![]() |
تۆش به جێم دێڵی
|
شكاني عهد ياري دي ولم كه
دلم شكيا وخواري دي ولم كه له د‌س چي عمر وگيان وملك ومالم خدا ريشت دراره دي ولم كه "پرتو کرمانشاهی" |
|
شیعری کوردی
سوفی گۆشه ی خانه قا بووم ، ئیسته پیری مه یکه ده م زاهیدی خه ڵوه نشین بووم،ئیسته مه ست و مه یزه ده م سه روی ئازادیش له بار و دڵکه ش و به رزه، به ڵام گیانه که م ! من شێت و شیدای لار و له نجه ی ئه م قه ده م جیلوه یی جوانی له هه رچی دا بێ من خۆشم ده وێ ڕۆژێ کوشته ی مینی ژۆپ و رۆژێ گیرۆده ی شه ده م هه ر یه کێ بۆ خۆی ده جووڵێنێته وه هه ستی ده روون زه رده په ر ، کاروانکوژه ، تاریک و ڕوونی سوبحده م ئه سمانی ساو و ده ریای مه ند و تارمایی چیا سێوی لاسوور و به هێی زه رد و هه ناری گول به ده م کێ وه کوو من سارد و گه رمی ڕۆژگاری چێشتووه ؟ گا له ده شتی گه رمه سێر و گا له کۆێستانی گه ده م ! وه ک شه پۆلی زێی خوڕه م ساتێ هه دادانم نیه گێژ ده خۆم ، پێچی ده ده م ، من ڕۆڵه کوردی ئه م سه ده م ڕێگه سه خت و پڕ له که ند و له ند و هه ڵدێره و گه وه هه ر ده بێ ببزووم ، ده بێ بکشێم ، و چانی لێ نه ده م سێبه ری مه رگم له پێشدایه و به ره و مه نزڵ ده روم ناخی گوڕی ته نگه جێگام ، هه ر تل ئاسا بێ قه ده م من به ره و ئاسو، به ره و ڕووناکی باڵم گرتوه چون به ره و تاریکی ده خشێم ، پاڵ وه شه یتانی ده ده م! کانی ڕوونم دی به لێشاوی به هار شلوێ نه بوو به فری گه وره م دی چیای گرت و به تاوێ بوه قه ده م ژینی کورتم دی پڕاوپڕ بوو له شانازی و شه ره ف عو مری زورم دی که دوایی هات به ڕیسوایی و نه ده م ئاگری سینه م بڵێسه ی دێ و وڵات رۆشن ده کا ئه و ده مه ی خۆم وه ک دڵۆپێک ده چمه نێو ده ریای عه ده م |
میوانداری
میوانداری هێرش بێتووشیدڵم میوانداری شادی شارێکی خنجیلانه‌یه سه‌رم سه‌ودای عه‌شقێکی تووشی تێدایه چاوم شه‌یدای به‌ژن و باڵای شاری په‌ری و هۆنراوه‌یه. ***** ئه‌ی بووکی خنجیلانه‌ی من شاده‌ماری باکووری خه‌ون و خه‌یاڵم په‌روانه‌که‌ی زه‌رد و سووری به‌هاری کورد سه‌رده‌شتی جوان، نیشتمانی باپیرانم ئێستاش که‌سێ به دڵ گوێچکه‌ی به ناخی خاکت دابگرێ ((گاتا))کانی زه‌رده‌شت ده‌بیێ گوێی له زرمه و شه‌ڕی نێوان (ئه‌هورمه‌زدا) و (ئه‌هریمه‌ن) ده‌بێ ! ***** ئه‌ی شۆخه‌که‌م! ئه‌ی زێده‌که‌م ! هه‌نووکه تینووم، تینوو ده‌مه‌وێ ده‌م به گۆی مه‌مکی سه‌رچاوه‌ی شاراوه‌ت وه‌نێم ده‌مه‌وێ خه‌م له‌و هه‌ڵدێرانه‌ت هه‌ڵدێرم. ***** وه‌ک برایمۆک راونراوی عیشقی تۆم و ده‌مه‌وێ تێر دار ئه‌رخه‌وانی باڵاکه‌ت سه‌یر که‌م و بۆ ساتێکی سه‌ر بکه‌مه سه‌رسینگی تۆ و ئارام بگرم ! ***** هۆ گرده‌سوور خه‌می کێته له ده‌روونا گه‌ش فرمێسکی خوێن ده‌ڕێژی ئه‌وه حه‌یرانی جێماوی کام عیشقه‌یه شوانه‌وێڵه‌ی ئه‌م شاخانه به فووی شمشاڵ ده‌یلاوێنن ***** زۆر له مێژه چۆمه زێ که‌ی ئه‌م دامێنه گوڵخه‌نده‌رانی پێکه‌نین دێنێ و ده‌با! زۆر له مێژه داربه‌ڕوه‌که‌ی نزاری سوێسنی و گه‌ورک- ئه‌مبه‌راوبه‌ر ریشه‌ی ئومێد ده‌چه‌قێنن به‌ری ئاوات ده‌گه‌ێنن! زۆر له مێژه گوڵه‌بێژانی داوێنی ئه‌م (بێتووش)ه‌م عه‌تری بڕوا ده‌پڕژێنن به‌رامه‌ی خۆشی ئازادی ده‌به‌خشێنن! زۆر له مێژه خه‌ونی سه‌رده‌شت سه‌وز و سوور و خه‌یاڵه‌کانی ره‌نگین به‌ڵام کاتێ وه‌گا دێ ته‌م به‌ری چاوانی ده‌گرێت و تاریکایی ده‌بێته میوانی هه‌ستی ئاسمان ره‌ش و نزار ره‌ش و ئاواته‌کان ره‌ش ده‌بینێ ! ***** چاویلکه‌که‌م قه‌ترانییه و لێم ببوورن زیاتر له مانه‌م بڕوا بوو زیاتر له مانه‌م هیوا بوو به‌ڵام چبکه‌م ! ***** پێش له ئێستا، به‌ر له ئێمه‌ش که‌سانێ بوون له کاتێکا، قه‌ڵه‌مه‌کانی هه‌نده‌ران له گیرفانی ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی خاوه‌نه‌کانیاندا به فیزه‌وه ده‌یانڕوانی و جار جار قاقای بڵحانه‌یان ده‌ڕشته سه‌ر دڵی قاقه‌ز له‌و کاته‌دا له‌م شاره‌دا شاده‌ماری بڕوا و هیوا به شادێڕی نووسراوه‌دا به شادێڕی هۆنراوه‌دا سروودیان بۆ ژیان ده‌چڕی و له ئازاری نه‌ته‌وه‌یه‌کی کۆن ده‌دوان ! ***** له کاتێکا خه‌زانی بێ باوه‌ڕی و پووچی گه‌رده‌لوولی ئازاری خۆی ده‌خسته ده‌شت و کێو و که‌ژ و شه‌خته‌بارانی ترس کوونی کردبوونه قه‌یسه‌ری، له‌و کاته‌دا خۆری گه‌شی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده برینی ره‌ز و بێستان و کێڵگه‌ی ماچ ده‌کرد تا ساغیه‌تی به گوڕتر بێ له ترێ ره‌شکه‌ی ئه‌و باخانه ! ***** هاتووم، هاتووم له ناو بێشکه‌ی مناڵیما بیره‌وه‌ری ساویلکه‌ییم بدۆزمه‌وه هاتووم دیسان له جێژوانی لاوه‌تیمدا ده‌نگ هه‌ڵێنم چریکه‌ی هه‌موو شالووره‌کان بقۆزمه‌وه هاتووم قه‌سیده‌ی پرسیارێ به درێژایی چۆمی که‌ڵوێ ئاراسته که‌م. ئه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، چیتان کردووه له گۆڕه‌پانی ئه‌ده‌بدا ؟ له گۆڕه‌پانی هه‌ڵوێستدا ؟ له گۆڕه‌پانی ئومێدی هه‌زار هه‌زار ؟ هه‌تا دیسان ماری حه‌سره‌ت په‌پکه نه‌خوا له مێشکمانا و رۆژی سه‌د جار نه‌ڵێین ئه‌مساڵ خۆزگه‌م به پار ! ***** من ده‌نگوباسی ئاواتم له سه‌ر شه‌پۆلی ئه‌م زێیه ده‌ڵێمه‌وه من رۆژنامه‌ی رووناکبیریم له سه‌ر سینگی ئه‌م دارستانه ده‌نووسم من ساته‌لایتی خه‌یاڵم له سه‌ر مانگی دڵ و چاوی ئه‌م جه‌ماوه‌ره داده‌نێم ! ***** گوێم بۆ بگره، بمخوێنه‌وه قه‌ڵه‌می من دارستان و مه‌ره‌که‌بم چۆمی که‌ڵوێ و گه‌ڵای هه‌موو دره‌خته‌کان ده‌فته‌ری نووسراوه و شێعرم گوێم بۆ بگره، بمخوێنه‌وه کوانێ هه‌رگیز کۆتایی من به‌دی ده‌که‌ی ؟ نابڕێمه‌وه نه‌ته‌وه‌ی دێرینه‌ی ئه‌م ئاو و خاکه‌م من چیرۆکی به‌سه‌رهاتی شه‌ڕی نێوان شه‌و و رۆژم بێشکه‌ی پسپۆڕ و شاعیر و پێغه‌مبه‌ری خوا زه‌رده‌شتم ئاڵا و واڵا وه‌ک به‌هه‌شتم من سه‌رده‌شتم من سه‌رده‌شتم . |
جێم مه‌هێڵه
جێم مه‌هێڵه http://www.shenaw.com/uploads/1316191548_cem-mehele.jpg ئه‌و ده‌مانه‌ی که جێم دێڵی نسێی خه‌مێک له دووم ده‌کشێ دڵم ده‌بێته پشکۆێی و له جه‌سته‌ما گڕ هه‌ڵده‌ستێ قه‌ندیل لووتکه‌ی ژانم ده‌بێ تا ئه‌و کاته‌ی ده‌تبینمه‌وه هه‌وری ژانم چڕتر ده‌بێ و نه‌شته‌ر ده‌خرێته بینمه‌وه. جێم مه‌هێڵه ئه‌و هیوایه‌ی له سه‌رتایه بێ من لێڵه! ئه‌و رێگایه‌ی له به‌رتایه بێ من وێڵه! مه‌ڕۆ، مه‌ڕۆ، جێم مه‌هێڵه هێرش بێتووشی سه‌رده‌شت – 20/2/1368ی هه‌تاوی |
|
|
فه رمان درا
بانگیان کردی! ئاسمان ره نگی هه ڵپرووسقا هه تـاو دڵی بۆ چرکه یه ک له لێدان که وت هه و‌ر نه ڕاندی: بیـژی وا بێ...؟ زه ریـا دایله پڕمه ی گریان. زه مان نه بزی بێ وچان لێ ئه دا توند توند، توند توند وه ک ئه و هه نگاوه به هێـزانه ی تۆیان به ره و مانه وه یه ک مه زن ئه برد. زه وی و ئاسمان چاویان داگرت دابزانن تۆ چلۆن تابلۆی ئه م کاته ی مێژوو ئه نه خشێنی "ئاویـه ر" ماق ما "بیستوون" سه ری دانه واند بۆ به رزی باڵات، چۆم و دارستان و چیـا کرنۆشیان برد ئه تۆش دڵ قورس - به بزه وه – بۆ به ره به یـان ئه تڕوانی و هه نگاوت ئه نا خوای چرکه و کاتژمێر و ئـایه نده بووی. سوبحانه ڵڵه! بوومه له رزه ش ئاوا دڵی زه وینی نه ئه خسته خورپه و لێدان... ماڵت ئـاوا..! هه ڤاڵی دێرین ماڵ ئاوا! |
وەكوو ڕوخساری یەكەمم لە ئەوین
|
اکنون ساعت 02:37 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع ه‌م پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)