![]() |
کەرێکم بوو چ کەر؟ وەك باو بۆران کەرێکم بوو چ کەر؟ باركێشی دەوران کەرێکم بوو چ کەر؟ چەشنی سەیارە کەرێکم بوو چ کەر؟ وەك شێری مەیدان کەری نووحی نەبی، باپیری ئەم بوو لەگەڵ گوێدرێژی عیسا، خاڵ و خوارزان بە لاشە بەرز و، زک ئەستوور و سەر زل کەفەڵ گورج و پەراسوو چیخ و گوێ پان شەقاودار و دووشانە بەرز و مل قنج کلك شۆڕ و سی تووك و قەوی دان لە کەوشی سم، هەتا لاری رەفیسگەی خەتێکی موستەقیم بێ کەسر و نوقسان شەوێ پێم وت چلۆنی یاری دێرین؟ ئەوا سەرمابزووت، دەستم بە دامان ئیتر زستان و کاتێ دارکێشانە وەکوو ساڵانی پێشوو بێرە مەیدان نە نانم هەس، نە شەکرم هەس، نە چایی نە بەرگی خۆم و ژینی باقی خێزان هەموو، هەر چاوەڕوانی هیمەتی تۆین بنرکێنی بە بارۆ و بێیتە مەیدان قانع |
من نەخۆش و خەستە و زارم لە رۆژێکۆ کەوا چاوی مەخموری نیگارم مەیلی بیماری هەیە ئه حمه د موختار جاف |
جوانــی مه‌یگێڕ تێیكه پیــــاڵه كاتی هه‌ڵدانی مه‌یه پێك له دوای پێك بۆمی تێكه پێم مه‌ڵێ ئێستا كه‌یه من ئێستا شت ده‌بینم ئــــــه‌و شته‌ی ئێستا هه‌یه ده‌ردی بــــێ ده‌رمــانه چیبكه‌م چاری ناچاری مه‌یه بــــاده بێنه پێشكــــــه‌شم كه تـــــا زمانــم لاڵده‌بێ مستی مه‌ستی با له ڕومدا تاكو مێشكم قاڵده‌بێ بــــاده بێنه بــــا ده‌رونـــــم پــــڕ له كڵپه‌ی مه‌ی بكه‌م كه‌عبه كه‌چ نابێ ئه‌گه‌ر بێ و جارێ من ئۆخه‌ی بكه‌م ئاگــــــرت ئاگـــر بڕێكه ده‌ردی دڵ بێده‌نگ ده‌كا خه‌م كه ده‌ریای تاڵ و ژاڵه مه‌ی به تاڵانی ده‌با حسیب قه‌ره‌داغی |
تا بادی خەزان دایە گوڵ و بەرگی ڕەزانم سەد جێ وەکو بولبول لە جگەر داغی خەزانم وەک بەرگی گوڵم دی کە بە با چوو بە ئەسیری کڕ کەوتم و شێت بووم، حەپەسام، ڵاڵ بوو زوبانم قومری وەرە هەتا دەمرین پێکەوە بگرین تۆ سەروی ڕەوانت چووە، من ڕۆحی ڕەوانم بولبول وه‌ره تا ڕۆحی من و تۆیه بناڵین تۆ باغی گوڵانت چوو، ئه‌من داغی دڵانم ئه‌ی مه‌عده‌نی شیر و شه‌كەر، ئه‌ی گوڵبه‌ر و دڵبه‌ر ئه‌ی تازه گوڵی داره گوڵی باغی جینانم که‌س سیڕڕی ده‌م و عیشقی میانی نه‌ده‌زانی ئه‌شکم بوو‌ه غه‌ممازی هه‌موو ڕازی نیهانم تۆ چونکه له له‌یلا گه‌لێ شیرینتری بۆیە مه‌جنوونی ده‌ر و ده‌شتم و فه‌رهادی زه‌مانم ئیشم هه‌موو ناڵینه له ئێشی دڵی ڕێشم کارم هه‌موو گریانه له‌به‌ر ده‌ردی گرانم بۆ گەردەنی تۆ بوومە ئەسیری سەری زوڵفت من مورغی شەباوێزم و عاشق بە بەیانم جان بەخشە دەڵێن ماچی دەمت وەختی تەبەسسوم تا کــــــــەی بمـرم موعجـیزەی ئەم سـیـڕڕە نەزانـم جەزبه‌ی نیگه‌هت خۆشی نه‌هێشتم به برۆی تۆ قیبله‌م چووه تا مه‌ستی مه‌یی پیری موغانم فه‌رمووی: که له‌گه‌ڵ هاتم ئه‌تۆ ڕۆح بده، چاوم! سا ساقی، ده‌جا جامێ که هه‌روا نیگه‌رانم چاوت بە نیگەهـ کردن و زارت بە تەبەسسوم هاتن بە تەمای غارەتی عەقڵ و دڵ و جانم ئەو دەستە سوارێکە ئەمیش تازە بەهارێ ئەو ڕاو و شکارێکە، منیش کاس و نەزانم کێو هاتە سەدا و ناڵە بە هاواری (وەفایی) جارێکی لە تۆ کاری نەکرد ئاهـ و فوغانم! وەفایی |
دەر نەکەوتی بۆیە بەم جەژنە بەرۆژوو مامەوە جەژنی من جەژنانەی تۆبێ بەماڵ و جانەوە تۆخودا ڕەحمت ببێ بەسیە ئیتر بنوێنە رووت ئینتیزاری مانگە "حەمدی" بۆیە بەم سەربانەوە حەمدی |
|
پردی سوور ئاخۆ له‌بیرت ماوم به نـه‌مامـی له ده‌راوت ڕواوم ! سه‌رده‌مێک ڕێڕه‌وی دڵداران بووی سـه‌ر له ئێواره مه‌کۆی یاران بووی هه‌ینـوان جـه‌ژنه بوو ده‌ور و به‌ری تۆ به‌زم و خۆشی بوو له سایه‌ی سه‌ری تۆ به‌ند و به‌سـتێ هه‌یه بت بزوێنێ بشکێ ئه‌و ده‌سته دڵت ده‌شکێنێ هەژار موکریانی |
شایی
شایی |
عاشق
|
گــــوڵ لـــه گـــوڵزارا نه‌مـا بولبول ئــــه‌بــــێ زاری بکا شێوه‌یی شادی لــــه‌سـه‌ر ده‌کــــــات و غــه‌مبــار بکا نێرگسی شه‌هلا که مه‌شهووره به مه‌خموری ئــه‌بێ دایما له چــــــاوه کـــــه‌سبی عـــلــمــی بیماری بکا فه‌سڵی ئه‌و ناسك غه‌زاله ڕۆیی عورششاقی حه‌زین هه‌ر ئه‌بێ سه‌یلی سروشکی خوێن له چاو جاری بکا تو خـودا ، بـــــادی سه‌بــــا ، بـــه‌و نازه‌نینه تــــۆ بڵێ به‌س ڕه‌قیب ته‌لتیف بــــکات و ده‌ردی دڵ کــــاری بکا دلبـه‌رم لــــه‌م شـاره ڕۆیـــی (ئه‌حمه‌دی) بێچـــاره وا بۆ سوپاهی غـــه‌م ، ئه‌بێ ڕه‌سمی سوپه‌هداری بکا ئه‌حمه‌د موختار جاف |
اکنون ساعت 04:52 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)