![]() |
پێنج خشتەکی "ئەحمەد هەردی" لە سەر غەزەلێکی "شێخ نوری شێخ ساڵح"
پێنج خشتەکی "ئەحمەد هەردی" لە سەر غەزەلێکی "شێخ نوری شێخ ساڵح" قەت نەدەی ئازاری گیانی مەست و بێدارانی شەو خۆت نەخەیتە بەر شەپۆڵی ئەشکی بێ پایانی شەو ئەی کچی خواوەندی جوانی و ئەی چرای دیوانی شەو خۆت بپارێزە لە ئاهی دڵبریندارانی شەو نەک خوا ناکەردە گیرا بێ دووعای ناڵانی شەو وێڵم و تاریکە دەورم، فەرشی رێگەم مەینەتە بێ کەسم، تەنیا ئەناڵم، مەرگی خۆمم عەزرەتە سازی ئاهەنگی شەوانم، سۆزی جەرگی لەت لەتە یاوەر و یاری ئەنیسم ئاهو ئەشکی حەسرەتە ئافەرین ئەی بارەکەڵڵا، دیدەیی گریانی شەو وا نەزانی دەستی خەم یادت لە دڵدا دەرئەکا ئەشکی خوێنینم دەلیلە بۆ کەسێ باوەر نەکا گیانەکەم بەو تیشکی چاوەی شەر لەگەڵ ئەختەر ئەکا دڵ ئەبێتە قەترەیێ خوێن و لە دیدەم سەر ئەکا هەر کە ڕابوورێ بە دڵما سوحبەتی جارانی شەو هاودەمێ فەرمووی: لەبەرچی کردەوەت گریانە هەر؟ تافی لاوێتیتە، لاویی، قەڵبەزەی سەیرانە هەر من وتم سەیران و خۆشی پێشکەشی شادانە هەر ئەشکی حەسرەت لازمی جەمعی سیابەختانە هەر شەونمی سوبحە دەلیلی قەترەیەک گریانی شەو هەوڵی زۆرم دا، لە داوی زوڵفی ئەو بێ مروەتە دەرچم و دوایی بیهێنم بەم عەزاب و مەینەتە پێی وتم بێ سوودە هەوڵت، تاکو ماوی جێگەتە نووری لەم پێچ و خەمی زوڵفە نەجاتت زەحمەتە لای سەخی تەبعان مەحاڵە روخسەتی میوانی شەو |
لەسەردەمی نالی‌دا، شیعر نووسین بە کوردی شێوەزاری سۆرانی وەک عەیبەیەک وابوە، نالیش یەکەم کەس بووە کە زمانی کوردی شێوەزاری سۆرانی شیعر بنووسێت، بۆیە کاتێک کە خەڵکان و رۆشنبیران و شاعیرانی ئەو سەردەمە شیعرەکانی نالی دەبینن، دەست دەکەن بە تانە لێدان لەنالی و لەشیعرەکانی، نالیش بەم شێوەیە وەڵامییان ئەداتەوە. تەبعی شەکەرباری من، کوردی ئەگەر ئینشا دەکـــــــا، ئیمتیحانی خۆیە مەقـــسودی، لە(عمدا) وا دەکــــــا یا لەمـــــەیــدانـی فــەســاحــەتدا بە میسلی شەھسەوار بێ تەئــەمـــــمول بـــەو ھەمـــو نەوعـــە زوبــــــانی رادەکا کــــەس بە ئەلـــــفازم نــــەڵــــێ خۆ کردییە خۆ کوردییە ھەر کەسێ نادان نەبێ خۆی تالیبـی مــــەعنــا دەکــــا بــــێتە حوجرەم، پارچە پارچەی موسوەدەم بکــڕێ بەڕۆح، ھـــــــەرکەسێ کوتاڵ و پارچەی بێ بەدڵ سەودا دەکــــا شــــــــیعری خەڵقی کەی دەگاتە شیعری من بۆ نازکـی؟! کەی لە دیـــــققەتدا پەتــــــــک دەعوا لەگەڵ ھەودا دەکـا ؟! |
صــوبـح پـێ نـاکـەنـێ تا بـێ نـەوایـێ شــەو بـە دڵ نـەگـری
صــوبـح پـێ نـاکـەنـێ تا بـێ نـەوایـێ شــەو بـە دڵ نـەگـری گــوڵـێ ناپـشـکـوێ تا بـولبـولی صـوبـحـێ بە کــوڵ نەگــری بـەری نـابـێ درەخـتـی باغـــی عـالـەم تا هەمـوو وەک یەک بە یەک سۆز و بە یەک شۆر و بەیەک دەم چڵ بەچڵ نەگری "حەمدی" |
لەو ڕۆژەوە من دوورم لە ئێوە
|
بەغەمزەی چاوی مەخموری سیاهی مەستی مەی کردم
بەغەمزەی چاوی مەخموری سیاهی مەستی مەی کردم بەماچی لێوی موستەغنی لەئەنواعی مەزەی کردم ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئا هی من کەچی دەستی لەسەر دانا لە سەیری باغی بەی کردم بە هەوری پەرچەم و زوڵفی ڕوخ و ئەبرۆی کە داپۆشی لە شەوقی ڕوئیە تی بەدر و هیلالی یەك شەوەی کردم ئەگەر چی کوشتمی خۆ قابیض و لئەرواحی موژگانی بە قانونی مەسیحایی بە خەندەی لێوی حەی کردم بە عینوانی حەیا طوغرا میسالی زولفەکەی پوشی له کەسپی شێوە خطط و طوررەیی شاهانە کەی کردم گوناهی من نه بوو زاهید که مەیلم دا بە بتخانە هه موو تاوانی دڵ بوو عاشقی تەرسا پەچەی کردم کەناری ئاو کەنارم بوو قەدی سەروی چنارم بوو لە سەر چی بوو بە ئاڵۆزی لە سەیری نار و بەی کردم شکاتی زەخمی دڵ (ناری) لە طاهیر بەگ تەمەننا کە بڵێ ئەمڕۆ گوڵ ئە ندانێ بە تیرێ جەرگی پەی کردم !!! "ناری" |
مادام که به شمشێری برۆت له‌ت له‌ته جه‌رگم
مادام که به شمشێری برۆت له‌ت له‌ته جه‌رگم لازم نییه ئه‌و خه‌نجه‌ره، کردووته به به‌ردا دوو دیده‌یی مه‌خمووری نیگارم به شه‌باهه‌ت وه‌ک ئاهوو وه‌هایه، که له‌خه‌و بێ له‌سه‌حه‌ردا ده‌ستێ که به داوێنی ئه‌تۆ، ده‌ستێ به دڵ بم چی بکه‌م، که نییه ده‌ستێ، بکه‌م خاکێ به‌سه‌ردا احمدمختارجاف |
"یادگاری شیرن"
|
تابەكەی قوربان بناڵم من بە ئێش و دەردەوە
تابەكەی قوربان بناڵم من بە ئێش و دەردەوە دەس بە ئەژنۆ، قوڕ بەسەر، دایم بە ئاهی سەردەوە ڕۆژی ئەوەڵ بوو كەزانیم من ئەبێ دێوانەبم عاشقی تۆ نەوعی مەجنون وا بەكێو و هەردەوە مەرحەمەت كە زوو بڕۆ قاسد بڵێ دەردی دڵم نازی پاپوچت ئەكێشم من بە تۆز و گەردەوە هەروەكو قەوس و قەزەح با دەس لە گەردن دانیشین تۆ بە سوخمەی ئاڵ و سەوز و من بەڕەنگی زەردەوە تاهیر به‌گی جاف |
جاده چۆڵ و سێبه‌ر بوو، کات به‌یانی
جاده چۆڵ و سێبه‌ر بوو، کات به‌یانی |
ئه‌ی جه‌ننه‌تی عه‌یشی ئه‌به‌دم ڕێ گوزه‌ری تۆ
ئه‌ی جه‌ننه‌تی عه‌یشی ئه‌به‌دم ڕێ گوزه‌ری تۆ نووری نه‌زه‌رم، تاجی سه‌رم خاکی ده‌ری تۆ به‌و قامه‌ته خاڵ و خه‌تی ڕووی رۆ که ده‌بینم هه‌ر گوڵشه‌نی فیرده‌وسه به نه‌خلی شه‌جه‌ری تۆ سه‌روی سههی، قوربان! ئه‌ه‌گر ئازاده ئه‌دی بۆچ بادام و گوڵ و سونبول و نه‌سرینه به‌ری تۆ؟ ده‌دره‌وشێ له نێو زولفی ڕه‌شت ئاره‌قی گه‌رده‌ن خۆ هه‌ر شه‌وه په‌یدا بوو ستاره‌ی سه‌حه‌ری تۆ؟ نازانم ئه‌تۆ بۆچی به لهب و قامه‌تی شیرین؟ غونچه‌ی شه‌جه‌ری، یا نه گوڵی نه‌یشه‌که‌ری تۆ ؟ ئه‌و چاوه که‌وا مه‌سته به حوسنی ڕوخی زیبا داخۆ چ بکا فیتنه‌ی ده‌وری قه‌مه‌ری تۆ؟ توخودا ده‌مه‌که‌ت ده‌رخه له نێو توڕڕه بزانم تامی چییه ئه‌و حوققهیی شیر و شه‌که‌ری تۆ خۆ سه‌یدی حه‌ڕه‌م قه‌تڵی حه‌رامه!!! ئه‌دی زولفت کافر که نه‌بوو بۆچی منی کوشت له ده‌ری تۆ؟ ئه‌و ڕۆژه به زوننارهوه من چوومه خه‌رابات زولفت منی کێشا به ئیشاره‌ی نه‌زه‌ری تۆ بۆ من که نه‌بێ وه‌عده‌یی دیداری جه‌ماڵت چ بکه‌م له به‌هه‌شت و نه‌زه‌ری حوور و په‌ری تۆ؟ قه‌ت گوڵ به ڕوخی تۆ نه‌بووه، سه‌رو به باڵات سهروێکه ڕه‌وان به‌خشه گوڵی سیمبهری تۆ بۆ قیبله‌یی لای ڕووته هه‌موو سه‌عیی "وه‌فایی" عومره‌م به خودا عه‌ینی سه‌فا وا له ده‌ری تۆ وه‌فایی |
اکنون ساعت 03:45 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)