پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 11-13-2013 06:32 PM


نه‌شته‌ری چاوی حه‌بیبم دێ به‌ سینه‌مدا ده‌چێ
مه‌رهه‌می نازی طه‌بیبم بۆ دڵی خوێنین ده‌با

من وه‌ها مه‌ستی گوڵه‌ندامم که‌ نازانم ئه‌به‌د
هۆشی من دوگمه‌ی ته‌ڵا یا ساعیدی سیمین ده‌با

تا (وه‌فای) له‌و‌ ده‌ره‌ بێت و بچێ مه‌نعی مه‌که‌
سورمه‌یی خاکی ده‌رت بۆ چاوی پڕ ئه‌سرین ده‌با

دەمێکی مەست و بیمارم، دەمێک بێهۆش و هۆشیارم
چ کــەس نازانێ دەردی من، مەگــــەر ئەو چاوە کاڵانە

هەناسەی عاشقان با نەدگرێ بێمروەتیی تا کەی؟
بترسێ ئەی گـــــــوڵی نازت بەدەم لەو بایی زریانە

"
وەفــــایـی"



behnam5555 11-13-2013 06:34 PM



ئەستێرە هەموو مەحوە لە نێو نووری قەمەردا ،
یاشەمسی جەمالت شەوی گێڕاوە بە فـــەردا؟

خاکی بەری پێت هەم گڵ و هەم گوڵ بە سروشکم
وەقتی غەم و شادی ئەوە کردوومە بە سەردا

تـــەلیبی نـــییە ئـــەو کـــەسە دێوانـــەیی رووتە
بێچارە ئەمما غەیری حـــــــــەیاتێکی لە بەردا!

رەنگی نییە روخساریی رەنگین و لەتیفی
رۆشنبووە ئەم نوکتە سەباتی لە بەسەردا

هەرچەندە کەئینسانە لە بەرچاوی من و تۆ،
مومکین نییە ئەم لوتفە لە ئینسان و بەشەردا

ئیسباتی خەت و خاڵە ،بەسەد شوشتن و گریان
نــاچێتەوە ئەم نوقتە لە نێو دیدەیی تــــەڕدا

شەوقی کەنەبێ باسیرە،مەئیووسە لەدیتن
هەر شەوقی ئەوە قووەتی دینی بە نەزەردا

ئالوودە نەبێ دا،بە زەبوون و گیرەیی خوێنم
بۆ کوشتنی من دامەنی پاکی لە کەمەر دا

"
نالی"خەبەری بێ ئەسەری غائیبە،ئەمما
ناڵێکی حەزین دێ لە موناجاتی سەحەردا

لە سینەمدا سەدای ناڵینە بێ تۆ
دڵی زارم بەسێ غەمگینە بێ تۆ

ئەبەد وەک من غەمیش ساحێب وەفایە
ڕەفـیـق و ھـەمـدەمـی دێـرینـە بـێ تــۆ

ھەناسەی سەردی من دێنێ زمستان
گـڕەی گـەرمـی دڵـم ھـاویـنـە بــێ تــۆ

دەمم تاڵ و سریشکم شۆرە دائیم
ترش ڕووم و قسەم شیرینە بێ تۆ

دڵـم بـاغ و گـوڵـم فـرمـێـسکـی ئـاڵـە
بەھار عومر و ئەجەل گوڵچینە بێ تۆ

سریشکـم قـرمـز و دیـدەم سفیدە
ڕوخم زەرد و ليباسم شینە بێ تۆ

فـەرەح ڕابـورد ئەبـەد بـێ تـۆ عبورکا
بەڕووی دڵما خەفەت پەرژێنە بێ تۆ

لەچەنگ غەم سەیدە(سالم)وەک کەبوتەر
لـە دڵــیـا مـیـخلـەی شــاھـیــنـە بــێ تــۆ


سالم

behnam5555 11-13-2013 06:34 PM


ئه‌پرسی بۆچی جامی دڵ به‌ نه‌شئه‌ی باده‌ مه‌ست نابێ
ئه‌ڵێ لێو رێژی باده‌ی عیشی تۆ بوو هــه‌ر به‌ تۆ مه‌ستم

لـــــــه‌ وه‌سفی خۆشه‌ویستیدا زمانی ڵاڵه‌ هه‌ڵبه‌ستم
ئیتر تۆ پێ بزانی یـــــــا نه‌زانی مــــــــــــن چ ده‌ربه‌ستم

ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ به‌ مـــن ناكه‌ی وه‌ره‌ ســـــــه‌یری ده‌رونمكه‌
لـــــــه‌ دنیای خۆشه‌ویستیتدا چ ده‌ریایه‌كی پڕ هه‌ستم

لـــــــــه‌به‌ر سۆزی دڵم دوور و نزیكی بــــــۆ نیه‌ چــــاوم
خوڕه‌ی دێ ئاوی سه‌رچاوه‌ی ئه‌گه‌ر شادم ئه‌گه‌ر په‌ستم

جگه‌ لـــــــه‌و یاده‌ شیرینه‌ ســــــــه‌رانسه‌ر تــــــاڵه‌ ژیانم
كه‌چی ئه‌توێته‌وه‌ خه‌م چوون له‌گه‌ڵ ئه‌و یــاده‌ په‌یوه‌ستم

به‌هیوای ئاوڕێكی تۆیه‌ خـــــــــۆ هه‌ڵبه‌سته‌كـــانی مـــن
لــــــــه‌ڕێی ته‌یری نیگایه‌كتا ئه‌بێ هێلانه‌ هـــــه‌ڵبه‌ستم



behnam5555 11-13-2013 06:36 PM



ئه‌ژده‌های زوڵفی له‌ ده‌وری گه‌نجی حوسنی حاریسه
حه‌لقه‌ حه‌لقه‌ چین به‌ چین سه‌رتا به‌ خواری گرتووه‌

ماهی من ته‌نها مه‌هێکه‌ صه‌د نوجومی مه‌حو کرد
یاری من ته‌نها گوڵێکه‌ صه‌د هه‌زاری گرتووه‌

دامه‌نی پاکی مه‌داری دائیره‌ی خامه‌ك نییه‌
خوێنی مه‌قتولانه‌ وا دامێنی یاری گرتووه‌

گه‌رد و بادی هیجری تۆ ! وا عاله‌می لێ کردمه‌ تۆز
نه‌ك دوچاوم !! به‌ڵکه‌ حه‌تتا دل غوباری گرتووه‌

شه‌ربه‌تی عونابی لێوی شه‌ککه‌ر و بادامی چاو
سه‌روی قه‌ددت ڕاسته‌ ئه‌نواعی ثیماری گرتووه‌

له‌علی شه‌ککه‌ر باری تۆ تێراوه‌ شه‌ککه‌ر باریه‌
لێوی میحنه‌ت باری من بێ ئاوه‌، باری گرتووه‌

پڕ جه‌فایه‌ ، بێ وه‌فایه‌، زود جه‌نگه‌ دێر صوڵح
صه‌د درێغ و حه‌یفه‌ طه‌بعی ڕۆژگاری گرتووه‌

یادی (کانی دمدم )و سه‌رچاوه‌که‌ی (مێگوڕ) ده‌کا
(
به‌کره‌ جۆ)ی چاوم که‌ شێوه‌ی (سه‌رچنار) ی گرتووه‌

بێ مه‌حابا ئاو ده‌ڕێژێ گه‌‌هـ به‌ فه‌ورو گه‌هـ به‌ ده‌ور
چاوی من مودده‌تێکه‌ شێوه‌ی ئابشاری گرتووه‌

شه‌معی به‌زمی من که‌وا سوتاوه‌ ،زه‌رد و ئه‌شك ڕێژ
قه‌ت نییه‌ فه‌ردێك نه‌ڵێ ڕه‌نگی مه‌زاری گرتووه‌

مودده‌عی زه‌جرم ده‌کات و پێم ده‌ڵێ: صه‌برت هه‌بێ
که‌ر به‌ له‌عنه‌ت بێ که‌ که‌ی عاشق قه‌راری گرتووه‌

((نـــــــــــــــالــــــــــی)) وا دائیم که‌ مه‌شغوڵی فوغان و ناڵه‌یه‌
باعیثی هیجرانی یاره‌ دڵ شه‌راری گرتووه

نـــــــــــــــالــــــــــی




behnam5555 11-13-2013 06:37 PM



ێم ئه‌ڵێن؛ فه‌رمووته‌ شێتم! ئه‌ی به‌قوربان ئه‌و ده‌مه‌!
باسی شێتیم تا قیامه‌ت گه‌ر بکه‌ی، هێشتا که‌مه‌...

نه‌ک ئه‌تۆ، عاله‌م بزانن؛ شێت و سه‌رگه‌ردانتم!
شێته گیان! عاشق چ باکێکی له‌ لۆمه‌ی عاله‌مه‌؟!

یان ئه‌وه‌ی بیستوومه‌ هه‌ر حاشا له‌ ناسینم ئه‌که‌ی!
ئه‌و که‌لامه‌ت دڵ‌ته‌زینه‌، ئه‌و په‌ڕی ده‌رد و خه‌مه‌...

گه‌ر ئیشاره‌ی چاوه‌که‌ت، هیوای نه‌خستابایه‌ دڵ؛
که‌ی له‌ کۆڵی خۆم ئه‌نا ئه‌و هه‌موو ئێش و ماته‌مه‌؟!

وا مه‌فه‌رموو چاوه‌کانم! که‌س نیه‌ ئاگای نه‌بێ؛
حافزی ڕوحی په‌پووله‌، نووری له‌رزانی شه‌مه‌...

عه‌باس که‌مه‌ندی




behnam5555 11-13-2013 06:38 PM


موو ناپسێنم

ئه‌من ده‌مگوت له‌ دنیا تا بمێنم
له‌ به‌ر که‌س ئه‌سته‌مه‌ سه‌ر دانوێنم
که‌چی ئێستا له‌ داوی بسکی تۆ دا
گرفتارم گوڵم ، موو ناپسێنم
.....
ژیانم پڕ له‌ ڕه‌نجه‌ و نامرادی
به‌ هه‌ڵکه‌وتیش نه‌هاتم تووشی شادی
دڵم هیند ته‌نگه‌ هه‌ر جێی تۆ ده‌بێ و به‌س
ئه‌تۆش مه‌حکوومی حه‌پسی ئینفیرادی
.....
قه‌رار بوو بێی له‌ گه‌ڵ خۆت شادی بێنی
نه‌هاتی، گه‌رچی پێت دابووم به‌ڵێنی
له‌ناو کورد دا نه‌بوو په‌یمان شکاندن
له‌ کوێ فێر بووی گوڵم په‌یمان شکاندن ؟
.....
ئه‌گه‌رچی ڕۆیی ، قه‌ت ناچی له‌ یادم
ده‌که‌م یادت ، به‌ یادی تۆوه‌ شادم
که‌ بارگه‌ت بۆ هه‌وار تێک نا عه‌زیزم
شکا ئه‌ستوونده‌کی تاوڵی مرادم
.....
شه‌وانه‌ هاونشینی جامی باده‌م
به‌ باده‌ با په‌ژاره‌ و غه‌م به‌ با ده‌م
که‌ ده‌ستی ڕۆژگار بای دا سه‌ری من
سه‌ری شووشه‌ی شه‌ڕاب وا چاکه‌ باده‌م



behnam5555 11-13-2013 06:40 PM



لــە کـوێ بـێـنـم کـەسـێ نـەخـلی مورادم بۆ وەبەر بێنێ
بــە ئـاوی دیـــدە ئــــــاوی دا سـەرم بـەو دارە بـشـکـێنێ

لـە گوڵزاری بەهاری نییستیی سەرخۆشی هەستیی بێ
کە وەک بـولـبـول لە دەوری گوڵ سەحەر مەستانە بخوێنێ

شـکـۆفا بـێ دەمی غـونـچـەی لـەطائیف بۆ نەسیمی گوڵ
بە پسپۆڕی و بە زانایی کە رەنگی گـــوڵ نــەشــەمـزێـنــێ

فـــەنــــایـــی




behnam5555 11-13-2013 06:40 PM


ئه‌م دڵه‌م و ا دیاره‌ مه‌یلـــــــــی ڕووی گوڵی یــاری هه‌یـــه‌
بولبول ئاســــــــا بۆیه‌ دایــــــــــــــم نــاڵه‌ و زاری هـه‌یــه‌

گه‌ر لــــــــه‌ده‌ست جه‌وری ڕه‌قیبان من بناڵم حـــه‌ق نییه‌
چونکه‌ مه‌عـــــــــــــلومه‌ که‌ گوڵ بوو دایمه‌ خـــاری هه‌یه

‌وا له‌ عه‌شقی پڕته‌وی ســـــــه‌ركوڵمی ئاڵت چـــاوه‌كه‌م
سینه‌که‌م شوعله‌ و بڵێسه‌ی كـــــــووره‌یی نــاری هه‌یه‌

فه‌رموو بێره‌ حوچره‌ییدڵ خـــه‌ڵوه‌ته‌ بـــــــــــۆ بـه‌زمی تۆ
غه‌یری تۆ قوربان نه‌ نامه‌حره‌م نه‌ ئــه‌غیاری هـــــــــــه‌یه‌

ئه‌شكی چاوم وا له‌ حه‌سره‌ت له‌علی لێوت ده‌م بـه‌ ده‌م
جارییه‌ و سوور و سوێره‌ ڕه‌نگی گــوڵناری هـــــــــــــه‌یه

‌دڵ له‌ خه‌وفی زوڵفی تۆ بۆ گه‌نجـــــی ڕووت ڕێـگه‌ی نییه‌
چونکه‌ ده‌وری ئه‌و ته‌لیـــــسمه‌ جـووتێ ڕه‌شماری هه‌یه

(
ئـه‌حـمـه‌د)ی بێـچاری بـۆ وه‌سـڵت ئـه‌نـاڵـێ ڕۆژو شـه‌و
ڕه‌نـگـی زه‌ردو ئـاهـی سـه‌رد و قـه‌لـبی بیـمـاری هـه‌یـه‌

ئـه‌حـمـه‌د مـوخـتـار جــاف



behnam5555 11-13-2013 06:42 PM



ناسۆری ته‌شه‌نا

وه‌ره‌ مه‌یگێڕ ده‌مه‌وێ ئه‌وشۆ خه‌می دڵ که‌م که‌م
لووزه‌وم به‌رده‌ سه‌رێ نامه‌وێ جورعه‌ی که‌م که‌م

ته‌شه‌نا بۆته‌وه‌ ناسۆری ده‌روونم دیسان
زامی کۆنه‌ و به‌ مه‌یی کۆنی ده‌بێ مه‌ڵهه‌م که‌م

مشت و ماڵی ده‌وێ ئاوێنه‌یی ژه‌نگاوی خه‌یاڵ
مه‌ست و گێژم که‌، هه‌تا گاڵه‌ به‌ جامی جام که‌م

ئێسته‌ بۆ چاری خه‌مم گۆشه‌یی مه‌یخانه‌یه‌ جێم
من که‌ ڕۆژێک ده‌مه‌ویست میڵه‌ته‌که‌م بێ خه‌م که‌م

تا نه‌ڕووخاوه‌، بڵا پڕ بێ له‌ خۆشی و مه‌ستی
تازه‌ پێی ناوێ ئه‌من هۆده‌یی خۆم مه‌حکه‌م که‌م

چۆن نه‌به‌م بۆ مه‌ی و مه‌یخانه‌ په‌نا تێ گه‌یوم
له‌و وڵاته‌ هه‌موو شت زۆره‌، به‌نی ئاده‌م که‌م

پیر و زورهانم و ئێستاش ده‌ڵه‌که‌م هه‌ر ده‌یه‌وێ
سه‌ر و ماڵم به‌ فیدای خاڵ و خه‌ت و په‌رچه‌م که‌م

داستانی مه‌م و زین کۆنه‌، کچێکم گه‌ره‌که‌
شلکه‌ ڕانی بکوشم بۆنی له‌ سینگ و مه‌م که‌م

من له‌ جوانی ده‌گه‌ڕێم، تێپه‌ڕه‌ زستانی دزێو
کچ که‌ ڕووم ناده‌نێ، با سه‌یری گوڵ و شه‌ونه‌م که‌م

شه‌ڕه‌بایه‌ له‌ چیاکان و هه‌وا تووشه‌ ده‌نا
وه‌کوو شێتان ده‌مه‌ویست ڕوو له‌ چیای ئه‌سته‌م که‌م



هێمن



behnam5555 11-17-2013 06:05 PM


" زایەڵەی کەنین "

پۆشان گەردە لول ناستەنش ژیان
نەشکۆفتە غونچەی باغی وەهاران
ملاوان دۆسان شنۆی شادی دڵ
بوانون وەسەر رووپەڕی مەنزڵ
راح سەر خۆشی کەی گاتە دەستم
وا بێژم خۆشم وا مەستی مەستم
زایەڵەی کەنین یار خۆش مەشرەب
پەنج فەڕزەی نوێژن لە مێحڕابی لەب
ناما خۆش خەبەر سۆمای دیدەم ڕۆ
مویارۆ تەمەن خەستەم ڕەنجە ڕۆ
کەی زانۆ هۆسای چەرخ کەج رەفتار
نیشتە بیم داییم دڵ تەنگ لێو بەبار
شاول دەس هۆساوڕاند حوجرەی دڵ
سەر حەڵقەی جەفا ئاهیر خست مەنزڵ
سوچیان تان وپۆی جەستەی زامدارم
نە ما بڵێسەی خەرمانەی کارم .

جەعفەرکەریمی


اکنون ساعت 07:22 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)