پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   ته‌ندروستی و..... (http://p30city.net/showthread.php?t=28572)

behnam5555 11-10-2011 10:18 AM


كۆكه ‌ Cough
(کوخه) سرفه

لاى زۆربەى خەڵكى، كۆكە تەنها سەرما و هەڵامەت دەگەیەنێت، كە تا ڕادەیەك ئەمە ڕاستە، بەڵام كۆكە (بەتایبەت كۆكەى درێژخایەن)، لەوانەیە بەهۆى نەخۆشیەكى درێژخایەن و هەندێك جار ترسناكەوە دەبێت. هۆیەكانى كۆكە - نەخۆشیەكانى كۆئەندامى هەناسە: وەك هەوكردنى كورت خایەنى بەشى سەرەوەى كۆئەندامى هەناسە Acute respiratory tract infection، بەرهەنگ، هەوكردنى درێژخایەنى بۆریەكانى هەناسە Chronic bronchitis، جگەرەكێشانى درێژخایەن، سیل، شێرپەنجەى سی.... تاد. - نەخۆشیەكانى دڵ و سووڕى خوێن: سست بوونى دڵ Heart failure. وەك سوورێژە، كۆكەڕەشە، دڕكە و مێكوتە، هەڵامەت... تاد. 1- دوومەڵى سى یەكان Lung abscess ئەگەر هەوكردنى سى یەكان زۆرى خایاند یان نەخۆش تووشى هەوكردنێكى قورس هات ئەوا مەترسى دروست بوونى دوومەڵ هەیە. نەخۆشەكە بەردەوام كۆكەى دەبێت و ووردە ووردە بەرەو لاوازى دەچێت، لەوانەیە گۆشەى نێوان شوێنى بەیەكەوەلكانى نێنۆك و پەنجەى دەستى نەمێنێ Finger clubbing، پێویستە بۆ چارەسەرى نەخۆشەكە فیلمى تیشكىى سنگى بۆ بگیرێت. 2- داخورانى بۆریەكانى هەناسە Bronchectasis هەركاتێك نەخۆش بەڵغەمى هەبێت، دەبێت بزانیت بڕى بەڵغەمەكەى چەندە، ئەگەر زۆر بوو یان بە خەمڵاندن لە پەرداخێك زیاتر بوو لە ڕۆژێكدا ئەوا مەترسى ئەم نەخۆشیە هەیە. لەم بارەدا فیلمى تیشكىى سنگ X-Ray نەخۆشیەكە دەردەخات. دەبێت نەخۆشەكە ئامۆژگارى بكرێت بۆ ئەوەى بەڵغەمەكەى فڕێ بداتە دەرەوە بە یارمەتى یەكێكى دیكە، بەپێى شوێنى فراوانبوونەكە دەبێت نەخۆشەكە پاڵ بكەوێت و یەكێكى دیكە لە پشتى بدات خۆشى لە هەمان كاتدا بكۆكێت. باشتر وایە نەخۆشەكە شلەمەنى زۆر بخواتەوە و ئەگەر ڕەنگى بەڵغەمەكەى گۆڕا بۆ زەرد یان سەوز پێویستە ڕەوانەبكرێت.

behnam5555 11-10-2011 10:20 AM


چارەسەركردنی نەخۆشی بە خۆراك:سیر (ثوم)


1-بۆ كەم كردنى ئازارەكانى گوێ بەكاردێت بە دانانى چەند قەترەیەكى شلەتێن لە زەیتى زەیتونى تێكەڵاو كراو لەگەڵ چەند پارچەیەكى سیر لە دواى كوڵاندنیان.
2-بۆ چارەسەركردنى تووشبوون بە كرمى شریتى مشەخۆر لە ناو كۆئەندامى هەرسەوە بە ووردكردنەوەى بەشەكانى سیر و كوڵاندنیان لە ناو ئاو بۆ ماوەى (20) خولەك ئینجا خواردنى گیراوەكە و پێش نان خواردنى بەیانیان (لە دواى خواردنەوەى ئەم گیراوەیە خۆراك قەدەغە دەكرێت تا كاتى نیوەڕوان). ئەم چارەسەرە دووبارە دەكرێت بۆ ماوەى (3) ڕۆژ.
3-بۆ لابردنى بۆنى ناخۆشى سیر لە دەمەوە پێویستە یەك سێوى ووردكراو لەگەڵ یەك كەوچكى چێشت خۆر لە هەنگوین پاش (30) خولەك لە خواردنى سیر بخورێت.

behnam5555 11-10-2011 10:21 AM



چارەسەركردنی نەخۆشی بە خۆراك:زەیتون


1- خواردنەوەى كوڵاوى گەڵاى زەیتون ڕۆژى (4) كوپ باشە بۆ چارەسەركردنى كێشەكانى هەرسكردن.
2- خواردنەوەى تێكەڵاوى یەك كەوچكى چێشت لەگەڵ گیراوەى نیو پارچە لیمۆ پێش نانى بەیانیان بۆ ماوەى (3) ڕۆژ باشە بۆ دەركردنى كرمەكانى ناو ڕیخۆڵەى منداڵ.
3- خواردنى یەك كەوچكى چێشت لە زەیتى زەیتون پێش نانى بەیانیان بۆ ووردكردنەوەى بەردەكانى گورچیلە و زراو و لوولەى میزڵدان لەگەڵ بەردەوامبوون لەسەر خواردنى بەرهەمى زەیتون لەگەڵ نانى ئێواران بە شێوەى ڕۆژانە.
4- خواردنى (3) كەوچكى چێشت بە شێوەى ڕۆژانە لە كوڵاوى گەڵاى زەیتون و بەكارهێنانى زەیتى زەیتون لەگەڵ ژەمەكان و خواردنى بەرهەمى زەیتون لە كاتى نان خواردنى بەیانیان و ئێواران بۆ چارەسەركردنى پەستانى خوێنى بەرز و كێشەى میزنەكردن.
5- زەیتى زەیتون زۆر باشە بۆ دەركردنى ژەهراویەكانى ناو لەش.
6- بەكارهێنانى تێكەڵاوى سپێنەى یەك هێلكە لەگەڵ (2) كەوچكى چێشت لە زەیتى زەیتون بەشێوەى مەڵهەم بۆ چەوركردنى شوێنى سووتاوى پێست جۆرى ئاسان.
7- بەكارهێنانى ووردكراوى بەرهەمى زەیتون (لە دواى دەركردنى ناوكەكەى) بە شێوەى دەرمانێك لەسەر دوومەڵى ووشك.
8- بەكارهێنانى زەیتى زەیتونى شلەتێن وەكو مەڵهەم بۆ چەوركردنى شوێنى تووشبوو بە گەڕى و ێەدەف و ئەگزیما بە چەوركردنى شوێنەكە بەشێوەى بازنەیی بە بەكارهێنانى پارچە پەڕۆكێكى زبر.
9- گەڵاى زەیتونى نەرم لەگەڵ زەیتى زەیتون بۆ چەوركردنى شوێنى تووشبوو بە هەوكردن و بڕین لەسەر پێست بەكاردێت.
10- بۆ چارەسەركردنى پێستى دەموچاوى ووشك و درزبوون لە پێستى دەست وپىَ دەبێت زەیتى زەیتون تێكەڵاو بكرێن لەگەڵ گلیسیرین و چەند قەترەیەك لە گیراوەى لیمۆ.
11- چەوركردنى برۆى چاو بە زەیتى زەیتون بۆ پاراستنى لە هەڵوەرین، هەروەها بە چەوركردنى پێستى سەر بە زەیتەكە لە دواى شوشتنى سەر بە ئاوى شلەتێن و ێابون بۆ چارەسەركردنى كڕێشكى سەر.
12- چەوركردنى پێستى لەش بە زەیتى زەیتون بۆ پاراستنى لە تیشكى خۆر.
13- گەڵاى زەیتون پێكهاتووە لە گیراوەیەك تایبەتە بە چارەسەركردنى هەوكردنى ناو دەم و پووك بە جوییندنى گەڵاكە وەكو بنێشت. هەروەها بۆ چارەسەركردنى بڕین و دومەڵ بە ووردكردنى گەڵاكان و دانانى لەسەر بڕینەكە. هەروەها بۆ چارەسەركردنى برینداربوون (قرحە)ى ڕیخۆڵە بە بەكارهێنانى گیراوەى گەڵاى زەیتون لە ناو كۆمەوە.
14- بۆ چارەسەركردنى ڕۆماتیزم و هەوكردنى دەمارەكان (ئەعساب) و پێچبوونى جومگەكان، پێویستە مەڵهەمێك دروست بكرێت بە ووردكردنەوەى یەك دانە سیر لەگەڵ (200) گرام زەیتى زەیتون و جێهێشتنى بۆ ماوەى (3) ڕۆژ ئینجا چەوركردنى شوێنى ئازارەكە بۆ چەند جارێك تا چاكبوونەوە.
15- زەیتى زەیتون باشە بۆ گەنج كردنى ئەندامەكانى ناو لەش.
16- زەیتى زەیتون جیاوازى هەیە لەگەڵ جۆرەكانى دیكەى زەیتەكان كە نابێتە هۆى بەرزكردنى ڕێژەى كۆلیستیرۆل لە خوێنە.

behnam5555 11-10-2011 10:22 AM

چارەسەركردنی نەخۆشی بە خۆراك:خورما (تمر)

1- بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی پەستانی خوێن و نەخۆشییەكانی دڵ.
2- خواردنی ماست لەگەڵ خورما باشترین چارەسەرە بۆ لاوازی هەرسكردن و كێشەكانی كۆئەندامی هەرسەوە.
3- خورما پێكهاتووە لە ڤیتامینی A بە ڕێژەیەكی زۆر كە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی بینین و پاراستنی چاو لە لاوازی و هێمن كردنی دەمارەكان (ئەعساب) و چالاككردنی ڕژێنی گلاندی دەرەقی و دەبێتە هۆی ئارامكردنی هەستی مرۆڤ.
4- خورما بە خێرا هێزی لەش چالاكتر دەكات و دەبێتە هۆی ڕێكخستنی ڕێژەی میزەوە و هاندەرە بۆ شوشتنی گورچیلە و دەبێتە هۆی پاككردنی جگەر.
5- خورما هاندەرە بۆ هێمنی و ئارامی لە هەڵسوكەوتی مرۆڤ و ڕێژەی حەز لە جووتبوون لە نێوان خێزان و مێرد زیاد دەكات بە تایبەتی ئەگەر تێكەڵاو كرا لەگەڵ تۆی سنەوبەر (كاژ).
تێبینی/ خورما نادرێت بەو كەسانە كە تووش بوونە بە رەمەدی چاو.
6- لە توێژینەوەیەكی زانستی دەركەوت كە خورما پێكهاتووە لە ماددەی پرۆستاگلاندین كە ماددەیەكی هۆرمۆنییە باشە بۆ كرژبوونی منداڵدان (رەحم) لە كاتی منداڵبوون بۆ ئاسانكردنی دەرچوونی منداڵەكە، هەروەها دەبێتە هۆی دەركردنی پاشماوەی ئاو و خوێن لە منداڵدان لە دوای دەرچوونی منداڵەكە بۆ پاككردنی منداڵدان لە ماوەی زەیسانی (نفاس).

behnam5555 11-10-2011 10:23 AM


چارەسەركردنی نەخۆشی بە خۆراك:ترێ‌


پێكهاتووە لە ڕێژەیەكی بەرز لە شەكری ترێ‌ و كالسیۆم وفۆسفۆر و ئاسن و ڕێژەیەكی كەم لە ڤیتامینی A و C. هەروەها باشە بۆ:
1- پاككردن و نەرم كردنی خوێن وهاندانی چالاكیی كۆئەندامی هەرسەوە.
2- دەمار و ماسولكەكان بەهێزتر وچالاكتر دەكات و دەبێتە هۆی تازەكردنەوەی خانەكانی ناو لەش و چارەسەركردنی كەم خوێنی و كەمی خۆراك و هیلاكی و لاوازی و پەستانی سەر ئێسقان.
3- باشە بۆ زەردوویی و دەبێتە هۆی دەركردنی ژەهراوی ناو لەش بۆ دەرەوەی لەش و باشە بۆ نەخۆشییەكانی گورچیلە.
4- كوڵاوی گەڵای ووشكی ترێ‌ باشە بۆ چارەسەركردنی بەستنی میزەوە (كێشەی میزنەكردن) و سكچوون بە خواردنەوەی یەك كوپی كوڵاوی گەڵای ووشك پێشی نان خواردن.
5- ترێ‌ی ووشك كراو (مێوژ) خواردنێكی بەهێزە و باشە بۆ جگەر و هاندەرە بۆ چالاكیی گشتی لەش، هەروەها كوڵاوەكەی لەگەڵ ئاو و شەكر بۆ چارەسەركردن و نەرم كردنی كۆكە و رێكخستنی هەناسەدان.
تێبینی/ نابێت مێوژ و خورما بە پێكەوە بهەنجێنرێن چونكە زوو گەنییو دەبن. هەروەها نابێت مێوژ لە (3) ڕۆژ زیاتر بمێنێتەوە چونكە تێك دەچێت و پێكهاتەكەی دەگۆڕێت بە تایبەتی لە ژینگەیەكی گەرم.

behnam5555 11-10-2011 10:23 AM



چارەسەركردنی نەخۆشی بە خۆراك:هەنجیر


1- بۆ چارەسەركردنی قەبزی بە تایبەتی بۆ ئافرەتانی حامیلە (سكپڕ) دەبێت (4) هەنجیری ووشك لە ناو ئاو نەرم بكرێتەوە لە یەك كوپی ئاو تا كاتی ئێواران ئینجا بەیانیان دەخورێت لەگەڵ خواردنەوەی ئاوی گیراوەكە پێش نان خواردنی بەیانیان.
2- كوڵاوی گەڵای داری هەنجیر باشە بۆ ڕێكخستنی ڕێژەی خووی مانگانە (عادە)ی ئافرەتان و باشە بۆ چارەسەركردنی كۆكە.
3- باشە بۆ غەرغەرەی ناو دەم دژ بە هەوكردنی میكرۆبی ددان و پووك.
4- كوڵاوی هەنجیری ووشك لەگەڵ شیر بۆ چارەسەركردنی بڕینی گەنییو.
5- گیراوەی هەنجیری ووشك باشە بۆ زیادكردنی ڕێژەی میز.
6- بۆ زیادكردنی ڕێژەی شیر لە دایكی شیردەر.
7- بۆ چارەسەركردنی خاوبوونی ریخۆڵە (7) هەنجیری ووشك وورد دەكرێت بۆ چەند بەشێك و تێكەڵاودەكرێت لەگەڵ زەیتی زەیتون لەگەڵ چەند پارچەیەكی لیمۆ و جێ هێشتنی تێكەڵاوەكە بۆ ماوەی یەك شەو ئینجا پێشی نان خواردن دەخورێت.
8- هەنجیر باشە بۆ بەهێزكردنی منداڵ وهەرزەكار و وەرزشكار و مرۆڤی لاواز.
9- گیراوەی سپی (شیری هەنجیر)ی دەركراو لە داری هەنجیر باشە بۆ:
أ‌- شیری هەنجیر لەگەڵ گیراوەی گەڵای داری هەنجیر وەكو مەڵهەم بەكاردێت بۆ كەمكردنی ئازاری مایەسیری پێش نووستن و لەكاتی بەیانیان.
ب‌- وەكو مەڵهەم بۆ چارەسەركردنی زیبكەی دەموچاو (حب الشباب) و نەخۆشییەكانی گەڕی و صەدەف ڕۆژی (4) جار.
ت‌- بۆ كێشەكانی هەرسكردن و ناتەواوی سووری مانگانە دەبێت یەك كەوچكی چێشت خۆر لە شیری هەنجیر (گیراوەی سپیی ئاوی دارەكە) لەگەڵ دوو كەوچكی هەنگوین تێكەڵاو دەكرێن لە ناو یەك كوپی شیر ڕۆژی (4) كەوچك پێشی كاتی سووری مانگانە بە (3) ڕۆژ دەخورێت.

behnam5555 11-10-2011 10:24 AM


چارەسەركردنی نەخۆشی بە خۆراك:هەنار


1- گیراوەكەی خاوكەر (مسكن)ە بۆ ئازار و باشە بۆ چارەسەركردنی تا.
2- گیراوەی هاڕراوی گوڵەكەی باشە بۆ چارەسەركردنی سكچوون و لەناودانی جۆرەكانی كرمی مشەخۆر.
3- كوڵاوی توێكڵەی هەنار باشە بۆ:
أ‌- لەگەڵ هەنگوین وەكو نەرمكەر (بۆ نەرم كردن).
ب‌- پاككەرە بۆ ناو دەم و سێنگ و كۆكە ڕەشە.
ت‌- دڵ و گەدە بەهێز دەكات و خوێن پاك دەكات و باشە بۆ كەمكردنی هەوكردنی جگەر و دژ بە ڕشانەوەیە، هەروەها ڕێژەی میزكردن زیاد دەكات.
پ‌- بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرسكردن و دەبێتە هۆی هەرسكردنی خواردنی قورس و چەور.
ج‌- كرمی مشەخۆر دەردەكاتە دەرەوەی لەش و باشە بۆ چارەسەركردنی سكچوون.
ح‌- كوڵاوی توێكڵەكەی باشە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی پێست.

behnam5555 11-10-2011 10:26 AM


چارەسەركردنی نەخۆشی بە خۆراك:هەنگوین (عسل)


بەكاردێت بۆ:
1- نەرم كردن و پاككردنی ناو ڕیخۆڵە و بۆ چارەسەركردنی تا و هەوكردنی ڕیخۆڵەكان.
2- میكرۆبەكان دەكوژێت چونكە ماددەی دژەتەنی زۆرە دژ بە میكرۆب كار دەكات.
3- ئەگەر هەنگوین بدرێت بە دایكی شیردەر دەبێتە هۆی هاندانی زیادكردنی شیر لە گلاندەكانی مەمك.
4- بۆ چارەسەركردنی ئێسكەنەرمەی منداڵان چونكە ڤیتامین (D)ی زۆرە.
5- بۆ چارەسەركردنی هەوكردنی سێنگ و كۆكە لە منداڵان و لە گەورە، هەروەها ئازاری سەرما و ئەنفلوەنزا كەم دەكات ئەگەر تێكەڵاو بكرێت لەگەڵ ئاوی لیمۆ و بەشێوەیەكی شلەتێن بخورێن.
6- بۆ چارەسەركردنی بڕین (قرحە)ی ناو گەدە و دوانزەگرێ‌.
7- بەردەوامبوون لەسەر خواردنی هەنگوین بە ڕێژەیەكی دیاریكراو دەبێتە هۆی چارەسەركردنی هەوكردنی جگەر و ئازارەكانی زراو و دەبێتە هۆكارێك بۆ زیادكردنی بەرگری لەش بەرامبەر بە نەخۆش.
8- بۆ چارەسەركردنی لاوازی و بێ‌ هێزی و كەمی خوێن.
9- بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نائارامی گەدە و قەبزی (بەستن).
10- بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی پێست وەكو دومەڵ و زیبكە و هەوكردنەكانی هەردوو دەست و قاچ و پەنجەكانیان و درز و ووشكبوونی هەردوو دەست و زیبكەكانی سەر پێست و گەڕی و خوراندن و جۆرەكانی دیكەی زام.
11- باشە بۆ نەرمكردنی پێست و جوانی دەموچاو.
12- ژەهری مێش هەنگ باشە بۆ چارەسەركردنی ئازاری رۆماتیزم و بەرزبوونی پەستانی خوێن و مەلاریا و هەڵاوسانی لیكەڕژێنی دەرەقی.
13- بۆ هەڵوەرینی قژ دەبێت هەنگوین تێكەڵاو بكرێت لەگەڵ پڕوشكراوی سیر و چەوركردنی سەر بەم تێكەڵاوە.
14- بۆ تێكچوونی ڕەنگی پێست (پەڵە) یان هەڵكەندن و نەمانی ڕەنگی ئاسایی پێست دەبێت هەنگوین لەگەڵ سیر تێكەڵاو بكرێت و شوێنی پێستە تووشبووەكە پێ‌ چەوربكرێت.
15- بۆ چارەسەركردنی بەردی گورچیلە دەبێت هەنگوین تێكەڵاو بكرێت لەگەڵ زەیتی زەیتون و ئاوی لیمۆ كە بەیانیان پێشی نان خواردن دەبێت یەك كەوچكی چێشت خۆر لەم گیراوە بخورێت.
16- بۆ چارەسەركردنی زیبكەی دەموچاو (حب الشباب) دەبێت لە دوای شۆردنەوەی دەموچاو بە ئاوی شلەتین و صابون دەبێت پێستی دەموچاو چەوربكرێت بە هەنگوینەكە.
17- بۆ چارەسەركردنی زام (قرحە)ی میزڵدان یەك كەوچكی هەنگوین پێش نان خواردنی بەیانیان بخورێت بەشێوەی ڕۆژانە بۆ ماوەی دوو مانگی بەردەوام.
18- بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجە (سرطان)ی پێست، هەنگوین لەگەڵ ئۆكسیدی هادرۆجین (بوریا پیرۆكسید) وەكو تێكەڵاوێكی چەور بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجەی پێست لە قۆناغی یەكەمی تووشبوون بەم نەخۆشییە زۆر باشە بۆ چارەسەركردن.

behnam5555 11-10-2011 10:28 AM


زەردوویی Jaundice


زەردوویی واتە زەردبوونى سپێنەى چاو، ناوپۆشى دەم و زمان و پێست. لە بارى ئاساییدا، بیلیرۆبین ڕێژەكەى لە 1.2 ملگم/ 10 مللیلتر تێپەڕناكات. هەركاتێك ڕێژەكەى لە خوێندا لە 3 ملگم/ 10 مللیلتر تێپەڕى كرد ئەوا زەردووییەكە بە ئاشكرا لە چاودا دەبینرێت.
هۆیەكانى زەردوویی:
1- زەردوویی پێش جگەر Pre-hepatic jaundice: واتە بە هۆى تەقین یان تێكشكانى خرۆكەسوورەكانى خوێن. بۆ نمونە: مەلاریا، تالاسیمیا، G6PD. ئەم نەخۆشانە كەمخوێنیشیان هەیە جگە لە زەردوویی.
2- نەخۆشى ناو جگەر Hepatic (خانەكانى جگەر): هەوكردنى ڤایرۆسى جگەر جۆرەكانى (A، B، C)، لەم هەرێمەدا جۆرى A لە هەموویان بڵاوترە.
3- زەردوویی دواى جگەر Post-hepatic and cholestatic jaundice (پەنگ خواردوو): لە ئەنجامى گیرانى ڕێڕەوە بچووك یان گەورەكانى جگەر (كە زەرداویان پێدا دەروات). هەروەها گیرانى بۆرى سەرەكى زراو كە دەگات بە دوازدەگرێ.زۆربەى ئەو نەخۆشانە زەردووییەكەیان زۆرە و ڕەنگى پێستیان زەردێكى سەوزباو دەردەكەوێت و پیساییەكەیان كاڵ دەبێتەوە و میزەكەیان وەك ڕەنگى چاى تۆخ وایە.

behnam5555 11-10-2011 10:28 AM


ئەنفلۆنزا Influenza


هەوكردنێكى ڤایرۆسى ناوپۆشى لووتە. نەخۆشیەكى باوە بە تایبەتى لە زستاندا. نەخۆشەكە بێهێزە و تاى هەیە، لەوانەیە لەرزیشى هەبێت. ئازارى جومگەكان و سەرئێشەى هەیە، خواردنى كەمە و هێڵنج و ڕشانەوەى هەیە و لەوانەیە كۆكەشى لەگەڵ بێت.
هەڵامەت Common cold نەخۆشیەكى سووكترە و كەمتر نەخۆشەكە هەست بە بێهێزى دەكات. ناڕەحەتى لووت و ئاوكردنى، پژمین و قوڕگ ئێشەى لەگەڵدایە.
بۆ چارەسەرى هەردوو بارەكە:
- پشوودان لە ناو جێگادا.
- ئاو و شلەمەنى زۆر بخواتەوە.
- خەپلەى دژى ئازار و تا وەك ئەسپرین یان پاراسیتامۆڵ.

behnam5555 11-10-2011 10:29 AM


مەلاریا (لەرز و تا) Malaria


نەخۆشى مەلاریا لە زۆربەى ناوچەكانى كوردستاندا هەیە، بەڵام لە هەندێ ناوچەدا ڕێژەكەى بەرزە وەك ناوچەى شارەزوور، بیتوێن، كەلار، مێرگەسوور...تاد. ئەم نەخۆشیە بە هۆى مێ یەى مێشوولەى ئەنۆفیلسەوە دەگوازرێتەوە. چەند جۆرێك مشەخۆرى مەلاریا هەیە كە هەندێكیان دەبنە هۆى نەخۆشى ترسناك، وەكو مەلاریاى فالسیپارەم لە ئەفریقیا. بەڵام ئەم جۆرە لە كوردستاندا نىیە و تەنها جۆرى P. Vivax و P. Ovale هەیە.
نیشانەكانى مەلاریا:
1- نەخۆشیەكە بە نۆرەیەكى لەرز دەست پێ دەكات، هەندێك جار نەخۆشەكە چۆقەى ددانى دێت و لەسەرما خۆى دادەپۆشێت.
2- پاشان لەرزەكە تێدەپەڕێت و نەخۆشەكە هەست بە گەرمایەكى زۆر دەكات و ئارەقەیەكى زۆر دەكاتەوە. لە هەردوو بارەكەدا پلەى گەرمى نەخۆشەكە بەرزە.
3- ئەو كەسانەى زوو زوو تووشى مەلاریا دەبن، یان ئەگەر زوو چارەسەر نەكرێن، ئەوا سپڵیان گەورە دەبێت و كەمخوێن دەبن.
4- لە منداڵى ساوادا و لە تووشبوونى چەند بارەدا، نیشانە نمونەییەكانى مەلاریا بە تەواوى دەرناكەون.
5- باشتر وایە بۆ هەموو ئەوانەى گومانى مەلاریایان لێ دەكرێت، تاقیكردنەوەى خوێنیان بۆ بكرێت واتە BFFM.
چارەسەر:
- پشوودان و دەرمانى دژى تا و ئازار.
- خەپلەى كلۆرۆكوین Chloroquine tab. 150 mg base، بۆ گەورە 10خەپلە بەم شێوەیە: یەكسەر دواى دەست نیشانكردنى نەخۆشیەكە 4 خەپلە بەسەر یەكەوە دەخوات. دواى 6 كاژێر 2 خەپلەى دیكە. ڕۆژى دواتر 2 خەپلە و ڕۆژى سێ یەم 2 خەپلە دواى خواردن.
- مەلاریا سووڕى جگەرى هەیە، بۆ لەناو بردنى مشەخۆرەكەى ناو جگەر پێویستە خەپلەى پریماكوین Primaquine tab. 15 mg بۆ ماوەى 2 هەفتە بخورێت. باشتر وایە پێش بەخشینى دەرمانى دژى مەلاریا دڵنیا بیت لەوەى نەخۆشەكە نەخۆشى فاڤیزمى G6PD نىیە.

behnam5555 11-10-2011 10:30 AM


میزى خوێناوى Haematuria


میزى خوێناوى بریتیە لە بوونى خوێن لە میزدا، ئەگەر خوێنەكە زۆر بێت ئەوا ڕەنگى میزەكە دەگۆڕێت (لێڵ) و سوور دەبێت، ئەگەر ڕێژەى خوێنەكە كەم بێت تەنها بە مایكرۆسكۆپ دەستنیشان دەكرێت Microscope haematuria. دەشێت میزەكە لەسەرەتادا خوێنى تێدا نەبێت بەڵام لە كۆتاییەكەى دا چەند دڵۆپێك خوێن بێتە خوارەوە وەك لە نەخۆشى بەلهارزیا. هەندێك جار خوێنەكە كڵۆكڵۆ دێتە خوارەوە وەكو لەوانەدا كە شێرپەنجەى پرۆستاتیان هەیە یان لە دواى نەشتەرگەرى پرۆستات. هەندێك جار میز بە هۆى چەند جۆرێك خواردن و خواردنەوە یان بە هۆى دەرمانەوە سوور دەبێت وەك لە دواى بەكارهێنانى كەپسوولى ڕیفامپین Rifampin یان هەندێك لەو خەپلەلانەى بۆ چارەسەرى قەبزى بەكاردەهێنرێن، خواردنى رێژەیەكى زۆر چەوەندەرى سوور یان هەندێك ڕەنگى خۆراكى. هەموو ئەو نەخۆشانەى میزى خوێناویان هەیە پێویستە ڕەوانە بكرێن.
*هۆیەكانى:
1- هەوكردنى كورتخایەن یان درێژخایەنى گورچیلە و میزڵدان.
2- بەردى گورچیلە و بۆرى میز و میزڵدان.
3- شێرپەنجە و گرێى گورچیلە و میزڵدان Tumours.
4- هۆى دیكە وەك: هەڵاوسانى پرۆستات Benign prostatic hypertrophy، بەركەوتنى ئێسقانى حەوز و پشت لە كاتى ڕووداودا Trauma، هیمۆفیلیا، شێرپەنجەى خوێن و سیلى كۆئەندامى میز.

behnam5555 12-05-2011 12:16 PM


خواردنی سیو پیش نان خواردن

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ ئه‌وه‌ی ده‌رخستوه‌ خواردنی‌ سێو به‌ر له‌ده‌ست پێكردنی‌ نان خواردن ده‌بێته‌هۆی‌ دابه‌زاندنی‌ كێشی‌ له‌ش.
توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ ئه‌وه‌ی ده‌رخستوه‌ خواردنی‌ سێو به‌ر له‌ده‌ست پێكردنی‌ نان خواردن ده‌بێته‌هۆی‌ دابه‌زاندنی‌ كێشی‌ له‌ش.
به‌پێی‌ ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ‌ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وام و رۆژانه‌ به‌ر له‌نان خواردن به‌ماوه‌ی‌ 15 خوله‌ک سێوێك بخوات، ئه‌وا خواردنی‌ ئه‌و سێوه‌ ده‌بێته ‌هۆی‌ دابه‌زاندنی‌ كێشی‌ له‌ش به‌رێژه‌ی‌ (15%).
توێژه‌ره‌كان باسیان له‌وه‌شكردوه‌، خواردنی‌ ئه‌و سێوه ‌ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌سه‌ نه‌توانێت زۆر خۆر بێت، به‌ڵكو رێگری‌ ده‌كات له ‌زۆر خواردن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته ‌هۆی‌ دابه‌زاندنی‌ كێشی‌ له‌ش.َِ\

به‌پێی‌ ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ‌ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وام و رۆژانه‌ به‌ر له‌نان خواردن به‌ماوه‌ی‌ 15 خوله‌ک سێوێك بخوات، ئه‌وا خواردنی‌ ئه‌و سێوه‌ ده‌بێته ‌هۆی‌ دابه‌زاندنی‌ كێشی‌ له‌ش به‌رێژه‌ی‌ (15%).
توێژه‌ره‌كان باسیان له‌وه‌شكردوه‌، خواردنی‌ ئه‌و سێوه ‌ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌سه‌ نه‌توانێت زۆر خۆر بێت، به‌ڵكو رێگری‌ ده‌كات له ‌زۆر خواردن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته ‌هۆی‌ دابه‌زاندنی‌ كێشی‌ له‌ش.َِ\


behnam5555 12-16-2011 01:04 PM


چاره سه ر کردن به ئاو

یه کیتی نه خوشه وانی یابان ئه م تاقیکردنه وه یه ی به چاره سه رکردن به ئاوی بلاو کردوته وه که ریژه ی سه رکه وتوی به پیی گوته ی ئه وان (100%) بووه بو چاره سه ری نه خوشیه کونه کان و تازه . وه ک له خواره وه شیکراوه ته وه .
1 سه رئیشه . فشاری خوین . که می خوین (ئه نیمیا) ئازاری جومگه و شه له ل و خیرایی لیدانی دل و قه له وی .
2 کوکه و ره بو و سیل و ئیلتهابی سینگ .
3 گه شکه و هه ر نه خوشیه ک په یوه ندی به جگه رو میزه رو هه بیت .
4 دله کزیو گه ده و قه بزی و شه کره و مایه سیری .
5 هه ر نه خوشیه ک په یوه ندی به چاو و لوت و قورگه وه هه بیت .
6 ریک و پیک نه بوونی خولی مانگانه ی خوینی ئافره تان .

ریگه ی چاره سه ری :
1- به یانیان زوو له خه و هه سته و له سه ر گه ده ی خالی واته له ناشته (4) چوار به رداغ ئاو بخوره وه که هه ر به رداغیک (160) مل ئاو بگری .
2- پاش (45) خوله ک نانی به یانی ئاسایی بخو .
3- پاش هه ر ژه میکی خواردن تا دوو سه عات له به سه ر چوونی ئه و ژه مه هیچ خواردن و خواردنه وه یه کی تر نه خویت .
4- له پاش نانی ئیواره هیچ خواردنیک نه خوی به تایبه تی له کاتی نوستن.
سه ره تا نه خوش گرفتی خواردنه وه ی (4) به رداغ ئاوی ده بیت بویه ده توانی له ماوه یه کی که م خوی رابهینیت و ده توانی سه ره تا که متر بخواته وه تاکو چه ند روژیک له سه ری رادیت. به پیی ئه و تاقیکردنه وانه ی که کراوه له سه ر ئه و جوره چاره سه ریه ده رکه وتووه که ئه م نه خوشیانه ی خواره وه به م کاتانه ی به رامبه ریان چاک بوونه ته وه .
1- فشاری خوین به (30) روژ
2- نه خوشی شه کره به (30) روژ
3- سرطان به (6) مانگ
4- کیشه ی گه ده به (10) روژ
5- قه بزی به (10) روژ
6- سیل به (3) مانگ
بو ئه وانه ی ئازاری جومگه یان هه یه ده بیت هه فته ی یه که م روژی (3) جار ئاو بخونه وه واته (45) خوله ک پیش هه ر ژه می نان خواردنیک و له هه فته ی دووه مه وه ته نها به یانیان ئاو بخون . روژانی یه که می ده ست کردن به چاره سه رکردن به ئاو ره نگه زورتر میز بکه ن له جاران به لام ئه وه هیچ ترسیکی نییه و ئاساییه .

behnam5555 12-17-2011 06:59 PM

هۆكاریكاني سستی و بێهێزبوونی مێشك

توێژه‌ران 10 هۆكاریان بۆ سستی و نه‌خۆشیه‌كانی مێشك راگه‌یاندووه‌ كه‌ پێویسته‌ بۆ پاراساتنی ته‌ندروستی مرۆڤ ره‌چاو بكرێت. مێشك یه‌كێك له‌ گرنگترین ئه‌ندامانی له‌شه‌ و به‌ ئاڵۆزبوونی سیسته‌می كاركردنی مێشك سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی له‌ش كاره‌كانیان تێكده‌چێت. ئه‌و 10 هۆكاره‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی په‌ككه‌وتنی مێشك بریتین له‌:


1- نه‌خواردنی نانی به‌یانیان: ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ نانی به‌یانیان ناخۆن شه‌كری خوێنیان داده‌به‌زێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی دابه‌زینی وزه‌ی مێشك و له‌ ئه‌نجامدا دابه‌زینی چالاكی مێشك.

2- زۆر خواردن: خواردنی زۆر ده‌بێته‌هۆی دابه‌زینی وزه‌ی مێشك.

3- جگه‌ره‌كێشان: ده‌بێته‌هۆی بچووكبوونی راده‌یه‌ی مێشك و له‌ئه‌نجامدا تووشبون به‌ نه‌خۆشی ئه‌لزایمه‌ر.

4- خواردنی زۆری شه‌كره‌: خواردنی زۆری شه‌كره‌ وه‌رگرتنی پرۆتوئینی ماده‌خۆراكیه‌كان له‌ناو له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و ناهێڵێ مێشك گه‌شه‌ بكات.

5- چه‌په‌ڵی كه‌ش و هه‌وا: مێشك گه‌وره‌ترین به‌كاربه‌ری ئۆكسیژنه‌ و هه‌ناسه‌كێشاندن له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی چه‌په‌ڵ چالاكی مێشك كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

6- نه‌خه‌وتن: خه‌و پشووی مێشكه‌و مرۆڤ ده‌بێ خه‌وێكی ئاسووده‌ی هه‌بێ.

7-داپۆشینی سه‌ر له‌ كاتی خه‌ودا: پێویسته‌ له‌ كاتی خه‌وتندا سه‌ری مرۆڤ نه‌پۆشرا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆكسیژنی نوێ له‌ رێی خرۆكه‌كانی خوێنه‌وه‌ بگاته‌ مێشك.

8-له‌ كاتی نه‌خۆشیندا مێشك ده‌بێ له‌ پشوودا بێت.

9- بیركردنه‌وه‌ له‌ شتی خۆش: بیركردنه‌وه‌ له‌ یاده‌وه‌ری خۆش و ئۆمێدواربون كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی مێشك.

10- قسه‌كردنی كه‌م: كه‌م قسه‌كردن و گوێبیستبوون له‌ قسه‌ی كه‌سانیتر به‌سووده‌ بۆ مێشك.






behnam5555 12-25-2011 08:55 AM

ئاوی سپی ( ئاوی مرواری )

http://www.sarchnar.net/images/stori...t2-150x127.jpg

عه‌ده‌سه‌ی چاو له‌کاتی ئاسایی خۆیدا ته‌واو شه‌فاف و ڕوونه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م عه‌ده‌سه‌ی چاوه‌ ته‌ڵخ بوو یان لێڵ بوو پێی ده‌وترێت ئه‌و چاوه‌ ئاوی سپی یان کاتاراکتی تووش بووه‌ ، به‌گشتی ئاوی سپی چاو له‌ که‌سه‌ به‌ته‌مه‌نه‌کاندا زۆرتر بڵاوه‌ .

هۆکاره‌کانی توشبوون به‌ ئاوی سپی چاو

١- بوونی نه‌خۆشی شه‌کره‌ له‌و که‌سه‌دا .
٢- به‌کارهێنانی هه‌ندێك ده‌رمان .
٣- خۆدانه‌ به‌ر تیشکی ڕاسته‌وخۆی خۆر بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر و به‌به‌رده‌وامی .
٤- که‌سی توشبوو له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی زه‌ربه‌یه‌کی به‌هێز که‌ ده‌گات به‌چاو .
٥- هۆکارێکی تر که‌ حاڵه‌تێكی شاز و ده‌گمه‌نه‌ له‌ منداڵانی تازه‌ له‌دایکبوودا ئاوی سپی چاو ده‌بینرێ

http://www.sarchnar.net/images/stori...ct-300x195.jpg

نیشانه‌کانی نه‌خۆشییه‌که‌

* ئه‌و که‌سانه‌ی دوچاری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌بن ته‌ڵخی یان تێکه‌ڵاوی له‌ بیناییاندا ده‌بینرێت .

چاره‌سه‌ره‌که‌ی

* پێویسته‌ عه‌ده‌سه‌ی بیلبیله‌ به‌ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ربهێنرێت و عه‌ده‌سه‌یه‌کی پلاستیکی له‌جێگه‌ی دابنرێت ، یاخود له‌ چاویلکه‌ سود وه‌ربگیرێت .

behnam5555 01-26-2012 10:24 AM

سووده‌ ته‌ندروستیه‌كانى میوه‌ى كێووى
 
سووده‌ ته‌ندروستیه‌كانى میوه‌ى كێووى

لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى كه‌ تیمێكى زانایانى خۆراك ئه‌نجامیان داوه‌ ، ئاشكراى كردووه‌ ، میوه‌ى كێووى كه‌ ده‌وله‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین "c"و له‌هه‌ر 100 گرامیش له‌ 200 تا 300 میلیگرام ڤیتامینات پێكهاتووه‌ ، هه‌روه‌ها له‌ خوێی فۆسفۆرو پۆتاسیۆم و ئاسن پێكهاتووه‌ .

به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه‌ كێووى له‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك پێكهاتووه‌ كه‌ یارمه‌تى تووشبووانى فه‌قه‌ره‌ى خوێن ده‌دات و كاریش ده‌كات بۆ چاڵاككردنى جه‌سته‌ ، وه‌ یارمه‌تى كارى هه‌رس و كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى كۆلیسترۆل له‌ناو خوێندا ده‌دات .

كێووى میوه‌یه‌كه‌ كه‌ یه‌كه‌ى گه‌رمى كه‌م به‌ جه‌سته‌ ده‌به‌خشێت و تاكه‌ میوه‌یشه‌ كه‌ ته‌نها نزیكه‌ى 20 یه‌كه‌ى گه‌رمى به‌ له‌ش ده‌دات ، وه‌ ئه‌مه‌ش سوودێكى زۆرى هه‌یه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشی له‌ش .

توێژه‌ران ده‌لێن" ئه‌م میوه‌یه‌ پێویستى ڕۆژانه‌ى له‌ش له‌ ڤیتامین "c" دابین ده‌كات ، وه‌ ئه‌مه‌ش گرنگترین سووده‌ بۆ به‌رگرى كردن له‌ هه‌وكردن و چاڵاككردنى كۆئه‌ندامى به‌رگرى و سوڕی خوێن ، وه‌ هه‌روه‌ها خانه‌كانى ده‌ماریش چاڵاك ده‌كات .

behnam5555 01-26-2012 06:31 PM

خورما بخۆ
 
خورما بخۆ

خورما خۆراکێکی تەواوەو سوودی زۆرە وەک خۆراک و چارەسەرو دەرمان. خواردنی چەند دەنکێک خورما ئەم سوودە گرنگانەی ھەیە وەک تاقیکراوەتەوە:
-١ بۆ ژەھراویبوون: خواردنی رۆژانەی خورما یارمەتی لەش دەدات بەشێک لەو ژەھرانەی لەخانەکاندا ماوەتەوە، وەک قوڕقوشم، کە لەم سەردەمەدا بەھۆی پیسبونی ئاوو ھەوا (دەرھاویشتەی ئوتۆمبیل و کارگەکان)و خۆراکەوە زیادیکردوە فڕێبدات.

-٢ ناڕەحەتیی ریخۆڵەکان: خورما یارمەتی ریخۆڵەکان دەدات بەباشی ئەرکەکانیان جێبەجێبکەن و ھەروەھا بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگەی بەکتیریای بەسوود بۆ ریخۆلەکان. گوشراوەی خورما بەسوودە بۆ نەھێشتنی (قەبزیی) بیانیان پێش خواردن.

-٣ بەھێزکردنی توانای سێکسیی: بەتایبەتی ئەگەر لەگەڵ شیرو ھەنگوین تێکەڵ بکرێت (بۆ ھەردوو رەگەز)

-٤ بەرزکردنەوەی ئاستی ووزە:

خورما گەلێک کانزاو خوێ و ڤیتامینی گرنگی تێدایە کە کاریگەریی بۆ سەر مێشک ھەیەو کەموکورتیە خۆراکیەکانی لەش پڕدەکاتەوە.گوشراوی خورما کە لەئاودا خوسێنرابێت بۆ مرۆڤی بەتەمەن بەتایبەتیی زۆر بەسوودە بۆ ھێز پێدانەوەی لەش و رزگارکردنیان لەژەھرە کەڵەکەبووەکان لەخانەکاندا بەدرێژایی ساڵانی تەمەنیان. لەگەڵ ئەمانەشدا بەخواردنی خورما بەشێوەیەکی رۆژانە باری دەروونیی مرۆڤ جێگیرتر دەبێت.

-٥ رێگەگرتن لەقەڵەویی:

لەبەر ئەوەی خورما برێکی زۆر توخمە خۆراکی تێدایە بوەتە خواردنێک کەبەرھەڵستی برسێتی دەکات. ھۆی سەرەکیی قەڵەویش ھەستکردنی ھەمیشەییە بەبرسێتی و ئارەزوکردنی خواردنە بەواتای بەکاربردنی بڕی زۆر چەوریی و شیرینی. خواردنی چەند دەنکە خورمایەک چارەسەرە بۆ ھەستکردن بەتێربوون. ئەم دەنکانەشەکری پێویست بەلەش دەدات و بەڕێژەیەکی زۆر ھەستی برسێتی کەمدەکاتەوە و لەئەنج
امدا خواردن کەمتر بەکاردەھێنرێت.
-٦ چارەسەری تێکچوونی جگەر: خورما چارەسەرە بۆئەوی جگەر لەژەھرەکان رزگار بکات بەتایبەتی لەکاتی رۆژووگرتندا بۆ بەربانگ.
-٧ چارەسەری ھەوکردنی سیەکان و قورگ و ھەڵامەت: گوشراوی(شەربەتی) خورما چارەسەری ھەوکردنی قوِرگ و گەلێکجۆر تاو ھەڵامەت دەکات. ئەگەر بەردەوامیش بخورێت چارەسەری ھەوکردنی درێژخایەنی سیەکان دەکات.
٨-چارەسەری کلۆربوونی ددان: خورما فیتامین (A-B١-B٢)وە مادەی فلۆری تێدایە کەبەرھەڵشتیی کلۆربوون دەکات. ھەروەھا توخمی سیلینیومی تێدایە کە دژی شیرپەنجەیە.

سەرچاوە: ئینتەرنێت


behnam5555 02-17-2012 01:10 PM

ئایا دەزانیت سێو چی تیایە ؟
 
ئایا دەزانیت سێو چی تیایە ؟

http://t2.gstatic.com/images?q=tbn:A...yjHvBKiS8LyjQA

سێو پتر لە ٣٠ جۆر فیتامینی تێدایە، وە ١٠ بۆ ١٨٠ میلیگرام پۆتاسێوم وەچەند چۆر مەععدەنی تری تیاویە وەک فسفۆر و کالسیوم مەگنیسیوم وە ئاسن لە یەک سێوی گەورەدا لەژێر توێکڵەکەیەوە لە %٨٥ ئاوە وە تەنها ٦٠ کالۆری تیایە ، وە زۆر باشە بۆ ددان بۆ ریخۆلە وە برێکی باشی جۆری شەکری ترێی تێدایە یان بڵێن شەکری کلۆکۆس وەبە خێرای وەزە دەبەخشێت

وە بۆ ئەوکەسانەی دایم هەست بە ماندووبوون ئەکەن، وە بۆ جوان کردنی پێست، یاخود ئەوانەی زوو نەخۆشی درم ئەگرن یان تایان لێدێت سێو بخۆن بۆیان باشە، هەروەها بۆ چارەسەری قەلەوی دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی کێشی لەشی مرۆڤ.


behnam5555 02-27-2012 06:33 PM

هۆکارەکانی قەلەو بون وە نەخۆشیەکانی
 

هۆکارەکانی قەلەو بون وە نەخۆشیەکانی

١-نەخۆشیەکانی دل بەهەمو شێوەیەکیەوە

٢-دابەزینو بەرز بونەوەی فشاری خوێن

٣-نەخۆشیەکانی جگەر کەهۆیەکی سەرەکیەبەتوشبون بەنەخۆشی شەکرە

٤-نەخۆشی شەکرە

٥-رۆماتیزم

٦-ئازاری قاچو ئەژنۆکان

٧-شێواندنی هەرس و کێشەی زراو


نەخۆشیەکانت زانی هۆ کاری قەلەویش بزانە

١-زۆر خۆری

٢-زۆر خواردنی چەوری

٤-پابەند نەبون بە ژەمی خۆراکەوە

٥-دانیشتنی زۆرو وەرزش نەکردن

٦-زۆر خواردنی مادە پرۆتینەکان


behnam5555 02-27-2012 06:35 PM

هۆکارەکانی توشبون بە (زەردوی) وە دەرمانی سروشتی
 

هۆکارەکانی توشبون بە (زەردوی) وە دەرمانی سروشتی

زەردوی نەخۆشیەکی تایبەتە پێوەندی بە تەمەنەوە نیە


هۆکارەکانی توشبون بەنەخۆشی زەردوی ٣ هۆکار

١-بەهۆی گیرانی رێرەوی تورەکەی زراو بۆ ناو ریخۆلەی دوانزە گرێ

٢-زۆر تێکشکانی خرۆکە سورەکانی خوێن

٣-دەرئەنجامی شیبونەوەی خانەکانی جگەر

ئەم مادانە پێویستە بەکار بێ بۆ توشبو بە زەردوی

١-ئاوی پونگە

٢-پرژەی گەنمەشامی بەچا

٣-مرەبای هەنجیر

٤-شەربەتی شلک و هەرمێ

٥-شیرینی میوە


behnam5555 03-09-2012 11:19 AM

ماسی وسود و گرنگی ئه و
 
ماسی وسود و گرنگی ئه و

لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى سویدى ئاشكراى كرد خواردنى ماسى به‌شێوه‌یه‌كى ڕێك و پێك توانایی زیره‌كى له‌ڵایه‌ن هه‌رزه‌كارانه‌وه‌ به‌رزده‌كاته‌وه‌ .
لێكۆلینه‌وه‌كه‌ ڕایگه‌یاند ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ ته‌مه‌نى 15 ساڵیدان و به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ هه‌فتانه‌ یه‌ك جار ماسی ده‌خۆن ، ئه‌وا كاتێك ته‌مه‌نیان ده‌گاته‌ 18 ساڵی توانایی ناسینه‌وه‌و زیره‌كیان زۆر به‌هێز ده‌بێت ، له‌چاو ئه‌وانه‌ى ماسی ناخۆن .
هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ ژه‌مێكى خواردنى ماسی ڕێژه‌ى زیره‌كى قسه‌كردن و دووباره‌كردنه‌وه‌ى وته‌كان به‌ ڕێژه‌ى 6% به‌رز ده‌كاته‌وه‌ .
پرۆفیسۆر كه‌خیل تورین له‌ ئه‌كادیمیاى ساهلگرینسكاى زانكۆى گۆتنبرگ له‌ سوید ده‌لێت" په‌یوه‌ندیه‌كى ئاشكرا له‌ نێوان خواردنى ماسی و به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى زیره‌كى له‌ڵایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ هه‌یه‌ ، كه‌ به‌ڵایه‌نى كه‌مه‌وه‌ هه‌فتانه‌ یه‌ك جار ماسی ده‌خۆن .
توێژه‌ران له‌ كۆتایی لێكۆلینه‌وه‌كه‌یاند ڕایانگه‌یاند ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ى له‌ نێوان خواردنى ماسی و چاڵاك كردنى توانى ناسینه‌وه‌دا هه‌یه‌ به‌ته‌واوه‌تى زانراوه‌ نییه‌ ، به‌لام بۆچونه‌كان واى بۆ ده‌چن كه‌ سوودو گرنگى ماسی به‌هۆی ئه‌و ترشه‌ چه‌وریه‌یه‌ كه‌ له‌ ماسیدا هه‌یه‌ ..

behnam5555 03-10-2012 02:19 PM

خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ نه‌خۆشی درێژخایه‌نی لێناكه‌وێته‌وه‌
 
خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ نه‌خۆشی درێژخایه‌نی لێناكه‌وێته‌وه‌
http://www.xendan.org/imgnews/coffe-080312.jpg

هه‌رچه‌نده‌ پێشتر له‌ ناوه‌نده‌ زانستیه‌كاندا باس له‌وه‌ ده‌كرا كه‌ خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ ده‌بێته‌هۆی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی درێژخایه‌ن، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی نوێ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به‌درۆخسته‌وه‌ و جه‌ختیكرده‌وه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك نییه‌ له‌نێوان خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ و توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه‌.

ئانا فلوجل، سه‌رپه‌رشتیاری لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌ په‌یمانگای ئه‌ڵمانی بۆ خۆراكی مرۆیی له‌ (بۆستدام ریبریك)، له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕوونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ زانیارییان له‌سه‌ر نه‌ریته‌كانی خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ و باری ته‌ندروستی زیاتر له‌ 42 هه‌زار ئه‌ڵمانی كۆكردۆته‌وه‌ و كه‌س له‌و خۆبه‌خشانه‌ پێشتر نه‌خۆشی درێژخایه‌نی نه‌بووه‌، لێكۆڵه‌ران بۆ ماوه‌ی 9 ساڵ چاودێری باری ته‌ندروستی به‌شداربووه‌كانیان كردووه‌ و له‌ئاكامدا ده‌ركه‌وتووه‌ هیچ مه‌ترسییه‌كی زیاتر له‌سه‌ر تووشبوونی به‌شداربووه‌كان به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ و ده‌ماغ و شێرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشیه‌ ده‌مارییه‌كان و شه‌كره‌ تۆمارنه‌كراوه‌.


زاناكان بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌وانه‌ی قاوه‌ ده‌خۆنه‌وه‌، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی قاوه‌ ناخۆنه‌وه‌، به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 23 كه‌متر تووشی جۆری دووه‌م له‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ ده‌بن.



behnam5555 03-13-2012 07:18 PM

شۆکۆلاتی ڕه‌ش و سوده‌کانی
 
شۆکۆلاتی ڕه‌ش و سوده‌کانی


توێژینه‌وه‌یه‌ک ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کا که‌ شۆکۆلاتی ڕه‌ش ئه‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی زه‌خت و که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توش بوون به‌قه‌ڵه‌وی. توێژه‌ران ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه‌، که‌ ڕۆژانه‌ که‌مێک له‌ خواردنی شۆکۆلاتی ڕه‌ش که‌ ماده‌ی که‌کاو زۆر تێدا بێت، ئه‌بێته‌ ‌هۆی دوورخستنه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌. سه‌رپشتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ د. گوین کنیدی ئه‌وه‌شی ڕون کرده‌وه‌ که‌ شۆکۆلاتی ڕه‌ش ئه‌بێته‌ پارێزگاری کردن له‌ ئه‌نسۆلین و ڕێکخستنی چه‌وری له‌ خوێن. هه‌ره‌ها ئه‌م پزیشکه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ که‌ شۆکۆلاتی ڕه‌ش ئه‌بێته‌ هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توش بوون به‌ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و شێرپه‌نجه.


behnam5555 03-29-2012 06:09 PM

شێرپه‌نجه‌ى مه‌مک
 
http://www.chatrpress.com/Img/News/105@2.jpg
شێرپه‌نجه‌ى مه‌مک

ئاماده‌کار: دیمه‌ن عوسمان

شێرپه‌نجه‌ى مه‌مک:

بریتییه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌کى مه‌ترسیدار، که‌ به‌پله‌ى دووه‌م دێت له‌نێوان نه‌خۆشییه‌ بڵاوه‌ خراپه‌کاندا له‌دواى شێرپه‌نجه‌ى سییه‌کان که‌ تووشى ژنان ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌کانى ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ ره‌گه‌زى مێینه‌ن، به‌ڵام پیاوانیش هه‌ن تووشى ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌بن و به‌ دروستبوونێکى هه‌ر کۆمه‌ڵه‌ خانه‌یه‌ک، یان گرێکان به‌شێوه‌یه‌کى ناسروشتى له‌ مه‌مکه‌کاندا، ناوى لوویان به‌سه‌ردا ده‌بڕێت.

هۆکاره‌کانى:

ته‌مه‌نى زۆر که‌سى پیر ئه‌گه‌ر له‌خێزانه‌که‌دا که‌سیتر توش بووبیت ده‌یگوازیته‌وه‌، یاخود که‌سێک پێشتر توشى شێرپه‌نجه‌ى تر بووبیت وه‌ ئه‌و که‌سانه‌ش ته‌مه‌نیان سه‌روو (56) ساڵانه‌ زیاتر ئه‌گه‌ری توش بوونیان به‌م نه‌خۆشیه‌ هه‌یه‌.

نیشانه‌کانى:

بوونى گرێیه‌ک، که‌ له‌ مه‌مکدا ناجوڵێت کاتێک به‌په‌نجه‌کانت په‌ستانى ده‌خه‌یته‌ سه‌ر ئاوسان و گرێبوون له‌ژێر بنباخه‌ڵدا، وه‌ به‌ده‌ورى ملدا، یاخودله‌سه‌روو مه‌مکد، گۆڕانى ره‌نگ، یان شێوه‌ى گۆى مه‌مک، یان ناوچه‌ى ده‌ورى گۆى مه‌مک گه‌وره‌بوونى ناسروشتیى له‌ قه‌باره‌ى یه‌کێک له‌ مه‌مکه‌کاندا، یان جیاوازیى دیارى شێوه‌ى نێوان مه‌مکه‌کان، ئاوسان، یان گرێبوونى به‌شى سه‌ره‌وه‌ى باڵ، یان بوونى ئازار، یان سووربوونه‌وه‌ى پێسته‌کان، دابه‌زینى یه‌کێک له‌مه‌مکه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى ناهه‌میشه‌یى له‌چاو مه‌مکه‌که‌ى تردا، گۆڕانى ره‌نگ و تێکچونى شێوه‌ى پێست و ئاوڕێزى ناڕوون، یان خوێناوى له‌گۆى مه‌مکدا.

چاره‌سه‌رکردن:
ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌ریى بکریت، چاره‌سه‌ر به‌ تیشک، چاره‌سه‌رکردنى ده‌رمانیى ده‌گرێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌م چاره‌سه‌رکردنانه‌دا ئاره‌زووی خۆراکت که‌مبێته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ خۆراکى باش به‌ هۆکارێکى گرنگ داده‌نرێت و یاریده‌ده‌رى جه‌سته‌ت ده‌بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌وکردنه‌کان و به‌رگریکاره‌ لاوه‌کییه‌کانى چاره‌سه‌ره‌ جیاوازه‌کان، هه‌روه‌ها هه‌ستى به‌هێزت پێده‌به‌خشێت، پێویسته‌ ئه‌و توشبووه‌ ئاسووده‌ بێت بۆ ئه‌و چاره‌سه‌رى پزیشکیه‌ی بۆى دیارى کردوى ده‌بێت ده‌رونت ئارام بێت، له‌وانه‌یه‌ وا پێویست بکات، هه‌ندێک راهێنان جێبه‌جێ بکه‌یت له‌دواى هه‌ندێک جۆرى نه‌شته‌رگه‌رییه‌کان، به‌ مه‌به‌ستى پارێزگاریکردن له‌تواناى جوڵاندن و تواناى جه‌سته‌ت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌و راهێنانه‌ ده‌بنه‌ هۆکارى که‌مکردنه‌وه‌ى ئازار و گرژبوونى ماسولکه‌کان.
به‌گوێره‌ى ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ى پێشووتر بۆت به‌کارهێنراون، پێویسته‌ پشکنینى مانگانه‌ى خۆت بکه‌یت، شه‌ش مانگ جارێک وێنه‌ى تیشکى مه‌مکه‌کانت بگریت، هه‌روه‌ها پشکنینه‌کانى خوێن بکه‌یت بۆ چاودێریکردنى پێشکه‌وتنى حاڵه‌ته‌که‌ت.


behnam5555 03-29-2012 06:14 PM

به‌ردی گورچیله‌ ...
 
به‌ردی گورچیله‌ ...

د. عیزه‌دین خالید

http://www.chatrpress.com/Img/News/bardy_gurchila_2.jpg

به‌ردی گورچیله‌:

بریتیه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی خوێی زیاده‌ و پڕۆتین و زیاده‌ی هه‌ندێک ماده‌ی تر که‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی به‌ردی گورچیله‌، به‌ڵام تا ئێستا نه‌سه‌لمێنراوه‌ که‌ کۆبوونه‌وه‌ی ره‌مڵی گورچیله‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی به‌رد.

نیشانه‌کانی:
نیشانه‌کانی بریتین له‌ ئازاری گورچیله‌ و پشت و بوونی خوێن له‌کاتی جوڵانی به‌رده‌که‌ به‌تایبه‌ت که‌سێک به‌ڕۆژوو بێت ئاو که‌م بخوات زیاتر نیشانه‌کانی ده‌رده‌که‌وێت.

هۆکاره‌کانی:

دروستبوونی به‌ردی گورچیله‌ چه‌ند هۆکارێکی هه‌یه‌ له‌وانه‌:

یه‌که‌م/ هۆکاری بۆماوه‌یی زۆرترین کاریگه‌ری هه‌یه‌ که‌ زۆرجار باوانیان ئه‌م نه‌خۆشیه‌یان هه‌یه‌.
دووه‌م/ جۆری خواردن کاریگه‌ری هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت گۆشتی ئاژه‌ڵ و گۆشتی مریشک و پڕۆتینات جۆری ئه‌و ئاوه‌ی ده‌خورێت وه‌ هه‌ر خواردنێکیتر که‌ زیاد له‌ پێویست به‌کاربێت.
سێیه‌م/ که‌ش و هه‌واش به‌ راده‌یه‌ک کاریگه‌ری ده‌بێت به‌تایبه‌ت گه‌رما و خۆڵبارین.
زۆرجار باس ده‌کرێت شیر و ته‌ماته‌ و په‌تاته‌ و هه‌ندێک خۆراکیتر به‌رد دروست ده‌کات، به‌ڵام هه‌ندێکجار له‌کاتی نه‌خواردنی ئه‌مانه‌شدا به‌رد دروست ده‌بێت بۆیه‌ له‌کاتی دیاریکردنی جۆری به‌رده‌که‌ و رێژه‌ و جۆری خوێکه‌ ده‌توانین پارێز دابنێین.

خۆپاراستن:
بڕی ئه‌و ئاوه‌ی ده‌خورێت زیاد بکرێت به‌تایبه‌ت له‌ شه‌ودا، چونکه‌ له‌ شه‌ودا خوێیه‌کان ده‌نیشێن له‌ گورچیله‌دا و ته‌رکیزی ترشی ئه‌مینی زیاد ده‌کات و به‌رد دروست ده‌کات، بۆیه‌ پێویسته‌ پێش خه‌وتن دوو بتڵ زیاتر ئاو بخورێت له‌ شه‌ویشدا ئاوی تر بخورێت و گۆشتی ئاژه‌ڵ که‌متر بخورێت به‌ راده‌یه‌ک له‌ هه‌فته‌یه‌کدا دووجار زیاتر نه‌بێت بڕی خوێ بۆ چێشت ئاسایه‌، به‌ڵام باشتره‌ بۆ زه‌ڵاته‌ و شتیتر زیاد نه‌کرێت و خواردنی ئاوی لیمۆ و پرته‌قاڵ و سندی زۆر پێویسته‌ به‌تایبه‌ت دوای نان خواردن بۆ دروستنه‌بوونی به‌ردی گورچیله‌.

چاره‌سه‌ر:
به‌ رێژه‌ی له‌ (70%) به‌ ده‌رمان لاده‌برێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رده‌که‌ بچوکبێت یان شکاندنی به‌ له‌یزه‌ر و وردکردنی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ (15) ملم زیاتر بوو ئه‌وا به‌ نازور و به‌ به‌کارهێنانی ئامێرێک که‌ به‌رده‌که‌ ده‌شکێنرێت ده‌رده‌هێنێت و چاره‌سه‌ر ده‌کرێت وه‌ ئه‌گه‌ر به‌م رێگه‌یانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌کرا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌کرێت.
ئێستا زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان له‌ شاری سلێمانی به‌ نازوور چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌کرێت و ئامێری پێشکه‌وتوومان هه‌یه‌.


behnam5555 03-29-2012 06:19 PM

نه‌خۆشى شه‌کره‌...
 
نه‌خۆشى شه‌کره‌...

د. به‌ختیار قادر حه‌مه‌ خورشید

http://www.chatrpress.com/Img/News/52=2.jpg


نه‌خۆشى شه‌کره‌:
نه‌خۆشییه‌کى درێژخایه‌نه‌ ‌و بریتییه‌ له‌به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى شه‌کر له‌ خوێندا، ئه‌م نه‌خۆشییه‌ دوو جۆرى هه‌یه‌ جۆرى یه‌که‌میان له‌خوار ته‌مه‌نى (40) ساڵییه‌وه‌ واتا له‌ منداڵ ‌و گه‌نجدایه‌ ‌و (هۆرمۆنى ئینسۆلین) له‌ له‌شیدا دروست نابێت، به‌ڵام جۆرى دووه‌میان له‌ سه‌روى (40) ساڵییه‌وه‌یه‌، (هۆرمۆنى ئینسۆلین) له‌ له‌شیدا هه‌یه‌، به‌شێوه‌یه‌کى که‌مه‌ یاخود کارناکات، ئه‌وانه‌ى توشى نه‌خۆشى شه‌کره‌ ده‌بن له‌ (95%)یان له‌ جۆرى دووه‌مدایه‌.

نیشانه‌کانى نه‌خۆشى شه‌کره
یه‌که‌م/ بێتاقه‌تى هه‌موو له‌شى ده‌گرێته‌وه‌.
دووه‌م/ زۆر خواردنه‌وه‌، ئاو‌و میز زۆر ده‌کات.
سێیه‌م/ خواردن زۆر ده‌خوات، به‌ڵام پێویسته‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م نیشانانه‌ که‌سه‌که‌ ڕێژه‌ى شه‌کر له‌ خوێنیدا به‌رزبێته‌وه‌، ده‌شێت که‌سێکیش ئه‌م نیشانانه‌ى هه‌بێت ‌و نه‌خۆشى شه‌کره‌ى نه‌بێت.

خۆپاراستن
بۆ ئه‌وه‌ى دووربیت له‌ نه‌خۆشى شه‌کره‌ پێویسته‌ ئه‌م خاڵانه‌ په‌یڕه‌وبکرێت:
یه‌که‌م: وه‌رزشێکى ڕێکوپێکى ڕۆژانه‌.
دووه‌م: خواردنی ته‌ندورستانه‌ واتا نه‌ زۆر چه‌ور‌و نه‌ زۆر سوێر‌و نه‌زۆر شرین بێت،
سێیه‌م: خۆپاراستن له‌ شڵه‌ژانى بارى ده‌رونى.
چواره‌م: خۆپاراستن له‌ قه‌ڵه‌وى.

چاره‌سه‌ر
هه‌رچه‌نده‌ چاره‌سه‌رى نییه‌، به‌ڵام ده‌بێت شه‌کره‌که‌ کۆنترۆڵبکرێت، ده‌شتوانرێت به‌مانه‌ له‌ (50%) ڕێژه‌ى شه‌کره‌که‌ که‌م بکرێته‌وه‌ وه‌ک(به‌خۆپارستن له‌خواردنی چه‌ور ‌و شرین، وه‌رزشێکى ڕێکوپێکى ڕۆژانه‌، دابه‌زاندنى کێشى له‌ش، نه‌خۆشه‌که‌ ڕه‌چاوى بارى ده‌رونى خۆى بکات).
ئه‌گه‌ر که‌سێک شه‌کره‌ى بێت ‌و پارێز نه‌کات ‌و ده‌رمانى چاره‌سه‌ره‌کانى به‌کارنه‌هێنێت، ئه‌م (زیانانە)ی لێده‌که‌وێته‌وه‌:
یه‌که‌م/ ئاستى بینینى لاواز ده‌بێت.
دووه‌م/ کاریگه‌رى له‌سه‌ر دڵى ده‌بێت، توشى نه‌خۆشییه‌کانى دڵى ده‌کات.
سێیه‌م/ کاریگه‌رى له‌سه‌ر گورچیله‌ى ده‌بێت‌و لاوازى ده‌کات.
چواره‌م/ کاریگه‌رى له‌سه‌ر مولوله‌کانى خوێنى قاچه‌کانى ده‌بێت‌و دواتر له‌لایه‌ن پزیشکه‌وه‌ قاچى ده‌بڕرێته‌وه‌.

behnam5555 04-05-2012 07:37 PM

هه‌نار رێگره‌ له‌گه‌وره‌بوونی‌ ورگ
 
https://encrypted-tbn0.google.com/im...RcL_NbkJqVGHZg

هه‌نار رێگره‌ له‌گه‌وره‌بوونی‌ ورگ

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ ده‌ریخست هه‌نار توانایه‌كی‌ به‌هێزی‌ تیایه‌ بۆ له‌ناوبردنی‌ ئه‌و چه‌ورییه‌ی‌ كه‌ له‌چوارده‌وری‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس كۆده‌بێته‌وه‌، ده‌بێته‌ هۆی‌ درووستبوونی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ وه‌رگ‌و ناشرین بوونی‌ جه‌سته‌.

له‌ئاكامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وت هه‌نار یارمه‌تیده‌رێكی‌ زۆر به‌هێزه‌ بۆ له‌ناوبردنی‌ چه‌وری‌‌و قه‌ڵه‌وی‌، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خش ڕۆژانه‌ شوشه‌یه‌ك شه‌ربه‌تی‌ هه‌ناریان خوارده‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ مانگێك، ده‌ركه‌وت كه‌ خانه‌چه‌وریه‌كان زۆر به‌كه‌می‌ له‌ ورگیاندا كۆده‌بۆوه‌، له‌هه‌مان كاتدا ڕێژه‌ی‌ ئه‌و ترشه‌ چه‌وریه‌ی‌ كه‌ناوی‌ (نیڤا)یه‌، له‌ خوێنیان دا به‌ته‌واوه‌تی‌ دابه‌زی‌، له‌هه‌مانكات دا فشاری‌ خوێنشیان به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو دابه‌زی‌ ڕێژه‌ی‌ جه‌ڵده‌ی‌ دڵ‌و جه‌ڵده‌ی‌ مێشك‌و نه‌خۆشیه‌كانی‌ گورچیله‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ له‌ناویاندا كه‌می كرد.

وه‌ك له‌ هه‌واڵه‌كه‌ی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ ئه‌لئیتحاددا هاتووه‌، هه‌نار سێ‌ جار له‌ قورئانی‌ پیرۆزدا ناوی هاتووه‌‌و یه‌كێكه‌ له‌خواردنه‌ سه‌ركیه‌كانی‌ كه‌ ده‌ستنیشان ده‌كرێت بۆ ڕێجیم كردن.

behnam5555 04-08-2012 06:45 AM

زۆر خواردنی‌ هێلكه‌، پیاوان تووشی پرۆستات ده‌كات
 
زۆر خواردنی‌ هێلكه‌، پیاوان تووشی پرۆستات ده‌كات

http://xendan.org/imgnews/eggs_eat_452012.png

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ ده‌ریخستووه‌، ئه‌و پیاوانه‌ی‌ رۆژانه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وام هێلكه‌ ده‌خۆن، زیاتر رووبه‌ڕووی شێرپه‌نجه‌ی‌ پرۆستات ده‌بنه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وانه‌ی‌ كه‌متر به‌خواردنی‌ هێلكه‌وه‌ سه‌رقاڵن.

كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئه‌مریكی‌ بۆ شێرپه‌نجه‌ روونیكردۆته‌وه‌، زۆر خواردنی‌ هێلكه‌، له‌لای پیاوانده‌چێته‌ خانه‌ی‌ ئه‌و خواردنانه‌ی‌ تووشی شێرپه‌نجه‌ی‌ پرۆستاتیان ده‌كه‌ن، وه‌ك گۆشتی‌ سوور.


له‌ساڵی 1994 تا 2008 كۆمه‌ڵه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ له‌ئه‌مریكا، چاودێری پشكنینی 27 هه‌زار پیاوی‌ كرد، ده‌ركه‌وت، ئه‌و پیاوانه‌ی‌ گۆشتی‌ سوور و هێلكه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی‌ رۆژانه‌ خواردووه‌، تووشی ترسناكترین جۆری شێرپه‌نجه‌ی‌ پرۆستات بوون.


لێتوێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه‌، ئه‌و پیاوانه‌ی‌ 2.5 هێلكه‌یان له‌هه‌فته‌یه‌كدا به‌به‌رده‌وامیی خواردووه‌، به‌ڕێژه‌ی‌ 81% له‌كه‌سانی‌ تر زیاتر تووشی شێرپه‌نجه‌ی‌ پرۆستات بوون.



behnam5555 04-19-2012 08:10 PM

خه‌مۆکی توانا هزرییه‌کان که‌مده‌کاته‌وه
 


خه‌مۆکی توانا هزرییه‌کان که‌مده‌کاته‌وه

http://www.xozga.com/hewall/thumbnai...=article_large

ئه‌وانه‌ی دووچاری خه‌مۆکی دێنه‌وه، که‌متر ده‌توانن هزریان وه‌گه‌ڕ بخه‌ن. له ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجامدراو له‌سه‌ر جرج، توێژه‌ران سوێدی توانیویانه ڕێگاچاره‌سه‌رێك بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی توانا هزرییه‌کان بدۆزنه‌وه.
"Mia Lindskog" له "Karolinska Institutet Department of Neuroscience" ئاشکرایکرد، که ئه‌وان له‌ئاکامی گه‌یاندنی ترشی ئه‌مینی "D-Serin" به چه‌ند جرجێك توانیویانه دووباره تێکچوونی هزری ئاژه‌ڵه‌کان چاکبکه‌نه‌وه. هێشتا ڕوونی نییه، ئایا ئه‌م ڕێگاچاره‌سه‌رییه بۆ مرۆڤ هه‌مان کاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه یان نه‌، جابۆیه ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ئه‌نجام بدرێت.
ده‌روونناس "Johannes Michalak" له "Stiftung Universität Hildesheim" ده‌ڵێت: "که‌سانی خه‌مۆك ڕوو له بیرکردنه‌وه ده‌که‌ن و به‌مجۆره‌ش مێشكیان ڤالا نابێت."
به‌پێی ده‌روونناسای ئه‌ڵمانی ده‌کرێت ڕێگاچاره‌سه‌رێك بۆ خه‌مۆکی هێواش و مامناوه‌ندی هه‌بێت. "Johannes Michalak" له درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "ڕێگاچاره‌سه‌ر ده‌روونییه‌کان ده‌توانن به‌لایه‌نی که‌مه‌وه بیرکردنه‌وه‌ی قوڵ که‌مبکه‌نه‌وه، به‌مجۆره‌ لاوازی هزر چیتر به‌ره‌وو هه‌ڵدێر ناڕوات."
"Mia Lindskog" و هاوه‌ڵه‌کانی ئه‌و جرجانه‌یان به‌کارهێنا، که تایبه‌ت گۆڕانکاری خه‌مۆکییان به‌سه‌ردا هاتبوو. دواتر جرجه‌ خه‌مۆکه‌کان له‌گه‌ڵ جرجی ئاساییدا به‌راوردکران. له ڕێگای تاقیکردنه‌وه‌کانه‌وه‌ ته‌ماشای هزری ئاژه‌ڵه قرتێنه‌ره‌کان کرا. هه‌روه‌ها توێژه‌ران لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر چالاکی "Synapse" به‌شی "Hippocampus" جرجه‌کان کرد. به‌شی ناوبراویش ڕۆڵێکی گرنگ له بیرکردنه‌وه‌دا ده‌بینێت.
ده‌رئه‌نجام توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که چالاکی "Synapse" ناو مێشكی جرجه خه‌مۆکه‌کان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ جرجه ته‌ندروسته‌کاندا به‌رچاو زۆر به‌رزبووه. مێشكی جرجه نه‌خۆشه‌کان هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کیان بۆ وروژاندنه ده‌‌رکییه‌کان نه‌بووه. ته‌نها دوای پێدانی "D-Serin" ئاژه‌ڵه قرتێنه‌ره‌کان توانا هزرییه‌کانیان باشتربووه.



behnam5555 04-22-2012 07:16 AM

توو بۆ مێشك باشه‌
 


لێكۆڵینه‌وه‌ پزیشكییه‌كان ده‌ریانخستووه‌، خواردنی‌ توو به‌به‌رده‌وامی‌، خانه‌كانی‌ مێشك ده‌پارێزێت‌و له‌دۆخێكی‌ باشدا ده‌یانهێڵێته‌وه‌، له‌ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشی‌ خراپیش ده‌یپارێزێت.
به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (ئه‌لوه‌فد)، له‌ئاكامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ پزیشكییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌، به‌هۆی‌ بوونی‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رز له‌ماده‌ دژه‌ئۆكسیده‌كان له‌توودا، ئه‌م خۆراكه‌ زۆر سودمه‌نده‌ بۆ پاراستنی‌ خانه‌كانی‌ مێشك‌و دوورخستنه‌وه‌ی‌ له‌نه‌خۆشییه‌كان، پاراستنی‌ خانه‌كان له‌ له‌ناوچوون، كاركردنی‌ خانه‌كانی‌ مێشك باش ده‌كات، لێپرسراوه‌ به‌رامبه‌ر به‌پاراستنی‌ له‌هه‌وكردن.
به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵه‌كه‌، له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ پێشتردا ده‌ركه‌وتبوو، توو چه‌ند ماده‌یه‌كی‌ ڕووه‌كی‌ تێدایه‌، كه‌ زۆر سودمه‌نده‌ له‌به‌رگریكردن دژ به‌شێرپه‌نجه‌، به‌تایبه‌تی‌ تووی‌ ڕه‌ش، ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رز له‌ماده‌ی‌ (ئانسوسیانین)ی‌ تێدایه‌، كه‌ له‌دژایه‌تیكردنی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ (كۆڵۆن‌و بۆری‌ سورێنچك‌و پێست) زۆر كاریگه‌ره‌.

سەرچاوە/ سەرچنار

behnam5555 06-07-2012 07:17 AM

بۆچی منداڵ پەنجەی خۆی دەمژێت
 

بۆچی منداڵ پەنجەی خۆی دەمژێت

http://zhwan.net/wp-content/uploads/...sty-amzhet.png

زۆر جار دایکان نیگەرانن کە دەبینن منداڵەکانیان پەنجەیان دەمژن، وای بۆ دەچن کە زیانی ھەیە بۆ سەر تەندروستی، بەڵام ئایا لە راستی دا ئەم خووە زیان بەمنداڵەکە دەگەیەنێت یان نا، یان بۆچی منداڵ پەنا دەباتە بەر مژینی پەنجەی.

پسپۆڕان پێیان وایە منداڵ کاتێک پەنجەی دەمژێت ئەگەر ھەیە ببێتە ھۆی برینداربوونی پوک، ھەروەھا کاریگەری خراپ دەکاتە سەر گەشەی ددانەکان، ھەربۆیە داوا لە دایکان دەکەن کە رێگری بکەن لە منداڵەکانیان ئەو کارە نەکەن، رێنمایی ئەوەش دەکەن کە نینۆکی منداڵ بەبەردەوامی کورت بکرێتەوە، بۆ ئەوەی میکرۆبی نەچێتە ژێر.
پسپۆڕان رێنمایی دەکەن کە، جۆرە مادەیەکی تام ناخۆش بکرێت بەسەری پەنجەی منداڵەوە بۆ ئەوەی ھەستی ئەوەی لا دروست بێت کە ئەو کارەی دەیکات تامێکی ناخۆشی ھەیە، ھەروەھا داوا لە دایکان و باوکان دەکەن کە گرنگی بەمنداڵەکانیان بدەن و بەردەوام قسەیان لەگەڵ بکەن ھەرچەندە لە قسە تێناگەن، بەڵام پەرچە کرداریان ھەیە بەرامبەر ئەو دەنگە.
سەبارەت بەھۆکاری مژینی پەنجە، پسپۆڕان ئاماژە بۆ حاڵەتی دەروونی ئەو کۆرپەیە دەکەن دوای لە دایک بوونی، کە پەنا دەباتە بەر ئەو خووە وەک ئەوەی ھەست بەئارامی و جێگیری دەروون بکات.


behnam5555 06-13-2012 02:27 PM

بۆچي‌ پياز فرمێسك له‌چاو ده‌هێنێت؟

له‌كاتي‌ له‌تكردني‌ پياز ئه‌نزيمي‌ (ئه‌ليناز) ڕووبه‌ڕووي‌ ده‌بێته‌وه‌، ئه‌و ئه‌نزيمه‌ش ڕاسته‌وخۆ (ئولفۆكيس)ه‌كان ده‌گۆڕێت بۆ سركه‌ي‌ (سولفێنيك)، ئه‌و ئه‌نزيمانه‌ له‌خۆيانه‌وه‌ شێوه‌ي‌ نوێ‌ وه‌رده‌گرنه‌وه‌و هاوكاري‌ دروستبووني‌ فرمێسك ده‌ده‌ن، كه‌ به‌هۆي‌ ئۆكسيدي‌ (پرۆپانيتياڵ)ه‌وه‌ دێته‌ كايه‌وه‌، ئه‌وه‌ كارلێكه‌ نزيكه‌ي‌ (30) چركه‌ ده‌خايه‌نێت‌و له‌ماوه‌ي‌ پێنج چركه‌شدا، كاريگه‌رييه‌ كيماوييه‌كه‌ي‌ له‌ناوده‌بات، له‌به‌شي‌ ده‌ره‌وه‌ي‌ چاو، چينێك هه‌يه‌ كه‌ چاو له‌كاريگه‌رييه‌ فيزياي‌‌و كيمياوييه‌كان ده‌پارێزێت، هه‌ر ئه‌و به‌شه‌ سيستمي‌ توڕه‌ي‌ ده‌خاته‌ كارو به‌شێوه‌ي‌ شله‌مه‌ني‌، ماده‌ زيانبه‌خشه‌كاني‌ ناو چاو فڕێده‌داته‌ ده‌ره‌وه‌، واته‌ وه‌كو فرمێسك ئاو به‌چاوماندا دێته‌ خوارێ‌ له‌كاتي‌ له‌تكردني‌ پياز.

behnam5555 07-14-2012 09:17 PM

بیبه‌ر چاو ده‌پاریزێت له‌ ئاوی سپی
 

بیبه‌ر چاو ده‌پاریزێت له‌ ئاوی سپی


توێژینه‌وه‌یه‌کی پزیشکی نوێی فه‌ره‌نسی ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه‌ که‌ بیبه‌ر که‌ ده‌وله‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین "سی " ده‌بێته‌ هۆی پاراستنی مرۆڤ له‌ چه‌ندین نه‌خۆشی به‌تایبه‌تی دوورخستنه‌وه‌ی چاو له‌ توش بوون به‌ نه‌خۆشی

به‌ گوته‌ی پزیشکه‌کان بیبه‌ر چاو ده‌پارێزێت له‌ "ئاوی سپی "و هه‌روه‌ها تۆڕی چاو باشتر ده‌کات و چالاکتری ده‌کات ، له‌ هه‌مان کاتتدا پارێزگاری ده‌کات له‌ چاو دژی نه‌خۆشیه‌کانی تر و هه‌روه‌ها توش بوون به‌ که‌م و کورتی بینین و چاو کزی


behnam5555 07-14-2012 09:21 PM

فراوله‌ ( توت فرنگي ) مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ و دڵ
 

فراوله‌ ( توت فرنگي ) مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ و دڵ

http://www.kurdzhin.net/images/kurdzhin/wena05/3997.png
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌مه‌ریکی ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه‌ که‌ فراوله‌ ده‌بێته‌ هۆی پاراستنی مرۆڤ له‌ چه‌ندین نه‌خۆشی به‌تایبه‌تی نه‌خۆشی شه‌کره‌ و دڵ به‌ گوته‌ی پزیشکه‌کان له‌ زانکۆی " نیۆیۆرک " ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه‌ که‌ به‌ هۆی بوونی چه‌ند ماده‌یه‌کی سودبه‌خش و سروشتی له‌ فراوله‌ وا ده‌کات که‌ مرۆڤ دووربخاته‌وه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌کان .

له‌لایه‌کی تر فراوله‌ ده‌بێته‌ هۆی چالاک کردنی جۆره‌ پرۆتینێک له‌له‌ش که‌ ناسراوه‌ به‌ " ئێن ئار ئێف 2 " که‌ یارمه‌تی ده‌ره‌ بۆ ئامێری به‌رگی له‌ش دژی نه‌خۆشیه‌کان و وه‌ک دژه‌ نه‌خۆشیه‌ک کارده‌کات له‌له‌ش


behnam5555 07-14-2012 09:24 PM

که‌م خه‌وی ده‌بێته‌ هۆی قه‌له‌و بوون
 

که‌م خه‌وی ده‌بێته‌ هۆی قه‌له‌و بوون


http://www.kurdzhin.net/images/kurdzhin/wena05/3998.png

توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی زانستی ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه‌ که‌ که‌م خه‌وتن ده‌بێته‌ هۆی توش بوونی مرۆڤ به‌ چه‌ند کێشه‌یه‌کی ته‌ندروستی و هه‌روه‌ها توش بوون به‌ زیادبوونی کێشی له‌ش .

کۆمه‌له‌ توێژره‌ێکی ئه‌لمانی و سوێدی گه‌یشتنه‌ ئه‌و باوه‌ره‌ی که‌ که‌م خه‌وی ده‌بێته‌ هۆی یادبوونی کێشی له‌ش ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ که‌ مرۆڤ ئه‌گه‌ر که‌م بخه‌وێت زیاتر هه‌ست به‌ برسیه‌تی ده‌کات و له‌ هه‌مان کاتتدا په‌نا ده‌باته‌ به‌رخواردنی به‌ردوام و به‌مه‌ش پله‌ی گه‌رمای لش به‌رزده‌بێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی قه‌له‌وی
به‌ گوته‌ی توێژه‌ران که‌م خه‌وی ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی هۆڕمۆنی "ghrelin" که‌ ناسراوه‌ به‌ هۆرموونی برسیه‌تی .

behnam5555 12-07-2012 08:42 PM

سودە تەندروستیەكانى هەنجیرى ووشك كراو
 

سودە تەندروستیەكانى هەنجیرى ووشك كراو

http://aweza.co/news_image/890360_fo...9276977_xs.jpg

هەنجیر لە عەرەبستانەوە هاتووەتەكایەوە، لەو ناوچە گەرمانەى كە هاوینیان ووشكە و زستانیان فێنك و باراناویە بە باشترین شێوە گەشە دەكەن.هەرچەندە وەك میوە حسابى بۆ دەكرێت، بەڵام بەگوێرەى دەستەى ڕاوێژكارى هەنجیرى كالیفۆرنی لەڕاستیدا هەنجیر گوڵێكى پێون كراوە و تۆوەكانى ناوى بە میوە ئەژماردەكرێن. میوە بێت یاخود گوڵ، خۆراكى دەوڵەمەندى هەنجیرى ووشك كراو دەتوانێت یارمەتی دەربێت لە پڕكردنەوەى ئەو خۆراكە گرنگانەى كە پێوویستن بۆت و هەروهەا سەلامەتى زیاتر بۆ سیستەمى خواردنت دابین دەكەن. بەرزى ریشاڵ
بڕى نیو كوپ لە هەنجیرى ووشككراو 7.3 گرام ریشاڵى تێدایە. هەبوونى ریشاڵى زیاتر لە ناو سیستەمى تایبەتى خواردنت، دەتوانێت یارمەتى دەربێت لە كەمكردنەوەى مەترسیەكانى نەخۆشیە درێژخایەنەكانى وەك نەخۆشی دڵ و شەكرە. هەنجیرى ووشك كراو هەردوو ریشاڵى تواوەو نەتواوەى تێدایە. ریشاڵى تواوە هەرس خاو دەكاتەوە بۆ ئارەزووكردنى خواردن و دەست بەسەرداگرتنى شەكرى خوێن و هەروهەا یارمەتى دابەزاندنى رێژەى كۆلسترۆڵى خوێن دەدات. ریشاڵى نەتواوە قەبارەى پیسایى مرۆڤ زیاد دەكات و كردارى ریخۆڵەكان باشتر دەكات. ئافرەتى پێگەیشتوى سالم رۆژانە 21 بۆ 25 گرام ریشاڵى پێویستە، پیاوى پێگەیشتوش 30 بۆ 38 گرام ریشاڵى پێوویستە ڕۆژانە.
بەسودە بۆ ئێسكەكانت
هەنجیر لە زۆربەى میوەكانى تر كالیسیۆمى زیاترى تێدایە، بەگوێرەى دەستەى راوێژكارى هەنجیرى كالیفۆرنى لە بڕى نیو كوپدا 121 ملى گرام كالیسیۆم هەیە. بڕى وەرگیراوى كالیسیۆمى پێویست یارمەتى گەشەو تەندروستى ئێسك دەدات و مەترسى گەشەسەندنى نەخۆشى فشەڵى ئێسك كەم دەكاتەوە. مرۆڤى پێگەیشتوو ڕۆژانە 1,000 بۆ 1,200ملى گرام كالیسیۆمى پێویستە.بەشى یەك ژەم لە هەنجیرى ووشك كراو بڕى 12٪ ى ئەو كالیسیۆمە دابین دەكات كە ڕۆژانە پێویستە هەتبێت، بەزۆرى هاوشێوەیە لەگەڵ یەك كوپ لە پەنیرى دەرەێنراودا .هەبوونى ئەو خۆراكە جۆراو جۆرانەى دەوڵەمەندن بە كالیسیۆم – وەك هەنجیرى ووشك كراو – دەتوانن دڵنیایى ئەوە بدەن كە لاشەت پێویستیەكانى رۆژانە بەدەست دهەێنیت.
فشارى خوێن كەم دەكاتەوە
بەكاربردنى هەنجیرى ووشك كراو دەتوانێت یارمەتى دەربێت لە دەست خستنى ئەو پۆتاسیۆمەى ڕۆژانە پێویستە هەتبێت، هەروهەا یارمەتى كەمكردنەوەى پەستانى خوێنیش دەدات. بڕى نیو كوپ لە هەنجیرى ووشك كراو 507 ملى گرام پۆتاسیۆمى تێدایە. پۆتاسیۆم كانزایەكە یارمەتى پاراستنى ەاوسەنگى شلە دەدات. زیادبوونى بڕى وەرگیراوى پۆتاسیۆمى ڕۆژانەت دەتوانێت یارمەتى كەمكردنەوەى كاریگەریە تیژەكانى سۆدیۆم بدات و یارمەتى دەریشە لە دابەزاندنى فشارى خوێندا. ناوەندى یەكێتى دڵى ئەمریكى دەڵێت سیستەمێكى خواردنى تەندروست پێویستە رۆژنە ,7004 ملى گرام پۆتاسیۆمى تێدابێت لە رێگەى خۆراكە سروشتیەكانەوە. بڕى یەك ژەم لە هەنجیرى ووشك كراو، دەتوانێت یارمەتى بەدەست ەێنانى 10٪ ئەو پۆتاسیۆمە بدات كە پێویستە ڕۆژانە هەتبێت. سەرچاوەى باشى ئاسنە
هەنجیرى ووشك كراو دەتوانێت یارمەتیت بدات لە دەستخستنى ڕێژەى ئەو ئاسنەى كە پێویستە هەتبێت. بڕى نیو كوپ هەنجیرى ووشك كراو 1.5 ملى گرام ئاسنى تێدایە. ئاسن یەكێكە لەو كانزا گرنگانەى كە پێویستە بۆ یارمەتى دانى گواستنەوەى ئۆكسیجین لە خوێندا. نەبونى ئاسنى پێویست لە سیستەمى خواردنتدا، گەشتنى ئۆكسیجین بۆ ناو خانەكانت كەم دەكاتەوە و وات لێدەكات هەست بە ماندوێتى و لاوازى بكەیت و پەتاش زوو كارت لێدەكات. ئافرەت و كوڕى پێگەیشتوو تا سەرو تەمەنى 51 ساڵیش رۆژانە 8 ملى گرام ئاسنیان پێویستە، ئەو ئافرەتەى تەمەنى لە نێوان 19 بۆ 50 ساڵدایە رۆژانە 18 ملى گرام ئاسنیان پێویستە.



اکنون ساعت 02:45 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)