![]() |
نا نا هه‌وه‌ره ڕه‌ش! ئه‌وڕۆ نه‌وی‌به لـه‌و بــه‌رزانه‌وه وه‌ره بــه‌ره‌و خـوار کــه‌م که‌مه وه‌ره ڕێکی زه‌وی بــه له‌سه‌ر پشتی خۆت ئه‌من بار بکه ئه‌وجار هه‌سته‌وه، بڕۆ به‌ره‌و ژوور مه‌وێسته هه‌تا ته‌شکی ئاسمان بمبه‌ره نێزیک ئاسۆی جوان و سوور نه‌جاتم بـده لــه کــاولــی خـه‌مـان هێمن |
بابرده‌ڵه
|
ژینی کورتم دی پڕاوپڕ بوو له شانــــــــــازی و شه‌ره‌ف عومری زۆرم دی که دوایی هات به ڕیسوایی و نه‌ده‌م هێمن |
وڵامێک بۆ (یادگاری شیرن)
وڵامێک بۆ (یادگاری شیرن) ڕاستە، چارەی دەردی کوردی خوێندنه هەر خوێندنه ئەو ته شیە باوی نەما، که یادگاری شیرنه دوکتور و زانا و موهەندیس و ئەدیب و پرۆفسۆر هەر له هەولێر را هەتا ئامێد و قامیشلو و سنه نوێنەرو رۆژنامەنوس و پارلمانتار و وەزیر زۆر به شانازێوه دەیڵێم، هەر هەموی ئیشی ژنه ئەو زەمان رۆیی که چارشێو دایدەپۆشێ کوڵمی گەش نیسکه ەێچکێکیش که دەیبینین، له ترسی دوژمنه بوکی ئێستا پشت له بابی مێردی ناکەن، نان بخۆن کۆیلەیی باوی نه ماوه، کوا سەدەی روو گرتنه؟ نابینین باوکانی ئێستا کچ له ژور دابەسته کەن کوا زەمانی توند و تیژی و دەرک و بان داخستنه؟ کیژی کوردی بۆمبی ئاتۆمی دروست ناکا بەڵام پێی نەوێرا له چیا، بۆمبێک که کاری کوشتنه مام هێمن قوربانی خاک و گۆرەکەت بێ روحی من خۆزگه ئێستا زیندوو بای و دیتبات ئەو دیمەنه هەر له قەندیل را هەتا شاهۆ و داڵاهۆ و زاگرۆس وا له جیاتی گۆزه ئاوێ، چەک له سەر شانی ژنه هێمن |
چڵکی ده‌سته ماڵی دنیا وه‌ک ده‌ڵێن ماڵ په‌رست په‌یمان شکێنه‌و بێ به‌ڵێن هێمن |
جوان ناسووتێ
جوان ناسووتێ دیم کچێکی له‌باری لادێیی بۆ نوێژ ڕاده‌خا به‌ره‌ڵبێنێ گوتم : " ئه‌ی نازه‌نین که ڕوخسارت هه‌موو باخی به‌هه‌شتی خوا دێنێ بۆچی پێت وایه ئه‌و خودا گه‌وره هێنده بێ ڕه‌حمه تۆش بسووتێنێ؟! "هێمن" |
شادی هێنه ره، خه‌فه‌ت به‌ره ئاهه‌نگێکی دڵنه‌وازه تاره؟ یۆڵۆنه ؟ یا سازه ؟ نا ... نا ... ئاهه‌نگی بلوێره جا وه‌ره گوێی بۆ ڕادێره هه‌زار خۆزگه‌م به خۆت شوانه که به‌و مانگه شه‌وه جوانه دانیشتووی له‌سه‌ر ئاوهه‌ڵدێر په‌نجه ده‌بزێوی له بلوێر ده‌گه‌ڵ ته‌بیعه‌ت هاوده‌می شادی، به‌که‌یفی ، بێ خه‌می ئاغاش به نۆکه‌ر ناگری وه‌ک من له داخا نامری وه‌ره شوانه هه‌موو شه‌وێ نیوه‌ی شه‌وێ، کاتی خه‌وێ له‌و کێو و نواڵه زه‌نوێره تێی تووڕێنه له‌و بلوێره له سه‌ر ترۆپکی ئه‌و کێوه په‌نجه له بلوێر ببزێوه با کێوه‌که ده‌نگ داته‌وه شاعیریش خه‌و بیباته‌وه هێمن |
« یاد ی جاران »شیعر یک له ساکار سوفی زاده (موحیب مه ها با دی) یاد که ن جاران به ها ریکمان هه بو له و گول و باغانه یاریکمان هه بو جی ژوانیک و قه راریکمان هه بو کوچه و گوشه و که ناریکمان هه بو وه ختی خوی ئیمه ش له کن کانی و چیا لار و له نجه ی چاو خوماریکمان هه بو بایه خی زور بو ئه وینداری و وه فا شه وقی دیدار و دیاریکمان هه بو حه یف بو خورشیدی خاوه ر چی لیهات ؟! باری گه وهه ر ،سه ر قه تاریکمان هه بو بی حه سودی ساغ مابو روح و له ش هه ر یه که ی شیرین نیگاریکمان هه بو پاک بو دل شیعر و هونراوه ش ده هات خوش ئه به و خالا نه کاریکمان هه بو روحی یاران شاد بی بو عاشقی سوز و ناله ی ده ف و تاریکمان هه بو ده نگی بی هاوتای خه لیل یادی به خیر ماملی و هیمن و هه ژاریکمان هه بو ئاسمانی ساف و رون و تاوی گه ش حه وز و ره یحانه و حه ساریکمان هه بو باو بو میوان و پرس و ها تو چو شه و چه له و به زم و قوماریکمان هه بو نه د ده دی لیویک بزه ی په ی‌دا نه بی کوا په شی‌و و لیو به باریکمان هه بو؟! با سه فا بون خه لک و بازار و شه قام خوزگه بو ئه وده م چ شاریکمان هه بو! چوار ده وره ی چوم و بیستان بو ولات دیمه ن و گه شت و گوزاریکمان هه بو تایبه ت بو تام و بونی جیژ نه کان له و قه راغ مالانه سواریکمان هه بو نور ی قه دری ئیمه بو چی دیار نی؟! پر به دل شه و زینده داریکمان هه بو میری نه وروز بو له بیر مان چوته وه؟! فولکلور و ئاسه واریکمان هه بو عار بو خو گرتن و چاو لی که ری قه ول و خیر و ئیفتخاریکمان هه بو ئیحترامی خز م و گه و رانمام ده گرت هه ر له کن وان ئیعتباریکمان هه بو راستی ئه و ده م ته وه کولمان ده کرد قانع و رازی ، شوعاریکمان هه بو مه ستی یاهوی خانه قاکانمان ده بوین چاک و شه خس وتاقه داریکمان هه بو بانگی مزگه وتان ریای تیدا نه بو نییه تی باش و گوقاریکمان هه بو سابلاغی ئیمه بو وه ک خوی نه ما ؟! نه قشی جوان و یادگاریکمان هه بو ئه ی موحیب که ی دیته وه خه م لا به ری؟! وا به شادی روژ گاریکمان هه بو . |
تازە من و تەنیایی بوینەتە برا ! ئەو گەورە و من بچووک برایەکی هێندە زاڵمە کاتێ بانگی من دەکەن ، ئەو وەڵام ئەداتەوە ! "جه‌مال غه‌مبار" |
|
اکنون ساعت 11:14 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)