![]() |
حه‌زره‌تی وه‌فـــــای کۆپله‌ی سێهه‌م له هۆنراوه‌ی شـیـریـــن تـه‌شی ئه‌ڕێسێ
حه‌زره‌تی وه‌فـــــای کۆپله‌ی سێهه‌م له هۆنراوه‌ی شـیـریـــن تـه‌شی ئه‌ڕێسێ 1 که که‌وته چه‌رخ و گه‌ردیش ته‌شی به ده‌ستی ڕه‌نگین هه‌ودای له لێو و ده‌م دا، خورشیدی سینه نه‌سرین سه‌مای به "زوزه‌نه‌ب" دا "که‌فولخه‌زیب"ی شیرین گرتی خه‌تی "مه‌دارات"، شه‌فه‌ق به "عه‌قدی په‌روین" سێحرێکه بۆ دڵ و دین، شیرین ته‌شی ده‌ڕێسێ! 2 به عیشوه زولفی لادا، له سه‌ر عیزار و زاری دوگمه‌ی یه‌خه‌ی ترازا، بزووت هه‌وری به‌هاری که شه‌و به‌یانی به‌ردا، گوڵ و وه‌نه‌وشه باری سه‌ڵای له عاشقان دا، باخی گوڵ و هه‌ناری دونیا به ئینتیزاری، شیرین ته‌شی ده‌ڕێسێ! |
ده‌ردی دووری زۆر گرانه دڵبه‌را هیجران به‌سه
ده‌ردی دووری زۆر گرانه دڵبه‌را هیجران به‌سه دڵ وه‌کوو په‌روانه سووتا چاوه‌که‌م سووتان به‌سه عاقڵان شه‌یدا ده‌بن ڕووبوندی سه‌رو ڕوو لامه‌ده عاشقان کوشته‌ی جه‌فاتن قه‌تڵی مه‌زلوومان به‌سه مورغی دڵ پابه‌ندی دانه‌وداوی خاڵه‌وزولفی خاو گیری به‌ندیخانه تا که‌ی به‌ندی بێ ئامان به‌سه هه‌رچی بووم بردی به‌تاڵان تورکی مه‌ستی چاوه‌که‌ت تاقه‌ت و سه‌برو قه‌رارم پێ نه‌ما تاڵان به‌سه شاهیدم فرمێسکی خوێنینه که تۆ جه‌رگت بڕیم عاشقی ڕووتم ئه‌گه‌ر ته‌قسیره گه‌ر تاوان به‌سه ئێسته‌که‌ش مه‌جنوون و له‌یلێ هه‌ن له عه‌سری تازه‌دا شێت و سه‌رگه‌ردانی تۆم،حه‌یرانی تۆم ، حیرمان به‌سه گه‌نجی عیشقت پڕ به وێرانه‌ی دڵه و من پێم که‌مه تا زیادبێ چاوه‌ڕێی دیشم مه‌ڵێ ئێحسان به‌سه گه‌ر قسه‌ی عیشقی گۆڵ و بولبول له لات ئه‌فسانه‌یه تۆ گوڵی خه‌ندان و ئه‌منیش بولبولی گریان به‌سه ئاورت به‌ردا دڵ و گیانی حه‌قیقی چاوه‌که‌م ده‌ردی بێ ده‌رمانه عیشقت ده‌ردی بێ ده‌رمان به‌سه!!! ! "عه‌باسى حه‌قیقى" |
ده‌زگیرانی به جی ماوی ژوانی چۆلم
|
چـاو مــه‌ســتـه ده هــه‌سـتــه بــێــره لام خــونـچـه گـوڵـــم مــــاچــم بــده‌یــه بــمــدوێــنـه مـــه‌شـــکــێــنــــه دڵـــــــــم لـــه‌م ده‌فـــری مــه‌یـــه‌ت کــــــاسه‌یـــه‌کـــم بـــۆ تـــێـــکـــه تـــــــا نـــه‌بــــوه بــــه ده‌فــــر و کــــاســـه و گــۆزه گـــڵـــــم خه یام |
تا بە کەی قوربان بناڵم من بە ئێــــــــــش و دەردەوە
تا بە کەی قوربان بناڵم من بە ئێــــــــــش و دەردەوە دەست بە ئەژنۆ قوڕ بەسەر، دائیم بەرەنگی زەردەوە ڕۆژی ئەوەڵ کە زانیـــــم، من ئەبێ دێــــــــــوانە بم عاشقی تۆ نەوعی مەجنوون، وا بە کێو و هــــەردەوە تاهیر بەگی جاف |
((دڵێكی تیك شكاو ))
((دڵێكی تیك شكاو )) |
هەوری پایز
|
ناله ی جودایی(هیمن) ڕیگه ده‌بڕم، کوانێ هه‌نــــــــــــــــــگاوم شله
ڕاسته بێ‌هێزم، ده‌کـــــــــــه‌م ئه‌مــــــما مله هه‌ر ده‌پێوم کێو و شاخ و چـــــــۆڵ و ده‌شت دێم به‌ره‌و کانی، به‌ره‌و بـــــاخی به‌هه‌شت دێم به‌ره‌و زیخ و چه‌و و کانــــــــــیاوی خۆم چۆن له‌وانه وه‌رده‌گێڕم چـــــــــــــــــاوی خۆم دێم به‌ره‌و ئه‌و داروبـــــــــــــــــه‌ردو به‌نده‌نه دێم به‌ره‌و ئــــــــــه‌و باغ و مێرگ و چیمه‌نه دێم به‌ره‌و زورک و تــــــــــه‌لان و که‌ندوله‌ند دێم به‌ره‌و بژوێن و زه‌نـــــــــــــــوێر و زه‌مه‌ند دێم به‌ره‌و پانـــــــــــــــاوک و هه‌وراز و نشێو دێم به‌ره‌و ئه‌شـــــکه‌وت و زه‌ندۆڵ و په‌سێو دێم به‌ره‌و به‌فر و چـــــــلووره و به‌سته‌ڵه‌ک دێم به‌ره‌و شــــیخاڵ و ڕێچکه و ڕه‌شبه‌ڵه‌ک دێم به‌ره‌و لــــێڕ و چڕ و به‌ســــــــتێن و چۆم دێم به‌ره‌و هه‌ڵـــدێر و گێژ و به‌نـــــــد و گۆم دێم به‌ره‌و هۆبه و هـه‌واری باســــــــــــــــــه‌فا دێم به‌ره‌و لادێ، به‌ره‌و کانــــــــــــــگه‌ی وه‌فا |
سەد خۆزگە بێ بەو ڕۆژە کە نەمبیستبوو ناوت نەمچێشتبوو تاڵی مەیی و مه‌یخانەی چاوت نەیدیبوو دەست و پێی دڵەکەم حەلقەی داوت ئازاد بوو لە پێچ و خەمی ئەگریجەی خاوت وا ئێستا لە تاو ئاگری هیجرانی تاوت ...فرمێسکی ئەڵێی تەرزە و بارانە دڵی من هۆنراوە؛ شێخ نوری شێخ صاڵح |
شێعری"مامۆستا ئەخوڵ" دڵم هه‌ر ئه‌و دڵه‌ی جارانه ئێستاکه‌ش ئه‌ناڵێنێ هه‌ناسه‌ی ساردی ناکامی له‌سینه‌مدا ئه‌تاسێنێ ئه‌گه‌رجوانیت سه‌رنجم رابکێشێ،مه‌گره‌لێم چونکه جه‌ماڵت په‌یکه‌ری ڤینۆسی خوای جوانیش ئه‌جوڵێنێ په‌چه‌ت لاده ببینم رووت ئه‌من خۆ سه‌یری تۆ ناکه‌م له رووی تۆ تێده‌گه‌م یه‌زدان چلۆن نه‌خشێ ئه‌نه‌خشێنێ که تیشکی رۆژ ئه‌دا زاخاوی پرچی زه‌ردی زێڕینت له‌لام قه‌وس و قه‌زه‌ح هیچ ره‌ونه‌ق و شه‌وقێکی نامێنێ به‌وه‌ش دڵشاد و خۆشحاڵم که یادی نائومێدی خۆم به خوڕ ئه‌شکی له چاوانا قه‌تیس ماوم ئه‌بزوێنێ ته‌مه‌ن روو بۆ خه‌زان ئه‌ڕوا که‌چی گه‌ردون ئه‌وا تازه؛ له وێرانه‌ی دڵا تۆوی گوڵی دڵداری ئه‌ڕوێنێ به چه‌شنێ خۆشه‌ویستی تۆ له سینه و که‌لـله‌ما چه‌سپه مه‌گه‌ر جامی ئه‌جه‌ل ئه‌و تین و تاوه‌ی لێ هه‌ڵنجێنێ |
اکنون ساعت 04:55 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)