پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 01-02-2014 04:11 PM

شه‌وانه‌ ئه‌و ده‌مانه‌ی شه‌و ده‌گاته‌ کاتی نیوه‌ی شه‌و
خه‌ڵک نووست و له‌ چاوی من که‌سه‌ر دیسان ڕه‌واندی خه‌و

سکووتێکی به‌سام سه‌رتاسه‌ری ئه‌م دێیه‌ داده‌گرێ
ده‌ڵێی هه‌ر زینده‌وارێکی هه‌یه‌ له‌و دێیه‌دا ده‌مرێ

له‌ هیچ لایه‌ک خشپه‌یه‌ک نایه‌،چرای ماڵێکی ناییسێ
به‌ ئه‌سپایی له‌ ماڵ دێمه‌ ده‌رێ،ده‌خوشم وه‌کوو نیسێ

ته‌ک و ته‌نیا به‌ئارامی ده‌چم بۆ گرده‌که‌ی به‌ردێ
به‌دڵته‌نگی و کز و خه‌مناکیی ڕاده‌کشێمله‌سه‌ر به‌ردێ

ده‌که‌م جا سه‌یری ئه‌ستێران و هه‌ڵده‌مژم شنه‌ی شه‌وبا
شه‌و و بێده‌نگیی چه‌ند خۆشه‌،هه‌میشه‌ خۆزگه‌ هه‌ر شه‌و با

وه‌کوو ئاواڵی چاک ،ئه‌ستێره‌کان گوێ ڕاده‌دێرن بۆم
هه‌تا بۆیان به‌یان که‌م، موو به‌موو ڕازی ده‌روونی خۆم

کوڵم هه‌ڵده‌ستێ ئه‌و جاره‌‌ و له‌به‌ر ده‌ردم ده‌ناڵێنم
هه‌تا ئاوری دڵم ده‌کوژێته‌وه،‌ ئه‌سرین ده‌بارێنم

شه‌وانه‌ گه‌ر نه‌که‌م ئه‌و شیوه‌ن و ناڵین و گریانه‌
ده‌سووتێنێ وجوودم ،ئاگری ئه‌م جه‌رگه‌ بریانه‌

به‌ڵی گریانی نیوه‌ی شه‌و ده‌کا ناسۆری دڵ، مه‌رهه‌م
کوڵ و کۆم داده‌مرکێنێ و به‌جێ دێڵێ دڵی من خه‌م

هیمن موکریانی

behnam5555 01-02-2014 04:12 PM


هەوڵی زۆرم دا، لە داوی زوڵفی ئەو بێ مروەتە
دەرچم و دوایی بیهێنم بەو عەزاب و مەینەتە
پێی وتم بێ سوودە هەوڵت، تاکو ماوی جێگەتە
(
نووری لەم پێچ و خەمی زوڵفە نەجاتت زەحمەتە
لای سەخی تەبعان مەحاڵە روخسەتی میوانی شەو)

ئەحمەد هەردی له‌سه‌ر غه‌زه‌لی شێخ نوری



behnam5555 01-02-2014 04:14 PM



دڵ لەبەر دەردى فــــیراقى یـــارە مـــەیلى مــەى دەکــــا
گــوێ لە دەنگى ساز و عوود و بەزمى ناى و نەى دەکـــا

ســەردەمێ مەست و خــومارە خــــادیمى مەیخــــانەیە
وەقتى تەسبیحى لە دەستە صـۆفییە حەى حــەى دەکا

ڕۆژى وایــە هـەر بە کـــەیف و پێکـــــــەنین و خـــــەندەیە
بەعــزە جــــار مەجنوونە دائـــیم گـــریە بــۆ لەیلەى دەکا

بەعزە جـــــــــــــاران ( عالـم و عـامل و عـابد ) خــۆیەتى
وەقتى جـەهل و فیسقى زۆرە عالەمى لۆمەى دەکــــــا

پێـى ئەڵـــێم ئـەى دڵ وەرە ئـــێرانى بە یان طــــــوورانى
ئـەو لە بەینى هەردوو جێگا ڕوو لە دەشتى ڕەى دەکــــا

دڵ نــــزانم شـــــێتە یــا ســـەرخــــۆشە یـا دێـــوانـەیــە
یا ئیلاهـى ئیشـى وا عەکسى بە من تــــاکەى دەکــــا

دوور لـــە یـــارە دڵ لـــە بـــۆیى بێ ســـەبــاتە (صــافیا)
تاکــوو لەم ســـەگ مــەرگە دابێ ئیختیارى وەى دەکا!!!


"
صافی هیرانی"

behnam5555 01-02-2014 04:14 PM


تۆ به‌زولف و روو عه‌زیزم رۆژو شه‌و ته‌شـــــکیل ئه‌کـــه‌ی
بۆ به‌حوسنی خۆت به‌خیلی!رۆژ به‌شه‌و ته‌بدیل ئه‌که‌ی

چاوی پر نازت به‌غـــــه‌مــــزه‌ غاره‌تــــــی مولــکـــی دله‌
تیری مـــــوژگانت به‌خوێنم فێره‌ بۆ ته‌عــــجیل ئه‌کـــــه‌ی

با فیــدای ساتێ ویصالــت بێ هه‌مـــوو عــومری عه‌زیز
زامی ساتۆری غه‌مــت ناسۆره‌ بۆ ته‌ئــــجیل ئه‌کـــــه‌ی

حه‌زره‌تی فه‌نایی


behnam5555 01-02-2014 04:15 PM



له‌و ڕۆژه‌ وه‌ ڕۆیشتووه‌ تۆراوه‌ دڵی من
هه‌ر چه‌ند ئه‌گه‌رێم بێ سه‌ر و شوێن ماوه‌ دڵی من


ئاخۆ به‌ چ شاخێكه‌وه‌ گیرساوه‌ دڵی من
یاخود به‌ چ داخێكه‌وه‌ سووتاوه‌ دڵی من

بێخود



behnam5555 01-02-2014 04:17 PM


وەکو نەی کون کونە جەرگم بە نوکی تیری موژگانی
گــــــوڵی عومرم دڕا پاکی لەهات و چـونی زوڵفانی
شــکا پشتم، بڕا جەرگم لە حەسرەت وردە خالانی
خـــــودایا بۆ نەما عەهد و قەرار و مەیلی جــــارانی
گــــوڵەکەم ڕۆ، دڵەکەم ڕۆ، بەجارێ ماڵی ویرانم !!!

نــاری



behnam5555 01-02-2014 04:25 PM


مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ریس ده‌ڵێ...

ئه‌ده‌ب وه‌سفێکه‌ هه‌ر بۆ مه‌رد ئه‌شێ
نامه‌رد ئه‌ده‌بی قه‌ت لێ ناوه‌شێ

دوور به‌ له‌و که‌سه‌ی له‌ ئه‌ده‌ب دووره‌
ماڵی بێ ئه‌ده‌ب ماڵی بێ نووره‌



behnam5555 01-02-2014 04:26 PM


نــەشــئــەیــی لــوطـفـی ئـیلاهـی پـێـوەیـە بـادی صــەبا
بــۆنـــی فـیـردەوسـی بـەریـنـی لـێـوە دێ سـەر تـا بــەپا

مـوردەیـی صــەد سـاڵـە بـۆونی پێ بگا، دەردێ لە خـاک
ئـەو نـەسـیـمـەی وا لـە یەثـریب دی رەوان و جــان فـــــزا

نــەک ئـەوەنـدە وەصـفـی یەثریب چاوی شەخصی عالمە
بـیـبـیـلـەی ئـەو چـاوە نـووری چـاوی قـەومــی ئـــادەمــــا


behnam5555 01-02-2014 04:27 PM


گوتم چاوت شه‌ڕ ئه‌فرۆشێ، گوتی دڵگیر مه‌به‌ مه‌سـته‌
گوتم غه‌مزه‌ت له‌ سینه‌م كاریگه‌ربوو، پێی گوتم به‌سته‌

گوتم تیـری نـگاه و تـیخی ئه‌بـرۆ و چـاوی فــه‌تـانـت
گوتی بـاوه‌ڕ مـه‌كـه‌ ئه‌فسـانـه‌یـه‌ ئه‌م جۆره‌ هـه‌ڵـبه‌سـته‌

عـــــەونـــی


behnam5555 01-02-2014 04:28 PM


دڵم نایه‌ به‌جێت بێڵم برۆم و بۆخۆم به‌ دنیادا
سه‌ری خۆم هه‌ڵگرم وه‌ك شێت به‌ كێو و ده‌شت و سه‌حرادا

ده‌ڵێم ناكه‌م هه‌ڵێم راكه‌م عیلاجی ده‌ردی سه‌وداكه‌م
كه‌مه‌ندی تۆم له‌ گه‌ردندایه‌ سا چبكه‌م به‌رم نادا

له‌ سینه‌ی پڕ بڵێسه‌م هێند ده‌كێشم ئاهی گه‌رم و سارد
خه‌لیلی تۆیه‌ دڵ ، بۆیه‌ كه‌ناریش پێی زه‌ره‌ر نادا

ئه‌من قه‌ت مومكینم نابێ خه‌یاڵی تۆ له‌ دڵ ده‌ركه‌م
چ كه‌س بێ قووتی رۆح نابێ بژی بێ شك له‌ دنیادا

له‌به‌ر فكر و خه‌یاڵی كاكۆڵت قوربان وه‌ها ماتم
شه‌و و رۆژ نا بزووم ئه‌سڵه‌ن نه‌ به‌ملادا نه‌ به‌ولادا

مسته‌فابه‌گی ساحێبقران


اکنون ساعت 11:49 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)