![]() |
دڵێكی تیك شكاو به سه‌رسامی له‌سه‌ر لوتكه‌ی بلندی گه‌نجی وه‌ستاوم شریتی عومری رابردووم وه‌ك خه‌و دیته به‌رچاو شریتی چی ؟ سه‌راپا سه‌رگوزشته‌ی نا ئومیدیمه فلیمی پر له ناسۆری هه‌ره‌سهینانی لاویمه تروسكه‌ی تیا به‌دی ناكه‌م سه‌رنجم چه‌نده لیداوه له تاپۆی نامورادیم و ته‌می ناسۆری به‌ولاوه ئه‌وه‌ی ئه‌وساكه روناكی ئه‌دا به ژینه شیواوه دلیكی پر له ئاهه‌نگ بوو كه ئیستا پاكی رووخاوه ئه‌حمه‌د هه‌ردی |
گریانە دیدەكەم و بریانە سینەكەم بۆكوێ چوو قیبلەكەم و كوانێ دیدەكەم لۆمەم ئەكەن رەفیق و برا،قوربەسەردیدەكەم تامردن بەعەهدی خودابۆتۆ شین ئەكەم غوباروتۆزی میحنەتی دنیایی هەلاكەتم كەوتۆتەسەر دوودیدەوشەئنی نەدامەتم پەنجەی ئەجەل بەیەخەمەوە بەند بوەئەڵێ هەستەدووعابخوازەبڵێ روولەقیامەتم رۆژی دەعوا تیغی ئەبرۆی عالەمێكی سەربـڕی من لەبەر بەختی بەدم،بۆرەنجی دنیا مامەوە هەركەسی محمود حەپس كا ئاخری هەربەرئەبێ من لەناو زیندانی عەشقا شێت و شەیدا مامەوە حه زره تى شێخ محمودی حەفید |
عاشق دەبێ مەستانە بی خاكی دەری مەیخانەبێ ساقی لەكن پەیمانەبێ ئاوایە ڕێگەی عاشقان تادل نەسوتێ دەم بەدەم فانی نەبێ سەرتا قەدەم پەروانەقەت ناگاتەشەم ئاوایە ڕێگەی عاشقان چاوم بەسۆزی دڵ تەرە دەریایی ئاو ئاگرە موتریب بلێ ساقی وەرە ئاوایە ڕێگەی عاشقان هۆنراوەی میرزا عبدالرحیمی سابلاخی |
بـه گیـانمدا گـه‌ڕا سێ ده‌رد بـه یه‌کجار غـه‌ریبی بوو، ئه‌سیری بوو، غه‌می یـار غـه‌ریـبی و ئـه‌سیـری چاره‌یـان دێ غـه‌می یـار و غـه‌می یـار و غـه‌می یـار بابه تاهیری هه‌مه‌دانی |
ئه‌م ماڵه هه‌ژاریمه به‌سه‌رما نه‌روخێنی، نه‌تـــــــــــــــۆری سه‌ر له خۆم و له ماڵ و مناڵم نه‌شێوێنی، نه‌تـــــــــــۆری ئه‌م ماڵه به بۆنه‌ی تۆوه به‌رپـــــــــایه ئه‌زیــــــــــــــــــــــزم لانه‌ێکی فه‌قیرانه‌یه بۆمی نه‌ڕمێنی، نه‌تـــــــــــــــــــــۆری نه‌تۆری کچێ نه‌تۆری...وه‌ڵا نیه‌سم تاقه‌تـــــــــی دووری * * * تۆ بڵێ شاخی مار،شیری مه‌لیچک بۆت ئه‌سێنم،نه‌تۆری تۆ گیان‌و بوێ هه‌ر به خودا بۆت ده‌ر ئه‌هێنم، نه‌تــــــــــــۆری به‌و شه‌رته که دیسان وه‌کو جاران تۆ له‌لام بی ئه‌زیــــــزم ئاوازی هه‌زار بولبولی شه‌یدات بۆ ئه‌خوێنم، نه‌تــــــــــۆری نه‌تۆری کچێ، وه‌ڵڵا نیه‌سم تـــــــــــــــــــــا قه تـــی دووری * * * به‌ینی من و تۆ حه‌یفه که تێکی بشکێنن، نــــــــه‌تۆری مه‌روانه که دڵ ئێمه له یه‌کتر بڕه‌وێنێن، نه‌تـــــــــــۆری گوێمه‌گره له تانه‌و ته‌شه‌ری خێلی به‌خێڵان ئـــــه‌زیزم رۆژێک نیه سه‌د لانه له سه‌د لا نه‌شێوێنن، نه‌تـــــۆری نه‌تۆری کچی نه‌تۆری...وه‌ڵا نیه‌سم تــــاقه‌تـی دووری ؟ |
سوزی سازت سینه سینه، سوحبه‌تی سه‌ودا سه‌ره |
لــــەکـــونــجــی خــەڵــوەتـــی غــەمــدا کــە مــەشـغـووڵـی ڕیـاضـاتـم شـــــەو و ڕۆژ حـــەصــری فـیـکـری پـەرچــەم و ڕووی تــۆیــە ئــەوقـاتـم بــڵـــێـــســەی دۆزەخـــی عـــەشـــقـــت مـــنـــی ئــاوارە کـرد، وەرنـێ بــــەخــــۆڕایـــی ن‌ــ‌ی یـــە جـــەنــنــەتــی عــیــرفــانـــی تــــــەوەلاتــم ئــــەگــــەر بــــۆ خــزمــەتـت کـــاغـــەز نــەنـوسم ، چــاوەکەم ، حەقمە لـــەبــــەر بـــێچــــاوی یـــە ، دوور بـــێ لــەتــۆ ، گـــەر بێ مــوبـالاتم ئــــەگــــەر بــــێ بـــــاوەڕی بــــڕوانــــە ئــــاوێـــنــــەی دڵـی خـــۆشـت کـــــە قـــــوربــــانـــــی دڵــــی ئـــاوێـــنــــەوو حـــوسنـــی تــەمـاشاتم لــــە دیـــــوانـــی چـــەمـــەن زاری مـــەحــەبـبـەت هــەروەکــو قـــومری بــــەڵا گـــەردانــــی ســــەروی مـــیـصـــرەعی مـــەوزوونـــی بـــاڵاتــــم لـــــە بـــــۆ مـــیــحـــرابـــی ئـــەبـرۆی تـۆیــە گـەر مـەجـبـووری مزگەوتم لـــــە نــەشــئــەی چـــاوی مــــەســتـــی تـــۆیــە مـەفـتـوونی خەراباتم ئـــــەگـــەر فـــیـــلــم ، لــەبـەردەسـت ئـەسپی تۆدا فەرضە بەیدەق بم وەگــــەر شــــاهـــــم ، لــە عـــەرصــەی عــەشقی تۆدا بێ ڕوخت ماتم لـــە بــــەزمـــــی حـــوســنــــی خــــۆتــــا تـــوخــــودا جـار جـارە یادم کە کــە مــــن پــــەروانــــەکـــەی ڕوخـــســـاری شــەمـعـی مـەجلیس ئاراتم {دیـــــوانــــــــی بـــــێـــخــــــود} |
تۆبەکردن وا پیاوێ عومری چووە حەفتا ساڵ بێ تێگەیشتن،بێ عەقڵ و کەماڵ چاکەی نەکردووە خێری نەکردووە قەسەمی بەراست هەرگیز نەخواردووە نازانێ ئیمان چٶنەو چۆن نیە بەهەشت چۆنەو جەهەنەم چییە؟ نازانێ ئەسڵ و فەرعی دین کامە؟ کێ جوولەکەیەوە یا کێ ئیسلامە؟ وەختێ کە پیر بوو قووەتی نەما شەریکە دزی شەریکی ناکا ئەگەر چێ جاران بەقووەت بووە کۆڵ هەڵگرتنی لە دەست دەرچووە دەرەقەت هیچ کەس نایە بەزۆران تا جەردەیی کا وەک جاری جااران قانع |
لە نەهرەینی دو چاوم ئەشکی خوێنین پەیاپەی دێ پەیاپەی دێ پەیــــــــــاپەی گوتی نالی ئەتۆ بمرە ئەمن دێــــــــــــــــم خودا کەی بێ خودا کەی بێ خودا کەی ! نالی |
لــــه نوسخه‌ی مووته ، یـــا تـــه‌ئسیری بــــه‌ختم جــــیهان یه‌كســــه‌ر وه‌ك قـه‌ترانـــه ئیمشــــــه‌و لــــــــــه گــــوێما ده‌نــــگی ده‌قـــولـبابی دڵ دێ خه‌یــــــــاڵی یــــــــاره‌كه‌م میوانه ئیمشـــــــــه‌و لــــــــه مـه‌یلی سه‌بر و قــه‌هری وه‌ك سـه‌مومت لــــــــه بــــــاغی دڵ ، گــــه‌ڵاڕێزانه ئیمشـــــه‌و لـــــــــه‌گه‌رمی دڵ ، گــــــوڵی شـــــادی وه‌ریوه شـــــكۆفه‌ی غه‌م لـه نــه‌و ، خه‌ندانه ئیمشــــه‌و بـــــه ئومێدی بــــــه‌هاری وه‌ســــڵه‌كه‌ی تـــــــۆ لـــــــه هه‌وری دیده هـــه‌ر بارانه ئیمشــــــــــه‌و له لای (( ســــالم )) ئه‌گه‌ر ئه‌كله و ئه‌گه‌ر شورب بـــــه بێ تۆ دوور له‌تۆ ســــندانه ئیمشـــــــــه‌وه ســــالم |
اکنون ساعت 05:19 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)