پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 08-30-2013 07:02 PM

نەخــۆشــــم کەوتوم بێ زوبــانم
 

نەخــۆشــــم کەوتوم بێ زوبــانم
دەنــــالــــم لـــەبەر دەردی گـرانم
بەبــێ ئەو شۆخە کەخۆم دەیزانم
دەوای من نایەسەدمەســیحاببێ
"""""""
یاخودا بەناڵــەی دڵ ئیشـــان کەی
یارەب بەیاهوی ددەروێشـــان کەی
غەمی جەرگی من پەریـشان کەی
روت لەنیــــو زولفـــت بۆ بلـاو نابی

""""""
دەمێکی وا بێ ئەی مایەی صەبرم
بەدڵ دامانـــــی زولفــــت بـــــگرم
هەتاکەی ئاخـــر هـــــەر بۆت بمرم
تاوێــــک ناتاوێک صـــەلام لیـــرابێ

وه‌فایی



behnam5555 08-30-2013 07:03 PM

ئەگـــــەرچی ئێمە قـــەومێکی زۆرین
 

ئەگـــــەرچی ئێمە قـــەومێکی زۆرین
بەڵام داخەکەم چــــەوت و خۆخۆرین
بۆیە وا لە ژێــــــر چەپــــــــۆك و زۆرین
کاکــــــە خوا ئیشی نـــــابەجێ ناکا
تا کێــــــو نەبینێ بەفـــــــری تێ باکا

بۆ کوشتنی یەك گـــورج و بەکـــارەین
رۆژێ دەستمان بــــێ بڵح و زۆردارین
لــــە پێویستیدا وەك ژن هــــــــەژارین
کاکـــــــە خوا ئیشی نــــــابەجێ ناکا
تا کێـــــــو نەبینێ بەفـــــــری تێ ناکا

مونەووەر زۆری هـــــەر لەبــــــەر نانی
وەتــــــەن ئەفرۆشێ بە یەك تــــارانی
ئەخـــــــاتە ژێر بێ دیــــــــن و ئیمانی
کاکـــــــە خوا ئیشی نـــــــابەجێ ناکا
تا کێـــــــــو نەبینێ بەفــــــری تێ ناکا

ئەشرافمان هەموو بێ روح و سستن
دەخیلە پشتیان هیچ پـــێ مەبەستن
هەمــــوو ناکـــــــۆك و پـــــارە پەرستن
کاکـــــە خوا ئیشی نــــــــــابەجێ ناکا
تا کێــــــو نەبینێ بەفــــــــــری تێ ناکا

(
فایـــــق بێ كـــــــــەس)

behnam5555 08-30-2013 07:05 PM

درۆ
 

درۆ
سەراپا هەرچی فەرموت هەر درۆیە
هەموو فەرمایشت بێ‌ تار و پۆیە

وەڕەزبوم من لەخولقی وەعدەكانت
نەفەرموی عاشقی من هەرزە كۆیە

ئەتۆفەرموت شەوێ‌ دێمە كەنارت
وەرەئەسپابی شادی گرد و كۆیە

سەماوەر سینە،چا خوێنی جگەرمە
كەڵامم نەقڵی نوقڵی لەعلی تۆیە

... ئەگەرئەمجارە كەش وادەت درۆ بێ‌
بەجارێكی(ئیمامی)رەنجە ڕۆیە

سه يد كاميلى ئيمامى

behnam5555 08-30-2013 07:06 PM

گەر هود هودەكەی بادی سەبا بێ‌ لە (سەبا) تان
 

گەر هود هودەكەی بادی سەبا بێ‌ لە (سەبا) تان
گەر تەختی ( سولەیمان)ییە ئەیخاتە هەواتان

دوێنێ نەفەسم بوو بە عەتتار خانەیی چینی
هێنای كە سەبا نامەیی موشكینی وەفاتان

لەم گوڵشەنە گەر خاڵی دڵ و ڕۆحم ئەپرسن
ئەی مورغی زمانم شە و ڕۆژ نەغمە سوراتان

دڵ ڕۆییوە بیستوومە ئەڵێن وا لە (مەدینە)
ڕۆح ماوە كە بیكەم بە فیداتان بە فیداتان

چاوم كەلەلام گۆزەیە ئەشكم بەمەسەل ئاو
خۆیشم كەلەلای ئێوەم ئەوا بووم بە سەقاتان

سەد شوكری خودا چاكەوە بوو خەستەكەی ئێمەیش
ئەی دافیعی تیفۆسی دەروون تۆزی دووعاتان

(
بێخود) كە هەتیوی دەری ئەولادی ڕەسوولە
نازادارە ، فەرامۆشی مەكەن تۆبێ خوداتان

"
بێخود"

behnam5555 08-30-2013 07:07 PM

ڕۆژێ نەبوو ئەم دولبەرە بێ ڕەحمە وەفا کا
 

ڕۆژێ نەبوو ئەم دولبەرە بێ ڕەحمە وەفا کا
جارێ نەبوو ئەم کافرە شەرمێ لە خودا کا

حەیرانن ئەتیبا لە عیلاجی مەرەزی من
لوقمانی ویساڵت مەگەر ئەم دەردە دەوا کا

کارێ کە غەم و دەردی فیراقت بە منی کرد
سەرما بەهەتیو با بەدەواری شڕی ناکا

شێخ ڕەزای تاڵەبانی



behnam5555 08-30-2013 07:09 PM

لە دوگمەی سوخمە دوێنێ نوێژی شێوان
 


لە دوگمەی سوخمە دوێنێ نوێژی شێوان
بەیانی دا سفیدەی باخی سێوان

لە خەوفی تەلعەتی ڕۆژ هەر وەکوو شێت
بە رووزەردی هەلات و کەوتە کێوان

دوو چاوی من کەوا کەیلی سورشکن
دەپێون ئاوی بەحری خوێ بە پێوان

مەکەن لٶمەی پەشێوی دڵ کە ئەمشەو
پەشێواوە لەبەر پەرچەم پەشێوان

شەرابی لەعلی روممانی لە ((نالی))
حەرامە بێ مەزەی ماچێکی لێوان

نالی


fatemiii 08-31-2013 09:22 AM

دوێنێ لەقەراغ چۆمێکی

وەڕێ کەوتووی دووندی قەندیل

لە بناری ئاسۆی سوورا

دوو سوێسنی چاو بەفرمێسک

بە دەم سۆزی

شمشاڵێکی شارەزوورا

دەگەڵ قاسپەی

کەوی تینووی سەرسنوورا

پرسەی خەمێکیان دەگێڕا

سنەوبەرێ ئەیوت خۆم دیم

شاعیرێ گڕووی کۆچی بوو

بێ کەسێ تەرمی خۆی دەناشت

چنگی لە خاکا گرتبوو

رووبار ئەیوت

باشە ئیستە

من قەڵەمی

کامە شاعیرێ بڕفێنم

تاسەی ئەو خەمە چۆن دەکرێ

بەسیروانی ڕاگەیەنم

چۆن فڕینی

پەپولەی هەست

لەو دەربەندە بترازێنم

هەنگ لەبەر دەم

خەڵفێکی ماتەمینەوە

ئەیوت لە شیلەی

کام شێعری

گوڵی کێوی

تامی دڵداری بستێنم

ئیستە من چۆن

لەسەر شاهۆ

مۆمی هەنراوەی کۆست کەوتوو

داگیرسێنم

ئەو گریانە

چۆن بە خەمێکی کاڵ بۆوە

بناسێنم

ئەو باڵندە سەربزێوە

چۆن بوو لێرە ئارامی گرت

چوو بەرەو بیرە خەوێکی پڕگوڵاوو

بەرامەی لە زۆزانەوە تا پێدەشتی

ئارانی گرت

شوانێ بەتەمایی پشکۆیەک

لەهۆنراوە

بۆداگیرسانی ئاگری سەر دوندی شاخ

لاوی ئاشق بۆ چنینی دووگوڵەباخ

حەیرانێکی کۆک وپۆشتە

شەوانە دێو

سەردانی مالانی سەوزی

سلیمانیە وسابڵاغ دەکا

شەو درەنگە

شەو درەنگەو

مۆمە شێعرێ

واگرەکەی دێتە کز بوون

شەوی تەمەن

دەڵێی دەگەڵ

جگەرەیەکی داگیرساو

لەو دەربەندە بێ هەناوە

ملەیانە بۆ تێپەڕ بوون

کاتی لاواندنەوەی خاکو

دڵدانەوەی خۆرە تاوە

دارو بەردوو خاک و قەڵم

هەموو چاویان پڕ لە ئاوە

پۆلێ خۆزگەی دوایین نەفەس

بوونە کۆترە شینکەی فڕیو

بوون بە شێعری

شێرکۆ بێ کەس


behnam5555 08-31-2013 05:23 PM

چاوه‌که‌ت مه‌سته‌ به‌ ناحه‌ق فێری مه‌یخانه‌ی مه‌که‌
 
چاوه‌که‌ت مه‌سته‌ به‌ ناحه‌ق فێری مه‌یخانه‌ی مه‌که‌
لێ گه‌رێ مه‌خموری به‌زمی دوردی په‌یمانه‌ی مه‌که‌

زوڵفی سازاوت ده‌سا ته‌رتیب و چینی تێک مه‌ده‌
حه‌یفه‌ توشی جه‌وری ریشو کێشی له‌رزانه‌ی مه‌که‌

په‌رچه‌مت جێ ئاشیانه‌ی بولبولی ته‌بعی منه‌
چونکه‌ کێشکچی شه‌وه‌ ،تۆ مه‌نعی هێلانه‌ی مه‌که

گه‌رده‌نم پێ خۆشه‌ حه‌ڵقه‌ی تای ته‌نافی زولفه‌که‌ت
چاوه‌که‌م ئیتر حه‌واڵه‌ی ته‌وق و زۆڵانه‌ی مه‌که‌

دڵ به‌مه‌یلی خوی ده‌میکه‌ عاشقی باڵاکه‌ته‌
تۆ خودا مایل به‌غه‌یری خۆت بێگانه‌ی مه‌که‌

هه‌ر له‌ئه‌وه‌ڵ تۆ دڵت بردووم به‌ نازی چاوه‌که‌ت
تازه‌ فێری راه‌ و ڕه‌سمی ته‌بعی په‌روانه‌ی مه‌که‌

عاشقی خونچه‌ی ده‌مت تاکه‌ی ده‌بێ ئاواره‌بێ
مه‌حره‌می ڕازه‌ حه‌واڵه‌ی چۆڵ و وێرانه‌ی مه‌که‌

خۆت دانێ وه‌ک (ئه‌دیب) که‌س به‌نده‌گی پێ ناکرێ
وا به‌ ڕسوایی له‌ناو ئه‌م خه‌لقه‌ ئه‌فسانه‌ی مه‌که

مامۆستا ئه‌دیب

behnam5555 08-31-2013 05:47 PM

یار به‌ ماچی لێوی خۆی زامی دڵان ساڕێژ ئه‌کا
 

یار به‌ ماچی لێوی خۆی زامی دڵان ساڕێژ ئه‌کا
توند ته‌ماشا کردنێکی شه‌خسی عاقڵ گێژ ئه‌کا

ئه‌ی خودا تاکه‌ی له‌ ده‌رحه‌ق من وه‌فاو مه‌یلی نیه‌
بۆچ ؟ گڵۆڵه‌ی به‌ختی من هه‌ر ، ڕو له‌ جێگه‌ی لێژ ئه‌کا

ماڵه‌که‌م وێران ئه‌کا ، ڕۆژم ڕه‌ش و تاریك ئه‌بێ
یار ، به‌ سورمه‌ی ناز که‌ وه‌ختێ چاو خۆی کل ڕێژ ئه‌کا

وشکه‌ سۆفی هاتبوو ئه‌یووت به‌ هه‌شت هه‌ر بۆ منه‌
ڕیشی خۆی جوڵان وه‌کو سابرێن که‌ شه‌و کاویژ ئه‌کا

که‌ی خودا توججاره‌ ، خوا گه‌وره‌ و غه‌فورو عادله‌
چۆن له‌گه‌ڵ عه‌بدا ! حسابی قه‌رزی ڕۆژو و نوێژ ئه‌کا !

قافیه‌ هه‌رچه‌نده‌ تیکراره‌ به‌ڵام (ئه‌حمه‌د) هه‌ر به‌ دڵ
هه‌ر به‌یادی تاقی ئه‌برۆی تۆیه‌ جار جاره‌ نوێژ ئه‌کا
ئه‌حمه‌د موختار جاف

fatemiii 09-01-2013 03:17 PM

ئاویەر گەوره / مەحیه حەق‌شناس

ئەهای ئاویەر! ئەوه من هاتم
دەس‌پەروەردەكەی ئاو و هەواتم
له پێچ‌پێچ ڕێگەی كوچك‌كێشەكان
به هەڵاك‌هەڵاك خوەم ئەكێشمه بان
له سەر قوللەكەت وچانێ ئەگرم
ئارەق سەر و ڕوو به شەماڵ ئەسڕم
ئەچمەو ناو خەیاڵ، تا دائەنیشم
به یاد گوزەشتەت، ئاخ هەڵ‌ئەكێشم
بم‌وەخشه ئەوەڵ سڵامم نەكرد
ئاویەر! خەفەت له بیرمیەو برد
جا ئیسه سڵام ئاویەر گەوره
ڕەفێقێ قەدیم، نه هین ئەم دەوره
وەختێ گوزەشتەت تێرمەو بیرم
به حاڵێ زارت تێر تێر ئەگیرم
ڕاسی چەی پێ هات سەفای خەیرزنه؟
ئەوه كوا جەنجاڵ دەورێ ئەو خزنه؟
خەیرەلیاسەكەت نەما سەیرانی
كانی ئارایش، كوێر بوو چاوانی
مەرزه و بەڕەزات عەتری نەماگه
لاله و زەمەقت، كژ و ژاكیاگه
دۆڵێ ئەسپانت، ئەسپی تیا نەما
بازاڕێ ئەسپ و سوار هەڵ‌پێچیا
كش و خامۆشه، سەر چەمەن بانتات
بوڵبوڵیش بێ‌دەنگ، پەرێشان و مات


اکنون ساعت 06:38 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)