behnam5555 |
12-03-2010 06:45 PM |
ئایا ده‌زانیت بۆچی پزیشكانی چاو ده‌ڵێن چاوت شه‌ش له‌سه‌ر شه‌شه
http://t1.gstatic.com/images?q=tbn:2...6926g%3C/a%3E.
ئایا ده‌زانیت بۆچی پزیشكانی چاو ده‌ڵێن چاوت شه‌ش له‌سه‌ر شه‌شه ئه‌گه‌ر ڕاده‌ی بینینت به هێز بێت ،وه بۆچی ناڵێن ده له‌سه‌ر ده یان سه‌د له‌سه‌ر سه‌د...
هۆی ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه چاوی ساغ ده‌توانێت ئه‌و ژماره‌و ئیشاڕهتانهی كه به‌كار ده‌هێنرێن بۆ پشكنینی هێزی چاو له دووری شه‌ش مه‌تره‌وه به‌ڕونی ببینێت، بهلاَم ئه‌گه‌ر چاوت توانای بینینی ئه‌م نیشانانه‌ی هه‌بوو له دووری پێنج مه‌تره‌وه ئه‌وا چاوت پێنج له‌سه‌ر شه‌شه، وه چوار له‌سه‌ر شه‌ش واتا ته‌نیا له دووری چوار مه‌تره‌وه ده‌توانێت ئه‌م ئیشاڕهتانه به ڕونی ببینێت و به‌م شێوه‌یه
|
behnam5555 |
12-03-2010 06:47 PM |
سه‌گێك 3 منداڵ له خنكان رزگار ده‌كات
http://dc03.arabsh.com/i/00486/y1j1j3sqqflc.jpg
سه‌گێك له یه‌كێك له هه‌رێمه‌كانی چین توانی 3 منداڵ له خنكان له‌ناو ئاودا رزگار بكات، یه‌كێك له منداڵه‌كانیش رزگاری نابێت‌و ده‌خنكێت.رژنامه‌ی چاینا ده‌یلی، بڵاویكرده‌وه ئه‌و سه‌گه كاتێك به‌هاوڕێیه‌تی 4 منداڵی خوێندنگه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی، له كه‌نار ئاوێك نزیك ده‌بنه‌وه، هه‌ر چوارمنداڵهكه ده‌كه‌ونه ناو ئاوه‌كه‌وه، سه‌گه‌كه‌ش پاش هه‌وڵێكی زۆر توانی 3 له منداڵه‌كان رابكێشێته كه‌نار ئاوه‌كه‌و رزگاریان بوو، به‌ڵام منداڵی چواره‌م خنكاو رزگاری نه‌بوو.
|
behnam5555 |
12-03-2010 07:04 PM |
پیاوێكی پڕ له ئه‌زموون و به‌خشش رێزی لێده‌نرێ
مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه
http://www.knewsdaily.org/wenekan/ahmad-salar.gif
دوای ته‌مه‌نێك له ئه‌زموون و كاركردن له‌بواری شانۆ، بڕیاره كاتژمێر 3ی ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 30/11/2010 له ته‌لاری هونه‌ری شاری سلێمانی سه‌نته‌ری رۆشنبیری هیوای نوێ مه‌راسیمێكی رێزلێنان بۆ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار رێكبخا.
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌نده پێشه‌نگانه‌ی سالاَنێكی زۆره كاری هونه‌ری دهكاو تا ئێستاش له‌كاری شانۆیی به‌رده‌وامه‌و دانه‌بڕاوه‌و له‌پاڵ كاری شانۆیی و درامیش وه‌ك نووسه‌ر تا ئێستا چه‌ندین كتێبی ناوازه‌و دانسقه‌ی به‌چاپ گه‌یاندووه، له تازه‌ترین به‌رهه‌می نووسراویدا كتێبی وانه‌كانی نواندنه، كه ئه‌و كتێبه یه‌كێكه له سه‌رچاوه گرنگه‌كان بۆ سه‌رجه‌م شانۆكاران.
به پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی ده‌رباره‌ی رێزلێنانی ئه‌حمه‌د سالار رێكخراوه، هاتووه كه له‌پای به‌خشش و ماندووبوونی چه‌ند ساڵه‌ی هونه‌رمه‌ند رێزی لێده‌نرێ.
|
behnam5555 |
12-03-2010 07:06 PM |
فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی "تۆرێنتۆ" نمایشكرا
كوردستانیوز
http://www.knewsdaily.org/wenekan/refff.gif
فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "ئیبراهیم سه‌عیدی" به نوێنه‌رایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان، له به‌شی "كه‌شف" Discavery له سی و پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تۆرێنتۆ" TORONTO له وڵاتی كه‌نه‌دا نمایشكرا. ئه‌م به‌شه له فیستیڤاڵی "تۆرێنتۆ" به‌و فیلمانه ته‌رخانكراوه كه خوڵقاندنێكی تازه‌یان تێدابێت.
به پێی راپۆأتی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له تاران، فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" كه به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، سه‌ره‌تا كاتژمێر 12ی نیوهأۆی رۆژی پێنجشه‌ممه 9ی سێپته‌مبه‌ر له هۆڵی "سكاتیبانك تیئاتری 11" له نمایشێكی تایبه‌تدا بۆ په‌یامنێران و رۆژنامه‌نووسان و نوێنه‌رانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و هه‌روه‌ها كأیاران و بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی فیلمی ئاماده‌بوو له فیستیڤاڵی "تۆرێنتۆ" نمایشكرا و له درێژه‌دا كاتژمێر 30/2ی دوانیوهأۆی رۆژی هه‌ینی 10ی سێپته‌مبه‌ر له هۆڵی "ئه‌ی ئێم سی 3" AMC 3 و رۆژی دووشه‌ممه 13ی سێپته‌مبه‌ر كاتژمێر 45/2ی دوانیوهأۆ له هۆڵی "ئه‌ی ئێم سی 5" AMC 5 به شێوه‌ی گشتی بۆ خه‌ڵكی ئاسایی نمایشكرا و له لایه‌ن بینه‌رانه‌وه پێشوازییه‌كی باشی لێكرا.
ئه‌م فیلمه بأیاروایه به ئاماده‌بوونی سینه‌ماكاری مه‌هابادی "ئیبراهیم سه‌عیدی" رۆژی هه‌ینی 17ی سێپته‌مبه‌ر كاتژمێر 45/5ی دوانیوهأۆ له هۆڵی "ئه‌ی ئێم سی 3" له فیستیڤاڵی فیلمی "تۆرێنتۆ" به شێوه‌ی گشتی بۆ خه‌ڵكی نمایش بكرێت.
له به‌شی "كه‌شف"دا 35مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تۆرێنتۆ" 27 فیلم له سینه‌ماكارانی وڵاتانی عێراق، سوید، ئیرله‌ندا، ئه‌مه‌ریكا، یۆنان، ئوستوأاڵیا، ئیتالیا، ئه‌رژه‌نتین، هێندوستان، ئیسپانیا، كووبا، كه‌نه‌دا، مه‌كزیك، فهأهنسا، ئۆرۆگۆئه، چین، ئه‌فریقیای باشوور، نۆروێژ، توركیا، به‌لژیكا و چه‌ندین وڵاتی دیكه نمایش ده‌كرێن.
35مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تۆرێنتۆ" رۆژی 9ی سێپته‌مبه‌ری 2010 له
شاری تۆرێنتۆ له وڵاتی كه‌نه‌دا ده‌ستی پێكردووه و تاكوو رۆژی 19ی سێپته‌مبه‌ر به نمایشی
كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری جیهان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆری پێشبأكێی و ده‌روه‌ی پێشبأكێی درێژه‌ی ده‌بێت.
|
behnam5555 |
12-04-2010 09:33 PM |
یاریزانیك گۆلێك به‌هه‌له له‌خۆیان تۆمارده‌كات و ده‌مرێت
http://www.kurdup.com/uploads/037bfd72d3.jpg
یاریزانێكى تۆپى پىَ له‌یه‌كێك یانهكانىكۆمارى چیك یارى ده‌كات به‌هۆى جه‌لته‌ى دله‌وه گیانیاریزانێكى تۆپى پىَ له‌یه‌كێك یانه‌كانى كۆمارى چیك یارى ده‌كات به‌هۆى جه‌لته‌ى دله‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات به‌رله‌وه‌ى بمرێت گۆلێك له به‌هه‌له له‌خۆیان تۆمار ده‌كات ئه‌م كاره‌ساته به‌س یاریزان (میخایل بیگیچ )داهات دواى ئه‌وه‌ى تۆپێكى بهسهرزهوى بهرامهبرى گۆلى ئاراسته كرالهلایهن تیپى به‌رامبه‌ر ئه‌ویش تۆرى خۆیانى پىَ هه‌ژاند ئه‌م گۆله‌ش (9)خولهك بهرلهكۆتایى یاریه‌كه بوو یاریزانى ته‌مه‌ن (31)ده‌كه‌ویته سه‌رزه‌وى گیان له‌ده‌ست ده‌دات له‌م باریه‌وه پزیشكه‌كان رایانگه‌یاند كه یالریزانى ناوبراو پێشتر هیچ كێشه‌یه‌كى ته‌ندروستى نه‌بوه‌و ته‌نها به‌هۆى جه‌لته‌ى دله‌وه گیانى له‌ده‌ست داوه
|
behnam5555 |
12-04-2010 09:35 PM |
سێبه‌ری پیاوێك له‌سه‌ر ده‌رگای مزگه‌وتێك رۆژانه نوێژ ده‌کات
http://www.kurdup.com/uploads/da0c28ab0b.jpg
راپۆرته هه‌واڵه‌کان تیشکیان خستۆته‌سه‌ر یه‌کێك له مزگه‌وته کۆنه‌کانی تورکیا، چونکه شتێکی سه‌یر له‌و مزگه‌وته رۆژانه روده‌دات که بریتییه له سێبه‌ری ته‌واوی پیاوێك له‌سه‌ر
راپۆرته هه‌واڵه‌کان تیشکیان خستۆته‌سه‌ر یه‌کێك له مزگه‌وته کۆنه‌کانی تورکیا، چونکه شتێکی سه‌یر له‌و مزگه‌وته رۆژانه روده‌دات که بریتییه له سێبه‌ری ته‌واوی پیاوێك له‌سه‌ر یه‌کێك له ده‌رگای مزگه‌وته‌که ده‌رده‌که‌وێت و نوێژ ده‌کات.
دانیشتوانانی گوندی (دفر)ی سه‌ر به‌پارێزگای سواس له ناوه‌راستی تورکیا ده‌ڵێن: مزگه‌وته‌که‌مان 8 سه‌ده پێش ئێستا دورستکراوه ئه‌م سێبه‌ره رۆژانه بۆماوه‌ی 15 خولهك له ده‌رگای رۆژئاوا و له‌سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤ ده‌رده‌که‌وێت و قورئانیشی له‌پێشه.
ئه‌م سێبه‌ره له وه‌رزی هاوینان ده‌رده‌که‌وێت و له وه‌رزی زستانیش وون ده‌بێت مزگه‌وته‌که‌ش ناوی (ئهلعضیم)ه.
|
behnam5555 |
12-04-2010 09:37 PM |
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مۆبایل گه‌نجێك چاوێكی له‌ده‌ستدا
http://www.instablogsimages.com/imag...iphon_4646.jpg
له وڵاتی فه‌ڕه‌نسادا دوای ئه‌وه‌ی كه مۆبایلێكی جۆری ئایفۆن ده‌ته‌قێته‌وه گه‌نجێك چاوێكی له‌ده‌ست ده‌دات، له‌مباره‌وه ئه‌م گه‌نجه‌ی كه چاوه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه رایگه‌یاند كه ئه‌و مۆبایلی هاوڕێیه‌كی كه جۆره‌كه‌ی ئایفۆن بووه له‌ده‌ستدابووه و 30 سانتیمه‌تر دوور بووه له سه‌ریه‌وه و له‌پڕ شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ی هاوڕێی ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاكامدا چاوێكی له‌ده‌ستداوه. هه‌رچه‌نده ئه‌م گه‌نجه باس له ته‌قینه‌وه‌ی شاشه‌ی مۆبایله‌كه ده‌كات، به‌ڵام پسپۆران روونیان كردۆته‌وه كه پاتری مۆبایله‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی ته‌قینه‌وه‌ی شاشه‌كه‌شی. شایانی باسه تا ئێستاش كۆمپانیای ماكنتۆش كه به‌رهه‌مێنه‌ری ئه‌م جۆره مۆبایله‌یه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌مباره‌وه نه‌داوه.
|
behnam5555 |
12-04-2010 09:43 PM |
منداڵێکی شه‌ش ساڵ خێزانێک رزگار ده‌کات له مردن
فیلیپ مانیس که ته‌مه‌نی چل و یه‌ک ساڵه
له‌گه‌ڵ دوو کوڕه‌که‌یدا که ته‌مه‌نیان سێ ساڵلهگهڵ دوو کوڕه‌که‌یدا که ته‌مه‌نیان سێ ساڵ و شه‌ش ساڵه که له باکوری وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ژین، به سهیرانیک ده‌چنه ده‌ره‌وه و به‌یه‌که‌وه نانی نیوه‌رۆ ده‌خۆن پاشان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵ به سه‌یاره‌که‌ی خۆیان به‌ڵام له ناکاو فیلیپی باوک به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌کره‌که‌ی له خوێندا که نه‌خۆشی شه‌کره‌ی هه‌یه ، له هۆش خۆی ده‌چێت ، کاتێک مناڵه شه‌ش ساڵه‌که‌ی به ناوی ..توستین.. ده‌بینێت باوکی له‌هۆش خۆی چوه
واده‌زانێت که خه‌وی لێ که‌وتوه بۆیه خۆی هه‌ڵده‌داته سه‌ر ئه‌ژنۆکانی باوکی و سوکانی سه‌یاره‌که ده‌گرێت و ناهێڵێت له ڕاسته جاده‌که لا بدات.. له‌م کاته‌دا که ..توستین.. سه‌یاره لێ ده‌خوڕێت کۆمه‌ڵێک له شۆفێره‌کانی سه‌رجاده ده‌یبینن که مناڵێک سه‌یاره لێده‌خوڕێت بۆیه ئیشاره‌تی بۆ هه‌ڵده‌که‌ن و ئاگاداری ده‌که‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌م منداڵه زۆر زیهرهکانه خۆی تێکنادات و به‌رده‌وام ده‌بێت تا شۆفێره‌کان به‌خێرایی ئاگاداری ده‌زگاکانی پۆلیس ده‌که‌ن .. پۆلیس خێرا دێن به ده‌نگ
ڕوداوهکهوهو شوێن سه‌یاره‌که ده‌که‌ون، ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس خۆی ده‌گه‌یه‌نێته سه‌ر سه‌یاره‌که‌و له جامی سه‌یاره‌که‌وه ده‌ست ده‌بات و سه‌یاره‌که ڕاده‌گرێت...سه‌ره‌تا مناڵه‌که ده‌ترسێت به‌ڵام پاشان زۆر دڵخۆش ده‌بێت به ڕزگارکردنی ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی و خه‌ڵک و پۆلیسیش ئه‌م منداڵه به پاڵه‌وان ناو ده‌به‌ن.
|
behnam5555 |
12-04-2010 09:48 PM |
هه‌ندێك زانیاری پێویست بخوینه‌وه
http://www.schulbilder.org/erwachsen...gen-t13379.jpg
تائێستا زیاتر له (5) هه‌زار زمان له‌هه‌موو جیهان به‌زیندوویى ماون و قسه‌یان پێده‌كرێت.
* (هیندستان) ئه‌و ووڵاته‌یه كه‌زۆرترین زمان و شێوه زمانى له‌خۆگرتووه‌و نزیكه‌ى (845) زمان و شێوه زمانى تێدایه.
* ئه‌و زمانه‌ى كه زۆرترین كه‌س قسه‌ى پێده‌كه‌ن له‌جیهاندا، زمانى (مندارین) ه واته زمانى (چینى باكوور).
* لهرِووى قسه‌كردنه‌وه زمانى (ئینگلیزى) دووه‌مین زمانه له‌جیهاندا.
* ووشه‌كانى زمانى (ئینگلیزى) (49) هه‌زار ووشه‌یه.
* ئه‌و كه‌سه‌ى كهبهزۆرترین زمان قسه ده‌كات (جۆرج سمێدس) ه كه‌به (31) زمانى جیهانى قسه ده‌كات.
* دێرین ترین زمان كه‌خاوه‌ن مێژوویه‌كى به‌رده‌وامه، زمانى چینییه كه دهگهرِێتهوه بۆ (6) هه‌زار پێش میلاد.
* ئه‌و زمانه‌ى زۆرترین پیتى تێدایه، زمانى (كه‌مبۆدی) ه كه (72) پیتى تێدایه.
* ئه‌و زمانه‌ى كه‌مترین پیتى تێدایه، زمانى (رۆتۆكاس) ه كه (11) پیتى تێدایه.
* زمانى (فارسى) كۆن ناوى (په‌هله‌وی) یه.
* فراوانترین زمان لهرِووى پێكهێنان و واتاوه زمانى (عه‌ره‌بی) یه.
* یه‌كه‌م كه‌س كهبهزمانى (عه‌ره‌بى) پاراو قسه‌ى كرد، (ئیسماعیل) ى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بوو.
* خێراترین گه‌ل بۆ قسه‌كردن (فه‌ره‌نسی) یه‌كانن كهبهتێكرِاى (350) برِگه له ده‌قیقه‌یه‌كدا قسه ده‌كه‌ن.
|
behnam5555 |
12-04-2010 09:49 PM |
تا بیست ساڵی ئاینده خه‌مۆكی گه‌وره‌ترین گرفتی ته‌ندروستی ده‌بێت له جیهاندا
فۆتۆ شەقڵاوه - رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێشبینی ده‌كات كه تا بیست
ساڵی داهاتوو خه‌ڵكی زیاتر له هه‌ر نه‌خۆشیه‌كی تر تووشی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان
به وته‌ی ئه‌م رێكخراوه له ساڵانی ئاینده‌دا خه‌مۆكی گه‌وره‌ترین باری ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بیت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه جۆراوجۆره‌كانی جیهان.
هه‌ڵبه‌ت رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌شی به‌و خاڵه داوه كه زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌تانی جیهانی سێ كه‌متر له 2% ی بودجه‌ی خۆیان بۆ چاودێریه ده‌روونیه‌كان ته‌رخان كردووه.
ئه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ی رێكخراوه‌كه له كاتێكدا راده‌گه‌یێنرێت كه به‌م زووانه یه‌كه‌مین دانیشتنی جیهانی ته‌ندروستی ده‌روونی له شاری ئه‌سینای یۆنان ده‌ست پێده‌كات.
داتای رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ریده‌خات كه له كاتی ئێستادا 450 میلیۆن كه‌س راسته‌وخۆ به ده‌ست گرفته ده‌روونیه‌كان یان كه‌موكوری زه‌ینییه‌وه گیرۆده‌ن كه زۆربه‌یان ولاتانی جیهانی سێیه‌مدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن
|
اکنون ساعت 07:40 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)