پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 10-14-2013 04:14 PM

ئەم شەو تەنیام
 

ئەم شەو تەنیام

دیسان هات
شەوی پڕ لەسەراب و تەنیاییم
شەوی پڕ لەئازار و شکانی
ڕۆحم
تۆ!
زۆر بێوەفا بووی

لەئاستم
دڵت وێران کردم و
فرمێسکت پێڕشتم
ڕۆیشتن ئەو شەوانە و
بوون بەیادگارییەکی خاڵی خاڵی لەتۆ

***
ئەی تۆ نەت وت:
تۆ ئارام بەخشی دڵمیت؟
ئەی تۆ نەبووی وتت:
سوێند دەخۆم
بەپێکێك لەفمێسکی چاوانت؟
کەمن! سۆمای چاوانت بم،
کەچی ئێستا دەستت
لەملی کچێکی ترە و
منیش فەرامۆش کراوم

***
چاوم چاوەڕوانی گەڕانەوەت بوو!
کەچی بەبێ ماڵئاوایی!
دەرگای دڵت لێداخستم

***
کوا ئەو شەوانەی قوڵپی هەنسکت ئەدا و
لەجیاتی پێکێك لەشەراب
فرمێسکی منت ئەنۆشی

***
برۆ ماڵئاوا
برۆ
بامنیش!
سەرگەردانی ڕێگەی تەنیایی شەوبم

چــــرۆ ڕانـیــەیــــی


behnam5555 10-14-2013 04:16 PM

دایکی پەپولە و باوکی باران
 

دایکی پەپولە و باوکی باران

دایکی پەپولە و باوکی باران

ئەشێ من پەری ئاسمان بم
ڕوخساری تۆش لە جێی مانگ بێ
وشە دڵڕفێنەکانم
لەجێی ئەستێرەی شەوان بێ
بەڵێن بێت هەموو تەمەن
دورتکەم لە خەمی ژیان

من ئەبمە دایکی پەپولە و
تۆش ئەبیتە باوکی باران


behnam5555 10-14-2013 04:18 PM

ئەشێت دوریت وام لێبکات
 

ئەشێت دوریت وام لێبکات

ئەشێت دوریت وام لێبکات
سەدان ئاوازی نەبیستراو ئەدابکەم
بە خەیاڵی گەڕانەوەت هەزاران شیعری نەنوسراو
لەچاپ بدەم
هەر لە کوچەی خەیاڵی تۆ هیچ دور نیە
سەدان گۆرانی نەوتراو بڵێمەوە
لەشەوێکی تەنیاو چاو ڕەش
وەک خۆرهەتاو هەڵبێمەوە

ساندرا


behnam5555 10-14-2013 04:20 PM

ژانی تۆ ئەمگرێت
 

ژانی تۆ ئەمگرێت

ژانی تۆ

کەی دەڵێی خۆشم ئەوێی
هەموو تووڕەبوونێكی
.ژان لەمێشکم لادەبەیت

***
لەتۆدا
له‌خۆشه‌ویستیتا،
خۆر تینی نامێنێ و
كلۆ كلۆی به‌فر گه‌رمایی
ده‌به‌خشێ و
باكوور ده‌بێ به‌باشور و
خۆرهه‌ڵات دەبێ به‌ خۆرئاوا
مناڵیم به‌ تۆوه‌ رۆح ده‌گرێته‌وه‌
بوونم زیندوو ده‌بێته‌وه‌.

***
مردن
نــــــــەهاتنت گوناهێكى گەورەيــــــــــە
ڕۆيشتنيشت مردنــــــــــــــــــــــــــ ـــێکی ترە.

لانــــە ئـاســــــــــۆ


behnam5555 10-14-2013 05:09 PM

بـۆنـی خــاك
 

بـۆنـی خــاك

ئه‌و عه‌یامه‌ی ناوم که‌تان بوو
به‌یانیان ئاسمانم ده‌دی و
ئێوارانیش به‌ده‌م ئاوڕشێنی کۆڵانه‌وه
تێر ده‌بووم له‌بۆنی خاك
هێشتا سڵاوێك له‌نێوان هاوسێکان مابوو
ژنه‌کان هه‌موو نه‌ببوونه‌ موچه‌خۆر و هۆگری زه‌ڕه‌نگه‌ره‌کان
دایکه‌کان موحیبه‌تتیان له‌نێو دایه‌نگاکاندا بیر نه‌چووبوویه‌وه‌
باوکه‌کان ئێواران له‌بری جانتای لاپتۆپێک شوتیه‌ك له‌بن هه‌نگڵیان بوو
سۆپه‌ر مارکێته‌کان بۆنی ته‌ڕه‌ و سه‌وزه‌ی ده‌ستگێڕه‌کانیان نه‌کوشتبوو
ئه‌و عه‌یامه‌ی نه‌نکم ده‌یگوت(عاقیبه‌تتان خێر بێت)،
حه‌یف که‌دره‌نگ له‌م دێڕه‌ گه‌یشتم
ئێستا ته‌نانه‌ت ناویشم که‌تان نییـه‌!.


کـه‌ژاڵ حـەمـەنـەزیـــم

behnam5555 10-14-2013 05:11 PM

ئەی یار
 

ئەی یار
ئه‌زانم……
تا تاڵه‌کانی سه‌رت سپیتر بن
دڵت ناسکتر ئه‌بێته‌وه‌
بۆیه‌ هه‌رده‌م ناسکتر ئه‌نووسم
ئه‌ی یـــــــــــــــــــــــــــار ……

***
ئه‌و عه‌یامه‌ی تۆی ده‌په‌رست و
خه‌ڵکی پێیان ده‌گوت ژنه‌ خوا نه‌ناسه‌)که‌
داوه‌ری دنیای ده‌کردوو خاکه‌ڕایی تۆ
ئه‌وه‌ …..من…..بـــــــــــــــــــــو وم….


***
تۆ چه‌ن فره‌ ڕه‌نگی ئه‌ی یار…
تاوێک نیان نیان ده‌ست به‌ ئاوریشمی پرچمدا دێنی
له‌ باخی سێوه‌ سوره‌ی دڵ پشویه‌کی درێژ ئه‌ده‌ی
تاوێکیتر وه‌ک یه‌زدان نه‌ناسێک
چڵ چڵ هه‌ست و ووشه‌م ئه‌شکێنیته‌وه‌!!


که‌ژاڵ حه‌مه‌نه‌زیم


behnam5555 10-14-2013 05:12 PM

به‌که‌وتنم پێ مه‌که‌نه‌ئه‌گه‌ر ئه‌توانی ده‌ستم بگره‌
 

به‌که‌وتنم پێ مه‌که‌نه‌ئه‌گه‌ر ئه‌توانی ده‌ستم بگره‌

,,پێ مه‌كه‌نه‌,,
به‌که‌وتنم پێ مه‌که‌نه‌ئه‌گه‌ر ئه‌توانی ده‌ستم بگره‌
ئه‌گه‌ر نا به‌و پێکه‌نینه‌ت ڕێ له‌هه‌ڵسانه‌وه‌م مه‌گره‌,,,
چونکه‌ پێکه‌نینه‌که‌ی تۆ هێنده‌ی که‌وتنم به‌ ئازاره‌
وام لێ ئه‌کات هه‌ڵنه‌ستمه‌وه‌ نه‌وه‌کو بکه‌وم دووباره,,,?

شه‌پۆل



behnam5555 10-14-2013 05:15 PM

وتم و وتی
 

وتم و وتی

وتم: ئەم دەستەم سڕبووە، شعور بەهیچ ناكات.
وتی: یەعنی وەكو مەسئولەكان؟!

+++

وتم: ئەوە بۆچی‌ حكومەت خەمی ئەو موشكیلانە ناخوات.
وتی: پێویست ناكات خەمیان بخوات. شوكور گەورەن. لەخەم رەخسیون.

+++

وتم: كابرا سوێندی خواردووە ئەڵێ ئەمجارە ئیزعاجم بكەن ئەچمە شوێنێك كەس تەصەوری نەكات.
وتی: ئەزانم.. ئەچێتە ناو خەڵكەوە.

+++

وتم: ئەرێ‌ بەڕاست، نازانیت ئەو برادەرەیان بۆچی‌ بانگ كردووە بۆ پەڕلەمان؟
وتی: لەوانەیە بیانەوێت فێری درۆی بكەن.

+++

وتم: بەتەصەوری جەنابت لەبەرچی‌ پیاوی كورد بەژنەكەی ئەڵێ وەزیری ناوخۆ؟.
وتی: لەبەرئەوەی هێز نییە بیگۆڕێت.

+++

وتم: ئەڵێن لەسربستان ژنێك هەیە هەموو شتەكان سەربەرەوخوار ئەبینێ
وتی: ئەی بۆ نایهێنن لێرە بیكەن بەڕاوێژكاری سیاسی‌؟!

+++

وتم: كۆبوونەوەكەی یەكێتی‌و گۆڕان بەبۆنەی نەورۆزەوە نەكرا.
وتی: كەواتە نەورۆز ئیشی‌ قۆڕیشی‌ هەیە.

+++

وتم: ئەوە چییە كیلۆمەترێك درێژەو جنێو بەحوكمەت ئەدات؟
وتی: سەرەی بەنزینە.


د.شێرکۆ

behnam5555 10-14-2013 05:18 PM

(داوی رسوايی)
 

(داوی رسوايی)

داوه‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه‌
تۆ و ئه‌مساڵی تۆ حةبس ده‌كه‌م
به‌ چاو كله‌ ده‌كێشم
چاو برِو تير وكه‌وان ده‌كه‌م
لێوي گوڵ سوور وخاڵێك له‌ پنای
زه‌رده‌ پێكةنينێك له‌ سه‌ر لێوان
ملوانكه‌ی شين بازوبندي مارپێچ
تاجی ئه‌ستێره‌ له‌ نێو عه‌تر ون بوون
ماری ره‌ش پريشان ده‌كه‌م
سينگم له‌ پيشتر به‌رزتر
له‌ سه‌ر ناوكم مرواريد ده‌به‌ستم
پاوانه‌ی زانگۆله‌ له‌ پێ ده‌كه‌م
جار جارێك ته‌نوره‌كه‌م به‌رز ده‌كه‌مه‌وه‌
داوه‌كه‌م رِاده‌كێشم
ھه‌زاران ئه‌سير
له‌ ھه‌ڵدێێر ديخةمه‌ خواره‌وه‌


(((شنومحمد)))


behnam5555 10-14-2013 05:37 PM

ئاخ بۆ ماچی لێوەکانت
 

ئاخ بۆ ماچی لێوەکانت


ئەوکاتانەی
لە خەڵوەتی
تۆدا پێکی شەراب
لەسەرلێوی شەرابیت
ئەنۆشم….
دەکەومە ناو
لەزەتی ئامێزی
فێردوس ئاساتو
لە قیبلەگای لێوەکانتدا
لەگەڵ بۆنی خۆشی
گەردەنت بە ئاواتەکانمدا
شۆردەبمەوە،و
بە باڵای ئارەزوەکانمدا
هەڵدەگەرێم،تا
پێت دەگەم
ئەی خواوەندی
ماچ و مەستی



اکنون ساعت 06:26 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)