پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 08-25-2013 06:11 PM

عیشق ئازادی
 

عیشق ئازادی

ئەگەرچی شەو درەنگە ساقی بۆم تێکە کەمێکی تر
کەوا ئەمشەو سەری هەڵدا لە ناخمدا خەمێکی تر

لە بادە ئەم ژەمە تێر کە منی تینووی جگەرسووتاو
بەچی دیارەکە دەبینم شەوێکی تر،ژەمێکی تر

ئەوەندە دەردەدارو بێ پەرستارم کە پێم وایە :
لەسەر کێکی تەمەن هەڵناکرێ تازە شەمێکی تر

گەلێکم رۆژگاری تاڵ و شیرین ڕابوارد،ئاخۆ
مەرگ مەودا دەدا دیسان ببینم سەردەمێکی تر

گەیشتمە سەر ترۆپکی ئارەزوو رۆژێ،کەچی ڕوانیم
لەپێشمدایە زەردو ماه و سەخت وئەستەمێکی تر

هەتا چارشێو بەسەری تۆوە دەبینم نازەنینی کورد
بەسەر بیبیلەکەی چاوی منا دەکشێ تەمێکی تر

نەما (خانی) هەتا چیرۆکی عیشقی ئێمە دارێژێ
دەنا هێشتا لە کوردستان دەژین (زین و مەم)ێکی تر

پەپوولوی خۆشەویستی من لە شوێنێ ناگرێ ئارام
دەنیشێ و باڵی دەبزێوێ لەسەر سینەو مەمێکی تر

هەزار هێندە پەرێشان و سیا چارە بژیم هێشتا
لەنێو دڵدا هەمە ئاواتی خاڵ و پەرچەمێکی تر

هەتاکوو دواپشوو رێبواری رێگای عیشق و ئازادیم
ئەگەر بێجگە لە ناکامیش نەبینم بەرهەمێکی تر

کە فرمێسکم لەسەر روخساری کیژی دڵشکاو بینی
گووتم یاخوا لەسەر سوورگوڵ نەبینم شەونمێکی تر

شەوێکی چاوەنوارت بووم،نەهاتی گیانەکەم ،ویستت
منی دڵ ناسکی شاعیر بگێرم ماتەمێکی تر

خدر نیم بۆ تەمەن شێت بم بەکانیی ژینێدا نووسێم
ئەوەندەم ژین دەوێ تا دەم دەنێمە نێو دەمێکی تر

بەتۆ چاری چلۆن دەکرێ دەروونی پر لە ناسۆرم
خەساری بۆ دەکەی دکتۆری زانا مەرهەمێکی تر

بەهارو گوڵ،کچ و مانگە شەو،شیعری تەرو بادە
لەوەی زیاتر جەنابی شێخ گەرەکتە عالەمێکی تر

هێمن موکریانی


behnam5555 08-25-2013 06:13 PM

"دیلان" بۆ پایز ئـــێژێ:
 

"دیلان" بۆ پایز ئـــێژێ:

ئه‌وا دیسان پایز هات، گه‌ڵاڕێزانه‌
هه‌وری په‌ڵه‌، رووه‌و شاخ و به‌ره‌و کوێستانه‌

به‌ڵام ئێستا و شه‌وی ئێستا، چۆن به‌جۆش که‌م؟
گڕی کۆڕی سارده‌وه‌بوو، به‌چی خۆش که‌م؟

شه‌وگاری تاریک و نوته‌ک، چۆن ڕۆشن که‌م؟
ئه‌م سه‌ره‌ گێژ و شێواوه‌، چۆن هۆشن که‌م؟

ئه‌ی هه‌وره‌که‌،دایڕێژه‌، سه‌ری تشرینه‌
واده‌ی په‌ڵه‌ و ناشتنی ته‌رمی هاوینه‌

نۆره‌ی تۆیه‌ بگری به‌سه‌ر هه‌موومانا
به‌سه‌ر ئێسک و پروسکی رابردوومانا

بیشۆره‌وه‌، باسه‌ر له‌ده‌ستی دیاریی بێ
باقوڕ خه‌ست بێ، بۆسه‌ری شه‌رمه‌زاریی بێ !!!

behnam5555 08-25-2013 06:15 PM

یار به‌ ماچی لیوی خۆی زامی دلان ساریژ ده‌كا
 

یار به‌ ماچی لیوی خۆی زامی دلان ساریژ ده‌كا
توند ته‌ماشاكردنیكیشی شه‌خسی ئاقل گیژ ده‌كا

ئه‌ی خودا تا كه‌ی له‌ ده‌رهه‌ق من وه‌فاو مه‌یلی نیه‌
بۆچ گلۆله‌ی به‌ختی من هه‌ر روو له‌ جیگه‌ی لیژ ده‌كا

(ئه‌حمه‌د موختار جاف)



fatemiii 08-26-2013 10:43 AM

جه لال مه له کشا

... چل ساڵه‌ منته‌رمی خۆمم له‌كۆڵ ناوه‌
ده‌یگیَرِم و ئه‌شك ئه‌رِیَژم
ریَگه‌ی دووری ته‌مه‌ن ئه‌برِم
بستیَ خاكم ده‌ستناكه‌ویَ
ئه‌م جه‌سته‌ پرِ له‌ئازاره‌ی
تیا بنیَژ

behnam5555 08-30-2013 06:54 PM

شێعری "دایە گیان" بە زاراوەی "سنەیی"
 

شێعری "دایە گیان" بە زاراوەی "سنەیی"

عەبدۆلغەفار وارەستگان ناسراو بە "نازۆک بین"


دايه گيان ئه وا دەس پەروەردەکەت
رۆڵەی ناكام و خاون دەردەکەت
له باخ ئاوات گوڵە پەژمۆردەکەت
مەحروم له شادی و دڵ ئەفسۆردەکەت
چاوی پڕ فرمێسك لێوی پڕبارە
ئەندوە و یەئس وحرمانی باره
دايه ماجرام بێ نەهایەتە
خوەشه بيژنەوی ئەم رەوایەتە
نه گله ئەکەم نه شكایەتە
داستانیكه و خوەش حەکایەتە
له تۆ نزیکتر سا به کی بێژم
تاگويچكه شل كا بو قسه و راوێژم
دايه گيان بێزگت بو من خەفەت بو ؟
بێزگت له سەر من رەنج وحەسرەت بوو؟
وجووی من بۆ تۆ باعیس زحمەت بوو؟
نۆ مانگ بارەكەت خەم و مەینەت بوو؟
وا تا ئەم كاته نەم ديگه خوەشی؟
بێجگه حەسرەت وخەم و رۆژ رەشی
دايه گيان به شير خەفت گوچ كريام؟
به تێغ ناكامی ناوكەبڕكريام ؟
له ناو بابۆڵەی مەینەت دانريام؟
به بەد ئێقبالی بانگ به گوێ دريام؟
بۆچێ وادايم من سيا چارەم
بۆ سەرنوشت خوەم وێل و ئاوارەم
دايه گيان ته خته وچيو گەهوارەكم
ئەو بێشکەی زاهێر خوەش نیگارەکەم
ئەو جێگەی خەفتن پڕ پەژارەكەم
گەهوارەی مت و مورگدارەكه م
دارەکەی به ئاو زووخاو سەۆز كريا؟
بەدبەختێ وەک من لەوا پاڵ خريا
پاپێچ و شان پێچ لێف سەر سينەکەم
ئه و دەس پێچەنەی گوڵ نەخشينەکەم
گوش گيرەی ژێر سەر ئاڵ وشینەکەم
لێف سەر بێشکەی فره رەنگينەکەم
به نائوميدی قەيچی تێ نريا
دەزگ ناكامی تيا مەسرەف كريا؟
دايه لای لايه و ئەڵا ئەڵاكەت
ئەت وت بێت بۆ من دەرد وبەڵاكەت
دۆعا نوسين لای شێخ و مەلاكەت
بۆ من خەرجت كرد پووڵ و تەڵاكەت
رەنجت ئەکێشا له بۆ خوەشحاڵيم
بۆ شادكامی وبۆلەند ئێقباليم
دايه گيان مەگەر خوەراكت غەم بوو؟
خەو و خوەراكت دەرد و ماتەم بوو؟
مەگەر وەسیلەی دڵ شادیت کەم بوو؟
ژيانت تێکەل ئێش و ئەلەم بوو؟
شیرە پاکەکەت شیرەی خەفەت بوو؟
ژاراوی دەرد و رەنج و مەینەت بوو
بەلێ دایە گیان ئەو شیرە دریام
هەر بەو شێرە بوو پەروەردە کریام
مەمکەی پەژارە لە ناو دەم نریام
لە ناو بێشکە بوو یا خۆ پاڵ خریام
لەوبۆنەوە ئیسە هەناسە سەردم
گیروودەی هەزار بەدبەختی و دەردم
دایە رەورەوە و دارە دارەکەت
ئەو دارە دارەی خوەش گوفتارەکەت
هەتا پا بگرێ جگەر پارەکەت
کورە مەینەتی و گرفتارەکەت
ئەچوم ئەکەفتم بە مڵ ماتەما
بە چاڵ و چۆڵەی مەینەت و خەما
دایە پام گرت و کەفتمە ریگەروین
کەفتمە سەر رێگەی پڕ ناڵە و پڕ شین
رێگم گرتە بەر بە زاری و حەزین
بۆ شەکەت بوون و دەس و پا تەزین
رێگەی من رێگەی نامۆرادی بوو
رێگەی چۆل و هۆڵ لە دڵ شادی بوو
دایە کووژەکە و کوانە و چێو ژاڵە
یا شا پەسەنی لە ناو شان مناڵە
بە خرنە خرنگی مناڵ خوەشحاڵە
ئەر بە مناڵەوەبێ نەزەر بە تاڵە
ئەوانە مورگ بەدبەختی من بوو
کوانەی تانە و سەرسەختی من بوو
دایە گەورە بووم بە ناز کێشانت
بە خوەش گەرەک بوون قەوم و خوێشانت
فرە جار باعیس بووم بۆ دڵ ئێشانت
بەڵام منگیچم لەم سەر نوشتە
لەم سەر نوشتەی پڕ زیبا و زشتە
دایە بۆ خوێندن نریامە مەکتەب
یانێ مەدرەسە جێ عیلم و ئەدەب
بەڵکوو بگەیمە مەقام و مەنسەب
تا بە دەس بێنم عینوان و لەقەب
بەڵام من خێندم دەرس مەجنوونی
لەم دەرسە کەفتمە زاری و زەبوونی
دایە پەپوولەی بێ پەر و باڵم
پەر و باڵ سوزیاگ دەروون زوخاڵم
سوزیام گڕم گرت نەماوە حاڵم
(
عەبدۆڵغەفارم)و بە کوڵ ئەناڵم
هەر کەسێ کەسە حەرفێکی بەسە
بۆ جگەر گۆشە دایک فەریاد رەسە

behnam5555 08-30-2013 06:55 PM

دووری لــه‌مـن خستـه‌وه‌ بـــێ سـه‌بـه‌بــێ یـــاری مـن
 

دووری لــه‌مـن خستـه‌وه‌ بـــێ سـه‌بـه‌بــێ یـــاری مـن
بــــــــاری خـــودایـــا کـه‌ تۆ بـــگری سه‌بـه‌بــکـاری من !

مـــه‌ستـی خـه‌یاڵـــی ئـــه‌وه‌،لـــه‌حـزه‌ ژمێری شـــه‌وه‌
دوژمنــی خــوێنیـی خـــــه‌وه‌،دیـــده‌یــــی بێداری مـن

دیــده‌ نیــگه‌هبانــی یـــــار،تیپی سـروشـــکم هــــه‌زار
نـــــاڵه‌یـــی دڵ نـــه‌ی سه‌وار،ئـــاهه‌ عه‌له‌مداری مـن


گریــــــــه‌ بـه‌خـوڕ دێته‌ خـــوار،هه‌روه‌کــــو عه‌ینـی به‌هار
خـــۆش بـووه‌تـــه‌ ئــابشار مـه‌دمـه‌عــی سه‌رشاری من

دولبـه‌ری عالـی ده‌مـــــاغ،هــه‌م قه‌ده‌می سـه‌روی بـاغ
بێته‌ نـــه‌زه‌رگـــه‌ی قــــــه‌راغ دیده‌یــــی جۆبــــــاری مـن

حیکــمه‌تــــی تـۆ مولـهـه‌مـه‌،هـه‌م قه‌ده‌مت مه‌رهه‌مـه‌
موسـته‌حـه‌قـی مـه‌رهـه‌مـه‌ سینه‌یــی ئـه‌فــگـاری مـن

شـــاهیدی عـه‌دلــه‌ وه‌فــا،مه‌عده‌نـی سیدقـه‌ و سـه‌فــا
هـــاتــــووه‌ ده‌رمـــــان بــــــکــا قــــه‌لبـــی بـرینداری مـن

ئــــــه‌ی تـه‌لــــه‌فــــی گفتــوگـــۆ،جــامیعی کـیزب و درۆ
واعییزیـــــــه‌ ئیشـــی تــــــۆ،عـــــاشقـیـیـه‌ کـــاری مـن

مـه‌شره‌بی (( نالـــــی )) گه‌لێ ئابــــی و ترشه‌،به‌ڵـــێ
مــــوعتـه‌ریفه‌ خــــــۆی ده‌ڵــێ:چـــا نییه‌ ئــــه‌تواری مـن

نالـــــــی



behnam5555 08-30-2013 06:56 PM

چاره‌ی خه‌می من مه‌ی نییه‌،مه‌یخانه‌‌ بڵێ چی؟
 

چاره‌ی خه‌می من مه‌ی نییه‌،مه‌یخانه‌‌ بڵێ چی؟
به‌و ده‌رده‌وه‌ مه‌ی نامگرێ،په‌یمانه‌ بڵێ چی؟

پێم وا نییه‌ له‌و غه‌دره‌ له‌ فریام بکه‌وێ که‌س
ئه‌و دۆست بوو وه‌فای بۆم نه‌بوو،بێگانه‌ بڵێ چی؟

بسکت بده‌ ده‌س شانه‌ به‌ڵام چین مه‌خه‌ ئه‌برۆ
زولفی تۆ شنه‌ تێکی ده‌دا،شانه‌ بڵێ چی؟


هه‌ر عاشقه‌ سووچیشی نه‌بێ ده‌یخه‌نه‌ ئه‌ستۆی
شه‌م ئاگری کردۆته‌وه‌،په‌روانه‌ بڵێ چی؟

تاوانی منه‌ ده‌ربه‌ده‌ری و ده‌ردی‌سه‌ری من،
مه‌ل خۆی سه‌ری خۆی هه‌ڵگرێ، هێلانه‌ بڵێ چی؟

شێتی قه‌دی تۆ شه‌رتی له‌گه‌ڵ چۆل و چیا بوو
زانا بێ به‌ زنجیره‌وه‌،دێوانه‌ بڵێ چی؟

خاڵی تۆ به‌ په‌رژین و،خه‌یاڵ ناسک و ساده‌
بێچاره‌ له‌ ناو ئه‌و هه‌موو پاوانه‌ بڵێ چی؟

چیرۆکی جوانیی تۆ له‌ ناو لاپه‌ڕ و دێڕا
ناگونجێ،ئیتر نووسه‌ری ئه‌فسانه‌ بڵێ چی؟

تاسه‌ی تۆ که‌ دامده‌گرێ،ده‌ڵێن:”ئاخری خێر بێ!“
(
هێدی) له‌ گه‌ڵ ئه‌و کۆنه‌برینانه‌ بڵێ چی؟

مامۆستا هێدی



behnam5555 08-30-2013 06:58 PM

ئافرەت و جوانی
 

ئافرەت و جوانی

بە ئاسمانەوە ئەستێرەم دیوە
لە باخچەی بەهار گوڵم چنیوە
شەونمی درەخت لە ڕووم پژاوە
لەزەردەی زۆر کەل سەرنجم داوە
پەلکەزێڕینەی پاش بارانی زۆر
چەماوەتەوە بەرامبەر بەخۆر
هەتاوی نەورۆز مانگی جۆدرەو
زۆر هاتوون و چوون بەڕۆژ و بەشەو
خوڕەی قەڵبەزەی کەف زیوینی چەم
لەهەزار چەشنە پرشنگی ناو تەم
میوەی گەیشتووی زەرد و سووری باخ
جریوە و جووکەی دارستانی شاخ
لەگەرووی شمشاڵ، لەتەلی کەمان
گەلێ هەڵساوە,ئاوازی جوان جوان
ئەمانە,هەموو جوانن,شیرینن
ڕۆشنکەرەوەی شەقامی ژینن
بەڵام تەبیعەت,هەرگیزاو هەرگیز
بێ ڕووناکییە,بێ بزەی ئازیز
بێ ئاوازەیە,دەنگە نەرمەکەی
با نەیدا لەگوێم,تێر نەڵێم ئۆخەی
کام ئەستێرەی گەش,کام گوڵی کێوی
ئاڵە,وەک کوڵمی,گۆی مەمکی,لێوی؟
کام ڕەشیی ئەگا بە ڕەشیی چاوی
برژانگی،برۆی،ئەگریجەی خاوی؟
کام بەرزیی جوانە،وەک بەرزیی باڵای؟
کام تیشک ئەگاتە،تیشکی نیو نیگای؟
کام تاسە،کام مەیل،کام چاوەنواڕیی
تەلیسماوییە،وەک هی دڵداری؟

"
مامۆستا گوران"

behnam5555 08-30-2013 06:59 PM

ئەی له علی له بی یار ، عەقیقی یەمەنی تۆ یا غوبچەیی نەشگوفتەیی باغ و چەمەنی تۆ شیشەی دڵەکەم کەن به سەری تیری نیگاهت وادیاره به چاوا ، بتی پە
 

ئەی له علی له بی یار ، عەقیقی یەمەنی تۆ
یا غوبچەیی نەشگوفتەیی باغ و چەمەنی تۆ


شیشەی دڵەکەم کەن به سەری تیری نیگاهت

وادیاره به چاوا ، بتی پەیمان شگەنی تۆ


ناری



behnam5555 08-30-2013 07:00 PM

له تاوی ئاگری دووری دڵم پڕ ئاگره یاران
 

له تاوی ئاگری دووری دڵم پڕ ئاگره یاران
فه‌ڵه‌ک هاوار له ده‌ستی تۆ!له کوێیه به‌زمه‌که‌ی جاران

من و ئه‌و یاره نازداره‌ له‌ گه‌ڵ یه‌ک بووین هه‌موو رۆژێ
به‌ڵام ئێستا له یه‌ک دوورین،له به‌ین مانه هه‌زار شاران

خه‌د‌ه‌نگی چاوی شۆخی تۆ له دڵ بردوویه‌تی ئارام
به‌ غه‌یری‌ شه‌ربه‌تی لێوت نیه‌ بۆ ده‌ردی من ده‌رمان

دڵم زووخاوی لێ ده‌تکێ،دوو چاوم بوون به گۆمی خوێن
له ئێشی نه‌شته‌ری کۆچت په‌نام برد بۆ گه‌سته‌ی ماران

سه‌رم سۆڕ ما ئه‌من ئه‌مڕۆ له ناو بازاڕی دڵداری
که بۆ ده‌س ناکه‌وێ شادی،خه‌فه‌ت هه‌رتا بڵێی هه‌رزان

له ناو قاپی دڵی ته‌‌‌نگم نیه بێجگه له وێنه‌ی تۆ
به یادی خونچه‌که‌ی لێوت ئه‌با‌رێنم له چاو باران

له خه‌م پڕ بوو پیاڵه‌ی دڵ له دوای رۆژانی دڵداری
چ‌ سه‌یره کاری ئه‌م چه‌رخه‌ که‌مێ شادی‌ گه‌لێ گریان

هه‌تاوی پڕ گڕی عومرم،گوڵی سووری ژیانم بوی
هه‌تاوم که‌وته پشت کێو و به‌هار بوو به گه‌ڵارێزان

کزه‌ی شه‌وگاری زستانه‌ شه‌وانی سه‌ردی ته‌نیایی
مه‌گه‌ر ئامێزی گه‌رمی تۆ به خه‌و کا عاشقی له‌رزان

ئیتر ناتبینمه‌و هه‌رگیز،گوڵی سوورم خودا حافیز
ئه‌گه‌ر چی چوی به خۆڕایی،ئه من ماوم له‌ سه‌ر په‌یمان

<هیوا باباحاجیانی>


اکنون ساعت 12:01 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)