![]() |
بولبولی بەندی قەفەس پەروەردەی ئەو كێوانەیه بۆیـه تا ئاخر نەفـەس، هـەروا به تاسـەی لانەیـه باڵی ئازادیی ئەسووتێنین و دانەی پێ دەدەین نەك ژیانــی ئـەو مەلـه، تەنیـا بـه ئـاو و دانەیـه شینی هێلانەی دەكا، ئەگرێت و سەربەستی دەوێت بانـگ و ئـاوازی قەفـەس، ئــەو شــیوەن و گـریـانەیـه سووچـی بەنـدی بۆ دەڕازێنـینـەوه، بێخـەم بــژێ كەی نیشانەی ژینی بێخەم، زیوەری كاشانەیه؟! تێدەكۆشێ هەڵفڕێ، بەندی قەفەس بۆی ناچڕێ ئاخــریـن ئـاواتــی بـــەرزی، دیتــنــــی هـێــلانەیـه نەغمەسەردانی كەوا پاراوی هەستی گەل دەكا، شـینی بێفرمێسـكی ئەو باڵنـده بەسـتەزمانەیه سـووچـی بەنـدیخـانه وایـه؛ هەركه ئـازادی دەوێ، بەرهەمی كاتی خەمی، ئەو نەغمه بەرز و جوانەیه "قــانـع"م دێنـێتـه بیــر ئـاوازی باڵنـدەی قـەفــەس؛ قوڕ به سەر ئەو دوژمنەی هیوای به بەندیخانەیه! * ------- مامۆستان شریف حوسێن پەناهی لە دەفتەری شیعری ملوانكەی شین |
چاوی هەم ڕەنگی گوڵی مەستی شەو و ڕۆژن مەدام یەک لە نەشکۆفتەی بەنەفشە یەک لە نیلۆفەر دەکا ! عەکسی چاوی تۆ لە چاویدا بە خواری تێ دەگەی گەچ نەزەر کەی فەرقی خوار و ژوور و خێر و شەرڕ دەکا ناڵی |
|
سوور و سپی و ناسکە،وەکوو چووزەرە رێواس ئاودار و تەڕ و تازەیە کۆڵمەی وەکوو گێڵاس ئەندامی لەتیفی چ بڵیم،عەینی بلوورە بۆی عەتر و هەناسەی مەمکی کەللە دەکا کاس خاڵی حەبەشی قرچە دەخاتە دڵی عاشق شمشێری برۆی سینە شەق دەکا وەکوو ئەڵماس حەسرەت زەدەیی ئاشقی شەیدایە جەماڵی مەحفووزی بکەی رەبیی(من الجنە و الناس) لەو سوورەتە مەهـ پەیکەرە،لەو سەروە رەوانە لەو زولفە سیامارە کە ئەو گەنجە دەکا پاس مەڵکی عەجەم و رۆمە بەهای بۆسەیی لێوی دەیکم بە فیدای یەک نیگەهی مامش و بڵباس (تاهیر)سەری تەسلیمە لە بەر خاکی بەری پێت دایناوە ئیتر حەیفە مەکە بەسیە قسە و باس تاهیر بەگی جاف |
له بیرت ناكهم
|
خهتات فهرموو كه خۆشه چین و ماچین كه ناچین، لێره خۆشه چینی ماچین برۆت ههر چین و پهرچهم چین لهسهر چین ئهمهنده چینه، قوربان، پێم بڵێ چین؟! شكافێكه كڵافهی نافی زوڵفت دهیڕێژێ میسك و عهنبهر لێره تا چین لهسهر بهرگی گوڵێكی باغی حوسنت ههزار، گوڵچینی بێ بهرگ و نهوا چین؟! ئهتۆ میهری و مههڕوویان ستارهن لهخزمهت شهوقی تۆدا شهوچرا چین ههموو زهڕاتی میهری ڕووته باقین خودامان بۆ بهقایه لێره لاچین! بڵێ "نالی" به ئهربابی وهفا: بێن ههموو موحتاجی خاك و بێڵ و پاچین نالی |
ساعهتی حهوت
|
کورێکم ئەوێ کوڕی مەیدان بێ
|
" کراس"
|
ته رمی هەژارێک دەچوو بەرەوگۆڕ کوڕ بۆێ ئەگریا هاوار و گابور : باوه گیان دەتبەن بۆ کۆنێکی تەڕ نه چراێ لێه نه حەسیر نه بەڕ نه نان و نه ئاۆ ،نه هاودەم نه یار تەنگ و تاریک و پر له مشک و مار مناڵێک بیستی و بەهەڵه داوه ڕاێکرده ماڵ و بانگی کرد : باوه سه رباری دەرد و ژیانی تاڵمان کەلاکه مردووش ئەهێننه ماڵمان مامۆستا هەژار |
اکنون ساعت 06:18 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)