![]() |
گه‌ر له محبوسی خه‌لاس بم دوشمنانم په‌ت ئکه‌م
گه‌ر له محبوسی خه‌لاس بم دوشمنانم په‌ت ئکه‌م سووری سه‌ر ئه‌بله‌ق له فه‌رجی دایکیانا ڕه‌ق ئه‌که‌م بۆ ئه‌مه‌ی ته‌رکی خراپی و موفسیدی و به‌دزاتی که‌ن ڕه‌نگ و ڕیان گشت به ڕه‌نگی خاسه‌ڕه‌نگ خه‌ت خه‌ت ئه‌که‌م ڕوو به‌شار و موڵکی ئامه‌د (من اشاء) دا ئه‌نێم عاقڵانه ته‌رکی ڕێگای ناحه‌ز و نه‌گبه‌ت ئه‌که‌م دۆستانی خۆم به پاره و ماڵی دنیا شاد ئه‌که‌م ... حاسید و موفسید هه‌موو نابووت و بێ سه‌روه‌ت ئه‌که‌م خه‌ڵقه ئه‌مڕۆ چونکه حه‌پسم ڕێگه‌یی ده‌ستم نیه ناتوانم هیچ بکه‌م مه‌جبوورم هه‌ر غه‌یبه‌ت ئه‌که‌م ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف |
چاوه‌ڕێی موژده‌ی نه‌سیمم تا له گوڵشه‌ن دێته‌وه!
چاوه‌ڕێی موژده‌ی نه‌سیمم تا له گوڵشه‌ن دێته‌وه! به‌ڵکه فه‌رمایش بکا گوڵ: ”بولبولم با بێته‌وه“! وا وه‌عیدی به‌فری زستانه و فیراقم که‌وته دڵ مه‌ر به بای وه‌عده‌ی ویسالت کێوی دڵ ڕه‌ش بێته‌وه میروه‌حه‌ی زولفت له ده‌وری ئاوری ڕووت بێ، چلۆن ئاگری عیشقت به ئاوی چاوی من ده‌کوژێته‌وه؟ سووچی زولفت بوو که په‌روانه‌ی دڵم ڕووی کرده ڕووت ئاگری وه‌سڵی شه‌م و په‌روانه شه‌و ده‌کرێته‌وه. خه‌تتی میهر و زولف و خاڵی، حوججه‌تی موڵکی دڵه نه‌قشی ئه‌و موهره به ئاوی خوڕخوڕه ناچێته‌وه. دڵ له ترسی چاوی بوو ڕووی کرد له میحرابی برۆی ئیسته بیستوومه له چینی زولفی جێی نابێته‌وه. کێوی هیجرت خسته سه‌ر شانم، دڵم پێی خستووه تا نه‌گا ده‌ستی به زولفت، زه‌حمه‌ته هه‌ڵسێته‌وه. سه‌د که‌ڕه‌ت خستمته گێژی مه‌هله‌که‌ی به‌حری فیراق ئاخری قوللابی موژگانت ده‌رم دێنێته‌وه. مه‌زره‌عه‌ی میهر و مه‌حه‌ببه‌ت توخمی وه‌سڵی شین نه‌کرد گوڵ به شادی داده‌چێنم، خاری غه‌م ده‌ڕوێته‌وه. خۆت ده‌زانی مودده‌تێکه سه‌ر وه‌پاماڵی جه‌فام که‌ی وه‌کوو نه‌قشی قه‌ده‌م سه‌ر نێمه ژێر پێته‌وه؟ دڵ ئه‌وا که‌وتۆته زیندانی غه‌م و قوربانتم! تایه‌کی زولفت بنێره به‌ڵکه بۆم ده‌ربێته‌وه! تۆخودا تاکه‌ی له تاریکیی شه‌وی هیجرانی تۆ ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دابنیشم: ”ڕه‌ببی که‌ی ڕۆژ بیته‌وه“؟ بێ ئیشاره‌ی (حکمةالعین)ی (شفا)ت نایه شفام خۆت ده‌زانی زامی دووری سه‌خته خۆش نابێته‌وه! فیکری من چونکه ده‌قیقه عاشقی قه‌ددی ئه‌وه موو له موو گیراوه، چ بکه‌م لێک جوێ نابێته‌وه!!!!!! "وەفایی" |
ئه‌رێ دڵ بێ شه‌رابی له‌علی گوڵ ڕه‌نگت له گوڵ چ بکا؟!
ئه‌رێ دڵ بێ شه‌رابی له‌علی گوڵ ڕه‌نگت له گوڵ چ بکا؟! که جیلوه‌ی گوڵ له گوڵشه‌ندا نه‌بێ، بولبول له چڵ چ بکا؟! که هه‌ڵگیرسا له نووری باده شه‌معی حوسنی جانانه نه‌چێته سه ته‌ریقه‌ی حه‌زره‌تی په‌روانه، دڵ، چ بکا؟! به ئاهم گه‌ر ره‌قیبانت بسووتێن ئه‌ی گوڵی ره‌عنا مه‌ڕه‌نجه، تۆ خودا شوعله له ئاقاری چقڵ چ بکا؟! هه‌تا ماوه ده‌بێ ئه‌شکی نه‌دامه‌ت داوه‌رێنێ چاو عه‌ره‌ق ریتن نه‌بێ، شه‌خسی له کاری خۆ خه‌جڵ چ بکا؟! سه‌فه‌ر جائیز نیه، با بۆم حه‌ره‌م بێ، له‌و به‌روبوومه فه‌قه‌ت مه‌جزووبی زنجیری نه‌سیبی ئاو و گڵ چ بکا؟! فه‌ڵه‌ک هه‌رگا که‌سێکی هه‌ڵبڕی، وه‌قتی هیلاکه‌تیه که سه‌ر بۆ گه‌یینه په‌ت بێ، پێ له کورسی و ئه‌سکه‌مل چ بکا؟! له عوششاق و ره‌قیب ئه‌وشۆخه چاوی لوتفی وه‌رگێڕا که ئاسک ئاده‌می یا سه‌گ ببینێ، غه‌یری سڵ چ بکا؟! چ حاجه‌ت نه‌رگسی مه‌ستت بکه‌م وه‌سفی به مه‌خمووری که چاوێ سورمه کێشراوی خودایی بێ، له کل چ بکا؟! له هه‌ر جێیه‌ک هه‌ڵێ خورشیدی عیشقی گوڵ روخان [مه‌حوی] ئه‌گه‌ر عه‌قڵی ببێ، له‌و جێگه ئاونگی عه‌قڵ چ بکا؟! مه حوی |
وەکو نەی کون کونە جەرگم، لە تاو هیجرانی تۆ بۆیە
وەکو نەی کون کونە جەرگم، لە تاو هیجرانی تۆ بۆیە بە سۆزی نەی دەسوتێم و بە نەغمەی نەی دەناڵێنم ( وەفایی ) |
لەیارەوە:
لەشۆخ و شەنگی پارەوە، |
به‌ڵام ئێستا و شه‌وی ئێستا، چۆن به‌جۆش که‌م؟
به‌ڵام ئێستا و شه‌وی ئێستا، چۆن به‌جۆش که‌م؟ گڕی کۆڕی سارده‌وه‌بوو، به‌چی خۆش که‌م؟ شه‌وگاری تاریک و نوته‌ک، چۆن ڕۆشن که‌م؟ ئه‌م سه‌ره گێژ و شێواوه، چۆن هۆشن که‌م؟ !!! "دیلان" |
لەیلەکەى بێ مەیلەکەى مەحبووبەکەى عەییارەکەم
لەیلەکەى بێ مەیلەکەى مەحبووبەکەى عەییارەکەم شۆخەکەى پڕ حەملەکەى بێ ڕەحمەکەى غەددارەکەم زاڵمەى لەخوا نەترســـەى کافرەى بێ مروەتـــــە قاتلەى عاشق کوژەى جەللادەى خون خوارەکەم گوڵ بەدەن، سیمین زەقەن خەت یاسەمەن فندق دەهەن ئەسمەرەى قەد عەرعەرەى نازو نەزاکەت دارەکەم نەوجەوان ئەبرۆ کەمان شیرین دەهان و نیکتە دان تورک رەفتار و پــــــەرى ڕوخسار و کاکۆڵدارەکەم ئەى ڕەقیب سەد جار دەرم کەى یا جوێنم پێ نا عیلاجم هەر دەبێ بێم بۆ عێلاجى کارەکەم ژەهرى دوورى چەشتووە (هیجرى) ئەمێستا بۆیە وا تەڵخ گوفتارە کەلامــــى لەعلی شەکەر بارەکەم هیجرى |
ئەو کەسەی ئەمنی بەجێ هێشت بێ خەتا ! یادی بەخێر ئەو کەسەی ئمنی بەخـــەم کرد مــــــــوبتەلا ! یادی بەخێر ئەو کـــــوڕەی جــەرگ و دڵی بابی کەبــــاب کرد و هەڵــات وا بە ئــــــاوری دوری برژاندی کـــــــــــــــــــووا ! یادی بەخێر سەید کامیلی ئیمامی |
خه‌تتی ده‌وری لێوی ئاڵت ئه‌ی مه‌سیحا لام و بێ
خه‌تتی ده‌وری لێوی ئاڵت ئه‌ی مه‌سیحا لام و بێ هه‌ر له جامه‌ی سه‌بز ئه‌چی بۆ (غه‌ین و نون و چیم و هێ) غونچه بازاری نه‌زاكه‌ت داری و ته‌نگی شكاند هه‌ر كه زاهیر بوو له ده‌وری باغی حوسنت (لام و بێ) له‌ب شه‌كه‌ر تاكه‌ی له حه‌سره‌ت خاڵی موشكینت دڵم داغدارو خه‌سته بێ وه‌ك (لام و ئه‌لف و لام و هێ) لاله روخسارم له سایه‌ی ئه‌شكی خوێنین ره‌نگه‌وه چونكه روو سوورم له قاپی ( عه‌ین و شین و قاف و تێ) عیشقت ئه‌ی جانا منی ریسوای عاله‌م كردووه چاكه ئینسافت ببێ بۆ (ئه‌لف و سین و تێ و هێ) ئێسته بۆ لاڤ و گه‌زاڤ هه‌ركه‌س ده‌بینی عاشقه نه‌ك هه‌موو كه‌س جان فیدا وه‌ك (میم و حێ واو و یێ) (مه‌حوی) ئه‌مڕۆ زۆر نه‌خۆشه قه‌ت شیفای نابێ به هیچ گه‌ر شیفای بێتن به بۆیی زوڵف و ئه‌و ئه‌گریجه دێ مه‌حوی |
له‌و ده‌مه‌ی ڕا دڵم لێی داوه بۆ ژوان
له‌و ده‌مه‌ی ڕا دڵم لێی داوه بۆ ژوان من دێوانه‌ی چاوی جوانم ، چاوی جوان گه‌رچی خه‌ڵكی وڵاتی چاو جوانانم چاوی جوانم نه‌دی تێر به چاوانم هه‌تا لاو بووم چاوی جوانم لێ ون بوو په‌چه و رووبه‌ند و چارشێوم دوژمن بوو ئێستا پیرم و كه‌وتومه‌ته ئاویلكه چاوی جوانم لێ ون ده‌كا چاویلكه مامۆستا هێمن |
اکنون ساعت 12:04 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)