ماندوون
ده‌لێن : واش نییه لێره
لێره‌وه هه‌موو شتێک ده‌ست پێده‌کا
هه‌میشه له ڕوانین نیگه‌رانن
ئاخه کاکه لێره
هه‌موو شتێک داستانێکی هه‌یه
به سه‌راحه‌تی له‌هجه‌یان سوێند ده‌خۆن
به گیرفانیان که هه‌ر ڕۆژ قووڵتر ده‌بێ
جار جاریش نیگه‌رانن
نه‌کا سه‌ریان تاس ببێ
یا لێچکه‌ی ژنه‌کانیان با بیبا
خه‌ونیان دیوه – دڵته‌ڕن -
ئه‌وڕۆ چه‌ند ڕۆژه زه‌نگیان بۆ لێنه‌داون
پشوو سوار
له شتێک گه‌ڕاون
کتێب ناخوێنن ، فیله‌سۆفن
جار جاره ره‌خنه‌گری سیاسی
موفه‌سری تۆپێن ، سینه‌ماگه‌رن
ئه‌سڵه‌ن ئۆستادێکن
ئاخر خه‌لکی ئه‌و شاره هه‌مووشتێک ده‌زانن
ده‌زانن ته‌مه‌ن یانی حه‌سانه‌وه
به‌ڵام ئه‌ی گیانه
پێیان شل بووه و لێی گه‌ڕاون
وه‌ڕه‌زن له هه‌ر شت و هه‌ر کارێک
ده‌نا ئێستاش ڕانه‌هاتوون
له خه‌وی ژێر سێبه‌ری دارێک
هیلاکن
ده‌ڵێن : دار گێلاس گوڵی کردووه
چیبکه‌یین ؟ شه‌ممه ته‌رزه ده‌بارێ
سه‌رقاڵن له په‌ره‌ستن
ئاخر چوارشه‌ممانه مه‌لایک دێنه خوارێ
خه‌لکی ئه‌و شاره
به ڕاستی ماندوووووووون !
ماندوو نه‌بن ؟
ئای به خێر بێن سه‌ر چاوان .
جه‌لال پوورحه‌سه‌ن