پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 07-06-2013 06:33 PM


ئه‌و کاته که بیرم ده‌که وێت
کوردی نازانم
سه‌ر دا ده‌خه‌م
شه‌رم ده‌که‌م
له پێنوس و په‌نجه‌کانم

دایه گیان......!
تۆ نازانی .....
قاقای پێ که نینی
کاغه‌زه‌که‌م
چه‌نێ ئازارم ده‌دا

هه‌موو ڕۆژێک
سه‌د جار
به ده‌ستی خۆی
له دارم ده‌دا

<
که‌ژاڵ حه‌سه‌ن زاده‌>

behnam5555 07-06-2013 06:36 PM


کچی لەباری ڕەوند،هەڵیکرد بەلەك و زەند
کەزی هۆنیەوە وەك بەند،کوڕان دەگرێ بە کەمەند

لە بەر دەرکی رەش ماڵان،دەبینی چاو کەژاڵان
دڵان دەبەن بە تاڵان،کاس دەکەن کوڕ و کاڵان

لێو ئاڵن،دەم بچووکن،خوێن شیرین،رەزا سووکن
کوڵمەیان وەك گوڵووکن،گەورە کچن،نۆ بووکن

شل و مل و لەبارن،چاو بە کل،گۆی بە گوارن
دەسماڵ پووڵەکەدارن،شەدە و گێل گێلە لارن

ناسك و نەرم و نۆڵن،خاوێنن،سپی و سۆڵن

بڵباسی و توند و تۆڵن،بە مژۆڵ جەرگان دەکۆڵن

هەلیان ماڵیوە باسك،باسکی قەڵەو ناسك
کە دەکەن تاسکە تاسك،ڕەوەکترن لە ئاسك

کیژی مەرزینگ و سەکرن،بە لەنجە و لار رادەبرن
ناز دەکەن،چاو دادەگرن،کوڕگەل دەبەریان دەمرن

کابانی قۆڵ بە بازن،شەنگەبێری کێل گەردن
لە نێو مەڕ دێن و دەچن،وەك پۆلی پۆڕان دەچن

سوێسن و وەنەوش و هەمین،کەژێ و خەندان و جەمین
خاسێ،کەوێ،خاتوزین،بە پۆل دەچنە مەڕ دوشین

زیڕن و کابان و مێرێ،دانیشتون لە بەر بێرێ
ئەستی دەکا هاوێرێ،گوڵی بەرخان دەژمێرێ

خونچە و گوڵووك و گەوەر،شەم و کەژاڵ و دڵبەر
زێن و مرۆت و ئەسمەر،لە تاوڵی هاتونە دەر

مامز دایگرتوە شیری،ناسك دەکوشێ پەنیری
ناز دەشێلێ هەویری،کاڵێ دەکا نان تیری

ئامان چۆتە کوڵێنێ،پەری مەشکەی دەژێنێ
بەسێ لۆرکی دەکوڵێنێ،خەیاڵ ئاوردووی دێنێ

( هێمن ) لە سەرەخۆ بە،نەکەی بچی بۆ هۆبە
دەنا دەشکێنی تۆبە،ئاور دەگری وەك سۆبە.

هێمن



behnam5555 07-06-2013 06:38 PM

میوانداری
 

میوانداری

سێ تارێک وسێ گۆرانی وسێ په‌ڕه‌شێعری دڵداری
یه‌کیان ناسی وبوون به‌دۆستی گیانی گیانی

به‌یه‌که‌وه‌ژوورێکیان گرت

له‌وژووره‌شدا میوانداری شاخ وبیروتاسه‌یان کرد
.
شه‌وتابه‌یان ئه‌م ده‌ستی ئه‌وی ئه‌گووشی
ئه‌وده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌ویتریاندا ئه‌هێنا

ئه‌میان بیلبیله‌ی چاوی خۆیان بۆدانابوون

ئه‌وی تریان جگه‌ره‌ی جه‌رگ

بۆبه‌یانی هیچیان وه‌ک خۆیان نه‌مابوون

هه‌رئه‌وشه‌وه‌ به‌قه‌دعومرێ چاوه‌ڕوانی باڵایان کرد

تێک ئاڵان وچی به‌جێ ما؟


شاعیری جوانەمەرگ ژیلا حووسێنی

behnam5555 07-06-2013 06:40 PM


به‌ ده‌ستی خۆم نیه‌ وه‌لڵا له‌ دیوانی خودا كوردم
له‌ نا و شێخ و به‌ گ و میر و مه‌لا و شاه و گه‌دا كوردم

ته‌ماشای گه‌وهه‌ری من كه‌ی ، ده‌زانی ئاشكرا كوردم
به‌ كوردی بووم و خوڵقاوم و هه‌تا ڕۆژی جه‌زا كوردم

(قانع)



behnam5555 07-06-2013 06:41 PM


بەرامبەر تاقی ئەبرۆت ڕوو لەمیحرابی دووعا ناکەم
دوو چاوی مەستی نازت شاهیدن بۆ کاری وا،ناکەم

کەمال عەلی باپیر ئاغا


behnam5555 07-06-2013 06:48 PM


كه‌ ماڵت بێ كه‌ماڵت بۆ چیه‌ له‌م شـــــــــــــــــاره‌ وێرانه‌
كه‌ ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ندی دی گوڵم نه‌ی ویست كه‌ماڵی من

مامۆستا هێمن



behnam5555 07-06-2013 06:50 PM


دڵم لێ پیس مەکە گیانە ئەگەر بێگانە ئەدوێنم
بە خۆشی تۆیە سەربەستم کەوا سەربەستی ئەنوێنم

هەزار کەس بێنە خوازبێنیم بە سینی پارە هەڵڕێژن
هەموویان دەر ئەکەم و قسەی سەد باوک ئەشکێنم


ئەوەی ویستی دڵم کون کا بە نوکی تیری دڵداری
لە سایەی گوللە بەندی عیشقی تۆوە دەسی دەشکێنم

لەسەر تۆ سەد تف و دار و جنێوم پێ بدەن هێشتا

بە دڵما نایە بێزاربم، لەلای تۆش ناوی ناهێنم

لە داخی دوو زمان و زۆر بڵێ دڵ بۆتە بەحری خوێن
ئەگەر بۆم ڕێک کەوێ شەرتبێ ڕەقیبی تیا بخنکێنم

ئەوەی سەیرە دایک و باوکیشم دڵخوازی یەکتر بوون
کەچی لێم بوون بە سۆفی و ڕێگە نادەن دەم بجوڵێنم

هەموو کەس حەز ئەکەن سەربەست بژین هەر من نەبێ تەنیا
بە پێی خۆم یەم کە سەربەستیت بەمێ و دیلی بەدەست بێنم

گەر من خۆشەویستی تۆم ئەوەندەم بیانوو پێ مەگرە
ئەوەندەم دڵ بسوتێنی بە جارێ خۆم ئەسوتێنم

کە سەیری ڕووم ئەکەی گیانە ئەبێ زەردەخەنەی تیابێ
ئەگینا من بۆچی خۆم جوان ئەکەم کە بۆ تۆ نەنوێنم

ئەبێ ڕێگەی دڵی جوانان نەگیرێ مافی خۆیانە
بە ناحەزمان بڵێ گەر چاوی نەپۆشێ چاوی دەردێنم

لە کاتی ماچی لێوا چاوەکەم هۆشت لەلای خۆت بێ
کە من ئاگام لە خۆم نابێ نەوەک لێوت بقرتێنم

مەدهۆش ١٩٦٦



behnam5555 07-07-2013 03:19 PM


خۆشەویستەکەم,ئارامی گیانم
بینایی چاوم,هیوای ژیانم
چیتە بۆ وەها کەوتویت بە قینا
تەنیا جێت هێشتوم لە چۆڵی ژینا
یاران هەروەها پەیمان شکێنن؟
هەروا بێ قسەو وا بێ بەڵێنن؟
یا هەرتۆ هاوار,تۆش لە بەختی من
ڕاستی و پەیمانت لێ بۆتە دوژمن
شەوێ بە یادی ژینی ڕابردوو
بە یادی گوڵی عومری بابردوو
سەرێ بکێشە هەوارگەی وێران
کە تاریک ترە لە دیدەی کوێران
بزانە مەستی شەرابی چاوت
گیرۆدەی داوی ئەگریجەی خاوت
کۆست کەوتووەکەی کۆنە هاو دەمت
چۆن بۆتە باری دێرینی خەمت
چۆن ماری دووریت تەزاندویەتی
ئازار و دەردت ڕزاندویەتی
لە چێی تۆ خەمی گرتۆتە باوەش
زاری و بێ خەوی بوونە برا بەش
نە ، نە,گیانە بە قسەم نەکەی
ئەگەر مردیشم سەرم لێ نەدەی
نەوەکا پرتە و بۆڵەی ویژدانت
لێتی تاڵ بکا ماوەی ژیانت
تۆ بژی بۆ خۆت,بێخەم و بێباک
منیش ڕەنجە ڕۆ,بۆت ئەچمە ژێر خاک
یەکەم دڵداریم بەم جۆرە بمرێ
تۆش یەکەم یار نیت ئەم ڕێیە بگرێ

ئیبراهیم ئەحمەد

behnam5555 07-07-2013 03:33 PM


بو كوي بروم , دلم وه ك
كوتريكي لانه وازه چاوه رواني
بالداريكه تا ئيواران بي نازه

به دل ويستم له ناو كوي

هاويارانم دانيشم ئيتر به س

فرميسكي ئال بو غه ريبي هه ل

ريژم هه ر ئه روم وه ك شه و

و روژ به ريي خوما دوور له

تاسه ي يادي كونه يارانم

ئه تليمه وا



behnam5555 07-07-2013 03:34 PM


پیاو ئه گه ر عاشقی روحی ئافره ت بوو
ئه و کات ته نها عاشقی یه ک ئافره ت ده بی


به لام ئه گه ر عاشقی روخسار و ده م و چاو بوو

ئه و کات هه مو ئافره تی سه ر زه وی به شی ناکات




اکنون ساعت 01:45 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)