پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 01-02-2014 05:56 PM


لەیلەکەى بێ مەیلەکەى مەحبووبەکەى عەییارەکەم
شۆخەکەى پڕ حەملەکەى بێ ڕەحمەکەى غەددارەکەم

زاڵمەى لەخوا نەترســـەى کافرەى بێ مروەتـــــە
قاتلەى عاشق کوژەى جەللادەى خون خوارەکەم

گوڵ بەدەن، سیمین زەقەن خەت یاسەمەن فندق دەهەن
ئەسمەرەى قەد عەرعەرەى نازو نەزاکەت دارەکەم

نەوجەوان ئەبرۆ کەمان شیرین دەهان و نیکتە دان
تورک رەفتار و پــــــەرى ڕوخسار و کاکۆڵدارەکەم

ئەى ڕەقیب سەد جار دەرم کەى یا جوێنم پێ
نا عیلاجم هەر دەبێ بێم بۆ عێلاجى کارەکەم

ژەهرى دوورى چەشتووە (هیجرى) ئەمێستا بۆیە وا
تەڵخ گوفتارە کەلامــــى لەعلی شەکەر بارەکەم

هیجرى


behnam5555 01-02-2014 05:57 PM


خه‌تتی ده‌وری لێوی ئاڵت ئه‌ی مه‌سیحا لام و بێ
هه‌ر له‌ جامه‌ی سه‌بز ئه‌چی بۆ (غه‌ین و نون و چیم و هێ)

غونچه‌ بازاری نه‌زاكه‌ت داری و ته‌نگی شكاند
هه‌ر كه‌ زاهیر بوو له‌ ده‌وری باغی حوسنت (لام و بێ)

له‌ب شه‌كه‌ر تاكه‌ی له‌ حه‌سره‌ت خاڵی موشكینت دڵم
داغدارو خه‌سته‌ بێ وه‌ك (لام و ئه‌لف و لام و هێ)

لاله‌ روخسارم له‌ سایه‌ی ئه‌شكی خوێنین ره‌نگه‌وه‌
چونكه‌ روو سوورم له‌ قاپی ( عه‌ین و شین و قاف و تێ)

عیشقت ئه‌ی جانا منی ریسوای عاله‌م كردووه‌
چاكه‌ ئینسافت ببێ بۆ (ئه‌لف و سین و تێ و هێ)

ئێسته‌ بۆ لاڤ و گه‌زاڤ هه‌ركه‌س ده‌بینی عاشقه‌
نه‌ك هه‌موو كه‌س جان فیدا وه‌ك (میم و حێ واو و یێ)

(
مه‌حوی) ئه‌مڕۆ زۆر نه‌خۆشه‌ قه‌ت شیفای نابێ به‌ هیچ
گه‌ر شیفای بێتن به‌ بۆیی زوڵف و ئه‌و ئه‌گریجه‌ دێ


مه‌حوی

behnam5555 01-02-2014 05:57 PM


ئەو کەسەی ئەمنی بەجێ هێشت بێ خەتا ! یادی بەخێر
ئەو کەسەی ئمنی بەخـــەم کرد مــــــــوبتەلا ! یادی بەخێر

ئەو کـــــوڕەی جــەرگ و دڵی بابی کەبــــاب کرد و هەڵــات
وا بە ئــــــاوری دوری برژاندی کـــــــــــــــــــووا ! یادی بەخێر

سەید کامیلی ئیمامی


behnam5555 01-02-2014 05:58 PM


له‌و ده‌مه‌ی ڕا دڵم لێی داوه‌ بۆ ژوان
من دێوانه‌ی چاوی جوانم ، چاوی جوان

گه‌رچی خه‌ڵكی وڵاتی چاو جوانانم
چاوی جوانم نه‌دی تێر به‌ چاوانم

هه‌تا لاو بووم چاوی جوانم لێ ون بوو
په‌چه‌ و رووبه‌ند و چارشێوم دوژمن بوو

ئێستا پیرم و كه‌وتومه‌ته‌ ئاویلكه‌
چاوی جوانم لێ ون ده‌كا چاویلكه

مامۆستا هێمن


behnam5555 01-02-2014 06:00 PM


تۆڵه‌ی جودایی

ســــاقیا، ڕووم تێکه‌وه‌، ڕووم تێکه‌وه
‌نه‌خته‌ نه‌خته‌، نامه‌وێ بۆم تێكه‌وه

لێم مه‌پرسه‌ کێم؟ چ کاره‌م کوێنده‌ریم؟
لێم گه‌ڕێ چیم هه‌نده‌ریم یا موشته‌ریم؟

موشته‌ری نیم شاعیرێکم بێ وڵات
تێکه‌ مه‌ی نه‌مدیوه‌ ڕووی خۆشی چ کات‌

مه‌ی ده‌وایه‌ بۆ زوخاوی ده‌رده‌دار
ده‌رده‌دارم، ده‌رده‌دارم، ده‌رده‌دار

ده‌ردی من ده‌ردێكی ئاسایی نییه‌
ده‌ردی خۆم و ده‌ردی ته‌نیایی نییه‌

ده‌ردی من ده‌ردی له‌مێژینه‌ی گه‌له‌
ئه‌و گه‌له‌ی دوژمن قه‌ڕانی پێ هه‌له‌

ده‌ردی بی مافی و په‌ت و سێداره‌یه‌
ده‌ردی کوردی بێکه‌س و ئاواره‌یه‌

ده‌ردی من ده‌ردێکی سه‌خته‌ و خوێنده‌ڵێن
دڵچز و گورچووڕز و وه‌رهه‌مهه‌ڵێن

له‌و ده‌وایه‌ تێکه‌ با بیخۆمه‌وه‌
با به‌ مه‌ستی بچمه‌ دنیای خۆمه‌وه‌

گه‌رچی چاری ده‌رده‌که‌م نه‌کرێ به‌مه‌ش
قه‌یدی نییه‌ با نه‌ختێ سه‌رخۆش بین ئه‌مه‌ش


behnam5555 01-02-2014 06:01 PM


ساقیا، ئاوڕده‌وه‌، ئا، ورده‌وه‌
وا خوماری هه‌ڵمه‌تی هاورده‌وه‌

چاره‌ێی به‌ربۆته‌ نێو دڵ ئاگرێ
قه‌ت به‌ قوم قوم، چاری ده‌ردم ناکرێ

هێنده‌ پڕ ده‌ردم ئه‌گه‌ر بووبا، ده‌با
بیکڕم هه‌رچی شه‌ڕاب و باده‌ با

بۆیه‌ ڕووم کردۆته‌ نێو مه‌یخانه‌وه‌
تا به ‌با ده‌م خه‌م له‌گه‌ڵ په‌یمانه‌وه‌

ئێره‌یی نیم تا ڕه‌چاو که‌م چۆنه‌ داب
لێم گه‌ڕێ بۆم دامه‌نێ جامی شه‌ڕاب

نامه‌وێ ئه‌م که‌پکه‌په‌ و ئه‌م ده‌بده‌به‌
پێم نیشان ده‌، کۆپه‌ و ده‌فر و ده‌به‌

بێڵی ئێستا سه‌ر له‌ کۆپه‌ی ڕاده‌که‌م
مه‌مکه‌ لۆمه‌، چاده‌که‌م گه‌ر وا ده‌که‌م


behnam5555 01-02-2014 06:02 PM


ساقیا، ڕێ کل مه‌که‌، ڕێ کل مه‌که‌
بێره‌لام، هه‌ر ڕوو له‌ ئی زل زل مه‌که‌

مه‌ی ره‌فیقی بێ نه‌وایه‌، بێنه‌، وام
تا بڵێی ڕووت و هه‌ژار و بێنه‌وام

پیاوی بێده‌رد کوا ده‌زانێ قه‌دری مه‌ی
دێته‌ نێو مه‌یخانه‌ هه‌رشه‌و، بۆ گه‌مه‌ی

ڕێ مه‌ده‌ قه‌ت باده‌خۆری بێ ده‌لیل
چی ده‌وێ ئینسانی گه‌نده‌ و که‌لله‌فیل

ئه‌و که‌سانه‌ فڕ بده‌ن هه‌ر پیاڵه‌ێی
دێننه‌ بیرم ده‌نگی ئاه و ناڵه‌ێی

ئه‌و که‌سه‌ی وا زگزل و بڵح و بڵه‌
بۆ ده‌بێ به‌ربێته‌ باده‌ وه‌ک مڵه‌

ئه‌و که‌سه‌ی نه‌یزانی دڵته‌نگی چییه؟
پیاوه‌تی و ویژدان و یه‌کڕه‌نگی چییه‌؟

ئه‌و که‌سه‌ی وه‌ک سه‌گ له‌ سه‌ر پووڵ وه‌رکه‌وێ
بۆ ده‌بێ مه‌یخانه‌ بێ، جێی هه‌ر شه‌وێ

ئه‌و که‌سه‌ی نه‌یزانی چۆنه‌ ره‌نچ و کار
هه‌ر به‌ خۆشی ڕایبواردووه‌ ڕۆژگار

ئه‌و که‌سه‌ی نوستووه‌ هه‌تا لای نیوه‌ڕۆ
بۆ ده‌بێ بگرێته‌وه‌ جێی ڕه‌نجه‌ڕۆ

ئه‌و که‌سه‌ی هه‌رگیز نه‌ڕێژێ ئاره‌قێ
سه‌یره‌ سه‌یره‌، چۆن ده‌چێژێ ئاره‌قێ

ئه‌و که‌سه‌ی نه‌یبیست شه‌وێ ناڵه‌ی ئه‌وین
ئێمه‌ که‌ی هاوده‌نگ و هاوپیاڵه‌ی ئه‌وین

ئه‌و که‌سه‌ی بێده‌رده‌ ساقی، دوور له‌ ڕووت
ده‌ک، له‌ جێ بیکاته‌ ژار و ژه‌قنه‌مووت

گه‌ر دڵۆپێک بۆ ده‌وا باده‌ی ده‌نێ
سه‌یره‌ ئی وا، لێره‌ وه‌ک با، ده‌یده‌نێ


behnam5555 01-02-2014 06:02 PM


ساقیا، لێم لامه‌ده‌، لێم لا مه‌ده‌
ڕوو له‌مه‌ش که‌، چاوه‌که‌م سه‌ر با مه‌ده‌

بێنه‌ مه‌ی، بۆمه‌ی، کڵۆڵی دوور وڵات
ئه‌و وڵاته‌ی بووکی شادی لێ هه‌ڵات

ئه‌و وڵاته‌ی کۆتری ئازادی له‌وێ
که‌وته‌ به‌ر شاڵاوی داڵاشی شه‌وێ

ئه‌و وڵاته‌ی ڕۆژگارێ بوو... ده‌مێ
بۆنی خۆشی و ڕه‌نگی شادی دی که‌مێ

داخه‌که‌م دێوزمه‌ ڕویی تێکرده‌وه‌
خوێنڕژی لێی بوو به‌ باو و کرده‌وه‌

ئه‌و وڵاته‌ی چاوی تۆی پێ روون ده‌بوو
ئێستێ ساقی لێی ده‌خوێنێ کونده‌بوو



behnam5555 01-02-2014 06:03 PM


ساقیا، بۆ پێشه‌وه‌، بۆ پێشه‌وه‌
ئاخۆ چبکه‌م به‌م دڵه‌ی پڕ ئێشه‌وه‌

بێنه‌ مه‌ی، بۆ مه‌ی له‌ سه‌ر خاک ڕاونراو
نیشتمانی کوت کوت و ئه‌نجن کراو

ڕامه‌مێنه‌، بێنه‌ خۆ و ئیمانه‌که‌ت
پڕکه‌وه‌ بۆم، نوێکه‌وه‌ په‌یمانه‌که‌ت

تۆش که‌ دیبات گوند و شاری نیشتمان
چۆن له‌ ژێر بارانی بۆمبا تێکڕمان

تۆش که‌ دیبات ڕۆژی تاڵی کاره‌سات
بۆچزیلک و بۆکڕووزی نێو وڵات

موو ڕنینی خوشک و دایکی مل به‌ کوێن:
ــ سه‌ر له‌ کوێن و ده‌ست له‌ کوێن و مل له‌ کوێن

بابه‌ هه‌ی ڕۆ و دایه‌ هه‌ی ڕۆ و خاڵه‌ ڕۆ
کاکه‌ڕۆڕۆ و داده ‌ڕۆڕۆ و ڕۆڵه ‌ڕۆ

شێت و ماخولیا ده‌بووی تۆش ساقیا
دات ده‌گرت ڕیگا به‌ره‌و چۆل و چیا

تۆش ئه‌گه‌ر چاوت له‌ شاری "بانه‌" با
کورد که‌ چه‌شنی کێوی"ئاربابا" نه‌با

کوا ده‌با مابایه..‌ ئه‌مما بشته‌زێ
نابه‌زێت و نابه‌زێت و نابه‌زێ...



behnam5555 01-02-2014 06:03 PM


ساقیا، بمنواڕه‌وه‌، بمنواڕه‌وه‌
چاوێ کل که‌، نه‌ختێ بۆلای خواره‌وه‌

مه‌ی ڕه‌فیقی بێکه‌سانه‌، بێ که‌سم
لابه‌ری ژه‌نگی دڵانه‌ بێ، هه‌سم

بێنه‌ مه‌ی، بۆمه‌ی غه‌ریبی بێ قه‌رار
تازیه‌باری داخداری ڕه‌نج خه‌سار

تۆش ئه‌گه‌ر با و گه‌رده‌لوولی ڕۆژگار
به‌رببا گوڵزاره‌که‌ت وه‌رزی به‌هار

تۆش ئه‌گه‌ر په‌ڕپه‌ڕ ببا خونچه‌ و گوڵت
ئاگری خه‌م به‌رببا جه‌رگ و دڵت

تۆش ئه‌گه‌ر خزم و که‌ست جێ هێشتبا
ده‌ردی دووری دایک و بابت چێشتبا

تۆش له‌ زیندانێ ببان، دۆست و برات
پێم بڵێ: تۆ چیت ده‌کرد؟ خۆت و خودات

نه‌تده‌برد وه‌ک من، ئه‌تۆش بۆ مه‌ی په‌نا؟
مه‌ستی خۆشه‌ وه‌ختی وا، وانییه‌ ده‌نا؟




اکنون ساعت 01:12 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)