![]() |
"میوانداری"
|
چُــوَگــــَم
|
|
هاورئم
|
|
|
به ره‌و موکوریان
به ره‌و موکوریان شه‌وه، تاریکه، کش‌و ماته زه‌وی که‌و ته‌خه‌و کێوی،که‌وی، دار‌و ده‌وی توته‌ک و گۆین‌و کوند و شیاران روژ و چانیانه به‌شه‌و پڕ کارن له‌و هه‌موو جانه‌وه‌ره‌ی وه‌رده‌که‌وێ نازه نینیش هه‌یه لای لایی ده‌وێ شنه بای وه‌رده گوڵاو ئه‌پژێنێ پێی سێپراوه گه‌ڵا راژێنێ خۆرخۆری ئاوه له‌به‌فری سه‌رکه‌ل خۆش هه‌وای تێکه ڵه زه‌نگی سه‌رگه‌ل سه‌گ به‌ده‌م پرخه‌وه ده‌م‌ده‌م ده‌مڕێ له‌خه‌وا دیویه گورگ به‌رخ ئه‌دڕێ بۆق له‌سه‌رنوێنی قوڕین قیڕه ی دێ سیسره ژێتاری شڕه‌و سیڕه ی دێ جار‌و باره‌ش که‌ڵه شێر ئه‌خوێنی بانگ له ئه‌ستێره ئه‌کا بیدوێنێ ئاگری شوان ئه‌گڕێ له‌و دووره بووکی خێوی شه‌وی تارای سووره گه‌شن ئه‌ستێره چ به‌رزن، چ نه‌وین گشتی پێت وایه ئه‌وینداری زه‌وین زۆر به‌پارێزه‌وه هه‌ست راده گرن به هومێدێکه‌وه چاو داده گرن مانگ ئه‌وا تازه له‌ئاسۆ ده‌ردێ کومه‌ڵێ هه‌وره سپیلکه‌ی به‌ردێ وه‌ک منالی کزی باب ئاواره چاوه‌ڕێ بوون وه‌گه‌ڕێ دووباره وا ڕه‌وی مژ له‌به‌ر ئه‌و پێواره گه‌ش‌و روون بوونه‌وه به‌دیداره به‌له‌زو هه‌ڵپه هه‌موو زۆر به‌ده‌ون هێندێ پێش‌ڕه‌ون بڕێ دوائه که ون گش به‌ره‌وپیری ئه‌چن زوو بگه‌نێ مانگ‌له‌خۆشیان‌ده‌گری‌و پیش‌ده‌که‌نێ دیمه‌نی روون و جگه‌ر سووتاوه ئاگری دووری به‌تین و تاوه یه‌ک یه‌کی گرتنه ئامێز روو خۆش هه‌وریه هه‌ورو له‌سه‌ر به‌ش کردن چاک‌و‌خۆشی له‌گه‌ڵ ئه‌ستیران‌کرد که‌وته خۆ داوه‌تێ، دڵ بزوێنه شه‌وه کی و بولبوله ئه‌چریکێنێ تا به لاوک دڵی گوڵ بستێنێ ده‌ئه‌توش هه‌سته خه‌یاڵی خاوم من ئه‌گه‌ر تۆم نه‌بێ زۆر داماوم له‌م هه‌ژار خانه‌یه بمهێنه ده‌رێ بمبه ده‌شت‌و ده رێ بمگێره سه‌رێ ده‌ست‌و بردێ شنه‌بام بۆ زین که جێم ده‌گه‌ڵ خۆت له‌هه‌یف دابین‌که سه‌یری خاکی موکریم دێ به دڵا تا نه‌چوین خۆم‌و دڵ‌و تۆش به‌گڵا سه‌رێ هه‌ڵبێنمه‌وه له‌و مه‌ڵبه‌نده گه‌رچی له‌ش دووره له‌وێ دڵ به‌نده ماموستا هه ژار |
عاشقی بێ‌دڵ ده‌ناڵێ، مه‌یلی گریانی هه‌یه بێ‌شکه هه‌وره تریشقه تاوی بارانی هه‌یه چاوی من ده‌م‌ده‌م ده‌رێژێ ئاوی ساف و خوێنی گه‌ش دا بڵێن ده‌ریای عومانه دوڕڕ و مه‌رجانی هه‌یه په‌رچه‌می ڕوو داده‌پۆشێ، پێچی زوڵفی پێچه‌یه دا به ڕۆژیش پێی بڵێن شه‌معی شه‌بوستانی هه‌یه ئاسمانی حوسنی مه‌حبووبه‌م له ئه‌برۆ و زوڵف و ڕوو دوو هیلال و دوو شه‌و و دوو ماهی تابانی هه‌یه هه‌ر له‌بت، یا سینه‌شت هه‌ر دوو به‌ده‌رخه، دابڵێن: له‌علی ڕوممانی هه‌یه، یا له‌عل و ڕوممانی هه‌یه وه‌حشیه لێمان له‌به‌ر ته‌عنه‌ی ڕه‌قیبی سه‌گ سیفه‌ت ڕاسته هه‌ر زیی‌ڕۆحێ بۆ وه‌سواسه شه‌یتانی هه‌یه دڵ موشه‌ببه‌ک بوو له به‌ر ئێشانی نیشانی موژه‌ت حه‌یفه قوربان! ئاخر ئه‌م نیشانه‌یه شانی هه‌یه له‌حزه‌یێک و له‌محه‌یێک چاوم به چاوی ناکه‌وێ کێ ده‌ڵێ وه‌حشی غه‌زاله مه‌یلی ئینسانی هه‌یه تۆ ئه‌گه‌ر هه‌ستی، له جێ ڕاوه‌ستی دێ‌و و کافریش دێن ده‌ڵێن: به خودا قیامه‌ت ڕاسته هه‌ستانی هه‌یه فارس و کورد و عه‌ره‌ب هه‌ر سێم به ده‌فته‌ر گرتووه «نالی» ئه‌مڕۆ حاکمی سێ موڵکه دیوانی هه‌یه! نالی |
|
سازی ناساز
|
اکنون ساعت 12:55 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)