![]() |
ئه‌ی مانگ عه‌جایه‌ب چۆنه واماوی؟ چۆن شه‌پۆلی عه‌شق قوتی نه‌داوی؟ ئه‌م هه موو زووڵم و زۆره ده‌بینی باشه كه هێشتا به‌رپێت ده‌بینی ئاهوو نزووله‌ی سته‌م دیده‌كان قه‌تاریان به‌ستووه ده‌ڕۆن بۆ ئاسمان به‌لاتا ده‌ڕۆن ده‌كه‌ن سكاڵا ده‌چن بۆ خزمه‌ت خواوه‌ندی باڵا نامه‌ی سه‌ر زه‌وین به عه‌شق نوسراون پۆل پۆل بۆ لای خوا ڕه‌وان كراون ئه‌ی مانگ عه‌جایه‌ب چۆن وه‌ڕس نابی؟ له‌م كوشت‌و بڕه چۆنه قه‌ڵس نابی؟ وه‌ڵامی داوه مانگ به ئه‌سپای: فیداكاری مه‌رد له‌سه‌ر هه قی خۆی به‌ژینم ده‌ده‌ن مایه‌ی ڕه‌نگو بۆی |
نه‌خۆش و مه‌ستی دوو چاوی كاڵــــم حه‌قم به‌ده‌سته ئه‌گه‌ر بنــــــــــــاڵم به‌غه‌مزه‌ی چاوت به‌خه‌نـده‌ی زارت بردیان به‌غاره‌ت خه‌و و خـــــه‌یاڵم فه‌رمووت چلۆنی چ بڵێم عه‌زیـــــزم دوور له زولفی تۆ، كافر به‌حاڵـــــم سه‌با ده‌خیلم هه‌ر تاكو مــــــــــاوم بڵێ به‌زاری بڕۆ به‌خاڵــــــــــــــــــم ده‌مێكی بابێ ده‌وای دڵم كــــــــــــا به‌چاوه‌كانی گه‌لێ بێ حاڵــــــــــم (وه‌فایی) چی دیت له‌سه‌ر بــگێڕێ نه‌ما له‌سه‌ر تۆ نه سه‌ر نه مـــاڵم حەزرەتی وەفایی |
بە کچێکم وت خۆشم ئەوێی ئەویش وتی ڕقم لێتە وتم بۆچی ئەی خوێن شیرین وتی لاچۆ ئەی ناشیرین وتم هاتوم کە پێت بڵێم وتی قسەت ناچێتە گوێم وتم خۆشم ئەوێی وەڵا وتی دورکەوە بەڕەڵا وتم تۆم بینی سەفەرێ وتی ئنجا چاوت دەرێ وتم خۆت بە چی ئەزانی وتی جاتۆ کەی ئینسانی وتم بە خوا ئەتکەپڵێنم وتی قەپۆزت ئەشکێنم وتم کچێ با لێت نەدەم وتی سەر زل تێکت ئەدەم وتم من زۆر چەقاوەسوم وتی منیش بێ چاوو ڕوم وتم هەر ئەبی بۆمن بی وتی یاخوا تۆ بۆ گڵ بی وتم ئاخر حەزم لێتە وتی ڕەفتارت وەك شێتە وتم وا نابێ گیانەکەم وتی جاچۆن سیقەت پێ بکەم وتم بەسەری تۆ چاو ڕەش وتی ماستاو چی قسە خۆش وتم جاتۆ چیت بیستووە وتی ئەوەندەم ویستووە وتم دەی دەی وا نەرم بوی وتی لە بەر چاوم جوان بوی وتم قەدری جوان لای جوانە وتی پەندی پێشینانە وتم دەست بخە ناو دەستم وتی باشە خۆشەویستم وتم ئێستا دڵتم بەرێ وتی وابۆت دێنمە دەرێ |
|
|
چوارینه‌کانی خه‌یام {پپوله} سه‌رخۆشبه به مه‌ی . له‌سه‌ر ده‌راوێژه که‌ســه‌ر ئـــه‌م کورته ژیانه ڕێی خــه‌مـــانـــی مــه‌خه‌بـه‌ر بــه‌س گـــێژ و نه‌زان و هێڕبه ! خـۆ تۆ زێڕنــــــی ژێر خــــاک بکرێی . دووبـــاره بتــهێننــه‌وه ده‌ر!! ---------------------------------------------------- {پپوله} په‌ندێکی لکداڵه‌که‌ت بـــــده مامه‌ی پیر با بازی به خاک و گڵ نه‌کا ژیری به بیر بێژنگی له‌ده‌ست ده‌ربێنه به‌س دایبێژێ که‌لــله سه‌ری پـــادشــاه و میر و وه‌زیر --------------------------------------------------------- {پپوله} له‌ش ناسک و لاو چاکی وه‌ها هه‌ن کچ و کوڕ گــــــــول دڕکه به‌رامبه‌ری بکه‌ی بێکه‌سه دوڕ گه‌ردوون که به دانسته ده‌یه‌نکا ، وه‌ک شیت تێکیان هه‌ل ده‌شێلێت و ده‌یانکاته‌وه قـــــــــوڕ ------------------------------------------------------------ {پپوله} تــــا که‌نگێ خه‌ریکی پێنج و چواران مه‌یـگێڕ دلــخۆشی بــــده کـــــۆڕی یــــاران مه‌یـــگێڕ ژیــــن کورته ئه‌وه‌ی نـــــایه‌نێ خه‌م دابگرین بـــــۆم تێکه به‌یادی چــــاو خوماران مـــه‌یگێڕ -------------------------------------------------------------- {پپوله} خــــۆ لامه‌ده ده‌ی باده‌که بــــــــا بیت مـــــه‌یگێڕ بــــه‌رمال و جبــه‌ت گـــره‌و لـــــه لابیت مـــه‌یگێڕ گــوێ بــگره له‌من هه‌رجی مه‌لا و شێخ وتــــیان ده گوی مه‌گره ! لات وه‌کو وه‌کوو با بێ مــــه‌یگێڕ ------------------------------------------------------------ {پپوله} جاریکی به مه‌به‌ستی عه‌ره‌بێکی پێــــخواس نه‌یزانی له لۆکی هه‌مزه راساوه بـــــه داس مه‌ی بۆیه حـــــــه‌رام کراوه سـا سه‌یرکـــه‌ن کورد بۆیه ده‌لێ له هه‌مزه جی داوه هه‌باس ---------------------------------------------------------- {پپوله} ئـــــــای خۆزگه ببایه جێگه بۆ سانه‌وه‌یــــه‌ک لـــــــه‌م ڕێگه دووره سوڕ و پێچ دانه‌وه‌یــــه‌ک سه‌د خۆزگه له‌پاش نه‌مان وه‌کوو سه‌وزه گیـا بـــــــــکرایه له گڵ هومیدی هه‌ڵدانه‌وه‌یـــه‌ک -------------------------------------------------------------- {پپوله} بـــــــۆ گۆزه کڕین چوم بۆ لای گۆزه کـه‌رێــــک سه‌د گۆزه به‌من پێکه‌نی هه‌ریه‌ک له‌به‌رێــــک ئێمه‌ی وه‌ک خۆت ئه‌به‌یت سبه‌ینێ خۆشـــت وه‌ک ئیمه ده‌بیت به گۆزه لای بێ خه‌به‌رێـــک --------------------------------------------------------- {پپوله} ڕابــوێــره بـه ســه‌ربــه‌رزی بــه نــان و ئــاویــک ســه‌ر دامــه‌نــه‌ویــنــه بــۆ هه‌مــوو ناپیــاویــک لــه‌م ڕێــه کــه هــه‌ر ده‌مێـــکــه دێــت و ئــه‌ڕوا مــه‌ردایــه‌تــی مــه‌فــرۆشــه لــه پێــناو تاوێــک ------------------------------------------------------------ {پپوله} خــه‌و به‌ســـیه به‌یانه هه‌سته چـــاوکاڵی شـه‌پــــاڵ گـــفتیکی شیـــــرین بــــکه مــه‌زه‌ی بـــاده‌ی تــــــاڵ کــــــاروانی ژیـــــــــــان ده ئـــــاژوێ ڕو به نــه‌مـــــان هـــاکا مـــــــنو تـــــــۆش بوینه خــــه‌ون و خـــه‌یــــاڵ |
مامۆستا هێمن لە شیعری "فرمێسکی گەش" دەڵێت: قەت لە دنیادا نەبوو بێجگە لە ناخۆشی بەشم مات و داماو و پەشێو و بێکەس و چارەرڕەشم سەردەمێک ئاوارە بووم و ماوەیێکیش دەسبەسەر نەمدی ڕووی ئاسوودەیی، هەر توشی گێرە و قەرقشم دابی کوردی وایە، کەس لاگیری لێقەوماو نیە بۆچی سەرکۆنەی بکەم، لێم زیزە یاری مەهوەشم؟ تیغی بێ مەیلی و جەفای ئەو نازەنینە دڵڕەقە جەرگی لەت کردم بە جارێک، ئەنجنیویە سینەشم کوشتمی و شەش خانی ئوممێدی لە من گرتن حەریف مۆرە هەڵداوێم و بێهودە بە هیوای دوو شەشم نابینی زەردە لە سەر لێوی کەسێ لەم شارە دا گەر خەم و دەردی دڵی خۆمیان بە سەردا دابەشم خۆشەویستی گۆشەکەی تەنیایی هەر ئەژنۆکەمە بۆیە ڕۆژ و شەو وەها گرتوومەتە نێو باوەشم نایەڵێ دوژمن بەڕەنگە زەردەکەی من پێکەنێ تا دەمی مردن ئەمن مەمنوونی فرمێسکی گەشم شاعیرێکی ڕاست و یەکڕووم و فیداکار و نەبەز کوردە موحتاجی محەک نیم، زێڕی بێ غەلل وغەشم |
یــار بـە مـاچـی لـێـوی خـۆی زامـی دڵان سـاڕێــژ ئـەکـا تونـد تەماشـا کردنێکیشی شەخسـی عاقـڵ گێـژ ئەکـا ئـەی خـودا تاکەی لە دەرهـەق من وەفـا و مەیلـی نیـە بـۆچ گڵـۆڵەی بەختـی من هەر ڕوو لە جێگەی لێـژ ئەکـا مــاڵــەکــەم وێــران ئـەکــا ڕۆژم ڕەش و تـاریــک ئــەبـــێ یار بە سورمەی ناز کةە وەختێ چاوی خۆی کل ڕێژ ئەکا وشکـە سۆفـی هاتبـوو ئەیـوت بەهەشـت هـەر بۆ منە ڕیشی خۆی جوڵان وەک و سابرێن کە شەو کاوێژ ئەکا کـەی خـوا تـوجـارە ؟ خـوا گـەورە و غـەفــور و عـادلــە چـۆن لەگـەڵ عەبـدا حسابـی قەرزی ڕۆژوو نوێـژ ئەکـا قافیە هەرچەندە تیکرارە بەڵام " ئەحمەد " هەر بە دڵ هـەر بـە یـادی تـاقـی ئەبرۆی تۆیە جار جار نوێـژ ئـەکـا احمد موحتار جاف |
عه‌جه‌ب ماوم له جه‌رگــــــــت، ئه‌ی دڵه‌ی غافڵ، که موددێکه له‌ســـــــــــــه‌ر ئه‌م ئاگــــــــره‌م داناوی، هێشتا هه‌ر نه‌برژاوی مه‌ثه‌ل دنیا ژن و، چه‌رخیش خه‌ڕه‌ک، ده‌م ده‌م به‌دۆخی غه‌م ڕه‌گی تاری وجــــــــــــــــــــــودت با ده‌دا، هێشتاکو هه‌ر خاوی زه‌مانه چه‌رخ و، چه‌رخی ئاســـــــــــــمانیشی، فه‌له‌ک فیلکه سه‌ری ڕشته‌ی وجودی چه‌نده بــــــــــــــــــاداوی و هه‌ر ماوی مه‌گه‌ر مه‌یخانه‌یه دنیا که‌وا کاســــــــــی له‌به‌ر کـــــــه‌ئـسی! به نه‌غمه‌ی عودی سوتاوی، به‌نه‌شــــــئه‌ی طاسی تاساوی! ئه‌مێسته‌یش، گـــه‌رچی عه‌یش و عوشره‌تت هه‌ر تاڵ و تاڵاوه به مه‌رگی تۆ، له پـــــــــــــــــــاشانیش ده‌خۆی تاڵاوی تاڵاوی نالی |
نه‌خۆشم كـه‌وتووم ده‌رده‌دارم وه‌ك زوڵفی دولبه‌ر بێ قه‌رارم ڕۆح له‌سه‌ر لێوم چاوه‌ڕێی یارم یار ده‌ڵێن: وادێ، تۆ بڵێی وابێ وه‌فایی |
اکنون ساعت 07:17 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)