پێی باوه گورگ غاری‌دا
ده‌شتی جێ هێشت و له ڕێی شاری دا
بیری کربۆوه له ساڵانی پێش
له ده‌می سه‌ردی هه‌واڵانی پێش
له ته‌ژی ده‌رد و ژیانی ده‌ره‌وه
له چه‌کی که‌‌چ‌ڕه‌و و ڕێی کۆچه‌ره‌وه
بۆ چی ڕۆڵه‌ی ده‌ر و کێو وا ده‌مرن
تا به که‌ی بۆسه له خێڵی ده‌گرن
تا به که‌ی ژینی به یه‌ک شێوه؛به‌ڵام
به‌ هه‌زار شێوه مه‌رگ بێ بۆ لام
دڵی پڕپڕ له گڕی هێز و بڕی
به ڕه‌مۆکی دڵی ده‌شتی ده‌بڕی
وا ده‌چوو ده‌شتی له به‌ر پێ ده‌خزی
ده‌ستی ئه‌ستێره بوو چاوی ده‌دزی
شه‌و که دوو به‌تڵی شکا بوو له قه‌رار
هاته به‌ر چاوی گورگ دیمه‌نی شار
گه‌ی به جێگایه به‌رز ڕاوه‌ستا
هه‌ندێ دانیشت و حه‌ساوه و هه‌ستا
سه‌یره ئه‌و سه‌یره هه‌بوو نه‌ی‌دیبوو
ئاسمانی به سه‌را باریبوو
گرشه‌گرشی ده‌چرا بوو ده‌ی‌دی
ئاسمانێکی چیا بوو ده‌ی‌دی
دیمه‌نێکی له خه‌وی ڕه‌نگاڕه‌نگ
شاری داگرتبوو خه‌وێکی بێ‌ده‌نگ
حاڵی ناموو بوو سه‌راسه‌ر گیانی
به کزی ده‌ور و به‌ری خۆی ڕوانی
پێی بزاوت و ‌قه‌ده‌مێ چوو پێشێ
تۆ بڵه‌ی بێتوو که‌سێ بیکێشێ
که‌م‌که‌مه باری له‌شی لێ بوو سووک
وه‌ک ته‌واو بێ شه‌وی تاریک و تنووک
ورده‌ ورده به سه‌ری په‌نجانی
ڕۆی به جۆرێ که زه‌وی نه‌ی‌زانی
کتوپڕ حورمه‌تی بێ‌ده‌نگی شکا
به حه‌په‌ی بۆره‌سه‌گی جه‌نگی شکا
حه‌به‌سا و په‌نجه و پێی لێ ون بوو
سه‌‌گ له سه‌رما پتریش دوژمن بوو
بۆنی گورگێکی گڕی برسی دڕ
لووتی هه‌ش‌نۆده سه‌گی کربوو پڕ
گورگه بۆ شاری مه‌ترسی زۆره
دوژمنی وه‌ک سه‌گی برسی زۆره
بێته نێو شاری زگی هه‌ڵده‌دڕن
گه‌ر نه‌یه باشه له دوور پێی ده‌وه‌ڕن
گورگه هه‌ستی به دنه‌ی ژینی کرد
به سه‌ری مه‌رگه‌وه ڕوانینی کرد
دوور له یارانی به ته‌نیا مابوو
ڕووحی ژینێکی له ته‌نی‌یا مابوو
ته‌مه‌نێکی که‌می بۆ مابۆوه
ژینی به‌ردینی ده‌دی؛ توابۆوه!
خۆی به خۆی وت ئه‌وه دوایین ڕاوه
پشته‌وه‌م مه‌رگه له پێشم داوه
گورگم و خوومه‌ به‌ره‌و پێشه‌وه چوون
له دڵی ده‌رده‌وه تا ئێشه‌وه چوون
عاده‌تم خواردنی خوێنی جه‌رگه
تۆبه له‌و ژینه به ته‌نیا مه‌رگه
شاری ڕه‌نگی نیه‌تی یه‌کره‌نگی
ده‌نگی سه‌گ زاڵه له سه‌ر بێ‌ده‌نگی
باشه خۆ به‌و شه‌ڕه داده‌م لاده‌م
که‌وته قۆپی شه‌ڕ و خۆی پێ‌داده‌م
سه‌گی خوێڕی که غه‌یانی‌کارن
دوژمنی ده‌شتن و دۆستی شارن
با بزانن ڕه‌گه‌زی سه‌حرایی
نافرۆشن نه‌به‌زی و ئازایی
چه‌شنی تۆفانی شه‌وی زستانی
سینه لێوڕێژی دڵی تۆفانی
گه‌وره‌یی ده‌شتی له سه‌ر پشتی بوو
قه‌وه‌تی کێوی له نێو مشتی بوو
نه‌یده‌دی هیچ و نه هیچیشی ده‌بیست
مه‌رگ و ژین هه‌رچییه،کامیانی ده‌ویست؟!
چه‌ق و لووری ده‌سه‌گی پڕئازار
خه‌به‌ری دا به هه‌موو خه‌ڵکی شار
شاره‌داریش به ده‌می خه‌و هه‌ستا
هاته به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌ی ڕاوه‌ستا
سه‌گی زۆر دڕدڕ و باش‌باشی دی
گورگی خوێناوی به ته‌نیاشی دی
په‌رده‌که‌ی گرت و بڕێکی لادا
پێکه‌نی و باقه‌سمێڵی بادا
چوو له سه‌ر تاقه تفه‌نگی هێنا
تا پڕی کرد و فشه‌نگی تێنا.....
گورگه دوایین بڕه‌که‌ی تێده‌په‌ڕی
خوێنی تێ‌زابوو نیگاهی له شه‌ڕی
پڕی چاوی قسه بوو؛ ئاوا بوو
تاوی ژینی له نیگا ئاوابوو

عه‌بدوڵڵا گولابی-
مهاباد-١٣٨٢



behnam5555 05-25-2013 08:59 PM


لاده لاده لا.. له چکه ته سکه که سکه که ت


(به یادی یاری کۆچ که ردوو)


یاره ژیکه لانه که م گۆلم
به هه رنیگایه مه و جی چاوه مه سته که ت ده چیته ناو دلم
هه ر به گویی دلم ،گۆی ده گرمه گرفه گرفی شیعره ئاگرینه که ت
شیعره ریک وپیک ترینه که یی به تاو و تینه که ت
هه ر به چاوی دل ده روانمه دیمه نی ئه وینه که ت
تو ئه وینمی
ریک وپیک ترینه شیعری تاکو ئیسته ، هه ل نه به ستروای ژینمی
توهه لوی خه یالی هه لفرینمی
هه رده که ومه سه ر هه وا به هه لفرینه که ت
به جازیبه ی ره وه ندی تیپه رینه که ت
به شیعری بالی چه نده ره نگی تاوسی خه یال
به خویندنه وه ی سروودی مه رگی کورپه نازه نینه که ت
مه رگی کورپه نازه نینه که ت ، لاده لاده لاده..... له چکه ته سکه که سکه که ت
خوشه ویسته که م ،عه زیه که م ،گه زیزه که م :
تاقه روله جوانه مه رگه که یی به هاری کورت !
روله خوشه ویسته که یی ته لان وکیو چه م
تو هه زار ئایه تی ،له کانیاوی پر له ئاو خیزه که م ،له کاتی تونیایه تی
به چه شنی بیری به رزه فر ،بی سنوو ر و بی نه هایه تی
تو قیامه تی
دل ستین و دل رفین و خه و ره وینمی
تو ته واو نوینی عه شقی پاک و خه م ره وینمی
تو په ل ونه مامی راوه شینی باخی باده هینمی
تیکه لاوی گوشت و پیست و ئیسک و خوینمی
خوینی وخوینه که م
هیچ وه بیرته ،
ئه و ده مه ی که که وتمه جه غزی
که سکه که سکی چاوه مه سته که سکه کانی پرله سیحری جوانی تو ؟
بومه مه ستی مه ست و سیحری سیحری چاوه مه سته کانی تو؟!
ده ستی خوم بری !
ده ستی خوم بری به به ژنی بالی شیعری ئالی ،ته م نیشانی تو
بویه کورته ده ستی ئه من و خوین ده باری هه ر له هه وری ئاسمانی مانی تو !
جوانه بووکه که که :
هه ر هه نووکه ، ده م هه وی که بیمه جی ژوانی تو
مه رگی کورپه نازه نینه که ت ، لاده لاده لاده له چکه ته سکه که سکه که ت
ها تروسکه که م !جامی پری شه رابی شه وقی شیعری شه و شه وه
به ونیگایه پاکه مه نده یه ت
وه سوه سه ی دلی پرم هه لاهه لاکه ببیه شیعره که م
ببیه شیعره که م
تا که روشنایی خاته هه وری دل ،بروسکه که ت
تا ره ها بی گولپه ری خه یالی ناسکی تاسکه تاسکی ئاسکی باسکی بسکه که ت
لاده لاده لاده له چکه ته سکه که سکه که ت


قاسم مۆئەییەدزادە



behnam5555 05-25-2013 09:01 PM


ساقی


ساقیا بادەم دەوێ بادەم دەوێ
تاڵە ئەمما دەم هەوێ با دەم هەوێ

تاڵ ئەگەر ئەزمونی ناسۆری نەبا
شیرینە چونکە حیجابی لا دەبا

لادەبا پەردەی درۆ ، با لادە لا
بەسیەتی ساقی درۆ و دەرد و جەفا

شیری دوو رووی و جەفا جەرگی بریم
ئێشی هوشیاری وەها هەستی دریم

ساقیا ئەمشەو لەگەڵ با بادە بم
نامهەوێ عاقڵ کە تەنیا سادە بم

سادە بم با سادە بم با سادە بم
هەر بە تەنیا خۆم بم و دێوانە بم

چەندە خۆشە شەو لە باوەش بادەدا
خۆزگە رۆژگارم هەمیشە سادە با

بێژەری ژانی دەروونی خەستەمە
ساقیا سارێژی زامم حەستەمە

تۆزێ ئێشی زامی جەرگم کەم دەکا
بۆ دەمێ ساقی پیاڵە خەم دەبا

تازە عاجز بووم لە دەرمانی تەبیب
تازە نابیسێ هەناسەی من حەبیب

من کە دەمرم ، ساقیا با بادەبێ
نەم نەمە تەسکینی زامە ،با،دەبێ

شاهو حسینی



behnam5555 06-16-2013 04:58 PM

شعری پیره هلو
 

شعری پیره هلو
http://www.focusonnature.com/baea_q3h1068.jpg



شعر پیره هه لو:

پاییزه دار و ده ون بی برگه
دل په شوکاوی خه یالی مه رگه

هه ر گه لایی ک که له داری ک ده وه ری
نوسراوه یه که به ناخوش خه به ری

تاو هه ناوی نیه وا مات و په شیو
له شی زاماری ده کیشیته نه شیو

روژپه ره سارده کزه ی بای زیریان
کاته بو ژینی له دست چو و گریان

دلی پر بو له په ژاره و له دلو
ژینی خوی هاته وه بیر پیره هه لو

به قسه خوشه مه ترسی مردن
تاله ئه و هه ستی به مردن کردن

کاتی کوچ کردنه وختی سه فه ره
داخه که م سه ختی نه مانم له به ره

هه ر بینا هات ئه جه ل و من مردم
با له شیوی ک په ر و بالی بردم

تو بله ی پاشی نه مان ژینه ک بی؟
بو له شی سارده وه بو تینه ک بی؟

تو بله ی ئه و خه وه هه ستانی بی؟
یا نه ئه و قافله وه ستانی بی؟

مرگه دی و دوا به هه موشت دی نی
هه مو ئاواتی له دل ده ستی نی

پاشه روکه یه کی بکم له و باخه
تاکو بال و پری من پرداخه

هر بروم نابه لد و بی سه رو شوین
دیار نیه خیلی هه لویان له چوین

شارزای ریگه ی مردن کیه؟
چیه ئه و منزله کوینی جیه؟
نامه ریبواری که لی هات و نه هات
چاره کم به شکو ئاوا هات و نه هات

خوی به خوی کوت که ده چم بو لای قه ل
که ی خودای پیر و به بیری گه لی مه ل

هه لفری راوکه ری زالی که ژ و کیو
له چیای به رزه وه روی کرده نه شیو

که و ته ئه و ده شته له ترسا ته ق و ره و
ده ر پری کورکور و کرمایه وه ک که و

هاته لای قه ل به کزی و بی وازی
قه ل کوتی مامه هه لو ناسازی؟

کوتی قالاوه ره شه ی پز کورم
پیرم و پیه له لیوی گورم

باخی ژینم به خه زان ژاکاوه
کاتی مه رگه و عه جه لیش ناکه وه

پیم بلی چونه که تو هه ر لاوی
زور به سال پیری به لام چا ماوی

هیزی ئه ژنوم نیه بال بی هیزه
هه مو گیان داری ژیان پاریزه

قه ل کوتی باشه که گوی را دیری
په ندی من پاکی به دل بس پیری

ئه و ده مه ی بابی به هه شتی من مرد
دور له تو درد و به لای ئیوه ی برد

په ی کوتم روله ئه وه ی زار و نه زار
هه یه تی درد و نه خوشی به هه زار

دیق و زردویی و ئاهو و ورهه م
به گژه ی بای به قه وت دین به ر هم

گوشتی که و چه نده که تام داره به ناو
هه نگ و هالاوی ده هنویته هه ناو

تاوه سی بیر و خه یال سرده که وی
که له گور که و تی وه ها در ده که وی

پین و پالی که له پالی دی یه
منزلی نوکه ری خوتی لی یه

که ره توپیو که لاکی گویلک
هه لمی دل رونکه ره وه ی سه گویلک

پیکه وه چینه بکه ین له و په ینه
بوی سنیر مه رحه می بیر و زینه

ول به وه چه نده به معنا قوله
مه ثه ل و گفتی قه دیما قوله

بیکه سه ر مشقی ژیان ئه و ئیشه
هه ر له سه ر داری نه وی هه ل نیشه

هاته وه بیری هه لو رابردوی
پاکی بوژانه وه یادی مردونی

گول کرا رایه خ و پایه ندازم
چه نده ئاژوا له شی کیو ئاوازم

چه نده روانه مه زه وی له و بانه
کیو و ده شت له و سه ره وه چه ن جوانه

چه ن چکوله ن په له وه ر له و به رزه
ئاخ که چه ن خویری گره ئه م ئه رزه

چه نده راوی که و که و بارم کرد
دژمنی تاقه نیشم قارم کرد

کولکه زیرینه وه کو طاقی زه فر
ئاسمان بو منی به ست کاتی سه فر

هه و ته وانان بو مدالی شه ری من
چه نده شوراوه به خوین شاپه ری من

ئه ستا بو وا ره به ن و داماوم؟
من هه لو، چاو له دمی قالاوم؟

ساکه و کاره وه ها ساکاره
مرگه میوانی گه دا و خون کاره

ه وری ئاسمان بی خلاتم باشه
باله شم خاکه پکیشن باشه

کوتی وا شینی دریژ پیش که شی خوت
گوشتی منداره وه بو هه ر به شی خوت

"ژینی کورت و به هه لویی مردن
نه ک په نا بو قه لی رو ره ش بردن

لای هه لوی به رزه فری برزه مژی
چون بژی شرطه نه وه ک چه نده بژی"


شاعر:سواره ایلخانی زاده


اکنون ساعت 05:04 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)