- -
شعر كردي ...
(
http://p30city.net/showthread.php?t=12987)
behnam5555 |
03-25-2010 06:29 PM |
*شەبەقی ناز*
*شەبەقی ناز*
کووچە چۆڵ و شەبەقی نازێ لە پەنجێرە تکا
ئاسمان شەق بوو تکەی شەونمی ئەستێرە تکا
شەونمی واژە لەسەر کۆشی خەیاڵ بوونە شێعر
کە تریفەی بزە لەو لێوە گوڵاودێرە تکا
وتم: ئەی شۆخی بەدەو بۆخەمی تۆ بوومە هەور
وەرە ئەم تک تکی فرمێسکمە بژمێرە، تکا
ئاوری بەرداوەتە دڵ پێلی گڕهاوێژی نیگات
بکە ڕەحمێک و بە تاڤگەی قژەوە بێرە تکا
مەمکەکەت بگرە لەبەر حاکمی ئەشقی دڵڕەق
بۆ گرێ دانی دڵ و وەسڵی ئەوین خێرە، تکا
سەرم هەڵگرت و لەبەر دەرکی ئەوینم دانا
دایە بەر شەق وتی پێم: باوی نییە لێرە تکا
من نیگام برسییە بۆ دینی گوڵی ڕووت و کەچی
لە نیگات شەونمی ماچی ئەوی چاو تێرە تکا
بوومە تاوێکی سڕی کەوتوو لەنێو کووچەکەتان
چابوو تیرێژی بزەت هات و لەپەنجێرە تکا.
ئه‌مين گه‌رديگلاني
*پایزی 1386*
|
behnam5555 |
03-25-2010 06:31 PM |
*خاسە کەو*
خاسەکەوێکی بە گەرووی ئاڵەوە
خۆت لە قەفەس نا بە خەت و خاڵەوە
ماڵەوە جێ بێڵە شەقام چاوەڕێن
شادی وەخە ڕۆحی کوڕ و کاڵەوە
گۆمی جەماوەرورە بابشڵەقێ
بەوڕەشەبای بەژن و قەد و شاڵەوە
با بشکێنێ شنە ئاڵای کەزیت
مەقنەعەکەت تووڕ دە بەدەسماڵەوە
گڕدە لەچەک، پەرچەمی تۆ خۆی گڕی،
پاقژی نەورۆزە بەدەم یاڵەوە
تامەزرۆی نەرمە شنەی رەوتی تۆن
لاو و بەساڵاچوو و بە منداڵەوە
ڕوون کەرەوەی چاو و دڵن قۆڵ و پۆز
مەیخەرە ژێر ئەو سڕ و سیپاڵەوە
ئه‌مين گه‌رديگلاني
|
behnam5555 |
03-25-2010 07:12 PM |
دوو که‌س بووین
دوو که‌س بووین
جه مال نه جاری
بوهاوریی شاعیرم ئاشتی(جه واد حه یده ری)
تۆ له نیوان من و ئه‌م شه‌قامه بى عه‌شقه‌دا سه‌فه‌ر ده‌که‌ی،
هێشتا مه‌رگمان نه‌بینیوه،
هێشتا مه‌رگمان نه‌ناسیوه،
ژین بۆ تاکسی و
پاره بۆ نان و
ئه‌وه‌نده‌ی موسافیر بۆ گه‌یشتن،
هیچ رێگه‌یه‌ک ئاوه‌ها دوور نه‌بوو.
☼☼☼
ئێمه له مێژووی بێ سه‌ر و شوینی باران و
هه‌ناسه ماندووه‌کانی ژێر به‌فر ده‌گه‌ریینه‌وه.
ته‌مای چیم بى له چه‌تر
که‌ته‌نیا جیی تۆ ده‌بیته‌وه‌و به‌س.
ئێمه له چواررییانی پیکه‌وه‌بوون،
به‌یه‌که‌وه پیکه‌نین،
چی (ئه‌نفال) و (هه‌ڵه‌بجه) بوو له بیرمان کرد.
سبه‌ی ژیان چی به‌سه‌ر ئه‌م شاره ده‌هینى (مه‌رۆ)!
تۆ که حه‌زت ده‌کرد ره‌نگی تاکسیه‌کان (سه‌وز) با و
نارنجی ته‌نیا لای تۆ (پرته‌قاڵ) بوو.
من کچی ده‌ناسم،
نارنجه‌کانی سه‌ر سینگی به مانتۆ ده‌شاریته‌وه،
ته‌مای چیم بى!
که ته‌نیا خۆی له بینینیان تیر ده‌خوا و
بیر ناکاته‌وه ئه‌م ڕییه تا کویی سه‌فه‌ر ده‌ڕوات.
نه به من ده‌گه‌ڕیته‌وه
و نه ئه‌ویش ده‌مانگه‌رینیته‌وه رابردوو
☼☼☼
تۆ وتت هه‌میشه ده‌ریا بکه به‌رت،
تا به شینی ئه‌م عه‌شقه شاعیر بم.
ئه‌رى ئه‌م شاره له دووکه‌ڵدا خنکا
یان هه‌واڵنیره‌کان درۆیان کرد؟؟؟؟
☼☼☼
ئیمه هیشتا گه‌رمای مه‌رگمان نه‌چیشتووه،
{دوو که‌س بووین}
له باوه‌شی شه‌قامێکدا فێربووین
به زووترین کات ژماره ته‌له‌فۆنه‌کان له‌بیر بکه‌ین،
تا سبه‌ی له هه‌راسی (5000) و (182000) ژماره نه‌ترسین.
ئیمه له‌گه‌ڵ رۆحی خۆمان،
له ژیر باراندا سه‌مامان کرد.
ته‌مای چیم بی که چه‌تریک نه‌بوو تا ئیواره له ژیریا بحه‌سیمه‌وه.
☼☼☼
من پیم وتی: بهیڵه با په‌پووله بباری و پاییز هه‌ڵوه‌ری،
ئه‌مانه‌م له ڕه‌شنووسی دووایین شیعری ده‌فته‌ره‌که‌م هه‌ڵبژارد
که خه‌ریک بوو له‌بیر ده‌چوونه‌وه!
☼☼☼
ده‌چۆن ئارام بگرم،
من ده‌میکه له تارمایی ئه‌م شه‌قامه‌دا ویڵم،
{دوو که‌س بووین}
بووکه شانۆی سه‌رشه‌قام و خه‌ڵک قاقاپیمان پیده‌که‌نن.
مناڵانی (هه‌ڵه‌بجه) و (ئه‌نفال)یش
بۆنی باڕووت و خۆڵه‌میشیان لیده‌هات.
(مه‌ڕۆ)!
ئه‌م سه‌وزانه تا دارستان سه‌فه‌ر ناکه‌ن،
پیاوکوژن . . . . .. .!
ئه‌م شۆفیرانه ده‌میکه جه‌سته‌ی هه‌تاویان ناشتووه.
که گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان و شاره رووخاوه‌کان
هه‌موویان بی ئادریس و بى ژماره ته‌له‌فۆنن.
☼☼☼
ئیمه ئه‌مجار له تراژیدیاییه‌کی نویتر ده‌گه‌ڕیینه‌وه لاتان.
☼☼☼
{دوو که‌س بووین}
هه‌رخۆمان، خۆمان فریوداو
هه‌ر خۆمان، خۆمان ئاشق کرد و
هه‌ر خۆشمان، خۆمان کوشت!
☼☼☼
هیشتا چاومان به باران ته‌ڕ نه‌ببوو
به‌فر دایکرد.
هیشتا سه‌یری نارنجه‌کانم نه‌کردبوو،
تاکسییه‌ک هه‌واڵی دارستانی لیمان ده‌پرسی.
☼☼☼
تۆ پیت وتم:
ده‌ست له ناو ده‌ستی ئه‌شق نی با ته‌نیا نه‌بم!
په‌پووله ده‌وه‌ری و
پاییز ده‌باری به سه‌رماندا. . . . . ..
☼☼☼
ئیمه خۆمان به خۆمان ووت:
قه‌ت له‌سه‌فه‌ردا شیعر نه‌خوینینه‌وه و
گه‌مه به وشه‌کان نه‌که‌ین،
شه‌قامه‌کان بنووسین و
هه‌واڵی ئیواره‌یه‌کی دووکه‌ڵی بخه‌ینه ناو رۆژنامه‌یه‌کی
به‌یانییه‌وه.
☼☼☼
من هه‌میشه ده‌ریا ده‌پۆشم،
تۆ له چاوما پۆل پۆل باران هه‌ڵفڕینه و
شه‌پۆل شه‌پۆل وشه‌ی تازه ببارینه به‌سه‌ر سینگ و نارنجه‌کانا
ته‌مای چیم بى،
که گاڵته به خۆم بکه‌م و به تاکسییه‌کانیش،
تۆ قاقا پى بکه‌نی به‌م شیعره.
☼☼☼
هیشتا له ره‌شنووسی ئه‌م سه‌فه‌ره‌دا،
تۆ له‌نیوان من و ئه‌م شه‌قامه بى ئه‌شقه‌دا موسافیری . . . . .
. بحه‌سیوه،
له ژیر چه‌تری بى باراندا،
نه‌فره‌ت له‌وانه‌ی حه‌زیان له نارنجه‌کانی سه‌ر سینگته!
ئاگادار به،
ئه‌م شۆفیرانه ده‌میکه جه‌سته‌ی هه‌تاویان ناشتووه.
☼☼☼
من پیم وتی: بۆنی عه‌تر و باران جى مه‌هیڵه،
ژماره‌کان مه‌ده ده‌ست ره‌شه‌با،
بیاندڕینه نامه‌کانی سه‌فه‌ر و
داره‌کانی دارستان و
هیچ ریگه‌یه‌ک ئاوه‌ها دوور نه‌بوو.
☼☼☼
تاویک له ژیر ئه‌م چه‌تره‌دا بحه‌سیوه،
باران ده‌میکه نابارى
و شار له دووکه‌ڵی ئیواره‌دا
هه‌ر دوور و دوور و دوورتر ده‌بیته‌وه لیمان . . .. .. .
وه‌ک گه‌ڵای په‌پووله و
رۆحی سه‌وز هه‌ڵگه‌ڕاوی پاییز.
{ئیمه دوو که‌س بووین}
من و خۆم و سیبه‌ره‌که‌م.
بۆکان ــ 2703ی کوردی
|
behnam5555 |
03-25-2010 07:55 PM |
نامۆ....
* ئه‌م شیعره خه‌ڵاتی دووهه‌می شیعری لاوی ۲۰۰۹ ی هه‌ولیری پێ به‌خشراوه
نامۆ
ره‌قاو ڕه‌ق ((تووڕه‌ییم )) به‌ش ئه‌که‌م
به‌خاک و به باران
من خاکم خۆش ده‌وێ ، به باران
بارانم خۆش ده‌وێ ، به‌م خاکه .
ئه‌گه‌ر خاک تووڕه بێ ، بارانیش ده‌سووتێ .
گه‌ر باران تووڕه بێ ، ئه‌م خاکه ده‌خنکێ .
پشتاو پشت (( ئه‌وینم )) به‌ش ئه‌که‌م ، به خوا و به‌شه‌یتان من خوام خۆش ده‌وێ، به خوا
شه‌یتانم خۆش ده‌وێ ، به شه‌یتان
ئه‌گه‌ر خوا ئاشق بێ ، (( تووڕه‌یى )) نامێنێ…گه‌ر شه‌یتان ئاشق بێ ، ئیتر هیچ
بابم : تووڕه‌یى
دایکم : ئه‌وینه
ئێستاکه‌ش نازانم نه خاکم ، نه‌شه‌یتان ، نه خوام ، نه‌باران
بوکان-۲۰۰۲ی زایینی
نجاری
|
behnam5555 |
03-25-2010 08:12 PM |
بێ‌ته‌بيب ...
بێ‌ته‌بيب
داخي دووري دايمه زامي دڵ وه‌سۆ دێنێته‌وه
دڵ به‌وێنه‌ي شه‌م به يادي تيشكي رووت ده‌توێته‌و
يا به‌وێنه‌ي خونچه‌يێك وا گێژه‌با ده‌ڕنێ قژي
وه‌ك گه‌ڵاي زه‌ردێ كه‌وا ده‌ستي له دار بووبێته‌وه
يا وه‌كوو ماسي كه گۆمي ئاره‌زووي لێ لێڵ ئه‌كه‌ن
يا وه‌كوو كارمامزێ وا هه‌ڵوه‌دا ده‌خولێته‌وه
يا وه‌كوو ئه‌ييووب كه جه‌سته‌ي كرمي تێدا بێ هه‌موو
جه‌سته خه‌سته و بێكه‌س هه‌رده‌م بێ‌ته‌بيب بتلێته‌وه
يا وه‌كوو ياقووب له‌تاو گۆشه‌ي جگه‌ر كوێر بوو چه‌مي
قاسيدێك نايه شيفاي چاوي له‌بۆ بێنێته‌وه
يا وه‌كوو «دێوانه»ئاسايي له دواي كۆچ و هه‌وار
هه‌ڵكزێ وه‌ك شه‌م، به شێعري شه‌م بلاوێنێته‌وه
وا«گوڵي»ش هه‌رده‌م له دووري تۆ له‌گه‌ڵ ژان و خه‌ما
شه‌و به لاي لايه‌ي شێعر ملوێنكي خه‌م ده‌گرێته‌وه
عه لی گولی
|
behnam5555 |
03-26-2010 05:40 PM |
بیست و حه وت جار..
بیست و حه وت جار..
ئه گێرنه و...
ئه ڵێن هه موو ساڵێ جارێ
به ئاسمانی گرده که ی "مامه یاره" وه
خه ڵکی هه ڵۆیه ک ئه بینن
به رز ...به رز ئه فرێ
بیست و حه وت جار خول ئه خوات و...
ئه و‌سا له سه ر
کارێزه که ی "وه ستا شه ریف"
له نگه ر ئه گرێ.
باڵه کانی له یه ک ئه دا‌و...
گوێیان لێیه شتێک ئه ڵی ...
ئه گێرنه و...
ئه ڵێن هه موو ساڵێ جارێ
به دامێنی گرده که ی "مامه یاره"وه
چاویان لێیه جرجێکی ره ش
له کونێکی تاریکه وه
بیست وحه وت جار سه ر ده ردێنێ و
چاوی هه ڵۆئه یکاته وه به ناو کوندا
ئه یتۆقێنێ
خه ڵکی ئه ڵێن:هه ڵۆی پیرۆز
روحی به فزینی"بێکه س"ه و
جرجیش "ئه دمۆنز"!
مامۆستا شێرکۆ بێکه س
|
Setare |
03-26-2010 11:07 PM |
یا ره ب گریانه دیده م وینه اور وه هار گریانه
جه رگم که واوه و دیده م سرخه و بریانه
له سر تا وه پا سیا به رگمه ن
بی دوس قرچه قرچ ریشه جه رگمه ن
نه مه نده ن طاقه ت تاب و ته وانم
عشق تو سوزان مه غز زوخانم
له قه له نده ران بیاوان گه ردم
که س خه وه ر نیری وه سوز و ده ردم
یار دیده که م نور چاومی عازیزم
دل و دینمی گل وه خار
|
Setare |
03-26-2010 11:08 PM |
یا ره ب وه حورمه ت ذات بی عیبد
وه سر مه گو کارخانه غیبد
قه لبی عه طا که ر له هجران خود
سوزیاو و برشیا کت کت و له ت له ت
قه لبی عه طا که ر رو وه ایمه بو
له سودای عشق قیمه قیمه بو
قه لبی بده ر پیم پاره پاره بو
نه رم و سه خت چو گل و سه نگ خاره بو
قه لبی بده ر پیم روشن چو روز بو
له ئاگر عشق دایم و سوز بو
قه لبی بده ر پیم دایم بریان بو
چو اور وه هار دایم گریان بو
قه لبی بده ر پیم په سه ند ویت بو
عاشق و مه جنون دیوانه و شیط بو
|
Setare |
03-26-2010 11:15 PM |
دل هه ر دامه ني دل هه ر دامه ني
اي دل گيرودي حه لقه ي دامه ني
من هه ر ده وا که م تو هه ر زامه ني
تو تا کي نه فکر سوداي خامه ني
هه رگز خيالت ساتي جه م نيه ن
پاي خسه و خيال له لات که م نيه ن
سوراهي له سوت زيرو به م نيه ن
هه ر کام مه ويني هه ر ناکام مه ني
تو تا کي نه فکر سوداي خام مه ني
اي دل ه ر گه نج زه مانه ي فاني
ته خت سوليمان تاج که ياني
مه حبوب چو شيرين ذوليخاي ثاني
په ريت باوه ران پي شادماني
ئاخر ئاقبه ت بي ئه نجام مه ني
من هه ر ده وا که م تو هه ر زامه ني
تو تا کي نه فکر سوداي خامه ني
شيرين مه ويني حه سره ت باري ته ن
ته لخي مه ويني شينه و زاري ته ن
زشت و زيبايي بي قه راري ته ن
په س تو چه ده رمان ده رد کاري ته ن
من هه ر ده وا که م تو هه ر زامه ني
تو تا کي نه فکر سوداي خامه ني
|
behnam5555 |
03-27-2010 07:10 AM |
شار
گوڵم!
دڵم پڕه له ده‌رد و کوڵ
ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت
ئه‌ڵێم به جامێ ئاوی کانیاوی دێ یه‌که‌م
عیلاجی که‌م کوڵی دڵی پڕم، له ده‌ردی ئینتیزاره‌که‌ت
وه‌ڕه‌ز بوو گیانی من له شار و هاڕه هاڕی ئه‌و
له ڕۆژی چڵکن و نه‌خۆش و تاو و یاوی شه‌و
ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت
له شاری چاو له به‌ر چرای نیئۆن شه‌واره‌که‌ت
بڕۆمه دێ که مانگه شه‌و بزێته ناو بزه‌م
چلۆن بژیم له شاره‌که‌ت
که پڕ به دڵ دژی گزه‌م؟!
له شاره‌که‌ت، که ڕه‌مزی ئاسن و مناره‌یه
مه‌لی ئه‌وین غه‌واره‌یه
ئه‌ڵێی له ده‌وری ده‌ست و پێم
ئه‌وه‌ی که تێل و تان و ڕایه‌ڵه، که‌له‌پچه‌یه
ئه‌وه‌ی که په‌یکه‌ره میسالی داوه‌ڵه
ئه‌وه‌ی که داره تێله، مه‌زهه‌ری قه‌ناره‌یه
له شاره‌که‌ت که مه‌ندی دووکه‌ڵه
که دێته ده‌ر له ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ند
وه تیشکی بێ گوناهی خۆره‌تاو ئه‌خاته به‌ند
له هه‌ر شه‌قام و کووچه‌یه‌ک شه‌پۆڕی شینه
دێ به‌ره‌و دڵم
ده‌ستی گه‌رمی ئاشنا نییه که ئه‌یگوشم
ده‌ستی چێوی یه
له شاره‌که‌ت زه‌لیله شێر،
باوی ڕێوی یه
به هه‌ر نیگایه‌ک و په‌تایه‌که
ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت
گوڵم، هه‌رێمی زۆنگ و زه‌ل
چلۆن ئه‌بێته جاڕه گوڵ
له شاری تۆ، له بانی عه‌رشه قۆنه‌ره‌ی دراو
شاره‌که‌ت
ئاسکه جوانه‌که‌م !
ته‌سکه بۆ ئه‌وین و بۆ خه‌فه‌ت هه‌راو
کێ له شاری تۆ، له شاری قاتڵی هه‌ژار
گوێ ئه‌داته ئایه‌تی په‌راوی دڵ؟
منێ که گۆچی تاوی گه‌رمی به‌رده‌واره‌که‌ی عه‌شیره‌تم
به داره ته‌رمی کووچه‌کانی شاره‌که‌ت
ڕانه‌هاتووه له‌شم
بناری پڕ به‌هاری دێ
ڕه‌نگی سوور و شین ئه‌دا
له شیعر و عاتیفه‌ی گه‌شم
ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت گوڵم
شێعر _سواره_
|
اکنون ساعت 01:04 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)