پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 11-12-2013 06:37 PM


خه‌مزه‌ده‌ی خۆتم نیشانه‌ی تیری موژگانم مه‌که‌
عـــاشقی رووتم،عـــه‌زیزم، تیره‌بـــارانم مــــه‌که‌

عـــاشقی خه‌ندێکی تۆم بابه‌س به‌ئاه و ناڵه‌ بم
بولــــبولم په‌روانــه‌ نیم و حـــه‌زبه‌سوتانم مــه‌که‌

دڵ به‌من نـاکا له‌به‌ر ئـاوری ده‌روونم دێته‌ جـۆش
تۆ که‌ ســـوتانت نه‌دیوه‌ مــه‌نعی گــــریانم مه‌که‌

(
وه‌فــــــــــایی)



behnam5555 11-12-2013 06:38 PM




دڵم دەرهات و تۆ هەر دەرنەهاتی
نەهاتی ، هەر نەهاتی ، هەر نەهاتی

کە ئەم خەندەو قسەو لێوەت هەیە تۆ
لەباتی شەککەر و نوقڵ و نەباتی

دەدەی وادەم بە قەتڵ ئەمڕۆ ، سبەی هیچ
ئەتۆ شاهی ، چیە وا بێ ‌ثەباتی

لە دنیا جەننەتی خۆ دیوە هەر کەس
کە تۆبی حاضری وەختی وەفاتی

ئەگەر ڕۆژە ، بتی من ، هەر بتێ بێ
سەرەو ژێرە کەتۆ وەک ڕۆژ هەڵاتی

کە خضر ئەو خاک و خۆڵی بەردەرەی دی
وتی ، تۆ خاکی ، یا ئاوی حەیاتی

ڕۆخیشی کردە ئەولا ، دەشیپرسی
بە شۆخی ، شاهی من ، تۆ بۆچی ماتی

کە دا‌غی سینەمی دی ، دەردی دامێ
وتی مۆرت هەیە ، صاحێب بەراتی

کە شیرین و تەڕی دی شیعرەکانم
وتی مەحوی کە میراوی فوراتی.

مەحوی



behnam5555 11-12-2013 06:39 PM


ئەرێ دڵ بێ شەرابی لەعلی گوڵ رەنگت لەگوڵ چ بکا؟!
کەجلیوەی گوڵ لەگوڵشەندا نەبێ ،بولبول لەچڵ چ بکا؟!

کەهەڵگیرسا نووری بادەشەمعی حوسنی جانانە
نەچیتە سەر تەریقەتی حەزرەتی پەروانە ،دڵ چ بکا؟!

بەئاهم گەر رەقییبانت بسووتێن ئەی گوڵی رەعنا
مەرەنجە ، تۆ خودا شوعلە لە ئاقاری چقڵ چ بکا؟!

هەتا ماوە دەبێ ئەشکی نەدامەت داوەرێنێ چاو
عەرەق ڕیتن نەبێ ،شەخسی لەکاری خۆ خجڵ چ بکا؟!

سەفەر جائیزنیە، با بۆ حەرەم بێ لەو بەروبوومە
فەقەت مەجزووبی زنجیری نەسیبی ئاو و گڵ ج بکا؟!

فەڵەک هەرگا کەسێکی هەڵبڕی ،وەقتی هیلاکەتیە
کەسەر بۆ گەیینەپەت بێ ،پێ لەکورسی و ئەسکەمل چ بکا؟!

لە عوششاق و ئەو شۆخە چاوی لوتفی وەرگێرا!
کە ئاسک ئادەمی یا سەگ ببینێ، غەیری سڵ چ بکا؟!

چ حاجەت نەرگسی مەستت بکەم وەسفی بە مەخمووری
کەچاوێ سورمە کێشراوی خودایی بێ ، لەکل چ بکا؟!

لەهەر جێیەک هەڵێ خورشیدی عیشقی گول ڕوخان "مەحوی:
ئەگەر عەقڵی ببێ ، لەو جێگە ئاونگی عەقڵ چ بکا؟!و

مەحوی



behnam5555 11-12-2013 06:41 PM


ته‌مــــه‌ن ئه‌روا دڵـــــی مردوو ئه‌له‌رزێنـــــێ
ته‌مـــــه‌ن ئـــــــه‌روا ئازاری زام ئه‌بزوێنـــــێ
ته‌مه‌ن ئه‌روا رووناکی چاو ئه‌ســـرێـــــــته‌وه‌
هه‌موو رۆژێ ده‌رگای خه‌مـــێ ئه‌کرێتــــه‌وه‌

ته‌مه‌ن ئه‌روا گـــوڵ و خونچه‌ ئــــه‌ژاکێنــــێ
ته‌مـــه‌ن ئه‌روا گه‌ڵای عومـــرم ئه‌وه‌رێنــــێ
ته‌مه‌ن ئه‌روا هێز له‌ ئه‌ژنۆم ئه‌بــــــــــرێته‌وه‌
به‌ره‌و مه‌نـــزڵ کاروان نزیــــک ئه‌بێتــــــــه‌وه‌

چه‌رخی چه‌پـــگێر ره‌قیبــم بوو له‌ دونیـــادا
وه‌ک شه‌نکه‌رێ خه‌رمانه‌ی عومری به‌ بادا
رێگوی نه‌دا ده‌رگـــای شادیــم بو بکاتـــه‌وه‌
به‌ختی خه‌وتووم له‌ خه‌و خه‌به‌ر بکاتـــــه‌وه‌

له‌ده‌ستم چوو ته‌مــه‌ن هه‌روا به‌ خۆرایـــی
لێــــم نه‌بینــــی ته‌مــــه‌ن رۆژێ دڵنیــــایی
هه‌موو عومرم خه‌م و خه‌یاڵ و گریان بـــــوو
ئه‌وه‌ی که‌ دیم دۆزه‌خ و کونجی زیندان بــوو

(?)


behnam5555 11-12-2013 06:42 PM

ئه‌م شه‌و بيرى كه‌سێك ئه‌كه‌م
له‌ خۆم زيــاتر خۆشـــم ئــه‌وێ
به‌ دايــم له‌ خــه‌يـــــاڵــمايـــــه‌
لـــه‌ بيرم ناچێ هيچ شـــه‌وێ
ئه‌م شه‌و بيرى كه‌سێك ئه‌كه‌م
دڵ و ڕۆح و گـــيـــانـــى مـــنــه‌
كـــه‌ى ڕۆژێـــك بێت بيبينمه‌وه‌
ئه‌م شه‌و بيرى كه‌سێك ئه‌كه‌م
كـــه‌س نـــاتوانێ وه‌سفى بكا
وه‌ك حــۆريــيــه‌ وه‌ك پـــه‌ريــيــه‌
دڵــم بـــه‌س داواى ئـــه‌و ئــه‌كا
ئـــــازيزه‌كـــــه‌م ئــــه‌يڵێمـــــه‌وه‌
لـــه‌ دنيا مـــن به‌س تـۆم ئه‌وێ
بڕوا بكه‌ ســــــوێند بێ بــه‌ خوا
له‌ خۆم زيــاتر تۆم خۆشـدةوى

behnam5555 11-12-2013 06:43 PM

دڵ وه‌کو بولبول له‌هیجری نه‌و گوڵێ ئه‌فغان ئه‌کا
ناری جه‌رگ و سۆزی سینه‌م عاله‌مێ بوریان ئه‌کا

وادیاره‌ له‌م وڵاتی کۆهساره‌ عاجزه‌
مه‌یلی خاکی گه‌رمه‌ سێرو هه‌م قه‌ڵای شیروانه‌کا

ئه‌م وڵاته‌ بێ سه‌فایه‌ ،سارده‌ بۆ عوششاقی رووت
ئیشتیاقی به‌ر هه‌تاوی روومه‌تی خووبان ئه‌کا

بارش و بارانی هه‌وری چاوه‌کانم جاری یه‌
زڵمه‌ یاخوود تانجه‌رۆیه‌ تێکه‌ڵی سیروان ئه‌کا

هه‌رکه‌سی ئه‌مرۆ له‌ رێگای ئه‌و نیگاره‌ ڕێی ببێ
بۆسبه‌ینێ گه‌ث به‌ موڵک و ته‌ختی شاو سوڵتان ئه‌کا

ئافه‌رین بۆ له‌شکری موژگان و زولفه‌ینی سیات
وابه‌ یه‌ک ده‌م موڵکی جان و دڵ هه‌موو وێران ئه‌کا

به‌رقی ئاه و سه‌یلی دیده‌ی من له‌ هیجری دولبه‌رم
هه‌ر ده‌ڵێی هه‌وری به‌هاره‌ نه‌ڵه‌وو تۆفان ئه‌کا

مه‌حمه‌لی له‌یلا ده‌خیلم تۆ به‌ توندی وامه‌ڕۆ
عاشقی مه‌جنوون سیفه‌ت له‌م ده‌شته‌ دا گریان ئه‌کا

وابه‌یادی تیغی ئه‌برۆی دولبه‌ری بێ ره‌حمی خۆی
(
ئه‌حمه‌د)ی عاشق خه‌ریکه‌ رۆحی خۆی قوربان ئه‌کا

احمد موختار جاف


behnam5555 11-12-2013 06:44 PM


ئه‌گه‌ر مردم

ئه‌گه‌ر مردم وه‌ته‌ن لاوانی تۆ خۆش
ئه‌گه‌ر هیتله‌ر ناما، گاوانی تۆ خۆش

موخه‌یه‌ر بم له‌به‌یــنی تۆ و به‌هه‌شــتا
له‌ جه‌نه‌ت دوور ئه‌بم سه‌یرانی تۆ خۆش

قانع



behnam5555 11-12-2013 06:45 PM


چاویلکه‌

له‌و ده‌مه‌ی ڕا دڵم لێی داوه‌ بۆ ژوان
من دێوانه‌ی چاوی جوانم، چاوی جوان

گه‌رچی خه‌ڵکی وڵاتی چاوجوانانم
چاوی جوانم نه‌دی تێر به‌ چاوانم

هه‌تا لاو بووم چاوی جوانم لێ ون بوو
په‌چه‌ و ڕووبه‌ند و چارشێوم دوژمن بوو

ئێستا پیرم و که‌وتوومه‌ته‌ ئاویلکه‌
چاوی جوانم لێ ون ده‌کا چاویلکه‌

مامۆستا هێمن



behnam5555 11-12-2013 06:46 PM


سەرمایەیی سەودا کە دەڵێن زوڵفی دوو تایە
هەر پێچشی تایێکی سەد ئاشـــوەبی تیایـە

بیدە بـــە دڵم، شیفتە بۆ شـــیفتە چــــاکـــە...
بیخە ملم،ئەو قـــــــــــەیدە بۆ دێوانە رەوایـــە...

ئەو خاکی دەرە مەسکەنی سەد ساڵەمە،شایەد
جارێ لە دەمی تۆ ببیەم:"سەگ بەوەفـــایە"

زوڵفت سەبەبە،دڵ بە عوزارت کە دەسووتێ
سووچی شەوە وا قاتیلی پەروانە چرایـــــــە

"
نالی" کە ویقاری نییە،بێ باکە لە خەڵقی
سۆفی کە سلوکێکی هەیە،عوجب ریایە

نالی



behnam5555 11-12-2013 06:47 PM


ده‌مێکی بابێ ده‌ای دلم کا
به‌ چاوی کالی نه‌ماوه‌ حالم

فه‌رمووت چلۆنی چۆن بم عه‌زیزم
دوور له‌ بالای تۆو کافر به‌ حالم

کوشته‌ی بالای تو سه‌ری گه‌ردانی تۆم
وه‌ک زولفی شه‌یدا بۆتۆ عه‌ب دالم

خۆش به‌و ده‌مانه‌ گول گول ده‌پشکووت
شه‌کر ده‌باری پرسی له‌ حالم

وه‌ک من به‌ چاوت ئه‌سیری زولفم
که‌س وا نه‌گری به‌ داوی زالم

(وه‌فایی)چی دیت له‌سه‌ر بگری
نه‌ما له‌سه‌ر تۆ نه‌ سه‌ر نه‌ مالم

(
وه‌فایی)




اکنون ساعت 11:11 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)