![]() |
ساقی له په‌رده ده‌رهات جامی شـــــه‌ڕابی هێنـا
ساقی له په‌رده ده‌رهات جامی شـــــه‌ڕابی هێنـا |
گه‌ر له محبوسی خه‌لاس بم دوشمنانم په‌ت ئکه‌م
گه‌ر له محبوسی خه‌لاس بم دوشمنانم په‌ت ئکه‌م |
گــــــــیراوه قـــوڕم خرامه قــاڵب خشتـــم بـــا دراوی یه‌کی ترم که خاوم ، گشتـــم چــاتر له‌وه بم که هه‌م لـــه ده‌ستم نایــه خــــوا ڕۆژی به‌ری بــه‌و کله جاوی رشتـــم خه یام |
چاوه‌ڕێی موژده‌ی نه‌سیمم تا له گوڵشه‌ن دێته‌وه!
چاوه‌ڕێی موژده‌ی نه‌سیمم تا له گوڵشه‌ن دێته‌وه! به‌ڵکه فه‌رمایش بکا گوڵ: ”بولبولم با بێته‌وه“! وا وه‌عیدی به‌فری زستانه و فیراقم که‌وته دڵ مه‌ر به بای وه‌عده‌ی ویسالت کێوی دڵ ڕه‌ش بێته‌وه میروه‌حه‌ی زولفت له ده‌وری ئاوری ڕووت بێ، چلۆن ئاگری عیشقت به ئاوی چاوی من ده‌کوژێته‌وه؟ سووچی زولفت بوو که په‌روانه‌ی دڵم ڕووی کرده ڕووت ئاگری وه‌سڵی شه‌م و په‌روانه شه‌و ده‌کرێته‌وه. خه‌تتی میهر و زولف و خاڵی، حوججه‌تی موڵکی دڵه نه‌قشی ئه‌و موهره به ئاوی خوڕخوڕه ناچێته‌وه. دڵ له ترسی چاوی بوو ڕووی کرد له میحرابی برۆی ئیسته بیستوومه له چینی زولفی جێی نابێته‌وه. کێوی هیجرت خسته سه‌ر شانم، دڵم پێی خستووه تا نه‌گا ده‌ستی به زولفت، زه‌حمه‌ته هه‌ڵسێته‌وه. سه‌د که‌ڕه‌ت خستمته گێژی مه‌هله‌که‌ی به‌حری فیراق ئاخری قوللابی موژگانت ده‌رم دێنێته‌وه. مه‌زره‌عه‌ی میهر و مه‌حه‌ببه‌ت توخمی وه‌سڵی شین نه‌کرد گوڵ به شادی داده‌چێنم، خاری غه‌م ده‌ڕوێته‌وه. خۆت ده‌زانی مودده‌تێکه سه‌ر وه‌پاماڵی جه‌فام که‌ی وه‌کوو نه‌قشی قه‌ده‌م سه‌ر نێمه ژێر پێته‌وه؟ دڵ ئه‌وا که‌وتۆته زیندانی غه‌م و قوربانتم! تایه‌کی زولفت بنێره به‌ڵکه بۆم ده‌ربێته‌وه! تۆخودا تاکه‌ی له تاریکیی شه‌وی هیجرانی تۆ ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دابنیشم: ”ڕه‌ببی که‌ی ڕۆژ بیته‌وه“؟ بێ ئیشاره‌ی (حکمةالعین)ی (شفا)ت نایه شفام خۆت ده‌زانی زامی دووری سه‌خته خۆش نابێته‌وه! فیکری من چونکه ده‌قیقه عاشقی قه‌ددی ئه‌وه موو له موو گیراوه، چ بکه‌م لێک جوێ نابێته‌وه!!!!!! "وەفایی" |
وەکو نەی کون کونە جەرگم، لە تاو هیجرانی تۆ بۆیە بە سۆزی نەی دەسوتێم و بە نەغمەی نەی دەناڵێنم وەفایی |
شیعرێک لە نایابترینەکانی مەحوی
|
چاره‌ی خه‌می من مه‌ی نییه، مه‌یخانه بڵێ چی؟ به‌و ده‌رده‌وه مه‌ی نامگرێ، په‌یمانه بڵێ چی؟ پێم وا نییه له‌و غه‌دره له فریام بکه‌وێ که‌س ئه‌و دۆست بوو وه‌فای بۆم نه‌بوو، بێگانه بڵێ چی؟ بسکت بده ده‌س شانه به‌ڵام چین مه‌خه ئه‌برۆ زولفی تۆ شنه تێکی ده‌دا، شانه بڵێ چی؟ هه‌ر عاشقه سووچیشی نه‌بێ ده‌یخه‌نه ئه‌ستۆی شه‌م ئاگری کردۆته‌وه، په‌روانه بڵێ چی؟ تاوانی منه ده‌ربه‌ده‌ری و ده‌ردی‌سه‌ری من، مه‌ل خۆی سه‌ری خۆی هه‌ڵگرێ، هێلانه بڵێ چی؟ شێتی قه‌دی تۆ شه‌رتی له‌گه‌ڵ چۆل و چیا بوو زانا بێ به زنجیره‌وه، دێوانه بڵێ چی؟ خاڵی تۆ به په‌رژین و، خه‌یاڵ ناسک و ساده بێچاره له ناو ئه‌و هه‌موو پاوانه بڵێ چی؟ چیرۆکی جوانیی تۆ له ناو لاپه‌ڕ و دێڕا ناگونجێ، ئیتر نووسه‌ری ئه‌فسانه بڵێ چی؟ |
له ناکه‌س کارییا، خاکم به‌سه‌ر، رۆیی به با عومرم
له ناکه‌س کارییا، خاکم به‌سه‌ر، رۆیی به با عومرم خودا! تۆ بمژیێنه، تا له‌به‌ر قاپی که‌سێ ده‌مرم به زایع چوو له [ما لا یَعْنِی]یا وه‌قتم هه‌موو، یه‌عنی... ده‌بێ وه‌قتێ له [بُوالوَقت]ێ بخوازم دا تیا بمرم ئه‌جه‌ل ده‌ورم ده‌دا: حازر به، واده‌ی ده‌ور و ته‌سلیمه منی غه‌فڵه‌ت زه‌ده هێشتا خه‌ریکی مه‌سئه‌له‌ی ده‌ورم خه‌یاڵی پووچی دنیا وا ده‌ماغ و دڵمی پێچاوه قیامه‌ت، هه‌ر مه‌گه‌ر رۆژێ قیامه‌ت بێته‌وه فکرم له پێ که‌وتووم و نه‌فسم بۆ هه‌وا ده‌شنێ وه‌کوو منداڵ له‌به‌ر پیری سه‌رم خۆی ناگرێت و تازه پێ ده‌گرم چیه سووچ و گوناهی؟ بۆچی ده‌یکاته جه‌زاخانه؟ له قه‌بر هه‌ڵکه‌ن، هه‌تا رۆژی جه‌زا ده‌عوا چیه قه‌برم سبه‌ینێ[یُحشَرُ المَرْء]ه، براگه‌ل فرسه‌ته ئه‌مڕۆ ته‌به‌ڕڕا بن له من، باکه‌س نه‌بێ حه‌شری له‌گه‌ڵ حه‌شرم له من نازانم ئیتر نه‌فسی به‌دخوو چی ده‌وێ [مه‌حوی] که به‌دکردار و به‌دڕه‌فتار و به‌دئه‌فکار و به‌د ته‌ورم مه‌گه‌ر به‌ر مه‌وجی به‌حری ره‌حمه‌تم خا وه‌سفی سه‌تتارێ وه‌گه‌رنا زه‌حمه‌ته پا بوونه‌وه‌م، نامومکینه سه‌ترم مه‌حوی |
دیارم ده‌یری عیشقه جێ به سووتن بێ له‌وێ ده‌گرم
دیارم ده‌یری عیشقه جێ به سووتن بێ له‌وێ ده‌گرم كه من مشتێ چڵ وچێوم به چی بم كه‌ڵكی كێ ده‌گرم نه گه‌ییه دامه‌نی ده‌ستی دوعا،جا ده‌بمه خاكی ڕێی ته‌ریقه‌ی گۆشه‌گیری به‌رده‌ده‌م،ئه‌مجاره ڕێ ده‌گرم ... كه دادی یه‌ئسی خۆمم برده لا،ئه‌م عارفه توند بوو ووتی ئاخر سبه‌ینێ جه‌ژنه،خوێنی تۆ له پێ ده‌گرم له ڕوسوری عیباده‌ت لام و ڕۆزه‌ردی خه‌جاڵه‌ت مام به ناوی سێوی ناوم باغه‌وان من به‌هێ ده‌گرم له‌سه‌ر خۆ چونه شه‌یدا بوونه قوڕ پێوانه سووتانه هه‌تا مردن محببه‌ت ئیشی زۆره رێزی لێده‌گرم چ شۆخه ئاگرم تێبه‌رده‌دات و پێم ده‌ڵێت:یا شێخ به خاشاكی ده‌وت شوعله عه‌صامه ده‌ستی پێ ده‌گرم كه سینه ڕێشمی به‌و تێغی نازه ئه‌نجن ئه‌نجن كرد وتی:په‌ژ مورده‌یه ئه‌و لاله زاره‌ئاوی تێ ده‌گرم له پاداشی قسه‌ی سه‌ردا هه‌مه ئاه و هه‌ناسه‌ی گه‌رم كه‌سێ شێتانه به‌ردم تێ گرێ،من به‌رقی تێ ئه‌گرم شوكور هۆشیاره(مه‌حوی)تێ ده‌گا دنیا خه‌راباته كه به‌دمه‌ستی بكا ئه‌هلی خراپه‌ی بۆچی لێ ده‌گرم مه‌حوی |
دو جه شن دلداري
دو جه شن دلداري ئەو دڵەی وەك بت پەرستێ رووئەکاتە چــــــاوەکەت نوێژ ئەکــــا بۆ تیشکی چاو و زوڵفە تێك ئـــــــاڵاوەکەت گەرچـــــــی ئەیشێلی بەزەبری قۆندەرە و پێڵاوەکەت قەت بەدڵرەق باست ناکەم نــــایزرێنم ناوەکەت چونکـــــە ئەیزانم تەڵاری یـــــــارە خوا پێـــــــداوەکەت مەستی کردووی ، بۆیە نایبینێ لەعاستم چاوەکەت بــــاغــــــــەوان بۆ ئەو مەبەستە گــــــوڵ ئەڵاوێنێتەوە بۆ ئـــــــەوەی گــــــەورەی بکا و بۆ پــــــارە بیگۆرێتەوە بیفرۆشێ بـــــەوکەسی خــــــەڵقی ئــــــەروتێنێتەوە کچ لەلای ئێمە ش گولێکە بۆیە پـــــەروەردەی ئەکەن تــــــــا برازێنێتەوە مــــێزی شەرابـــــــی دەوڵـــــەمەن ڕەنگە لات وابێ کەگوایە یــــــارەکەت مـــــــارەت ئەکا یــــا بەکەیبانووی تەڵاری بەرزی ئــــــەم شارەت ئەکا ئەم خەیاڵەت خاوە تووشی داوی ئەو مــــــارەت ئەکا چونـــکە وەك گورگێکە مەیلی ئەو کوش و لارەت ئەکا ئەو بەتەنیا بۆ گوڵـــــــی سەرمێز و بـــــادە تۆی ئەوێ هەرکە جارێ بۆنی کردی جــــــا گوڵێکی نوێی ئەوێ ئەو، گولـــی بۆمێزی بــــــادە و پۆکەر و یــــــاری ئەوێ واتــــــە تــــــۆی بۆ تێپەرینی کاتــــــی بێزاریی ئــەوێ من گوڵــــــم بۆ تۆوی باجی ژین و دڵــــــداری ئـــەوێ یانی من تۆم بۆ ئەوینی عومـــــری یـــەكجاری ئەوێ تۆم ئەوێ وەك گوڵ لەباخی ماڵــــــی مندا هەڵبدەی نەك گوڵی سەر مێزی ئیمرۆنیت و پێخوستی سبەی من ئەوینم هینی عومر و هی خـــــەوی شەوگارنیە وەك خــــــــەوی خاوەن تەلار و خــــــاوەنی دینار نییە هـــــەر بووە و هەرگیزنەمێنێ هینی جــــــاروبار نییە ئاوی لێڵی کوێرەشیوێ چەشنی هـــــــی رووبارنییە جا ئیتر من وا قسەی خـــــــۆم پێ گەیانی ، بێ دڕۆ حەزئەکەی هەروەك پەپوولە روو لە ئــــاگــــــــرکەو بڕۆ مامۆســــــــتا (احـــــــمەد هـــــــەردی) لەساڵی١٩٥٠دەست بێکراوە ونوسراوە لەساڵی ١٩٨٣تەواو کراوە |
اکنون ساعت 07:16 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)