![]() |
|
“ئـــــــــــــــــاواز”
|
بێ خەم بە، ژیان هەلێکە هاکا مردی تاوێری مەرگ گلا و لە بنیا وردی نازانی لە کوێوە ناردراوی، سا بە خوا ناشزانی مەرگ، کە مردی بۆ کوێی بردی ........... ناچاری ئەشێ باری مەرگ هەڵبگری ناشێ هەموو دەم لە ترسی مردن بمری خوێن و ڕەگ و پێستێک و دوو سێ ئێستقانێک وە بزانە نەبوون، بۆچی یە خەم دەدەگری؟ ................ وەبزانە جیهان بە ئارەزووی تۆ دەگەڕێ ئەم چەرخە و خولەی هەمووی بە فووی تۆ دەگەڕێ وەبزانە کە سەد ساڵێ ژیاوی، پاشان چی؟ مەرگێکە لەسەر رێگە لە دووی تۆ دەگەڕێ خەیامی هەژارانە |
دیاری
|
پەنجەی لە حەنا بەسـتوورە ئایا گـۆڵم ئەمـڕۆ؟ دەستی لە دڵی کوشتەیی خۆی خستووە ئاخۆ؟ باکم دڵ و ڕووحم نییە ، تۆ زیز مـەبە قـوربان ئەو ڕوحە بەسەر گەردی سەرت بێ وەرەوە تۆ پەیوەسـتە غەریقـی ئەسـەری ئاتەش و ئابم بۆ ئابی ڕوخت سینەمە وەک مەجمەری پشکۆ تۆ بێ و سەری خۆت مەمخەرە زیندانی جودایی خوێنم نییە هـا بمـکوژە بەم خەنجـەر و ئـەبرۆ بولبول سیفەت هەر لەحزە بەدەوری گوڵی زارت ناڵینمە هەی ڕۆ ! دڵەکەم ڕۆ ! گـوڵەکەم ڕۆ ! بۆچی نەگریم هەر دەمە بۆ حاڵی وەفایی جان خەستە و دڵ عاشق و دڵداری جەفاجۆ وەفایی |
|
فیدای ناوت بم
|
وام ئەزانی چاوەکەت تەنـــها دڵ و گـیانم ئەبــــا کافـــــرە ئێستا خەریکە دیــــن و ئیمـــانم ئەبــــا موسحەفی رووت ئاشنای کردم بە ئیسلامی کەچی کــــوفری زوڵفت ئێستە وا بۆ کـــافرستانم ئەبــــا کمالی |
ئه‌م دڵه‌ى وه‌ك بت په‌رستێ روده‌كاته چاوه‌كه‌ت نوێژ ده‌كا بۆ تیشكى چاوو زوڵفه تنێك ئاڵاوه‌كه‌ت گه‌رچى ده‌یشێلى به زه‌برى قۆنده‌ره‌و پێڵاوه‌كه‌ت قه‌ت به دڵ ره‌ق باس ناكه‌م نایزرێنم ناوه‌كه‌ت ... چونكه ئه‌یزانم ته‌لارى یاره خوا پێداوه‌كه‌ت مه‌ستى كردوى بۆیه نایبینێ له عاستم چاوه‌كه‌ت باخه‌وان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گوڵ ئه‌لاوێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌وره‌ى بكا‌و بۆ پاره بیگۆرێته‌وه بیفرۆشێ به‌و كه‌سه‌ى خه‌ڵقى ده‌روتێنێته‌وه بۆ ئه‌وزه‌ى مێزى شه‌رابى پێ برازێنێته‌وه كچ له‌لاى ئێمه‌ش گوڵێكه بۆیه په‌روه‌رده‌ى ئه‌كه‌ن تا برازێنێته‌وه مێزى شه‌رابى ده‌وڵه‌مه‌ن ره‌نگه لات وابێ كه گوایا یاره‌كه‌ت ماره‌ت ئه‌كا یا به‌كه‌یبانووى ته‌لارى به‌رزى ئه‌م شاره‌ت ئه‌كا ئه‌م خه‌یاڵت خاوه توشى داوى ئه ماره‌ت ئه‌كا چونكه وه‌ك گورگێكه مه‌یلى ئه‌و له‌شو لاره‌ت ئه‌كا ئه‌و به ته‌نیا بۆ گوڵى سه‌ر مێزى باده‌ى تۆى ئه‌وێ هه‌ر كه جارێ بۆنى كردى جا گوڵێكى نوێى ئه‌وێ ئه‌و گوڵى بۆ مێزى باده‌و پۆكه‌رو یارى ئه‌وێ واته تۆى بۆ تێپه‌رینى كاتى بێزارى ئه‌وێ من گوڵم بۆ تۆوى باغى ژینى دڵدارى ئه‌وێ یانى من تۆم بۆ ئه‌وینى عومرى یه‌كجارى ئه‌وێ تۆم ئه‌وێ وه‌ك گوڵ له باغى ماڵى مندا هه‌ڵبده‌ى نه‌ك گوڵى سه‌ر مێزى ئیمرۆ بیتو پێخوسى سبه‌ى من ئه‌وینم هینى عومره‌و هى خه‌وى شه‌وگار نییه وه‌ك خه‌وى خاوه‌ن ته‌لارو خاوه‌نى دینار نییه هه‌ر بووه‌و هه‌رگیز ئه‌مێنێ هینى جار‌و بار نییه ئاوى ڵێڵى كوێره شیوێ چه‌شنى هى روبار نییه جا ئیتر من وا قسه‌ى خۆم پێگه‌یاندى بێ درۆ حه‌ز ده‌كه‌ى هه‌روه‌ك په‌پوله روو له ئاگركه‌و برۆ ئه‌حمه د هه‌ردى |
گه‌ردوون که گه‌را دژی نیازی من و تۆ عاسمان به مه‌چی هه‌شت و حه‌وت بن یان نۆ؟ بمرم که له‌شم به من چی هه‌رچی ده‌ی خوا؟ مێرووله له گڵکۆ بێ، چ گورگی که‌ژ و کۆ خەیامی هەژارانە |
اکنون ساعت 01:54 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)