![]() |
|
|
|
|
چاوه‌كــــــــانت
چاوه‌كــــــــانت چاوه‌كانت دوو كتێبن، باسی ڕه‌نگی گوڵ ئه‌كه‌ن چاوه‌كانت دوو غه‌ریبن، ڕوو له ماڵی دڵ ئه‌كه‌ن چاوه‌كانت دوو نیشانن، قه‌ت به چاو لێ نادرێن چاوه‌كانت جوتێ خوشكن، قه‌ت له یه‌كتر ناكرێن چاوه‌كانت دوو دروشمن، هه‌ڵكراون بۆ ئه‌وین چاوه‌كانت دوو مه‌به‌ستن، بۆ هه‌مان دنیا و زه‌مین چاوه‌كانت جوتێ كۆترن، وابه‌سه‌ر گوێی بانه‌وه چاوه‌كانت دوو شه‌هیدن، وان به‌ڕێی سه‌یوانه‌وه چاوه‌كانت دوو په‌رین و باخی شیعرم ئاوه‌ده‌ن چاوه‌كانت دوو سوارن، ئه‌سپی سه‌ركه‌ش تاوه‌ده‌ن چاوه‌كانت دوو به‌هارن باخی دڵ پڕ بۆن ئه‌كه‌ن چاوه‌كانت دوو مناڵن قایلم هه‌رچۆن ئه‌كه‌ن چاوه‌كانت دوو كوڕی كورد، هه‌ژده ساڵه‌ن چه‌ك به ده‌ست چاوه‌كانت دوو سه‌رۆكن بۆ په‌یامی یه‌ك مه‌به‌ست چاوه‌كانت دوو به‌یانن وا له‌یه‌ك ئاسۆوه دێن چاوه‌كانت دوو عه‌زیزن، چاوه‌ڕێم هه‌ر كاتێ بێن حه‌سیب قه‌ره‌داغی |
تاقەتی بولبول لە حەد دەرچوو خودا بۆ گوڵ نەهات مەرهەمی ئێش و فیراق و دەردەکانی دڵ نەهات وا لە تاریکی شەوی هیجر و قوڕاوی مەینەتا ماتڵم بۆ ڕۆشنایی ئەختەری کامڵ نەهات ئینتیزاری خۆشە بۆ عاشق بە ئومێدی ویساڵ مردم و ئارامی قەلبی زار و بێحاسڵ نەهات تا لە پوشی دڵ گڕی شەوقی جەماڵ بەرنەبوو مەنجەڵی سینەم بە زووخاڵی جیایی کوڵ نەهات بۆ نەکەم شیوەن لەلای ئەو شۆخەوە تا ئەم دەمە موژدەیی بۆ ئیمتینایی قەلبی بێتامڵ نەهات خۆ لەژێر بەفری فیراقا پوشی وشکی تەن ڕزا ئەی خوا چبکەم بەهاری عومری بێحاسڵ نەهات قوڕ بە سەردا بۆ نەکەم لەو ڕۆژەوە بۆ دنیا هەیە کاری هیچ کەس زاریا وەک کاری تۆ موشکیل نیه زاری |
|
له گیانمدا گه‌ڕا سێ ده‌رد به یه‌کجار غه‌ریبی بوو، ئه‌سیری بوو، غه‌می یار غه‌ریبی و ئه‌سیری چاره‌یان دێ غه‌می یار و غه‌می یار و غه‌می یار بابا تاهیر |
|
پێم ئەلین فەرمووتە شێتم ئەی بەقوربان ئەو دەمە باسی شێتیم تا قیامەت گەر بكەی هێشتا كەمە نەك ئەتۆ عالەم بزانن شێت و سەرگەردانتم گیانەكەم عاشق چ باكێكی لە لۆمەی عالەمە یان ئەوەی بیستومە هەرحاشا لە ناسینم ئەكەی ئەم كەلامەت دڵ تەزێنە ئەوپەری دەرد و غەمە گەرئیشارەی چاوەكەت هیوای نەخستبایە دڵ كەی لە كۆڵی خۆم ئەنا ئەم هەموو ئێش و ماتەمە وامەفەرموو چاوەكانم كەس نیە ئاگای نەبێ حافزی رۆحی پەپولە نوری لەرزانی شەمە پێم ئەلین فەرمووتە شێتم ئەی بەقوربان ئەو دەمە باسی شێتیم تا قیامەت گەر بكەی هێشتا كەمە عـــه بـــاس کــه مــه ندی |
اکنون ساعت 11:09 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)