![]() |
ماندوون
|
گوتت: بۆت دێمه جێژوانێ، هه‌زار سوێندت به شاڵم خوارد له ئاهی ئاشقانه‌ی من بترسه ، نه‌ک له شاڵی من مامۆستا هێمن |
گولێکم بوو لە دونیادا شکوفەی باخی ڕەحنایی لە داخی پەرچەمی شێواوم لە نێو بازاری رسوایی وەکوو بولبول بە رووح و دڵ و شەو و رۆژ بوومە سەودایی هەموو عومری عزیزم چوو لەسەر خەندێک بە خۆرایی وەفایی |
دڵ هه‌تا پیرتر ده‌بێ،زیاتر هه‌وای یاران ده‌کا گوڵ که ته‌نیا بوو ،له گوڵدان ،یادی گوڵزاران ده‌کا تا پتر ویشک ده‌بێ سینه،،،پتر ئه‌شکم ڕه‌وان دێمه‌کاری سینه هه‌رده‌م ئار‌زووی باران ده‌کا گوێچکه تا کیپتر ده‌بێ،زیاتر له لێوت دێنه پێش مه‌یلی بیستنی زه‌مزه‌مه‌ی سه‌رلێوی نازداران ده‌کا حوکمی چاوم تاکوو که‌متر بێ،،پتر نیزیک ئه‌بم بۆیه تێر نابێ که یادی چاوی به خوماران ده‌کا تاپتر ده‌ستم ده‌له‌رزن،توندی ده‌گرم ده‌سته‌که‌ت یادی ژوانی ده‌وری گه‌نجی و هێزه‌که‌ی جاران ده‌کا کانی فرمێسکم،هه‌میشه ته‌ڕ ده‌کا ڕیشی سپیم کانی گه‌رمیش،،مه‌یلی تواندنی به‌فری بن داران ده‌کا خاڵه شێعرت،،پیری ناناسێ ،هه‌میشه تازه‌یه باسی ژین و نیشتمان و مه‌ست و دڵداران ده‌کا خاڵه قازی |
ملوانکەی شین
|
بزانـە تـۆ ، ئـەوی ئەهـلی هـونـەر بـێ دەبـێ دەسـت بەسەر یا دەربەدەر بێ هـونەرمـەند و ژیـانـی خـۆش مـەحاڵـە هونەرمـەند ڕەنجـەڕۆیـە ، ژیـانـی تـاڵە مــنیـش بابـردەڵـەی بـەر گـێـژەڵووکەم دەمێکە لەو قوڵکە،تاوێک لەو چڵووکەم مــنیـش زۆرداری پــرزەی لــێ بــڕیـوم مــنیـش بـەدکاری بـواری لــێ تـەنیوم هێمن |
ئه‌مان ساقی دڵی شه‌یدا لهجهوری دیده غه‌مگینه لهنهشئهی چاوه‌كه‌ی مه‌ستت پیاڵه پڕكه بۆم بێنه فیدای چاوی سیاهت بوم،كه هۆشم بو ئه‌ویشم چوو بهتاراجی نیگاهت چو ئه‌گه‌ر عه‌قڵه و ئه‌گه‌ر دینه له هیجر وقامه‌تی زاروت وه‌كوو قوومری به‌ڕۆژ و شه‌و له باغی زینده‌گی پیشه‌م هه‌میشه ئاه و ناڵینه ئه‌گه‌ر مهقسودهكهت مه‌رگی منه ، فه‌رمانده تا بمرم له تۆم روح چاو نیه ،روحم له‌به‌رچی ئه‌م هه‌موو قينه به‌داخی عه‌شقی ڕوخسارت وه‌ها له‌ت له‌ت بوه جه‌رگم وه‌كوو لاله هه‌موو گیانم به خوێنی دیده ڕه‌نگینه له گوێی قه‌وڵی ڕه‌قیبان چاكه نه‌گری تا كو روح ماوه له‌سینه‌م خاری هیجرانت به‌ده‌ستی وه‌سڵت ده‌ربێته بێخود |
بۆ غەزەل ئیمڕۆ بە من چــــاوم بە ناحەق گەر دەکەی..؟ من بە گزگـــل بە ئیحتیاج و تـــۆ بە لیمۆ شەڕ ئەکەی..!! من لـــــــەبێلوودا بەبێ ئــــــاو و بەبێ بەر کــــــەوتووم تۆ لە بەغــــدادا هەمیشە سەیری بەحر و بەڕ دەکەی..!! هەمدەمی بـــــازی تەواری بووی لـــــە بۆ سەیر و سەفا راوە کەو بۆچــــی عەزیزی من بە واشەی گەڕ ئەکەی..؟ دڵ لە غەمدا ووشکە هەروەك پوشی ووشکی شارەزوور تۆ لــەمن تەکلیفی شیعری شۆخ وتـــاز و تەر دەکەی..!! مشتەری چونکـــــە نەمـــــاوە بۆ مەتــــاعی نەزمی من چۆلە بـــــازاڕی خەیــــــاڵی(نـــــــار)ی گەر بـــاوەڕ دەکەی (نـــاری) |
رووناکی
|
مانگی ڕووت جووتە لە بن دوو پەڵەهەوری ڕەشدا بە نیگای خۆری مە هەریەك لە بەری ڕووناكە چاو لە من داگری چاوت بە گەشی هەڵدێنی تاكوو ئەستێرە مژۆڵی دەلەرێ ڕووناكە ئەمین گەردیگلانی |
اکنون ساعت 11:05 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)