![]() |
خۆزگە
خۆزگە |
ڕەق هەڵاتم
ڕەق هەڵاتم من لە داخی خزمی خوێڕی و ئاشنای ئەحمەق هەڵاتم من ڵە ترسی زاق و زووقی ئەمنیەی چاو زەق هەڵاتم کوا بە خۆشی خۆم بە جێ دێڵم وڵاتی خۆشەویستم؟ … من لە ترسی زللە و باتووم و دار و شەق هەڵاتم هەر بە پێ یان و بە کۆمەکۆمە گەیمە ئەم وڵاتە رەنگە پێت وابێ بە سواری مایەنی گوێ لەق هەڵایم (نوکەری بی گانە ناکەم)هاتە جێ فەرمایشی خۆم وا ڵە برسان و ڵە بەر بێ بەرگی ئیمڕۆ رەق هەڵاتم مامۆستا هێمن |
وه‌عده‌یی فه‌رموو، که بێته کولبه‌یی ئه‌حزانی من
وه‌عده‌یی فه‌رموو، که بێته کولبه‌یی ئه‌حزانی من به‌ڵکه ڕۆشن کا دو چاوم یوسفی که‌نعانی من لابه توخوا پرته‌وی شه‌مع و چرا ، له‌م مه‌حفه‌له چونکه ئه‌م شه‌و هاته مه‌جلیس ماهه‌که‌ی تابانی من ئه‌شکی چاوم جاریه دایم له هیجری قامه‌تت به‌ڵکو بێته ناز و له‌نجیه سه‌روه‌که‌ی بوستانی من سه‌یری چه‌ند شێته ته‌بیبم هه‌ر موداوای من ئه‌کا چونکه نازانێ که ماچی دولبه‌ره ده‌رمانی من پێی وتم به‌م تیغی ئه‌برۆمه سبه‌ینێ ئه‌تکوژم تۆ ئه‌بێ شاد بی که بویته قۆچه‌که‌ی قوربانی من سایه‌یی گێسووی چلیپات لابده جانا له ڕووت بۆچ به زوڵمه‌ت دا ئه‌پۆشی چاوه‌که‌م قورئانی من ئه‌حمه‌د موختار جاف |
ڕەوەز ورد ناکرێ
|
شه‌رابی خه‌ست
شه‌رابی خه‌ست جێــــژنی نه‌ورۆزه، شــــه‌رابم خه‌ست تره تا نه‌ڵێــــن بولبول له شاعیـــــر مه‌ست تره جـــوانی گوت شــــــۆخی له‌باری باده‌گیر: ئه‌و که‌سه‌ی سه‌رمه‌ست‌تره، سه‌ربه‌ست‌تره “انچنان را انچنــــــان تر مــــــــــــیکند “ شاعیری ده‌روه‌ست به مه‌ی ده‌روه‌ست تره چیمـــــه‌نی شێلا به شایی کیــــــژی کورد وه‌ی دڵم له‌و چیمـــــــــه‌نه پێ په‌ست تره من بڕستم لێ بڕا یا کیــــــــــــــژی شار زۆر له کیــــــــــژی لادێ به‌یده‌ست تره هێمن موکریانی |
ڕۆژی شادی
ڕۆژی شادی ڕۆژی خۆشی و پێ‌كەنین و داوەته هەی چ ڕۆژێكی بەقەدر و قیمەته! جێژنی سەربەسـتی و دەمـی ئازادی‌یـه كاتی عەیش و نۆش و شایی و شادی‌یه بەرگی ڕەش، ئیتــر لەبەرمــان دادڕا بەندەكی دیلی و ئەسارەت هەڵ‌بڕا سـەربڵینــدین؛ چونــكه وا ئاڵاكــەمان هەڵ‌كراوه، گەیی‌یه تەشقی ئاسمان پەرچەمی سوور و سپی و سەوزی ئەمه شــادی‌هێنــه، لابـــەری دەرد و خـەمـــه سوورەكەی یانی؛ ئەوەی بێته بنم، خوێـن دەبێ بڕژێنـێ بۆ پاراســتنم سپی‌یەكەی یانی؛ كەسێكه ڕووسپی هیــچ شتێــك نەی‌كردبێ مات و كپـی ســــەوزەكەی، دێنـێتــه بەر چـــاوان وڵات ئەو دەمەی فەسڵی بەهاری جوانی هات تیشكی ڕۆژی كورد لەژێر هەوری سیا هاته دەر ئەنـگاوتی وا لووتــكەی چیــا دوو گوڵی گەنمیش دەڵێ هەر كشت‌وكاڵ زۆر بكــه مشـتــی بكـەن عەمبــار و چــاڵ پێت دەڵێ نووكی قەڵەم، نووكی قەڵەم؛ زۆر له شیــر باش‌تر دەپارێــزێ عـەڵـەم… "مامۆستا هێــــــمـن موکریانی" له دەفتەری شیعری “تاریك و ڕوون” مەهاباد – ساڵی 1324ی هەتاوی |
بەهاری کوردەواری
بەهاری کوردەواری به به‌رگی سه‌وزه رازاوه قه‌دو ڵاپاڵ و شی‌و دۆڵ چرۆی ده‌ركردوه دار‌و ملی دل یه‌كتری گیا‌و گووڵ به سه‌ر به‌فری كه‌وی دا كرد شه‌ماڵی خاكه لێوه خۆڵ ره‌فیقان رۆژی كوردانه به‌هاره جێژنی نه‌ورۆزه به دڵ لیتان ده‌كه‌م له‌و رۆژه‌دا من جیژنه پیرۆزه چله‌ی زستانی ناخۆش بوو ته‌زووی سه‌رمایه پیاوی سڕ ده‌كرد و كوچه‌و كۆڵان له به‌فروو لیته بوو بوون پڕ به‌هار هات و ده‌خه‌مڵێ كیو و ده‌شت و به‌نده‌ن و لا خڕ ره‌فیقان رۆژی كوردانه به‌هاره جێژنی نه‌ورۆزه به دڵ لیتان ده‌كه‌م له‌و رۆژه‌دا من جیژنه پیرۆزه به سۆزه‌ی بای به‌یان لێوی كراوه خونچه‌یی خه‌ندان له سه‌ر چڵ بولبولی شه‌یدا له خۆشی گووڵ ده‌ڵێ به‌ندان به جی هات ئاره‌زووی لاوان و گه‌رمه كۆری گۆوه‌ندان ره‌فیقان رۆژی كوردانه به‌هاره جێژنی نه‌ورۆزه به دڵ لیتان ده‌كه‌م له‌و رۆژه‌دا من جیژنه پیرۆزه له خۆیی داوه به‌رهه‌ڵبێنه كچی گاوانی گه‌رده‌ن كێل به نازو غه‌مزه ده‌رزانێ ده‌كا شینكه‌ی نه‌رم پێشێل له‌گه‌ڵ بۆنی وه‌نه‌وشه تێكه‌ڵاون بۆنی عه‌تروو هێل ره‌فیقان رۆژی كوردانه به‌هاره جێژنی نه‌ورۆزه به دڵ لیتان ده‌كه‌م له‌و رۆژه‌دا من جیژنه پیرۆزه سه‌ری كۆێستانی به‌رزی كورده‌واری تێی نه‌كه‌وتوه خاڵ له ده‌شت و به‌ر په‌ساران هه‌ڵدراون چادر و ره‌شماڵ نه‌مان بێگانه تاكو جیژنه‌مان لێ تاڵ بكه‌ن ئه‌وساڵ ره‌فیقان رۆژی كوردانه به‌هاره جێژنی نه‌ورۆزه به دڵ لیتان ده‌كه‌م له‌و رۆژه‌دا من جیژنه پیرۆزه حه‌ساوه پیاوو رووت و قوت‌و بی ئه‌نوا و بی ئیروو ژیاوه گیان له‌به‌ر دیسان له كوون هاته ده‌رێ مێروو له‌سه‌ر گیسوانه ده‌خوێنن به پۆل پاساری و سیروو ره‌فیقان رۆژی كوردانه به‌هاره جێژنی نه‌ورۆزه به دڵ لیتان ده‌كه‌م له‌و رۆژه‌دا من جیژنه پیرۆزه له دنیا دا كه‌مه هاوتای به‌هاری جوانی كوردوستان ئه‌ویش ئه‌وساڵ كه لاێیكی نه‌جاتی بوو له ژیر ده‌ستان له خۆشی ئه‌و وڵاته شاعیریش بۆته هه‌زار ده‌ستان ره‌فیقان رۆژی كوردانه به‌هاره جێژنی نه‌ورۆزه به دڵ لیتان ده‌كه‌م له‌و رۆژه‌دا من جیژنه پیرۆزه مامۆستا هێمن |
ئەگەر یارم لەگەڵ بایە
ئەگەر یارم لەگەڵ بایە به‌هار بوو فه‌سڵی زستانم، ئه‌گه‌ر یارم له‌گه‌ل بایه درۆیه گه‌ر گوتویانه: به خونچێکی به‌هار نایه له بارانێ مه‌پرسه، تا هه‌ور بگرێ به‌ری ڕۆژێ ده‌بێ بگریم، هه‌تا ڕووی تۆ له‌ژێر چارشێوی ڕه‌شدایه هه‌ناسه‌م لاده‌دا ڕووبه‌ند و چارشێوی ڕه‌شت ئاخر هه‌ور هه‌رچه‌نده پــڕ بێ، کوا حه‌ریفی قودره‌تی بایه؟ له‌ژێر سایه‌ی برۆکه‌تدا، حوکمـــڕانی ده‌کا چاوت له‌سایه‌ی دووخی شمشێره که حاکم حوکمی ئیجرایه له‌سه‌ر به‌فرێ به‌کارنایه وه‌کو بیستومه، داوی ڕه‌ش له‌سه‌ر کوڵمه‌ت ئه‌دی بۆ دڵگره ئه‌و بسکه تاتایه؟ هونه‌ر ناتوانێ جوانی تۆ، به هیچ شێوێکی بنوێنێ له مه‌ڕمه‌ڕ چۆن ده‌تاشرێ، هه‌یکه‌لی ئه‌م به‌ژن و باڵایه؟ به ڕیشی بۆزه‌وه، سوجده‌ی ده‌به‌م من بۆ جه‌ماڵی تۆ ئه‌دی بۆچی ده‌یانگوت: دار که پیر بوو تازه دانایه؟ بزه‌ت نایه‌ته سه‌ر لێو و به‌زه‌ت نایه به حاڵمدا ئه‌گه‌رچی زۆر له‌مێژساڵه له‌دووت ده‌خشێم وه‌کوو سایه ده‌زانی بۆچی من هێنده په‌رێشان و خه‌فه‌تبارم؟ له بازاڕی ژیان غه‌یری هونه‌ر، نیمه چ سه‌رمایه هێمن موکریانی |
ژوانی ئاغا
ژوانی ئاغا |
کیژی لادێ
کیژی لادێ |
اکنون ساعت 04:50 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)