پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 09-01-2013 07:00 PM

بیرم ناچێ ئه‌و شه‌قامه‌ی
 
بیرم ناچێ ئه‌و شه‌قامه‌ی
ئێواره‌یه‌ک بانگی کردین
داوای پیاسه‌ی ساته‌ وه‌ختێکی لێکردین
بیرم ناچێ له‌و سه‌ره‌وه‌
که‌ ته‌نیا خۆم گه‌ڕامه‌وه‌
سه‌رنجم دا شه‌قام ببوو به‌ هه‌ردووکمان
له‌ شوێن چرپه‌ت
چرۆ سه‌ری ده‌رهێنا
له‌و جێیه‌شدا ده‌ستم گرتی
بینیم لاولاوێ به‌ باڵای فواره‌دا هه‌ڵه‌زنا !
له‌و جێیه‌شدا
ماچم کردی
بینیم هه‌رچی ده‌م و لێوی دڵدارانه‌
بوونه‌ته‌ هه‌نگ
بۆ مژینی ئه‌و شانه‌یه‌ی
که‌ ماچه‌که‌ی من و تۆی کرد
به‌ هه‌نگوینی ئه‌م جیهانه‌
بیرم ناچـــێ
چۆن بیرم ئه‌چی !!!

شــــێرکۆ بێـــکه‌س


behnam5555 09-11-2013 07:06 PM

دالی قه‌دم
 

دالی قه‌دم

دالی قه‌دم که ئه‌لفی عه‌سای گرت به ده‌سته‌وه
تیر و که‌مانه ، سه‌یدی جه‌وانیم نه‌به‌سته‌وه

ئه‌ی په‌یکی ناله بێنی سه‌ری زوڵفی بێنه چه‌نگ
گه‌ر خاکی پێی ده‌ڵێی هه‌موو ده‌م وا به ده‌سته‌وه

گاوی فه‌له‌ک به باری غه‌می زگ ده‌هێنته ئه‌رز
من چوومه ژێری بێ گله‌ به‌م جیسمی خه‌سته‌وه

بۆ قه‌سری وه‌سفی ئه‌و مه‌هه میعماری فیکره‌تم
وه‌ستاوه کوللی له‌حزه به خۆی و که‌ره‌سته‌وه

قوربان ،ره‌قیبی سه‌گ سه‌ر و چاوی شکاندووم
چۆن بتگه‌مێ به پێی شه‌و و ده‌ستی شکه‌سته‌وه

ئه‌و نه‌وڕه‌سه‌ی ئیجاره‌یی مسکێنه‌کان ده‌کا
حه‌ججاجه گه‌رچی سه‌ییده به‌م خورج و هه‌سته‌وه

تا سوبحی گه‌رده‌نی له شه‌وی زوڵفی هه‌ڵ نه‌ێی
حاجی مه‌ڵا به تابیعی نووستو هه‌ڵسته‌وه

حاجی قادر کۆیی

behnam5555 09-11-2013 07:07 PM

ئاره‌زووی فڕین
 

ئاره‌زووی فڕین

ژین به‌ یه‌خسیری و دیلی بێ که‌ڵکه‌
بۆیه‌ له‌مێژه‌ له‌ ژینم تێــــــــــرم
گوزه‌ران بۆ من له‌ناو ئه‌م خه‌ڵکه‌
سه‌خته‌، ناخۆشه‌، چۆنی ڕابوێرم
.....
هێزم لێ بڕا تاکه‌ی ده‌ربه‌رم
له‌ ناو مه‌ینه‌ت و ده‌ردی سه‌رزه‌مین
ئه‌وه‌ به‌ینێکه‌ که‌وتۆته‌ سه‌رم
بیری ئازادی و ئاره‌زووی فڕین
.....
به‌لام داخه‌که‌م نیمه‌ باڵ و په‌ڕ
که‌ بفڕم ، بڕۆم خۆم بده‌م نه‌جات
بچمه‌ شوێنێکی لێی نه‌بێ به‌دفه‌ڕ
له‌ باوه‌ش بگرم نۆبووکی ئاوات
.....
ئه‌ی سروه‌ باکه‌ی به‌یانی! وه‌ره‌
به‌ شنه‌شن و، پشووی خۆت توند که‌
له‌سه‌ر ئه‌و دونیا نه‌ویه‌م لابه‌ره‌
هه‌تا ده‌توانی ئه‌من بڵند که‌
.....
نا نا هه‌وه‌ره‌ ڕه‌ش! ئه‌وڕۆ نه‌وی به‌
له‌و به‌رزانه‌وه‌ وه‌ره‌ به‌ره‌و خوار
که‌م که‌مه‌ وه‌ره‌ ڕێکی زه‌وی به‌
له‌سه‌ر پشتی خۆت ئه‌من بکه‌ سوار
.....
ئه‌وجار هه‌سته‌وه‌، بڕۆ به‌ره‌و ژوور
مه‌وێسته‌ هه‌تا ته‌شکی ئاسمان
بمبه‌ره‌ نێزیک ئاسۆی جوان و سوور
نه‌جاتم بده‌ له‌ کاولی خه‌مان
پ.ب.ئ.د.ف


behnam5555 09-11-2013 07:09 PM

كام ئه‌ستێره‌ی گه‌ش ،كام گوڵی كێوی
 


كام ئه‌ستێره‌ی گه‌ش ،كام گوڵی كێوی
ئاڵه‌ وه‌ك كوڵمی ؟گۆی مه‌مكی؟لێوی؟

كام ڕه‌شی ئه‌گا به‌ڕه‌شی چاوی ؟
برژانگی ؟ برۆی ؟ ئه‌گریجه‌ی خاوی ؟

كام به‌رزی جوانه‌ ؟ وه‌ك به‌رزیی باڵای ؟
كام تیشك ئه‌گاته‌ تیشكی نێو نیگای ؟

كام تاسه‌ ؟،كام مه‌یل ، كام چاوه‌نواڕی
ته‌لیسماوییه‌ وه‌ك هیی دڵداری ؟

هێمن
شیلاناوێ 1328 - ١٩٤٩

behnam5555 09-11-2013 07:10 PM

ئه‌وی ئه‌مڕۆ به‌ ده‌وری ته‌ختیایه‌ هه‌لهه‌له‌ی مه‌خـــــلــوق
 

ئه‌وی ئه‌مڕۆ به‌ ده‌وری ته‌ختیایه‌ هه‌لهه‌له‌ی مه‌خـــــلــوق
له‌ ده‌وری نه‌عشیا سبحه‌ی ده‌بینی وه‌لوه‌له‌ی مه‌خلوق

به‌ په‌ل په‌ل کردنی سبحه‌ی ئه‌گه‌ر ببوایه‌ باوه‌ڕیــــان
ده‌بو قه‌ت به‌م حه‌ده‌ نه‌بوایه‌ بۆ دنیا په‌له‌ی مه‌خلوق

به‌ ئاوی تێ گه‌یشتین ئێــمــه‌ دنـیـا، هـــه‌ر ســـــه‌رابێ بو
هه‌مو ده‌شچن به‌ خنکان و له‌ وشکییشه‌ مه‌له‌ی مه‌خلوق

له‌ ســوقی ده‌هـــردا دوکـــانی هه‌ر که‌س مودده‌تی عومره‌
گه‌وهه‌ر دانه‌ به‌ پشکڵ دانه‌ ((مه‌حوی))! مامه‌ڵه‌ی مه‌خلوق

مه‌حوی

behnam5555 09-11-2013 07:12 PM

ده‌ردی دووری زۆر گرانه‌ دڵبه‌را هیجران به‌سه‌
 

ده‌ردی دووری زۆر گرانه‌ دڵبه‌را هیجران به‌سه‌
دڵ وه‌کوو په‌روانه‌ سووتا چاوه‌که‌م سووتان به‌سه‌

عاقڵان شه‌یدا ده‌بن ڕووبوندی سه‌رو ڕوو لامه‌ده‌
عاشقان کوشته‌ی جه‌فاتن قه‌تڵی مه‌زلوومان به‌سه‌

مورغی دڵ پابه‌ندی دانه‌وداوی خاڵه‌وزولفی خاو
گیری به‌ندیخانه‌ تا که‌ی به‌ندی بێ ئامان به‌سه‌

هه‌رچی بووم بردی به‌تاڵان تورکی مه‌ستی چاوه‌که‌ت
تاقه‌ت و سه‌برو قه‌رارم پێ نه‌ما تاڵان به‌سه‌

شاهیدم فرمێسکی خوێنینه‌ که‌ تۆ جه‌رگت بڕیم
عاشقی ڕووتم ئه‌گه‌ر ته‌قسیره‌ گه‌ر تاوان به‌سه‌

ئێسته‌که‌ش مه‌جنوون و له‌یلێ هه‌ن له‌ عه‌سری تازه‌دا
شێت و سه‌رگه‌ردانی تۆم،حه‌یرانی تۆم ، حیرمان به‌سه‌

گه‌نجی عیشقت پڕ به ‌وێرانه‌ی دڵه و من پێم که‌مه‌
تا زیادبێ چاوه‌ڕێی دیشم مه‌ڵێ ئێحسان به‌سه‌

گه‌ر قسه‌ی عیشقی گۆڵ و بولبول له‌ لات ئه‌فسانه‌یه‌
تۆ گوڵی خه‌ندان و ئه‌منیش بولبولی گریان به‌سه‌

ئاورت به‌ردا دڵ و گیانی حه‌قیقی چاوه‌که‌م
ده‌ردی بێ ده‌رمانه‌ عیشقت ده‌ردی بێ ده‌رمان به‌سە

(
حقیقی)

behnam5555 09-11-2013 07:13 PM

به‌ منداڵی له‌ لێوی ئاڵی تۆم ئه‌ستاندووه‌ ماچێ
 

به‌ منداڵی له‌ لێوی ئاڵی تۆم ئه‌ستاندووه‌ ماچێ
به‌ پیریش له‌ززه‌تی ئه‌و ماچه‌ شیرینه‌م له‌بیر ناچێ

به‌ سه‌د دوکتور و ده‌رمان و په‌رستار ناکرێ چاره‌ی
که‌سێک تیری مژۆڵی ئه‌و کچه‌ کورده‌ی له‌ دڵ ڕاچێ

ده‌کا گیرۆده‌تر پیرانی دڵته‌ڕ ئه‌و کچه‌ کورده‌ی
بچێته‌ مه‌کته‌ب و بسکی به‌ مۆده‌ی تازه‌ هه‌ڵپاچێ

خه‌م و ده‌ردی زه‌مانه‌ پیری کردم ، وشک و بێ زه‌وقم
که‌ شاعیر وشک و بێ شۆر بوو ، له‌ نێو خه‌ڵکی ده‌بێ لاچێ

مامۆستا هێمن

behnam5555 09-11-2013 07:15 PM

بێ‌ هەستم
 

بێ‌ هەستم

لەمیژەمن كەزەدەی غەمزەی دوو نێرگیسی مەستم
وەدوای زولفی كەكەوتم بەشێتی چا بو خەلەستم

دڵی پساندم و ڕۆیی بەڵام بەوەم چابو
گەڕاوە لام و بەتاێیكی بسكی وی بەستم

هەڵاوە ساوە دڵ ومن لەدوی لەپێ كەووتم
مەگەر بەڕەو ڕەوە،گاگۆڵكەكەم،لەپێی خستم

بەپیری سەیرە چلۆن بومە پەندی پیر و جحێڵ
وەكو هەڵاڵە لەدەشتی گوڵام وپێ‌ پەستم

كەدێتەباغ بەخەیاڵم لەدەست و پێی هاڵێم
كەچی بەداخەوە خۆ بەند نەبو لەوێش دەستم

جنێوی دابو بەمن یاربەلێوی شیرینی
منیش شەوێكی بەبێ‌ دەنگی چومەلای گەستم

لەوێ‌ شەوێ‌ دەم ولێوی (ئیمامی) چەسپاوە
وتەی نەماوە ئەوا بۆیە ئیستەبێ‌ هەستم

سه‌ید کامیل ئیمامی

behnam5555 09-11-2013 07:17 PM

گەردوون
 

گەردوون

بەدیم چەس، گەردوون، بەد کەی وە گەردم؟
تاکەی خۊن دڵ مەدەی وە خوەردم؟

نە مەرگم پەیداس، نە زندەگانی
بلاتەکلیفم، لەی دنیای فانی

مەر من وە جوملەی نەوع بەشەر نیم
یەی دەم بی‌قوسە و بی‌دەردسەر نیم!؟

شەخس توهی‌دەس خەڕگی خەسە
سەرکەشی‌کەری پەخشە و مەگەسە

لە دنیا بەری، لە گیان بیزارم
ئەجەل بەو بوەرەم، بچمە پەی کارم

وەی وە بەدبەختی، داد وە ناکامی
دەرددڵ فرەس، کوتا کەر «شامی»

سابت بی وە من لەی ڕووژگارە
هەر کەس دەرد خوەی وە خوەی دیارە

شامی کرماشانی

behnam5555 09-11-2013 07:25 PM



هاتن به‌ده‌ستی خۆم نه‌بوو هێنایانم
ده‌رچوونه‌ ده‌ریش چۆنه‌و که‌یه‌؟ نازانم
سه‌دخۆزگه‌ نه‌هاتبام، نه‌چووبام، نه‌ببام
له‌م گێره‌ و کێشه‌دا ڕه‌حه‌تبا گیانم

خه یام

هه‌رچه‌ندی بڵێی به‌به‌ژن‌ و باڵا جوانم
ڕوومه‌ت گوڵ‌ و چاو که‌ژاڵ‌ و لێو قه‌یتانم
وه‌ستایێ کاوای له‌خاک‌ و گڵ داڕشتم
نیازی له‌مه‌ چی بوو؟ بۆچی کرد؟ نایزانم

خه یام


زانا له‌ جیهان که‌سێکه‌ خه‌م دانه‌گرێ
دڵته‌ڕ بژی، وشکی له‌ دڵا ڕانه‌گرێ
تا سواڵه‌تی ژین به‌ به‌ردی مردن ده‌شکێ
ده‌ستی له‌ ملی شووشه‌و و یار هه‌ڵنه‌گرێ

خه یام




اکنون ساعت 12:04 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)