![]() |
نەخــۆشــــم کەوتوم بێ زوبــانم دەنــــالــــم لـــەبەر دەردی گـرانم بەبــێ ئەو شۆخە کەخۆم دەیزانم دەوای من نایەسەدمەســیحاببێ """"""" یاخودا بەناڵــەی دڵ ئیشـــان کەی یارەب بەیاهوی دەروێشـــان کەی غەمی جەرگی من پەریـشان کەی روت لەنیــــو زولفـــت بۆ بلـاو نابی """""" دەمێکی وا بێ ئەی مایەی سەبرم بەدڵ دامانـــــی زولفــــت بـــــگرم هەتاکەی ئاخـــر هـــــەر بۆت بمرم تاوێــــک ناتاوێک سەلام لیـــرابێ وه‌فایی |
ئەگـــــەرچی ئێمە قـــەومێکی زۆرین بەڵام داخەکەم چــــەوت و خۆخۆرین بۆیە وا لە ژێــــــر چەپــــــــۆك و زۆرین کاکــــــە خوا ئیشی نـــــابەجێ ناکا تا کێــــــو نەبینێ بەفـــــــری تێ باکا بۆ کوشتنی یەك گـــورج و بەکـــارەین رۆژێ دەستمان بــــێ بڵح و زۆردارین لــــە پێویستیدا وەك ژن هــــــــەژارین کاکـــــــە خوا ئیشی نــــــابەجێ ناکا تا کێـــــــو نەبینێ بەفـــــــری تێ ناکا مونەووەر زۆری هـــــەر لەبــــــەر نانی وەتــــــەن ئەفرۆشێ بە یەك تــــارانی ئەخـــــــاتە ژێر بێ دیــــــــن و ئیمانی کاکـــــــە خوا ئیشی نـــــــابەجێ ناکا تا کێـــــــــو نەبینێ بەفــــــری تێ ناکا ئەشرافمان هەموو بێ روح و سستن دەخیلە پشتیان هیچ پـــێ مەبەستن هەمــــوو ناکـــــــۆك و پـــــارە پەرستن کاکـــــە خوا ئیشی نــــــــــابەجێ ناکا تا کێــــــو نەبینێ بەفــــــــــری تێ ناکا (فایـــــق بێ كـــــــــەس) |
درۆ
درۆ سەراپا هەرچی فەرموت هەر درۆیە هەموو فەرمایشت بێ تار و پۆیە وەڕەزبوم من لەخولقی وەعدەكانت نەفەرموی عاشقی من هەرزە كۆیە ئەتۆفەرموت شەوێ دێمە كەنارت وەرەئەسپابی شادی گرد و كۆیە سەماوەر سینە،چا خوێنی جگەرمە كەڵامم نەقڵی نوقڵی لەعلی تۆیە ... ئەگەرئەمجارە كەش وادەت درۆ بێ بەجارێكی(ئیمامی)رەنجە ڕۆیە سه يد كاميلى ئيمامى |
گەر هود هودەكەی بادی سەبا بێ لە (سەبا) تان گەر تەختی ( سولەیمان)ییە ئەیخاتە هەواتان دوێنێ نەفەسم بوو بە عەتتار خانەیی چینی هێنای كە سەبا نامەیی موشكینی وەفاتان لەم گوڵشەنە گەر خاڵی دڵ و ڕۆحم ئەپرسن ئەی مورغی زمانم شە و ڕۆژ نەغمە سوراتان دڵ ڕۆییوە بیستوومە ئەڵێن وا لە (مەدینە) ڕۆح ماوە كە بیكەم بە فیداتان بە فیداتان چاوم كەلەلام گۆزەیە ئەشكم بەمەسەل ئاو خۆیشم كەلەلای ئێوەم ئەوا بووم بە سەقاتان سەد شوكری خودا چاكەوە بوو خەستەكەی ئێمەیش ئەی دافیعی تیفۆسی دەروون تۆزی دووعاتان (بێخود) كە هەتیوی دەری ئەولادی ڕەسوولە نازادارە ، فەرامۆشی مەكەن تۆبێ خوداتان "بێخود" |
ڕۆژێ نەبوو ئەم دولبەرە بێ ڕەحمە وەفا کا جارێ نەبوو ئەم کافرە شەرمێ لە خودا کا حەیرانن ئەتیبا لە عیلاجی مەرەزی من لوقمانی ویساڵت مەگەر ئەم دەردە دەوا کا کارێ کە غەم و دەردی فیراقت بە منی کرد سەرما بەهەتیو با بەدەواری شڕی ناکا شێخ ڕەزای تاڵەبانی |
لە دوگمەی سوخمە دوێنێ نوێژی شێوان بەیانی دا سفیدەی باخی سێوان لە خەوفی تەلعەتی ڕۆژ هەر وەکوو شێت بە رووزەردی هەلات و کەوتە کێوان دوو چاوی من کەوا کەیلی سورشکن دەپێون ئاوی بەحری خوێ بە پێوان مەکەن لٶمەی پەشێوی دڵ کە ئەمشەو پەشێواوە لەبەر پەرچەم پەشێوان شەرابی لەعلی روممانی لە ((نالی)) حەرامە بێ مەزەی ماچێکی لێوان نالی |
چاوه‌که‌ت مه‌سته به ناحه‌ق فێری مه‌یخانه‌ی مه‌که لێ گه‌رێ مه‌خموری به‌زمی دوردی په‌یمانه‌ی مه‌که زوڵفی سازاوت ده‌سا ته‌رتیب و چینی تێک مه‌ده حه‌یفه توشی جه‌وری ریش‌و کێشی له‌رزانه‌ی مه‌که په‌رچه‌مت جێ ئاشیانه‌ی بولبولی ته‌بعی منه چونکه کێشکچی شه‌وه ،تۆ مه‌نعی هێلانه‌ی مه‌که گه‌رده‌نم پێ خۆشه حه‌ڵقه‌ی تای ته‌نافی زولفه‌که‌ت چاوه‌که‌م ئیتر حه‌واڵه‌ی ته‌وق و زۆڵانه‌ی مه‌که دڵ به‌مه‌یلی خوی ده‌میکه عاشقی باڵاکه‌ته تۆ خودا مایل به‌غه‌یری خۆت بێگانه‌ی مه‌که هه‌ر له‌ئه‌وه‌ڵ تۆ دڵت بردووم به نازی چاوه‌که‌ت تازه فێری راه و ڕه‌سمی ته‌بعی په‌روانه‌ی مه‌که عاشقی خونچه‌ی ده‌مت تاکه‌ی ده‌بێ ئاواره‌بێ مه‌حره‌می ڕازه حه‌واڵه‌ی چۆڵ و وێرانه‌ی مه‌که خۆت دانێ وه‌ک (ئه‌دیب) که‌س به‌نده‌گی پێ ناکرێ وا به ڕسوایی له‌ناو ئه‌م خه‌لقه ئه‌فسانه‌ی مه‌که مامۆستا ئه‌دیب |
یار به ماچی لێوی خۆی زامی دڵان ساڕ‌ێژ ئه‌کا توند ته‌ماشا کردنێکی شه‌خسی عاقڵ گێژ ئه‌کا ئه‌ی خودا تاکه‌ی له ده‌رحه‌ق من وه‌فاو مه‌یلی نیه بۆچ ؟ گڵۆڵه‌ی به‌ختی من هه‌ر ، ڕو له جێگه‌ی لێژ ئه‌کا ماڵه‌که‌م وێران ئه‌کا ، ڕۆژم ڕه‌ش و تاریك ئه‌بێ یار ، به سورمه‌ی ناز که وه‌ختێ چاو خۆی کل ڕێژ ئه‌کا وشکه سۆفی هاتبوو ئه‌یووت به هه‌شت هه‌ر بۆ منه ڕیشی خۆی جوڵان وه‌کو سابرێن که شه‌و کاویژ ئه‌کا که‌ی خودا توججاره ، خوا گه‌وره و غه‌فورو عادله چۆن له‌گه‌ڵ عه‌بدا ! حسابی قه‌رزی ڕۆژو و نوێژ ئه‌کا ! قافیه هه‌رچه‌نده تیکراره به‌ڵام (ئه‌حمه‌د) هه‌ر به دڵ هه‌ر به‌یادی تاقی ئه‌برۆی تۆیه جار جاره نوێژ ئه‌کا ئه‌حمه‌د موختار جاف |
|
دالی قه‌دم
|
اکنون ساعت 12:56 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)