![]() |
مه‌مک
|
زایەڵه
|
فرمێسكی ڕونوو
فرمێسكی ڕونوو ------------------- تۆ گوتت: "من ئاشقی سەوداسەر و دینم دەوێ" مـن گوتـم: "تاكـو به ئاواتت بگــەی دینــم دەوێ" هەڵكەوێ تاوێكی چاوێكی له دیدارت بكەم تا بزانـی كوانێ بۆ جوانێ دڵ و دینـم دەوێ؟ بزگوڕی ڕەش دابپۆشێ ڕوومەتی گەش تابەكەی؟ شاعیری گەشبینم و كوا چاوی ڕەشبینم دەوێ؟ ئەی پەریـزادی مەهـابادی! ئەتـۆ ون بـووی له مـن تۆم هەبێ له كوێ، پەریزاده و پەریی چینم دەوێ؟ ڕووتــم و یاقــووت و ئاوریـشــم له بیــر ناچێتــەوه لێوی سوور و ئاڵ و بسكی خاو و چینچینم دەوێ تۆ نەدیــوی بۆیــه شـەو چــاوم له ئاسـمانـێ بــڕی تۆ بەدی كەم، گرشەگرشی مانگ و پەروینم دەوێ؟ تاوەكو سـاقی ئەجەل نەمداتـێ تاڵاوی نەمـان چاوه بڕكه، دەس بزێوی، ماچی شیرینم دەوێ ژوانی بێ سیله و پەسیوی لاوەتی یادی بەخێر بۆ ئـەوەی پیـرانه نەمـرم، یـادی دێریـنــم دەوێ كوانێ ئەو شـەوگاره بێدەنـگه له ژوانـگەی جێهـەوار؟ كچ ڕەوەك بوو، مـن گوتـم: هێـدی به! حەجمـینـم دەوێ كوانێ ئەو ڕۆژەی كه سەرچۆپیـم دەگرت با‌نگم دەكرد؛ دۆم دەوێ، دۆی قۆڵ بەبازن و پەنجه نەخشینم دەوێ شاعیرم، جوانیپەرستم، دڵتەڕم، شێتم، له شۆق كێوی بژوێن، دیمەنی جوان، دەشتی ڕەنگینم دەوێ من به فرمێسكی ڕونووی كوێستانی كورد پەروەرده بووم كـوڵمـی ئـاڵ و چـاوی كـاڵ و ســیـنگـی بەفـرینـم دەوێ خۆشەویستی من، كچه كوردێكه پاك و نازەنین باخـەوانـه پـیــرەم و باخـی بەپـەرژیـنــم دەوێ نامەوێ ڕوو بگرێ تا دەمرێ به فێڵبازی و درۆ یاری نازداری لەباری دیـاری شـەرمینـم دەوێ من تەشی ڕێسێكی وەك شیرنی "وەفایی"م بۆ چیه؟ كـیــژی وریــای چـاوكــراوەی فـێـــره زانـیـنـــم دەوێ بــۆ دەبــــێ زێـنــدیــن له زیـنـــدانــم بـكـا چـونكــه گــوتــم: "ئەز مەمم، خەستەی خەمم، كوشتەی ئەمم، زینم دەوێ"؟ نایـەڵـن قـەت چـێــژی ئـازادی بچـێــژم مـن، دەنــا؛ خوێنی شیرینم دەوێ، كوا تەرمی خوێنینم دەوێ؟ بـواری وەم نـادەن لەنێـو مێـرگه (چـەكۆ) هەڵتـوتەكێـم چونكه پرسەی دایكی ملبەكوێن و سەر شینم دەوێ نـایــەڵـن ئـاســـووده دانیـشـێـم له لاپاڵــی چـیــام قاسپەقاسپی خاسەكەو، بێ گرمەیی مینم دەوێ ئارەزوومـه هەرچـی ئیـنسـانـه بـه ئـازادی بـــژی چۆن گەلی داماو و دیل و مات و خەمگینم دەوێ؟ نامەوێ خوێن بڕژێ یا بۆنی كەلاكی كۆن بكەم ڕەنگی مێلاقه و گوڵاڵه و بۆنی نەسرینم دەوێ هەڵپەڕین و پێكەنین دەبزێوی هەستی ناسكم كوا دڵی پڕئێش و ئۆف و جەرگی بەبرینم دەوێ؟ دەرزی ئاژن بـوو دڵم له سوێی شەهیدانی نەمر بەس نیه، مەودام بدەن تۆزكاڵێ تەسكینم دەوێ جێی گەرم، پارووی نەرم خۆشه، بەڵام بۆ مافی خۆم سـێبـەری ئەشـكەوتی سـارد و نوێنی بەردینم دەوێ بۆ بەزاری مەزنـیخوازی تاڵه وەك كەكـره و زەرەند گەر بڵێم من پاسەوانیی قەسری شیرینم دەوێ؟ دێوی شەڕ سمكۆڵ دەكا لێم و دەبۆڵێنێ، دەڵێ بۆ لەسـەردانی هەمـوو ئێـوه تـەورزیـنــم دەوێ بۆ فریشـتەی داد به سینەی پڕ له كینه و داخەوه هاته كوردستان، گوتی: ڕەجمی شەیاتینم دەوێ سەقز و سەردەشت و سابلاغ و سنەی كرد غەرقی خوێن سـێی تـری ویسـتن، گوتـی بۆ سـفره حـەو سـینـم دەوێ كـەی ڕەوایـه بمـدەنـه بـەر گولـله یـا ڕاوم بنـێــن؟ گەر گوتم كوردم، له كوردستانی خۆم ژینم دەوێ كورد مەگەر كونده كه هەر وێرانه بێ هێلانەكەی؟ نیـشـتمانـی ئاوەدانـی جـوانـی ڕەنـگـینـم دەوێ زۆر به ئاواتم كه كوردسـتانەكەم بێكێشـه بێ ئاشتیخوازم، كوا وڵاتی پڕ ڕق و قینم دەوێ؟ تـا نەهـێـڵم شـوێـنــەواری نالـەبـاری پەهــلەوی نەگبەتی زۆردارەكان و خۆشی و مسكینم دەوێ لاشـەڕم، كوا بەدفـەڕم؟ ئەممـا له سـەر مـافــی ڕەوام دەست و چەك، ئیمان و هیوا و هەستی ئاورینم دەوێ؟ بۆ نەجاتی ئەم گەله كۆیله و هەژار و بێكەسه گیـانـی پاك و بیـری تیـژ و ڕێگه ناسـینـم دەوێ بۆ بەگژدا چـوونی زۆرداری و هەژاری و ناهەقی كارگەر و جووتێری ئاگا و مستی ئاسنینم دەوێ سەخت و ناهەمواره ئەم ڕێگایه، كوردی كۆڵنەدەر! بـۆ خـەباتـێـكـی درێژخـایـەن، گــوڕ و تـیـنــم دەوێ دوای نەجات، بۆ ئاوەدانی و خۆشی خاپووره وڵات كۆمـەڵێكی چاك و پاك و ڕاسـت و وردبیـنـم دەوێ بۆ خەباتی هاوبەشی یەكسانی توندوتیژی گەل لاوی كارامەی بەجەرگ و كیژی سەنگینم دەوێ كیـژ و كـوڕ بگـرن له دەوری گۆڕی هێمن ڕەشـبەڵەك من كه شین‌گێڕی شەهیدانم، له كوێ شینم دەوێ ---------------------------- مامۆستا هێمن موكریانی له دەفتەری شیعری "بارگەی یاران " 1358ی هەتاوی - مەهاباد |
یار له‌به‌ر نازی جوانی مامزه سا ڕه‌م ده‌کا یاله ناڵه‌ی عاشقانه رووله عاله‌م که‌م ده‌کا له‌علی لێوی شاهیده مڵکی دڵم خاسی ئه‌وه حه‌قیه‌تی به‌و خاته‌مه ده‌عوایی جامی جه‌م ده‌کا ئاهی سـینهی عاشـقانه وا جیهانی گرتووه له‌و بزانه گه‌ر ده‌ماوه‌ند به‌عزه جارێ ته‌م ده‌کا من ئیجاره‌ی خه‌رمه‌نی غه‌م بۆ دڵی مسکین ده‌که‌م سـوئی تالع دێت و هیجرانی له‌سـه‌ر من زه‌م ده‌کا دڵ ئه‌مه‌کداره و که‌چی مه‌حبووبه ئازاری ده‌دا خه‌ڵقی بۆ بیگانه وایه ئه‌و له‌گه‌ڵ مه‌حره‌م ده‌کا سافیا گه‌ر مائیلی ته‌نهایی بێ عه‌یبی نی یه عیلله‌تی سهودایهتی هه‌ر حه‌ز له جێی بێ غه‌م ده‌کا سافـی |
خه‌زنه‌یێکه به‌یتی من
خه‌زنه‌یێکه به‌یتی من خهزنهیێکی به‌یتی من دوو میسرهعم داخستووه که‌س ته‌ماعی تێ نه‌کا رێگای دزم لێ به‌ستووه بیکهبهر دیبایی نه‌زمم تا قیامه‌ت نادڕێ چونکه ئهبکاری مه‌عانی تار و پۆیی رهستووه زاهیرا به‌یتم له نالی و کوردی که‌متر نییه تالعم به‌رگه‌شته‌یه به‌دبه‌خته به‌ختم نووستووه باسی حوور و باسی غیلمان و په‌ری بۆ من مه‌که‌ن وه‌ک مه‌هی بێ میهری خۆم نهم دیتوه نهم بیستوه نیوه‌شه‌و گه‌ر ده‌رکه‌وێ وه‌ک ماهی سه‌رکه‌ی تهبعهتی وا ده‌زانن ئافتاب و موشته‌ری سه‌ر به‌ستووه ده‌ست و پێی ئه‌و پادشاهی حوسنه کوێلهم پێ ده‌ڵێن هێنده ئه‌نگوستی په‌شیمانیم له حه‌سره‌ت گه‌ستووه دڵ له کونجی سینه‌دا گه‌ر خوێن دهنوشێ و غه‌م ده‌خوا حاجی بۆ قوربانی عه‌یدی وه‌سلی رتۆ دایبه‌ستووه حـــــاجی قــــادر |
دایە گیان
|
دووری لــهمـن خستـهوه بـــێ سـهبـهبــێ یـــاری مـن بــــــــاری خـــودایـــا کـه تۆ بـــگری سهبـهبــکـاری من ! مـــهستـی خـهیاڵـــی ئـــه‌وه،لـــهحـزه ژمێری شـــه‌وه دوژمنــی خــوێنیـی خـــــهوه،دیـــدهیــــی بێداری مـن دیــده نیــگههبانــی یـــــار،تیپی سـروشـــکم هــــه‌زار نـــــاڵهیـــی دڵ نـــه‌ی سه‌وار،ئـــاهه عه‌له‌مداری مـن گریــــــــه بـهخـوڕ دێته خـــوار،ههروهکــــو عهینـی به‌هار خـــۆش بـووهتـــه ئــابشار مـهدمـهعــی سه‌رشاری من دولبـهری عالـی دهمـــــاغ،هــه‌م قه‌ده‌می سـه‌روی بـاغ بێته نـــهزهرگـــهی قــــــهراغ دیدهیــــی جۆبــــــاری مـن حیکــمهتــــی تـۆ مولـهـهمـه،هـه‌م قهدهمت مهرههمـه موسـتهحـهقـی مـهرهـهمـه سینهیــی ئـهفــگـاری مـن شـــاهیدی عـهدلــه وه‌فــا،مهعدهنـی سیدقـه و سـهفــا هـــاتــــووه دهرمـــــان بــــــکــا قــــهلبـــی بـرینداری مـن ئــــــه‌ی تـهلــــهفــــی گفتــوگـــۆ،جــامیعی کـیزب و درۆ واعییزیـــــــه ئیشـــی تــــــۆ،عـــــاشقـیـیـه کـــاری مـن مـهشرهبی (( نالـــــی )) گه‌لێ ئابــــی و ترشه،به‌ڵـــێ مــــوعتـهریفه خــــــۆی ده‌ڵــێ:چـــا نییه ئــــهتواری مـن نالـــــــی |
چاره‌ی خه‌می من مه‌ی نییه،مه‌یخانه بڵێ چی؟ به‌و ده‌رده‌وه مه‌ی نامگرێ،په‌یمانه بڵێ چی؟ پێم وا نییه له‌و غه‌دره له فریام بکه‌وێ که‌س ئه‌و دۆست بوو وه‌فای بۆم نه‌بوو،بێگانه بڵێ چی؟ بسکت بده ده‌س شانه به‌ڵام چین مه‌خه ئه‌برۆ زولفی تۆ شنه تێکی ده‌دا،شانه بڵێ چی؟ هه‌ر عاشقه سووچیشی نه‌بێ ده‌یخه‌نه ئه‌ستۆی شه‌م ئاگری کردۆته‌وه،په‌روانه بڵێ چی؟ تاوانی منه ده‌ربه‌ده‌ری و ده‌ردیسه‌ری من، مه‌ل خۆی سه‌ری خۆی هه‌ڵگرێ، هێلانه بڵێ چی؟ شێتی قه‌دی تۆ شه‌رتی له‌گه‌ڵ چۆل و چیا بوو زانا بێ به زنجیره‌وه،دێوانه بڵێ چی؟ خاڵی تۆ به په‌رژین و،خه‌یاڵ ناسک و ساده بێچاره له ناو ئه‌و هه‌موو پاوانه بڵێ چی؟ چیرۆکی جوانیی تۆ له ناو لاپه‌ڕ و دێڕا ناگونجێ،ئیتر نووسه‌ری ئه‌فسانه بڵێ چی؟ تاسه‌ی تۆ که دامده‌گرێ،ده‌ڵێن:”ئاخری خێر بێ!“ (هێدی) له گه‌ڵ ئه‌و کۆنه‌برینانه بڵێ چی؟ مامۆستا هێدی |
ئافرەت و جوانی
|
|
اکنون ساعت 07:21 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)