- -
شعر كردي ...
(
http://p30city.net/showthread.php?t=12987)
behnam5555 |
03-27-2010 07:12 AM |
هه رچيم ...
هه رچيم هه يه ليم بسينن..
به لام تو خوا به ر له وه ي كه بمرينن
چنگي خولي ولاته كه م
له دله كه م بپژينن
هه رچيم هه يه ليم بسينن
هه رچي يه سقان له له شمايه
يه كه يه كه
هه مووي به گاز ده ربهينن
به لام تو خوا
نه كه ن هه رگيز
چلي داري ئه م نيشتمانه بشكينن...!
هه رچيم هه يه ليم بسينن
موي له شي خوم
ته له ته له ده ربهينن.
وه ك گوريسيك بيچنن و
ببمخنكينن
يه ك به رديكي ئه م ولاته بسوتينن..!
به لام نه كه ن
تو خوا نه كه ن
لطیف هه لمه ت
|
behnam5555 |
03-27-2010 07:18 AM |
پشک‌و
پشک‌و
که ئه ستیره ی ئا سو ده رکه وت
بوی راوه ستام ده سته و ئه ژن‌و
خومن ئه ستیره په را ست نیم
به لام جوان بوو... وه ک چاوی تو...
***
که خور به لووتکه دا سه رکه وت
تیشکه که یم ماچ کرد تال تال
من روژ په ره ست نیم ... به لا م خور
وه ک خه نده ی تو رووناکه و ئال .....!!!
***
لیم ببورا من تامه زروی هه رشتیکم
نه ختی شیوه ی له تو بکات ...
ریده که وی عه ر عه ر ی نیگام بدزی
چونکه بالای عه ر عه ر ریکه وه کو بالات
دووریش نیه که پشیله ی هه نگاو بمبات
له دووری کچی
له شو لاری له تو بچی ...
***
سه یریش نیه تیر پر به ده م
پشک‌و یه ک بچووک ماچ بکه م
چونکه پشک‌و
گه ش و گه رمه وه ک ده می تو ...
***
له تی‌ف هه لمه ت
|
behnam5555 |
03-27-2010 11:24 AM |
نه‌ورۆزه‌وجێژنی نه‌وه‌ی كوردانه
كۆنترین جێژنی كوردستانمانه
له‌نه‌ورۆزدابووكاوه‌ی ئاسنگه‌ر
له‌گه‌ڵ زووحاكداكه‌وته‌به‌رانبه‌ر
لاشه‌ی زووحاكی خوێنڕژی زۆردار
كردی له‌ت وپه‌ت له‌سه‌رهه‌تاخوار
ئاله‌و ڕۆژه‌دا كوردانی خه‌مبار
شادبوودڵانیان له‌وه‌رزی به‌هار
له‌یه‌كه‌م ڕۆژی وه‌رزی به‌هاردا
كردیان به‌جێژن له‌لادێ وشاردا
كردیان به‌جێژن به‌دڵێكی خۆش
هه‌موودونیایان هێنایه‌خرۆش
ده‌هۆڵ وزوڕناله هه‌رچوارلاوه
له‌وكاتدائه‌تووت مه‌حشه‌رهه‌ستاوه
كردیان به‌شادی كچان وكوڕان
هه‌لپه‌ڕكێیان كردتابه‌ره‌به‌یان
ئه‌مه‌نه‌ورۆزبوونه‌ورۆزی كوردان
هێنه‌ری شادی ولابه‌ری خه‌مان
نه‌ورۆز، عوسمان ئه‌لیاسی
|
behnam5555 |
03-27-2010 11:44 AM |
نه‌ورۆز
ڕه‌حیم لوقمانی
ڕۆژ له ئاسۆی سوور، شه‌وق ئه‌داته‌وه
ده‌ڵێ ئه‌مساڵیش، نه‌ورۆز هاته‌وه
سرووشت سه‌رپاکی، جوانی ئه‌نوێنێ
وه‌ک بووکی ڕازاو، خۆی ئهخهمڵێنێ
ده شت و کوێستان و لوتکه‌ی به‌رزی کێو
بزه‌ی به‌هاریان، که‌وتۆته سه‌رلێو
به‌فری تواوه‌ی سه‌رشاخی خه‌مبار
ئه‌بێ به فرمێسک، چۆڕ چۆڕ دێته خوار
هاژه‌ی شه‌تاوی، بن کوێستانی به‌رز
گابه‌رد ئهتلێنێ، که‌ژ دێنێته له‌رز
کیژی دارستان له شایی چهمــــــــــــا
به مۆسیقای ئاو، دێنه‌وه ســــــــــهما
باخ و ڕه‌زی شاخ یان مێرگ و چیمه‌ن
خشڵی ڕازاوه ی، بژوێنێ دیمــــــــــهن
سه‌وزایی ده‌شت و زنجیره‌ی کوێستان
تاریف ناکرێ جوانی کوردستـــــــــــــان
که‌وی دڵداری ئــــــــــازادی و جـــوانی
ده‌روونی که‌یلی ســــــۆزی گــــۆرانی
به‌ری حه‌سره تی دڵ ئــــــهکاتهوه
بانگی پهڕاوپهڕدهنگ ئه‌داته‌وه
له سه‌ر قه‌ندیل و شاهۆ و نه‌که‌رۆز
ئه‌ڵێ گه‌لی کورد نه‌ورۆزتان پیرۆز
|
behnam5555 |
03-27-2010 12:56 PM |
شیعرى: سوهراب سپێهرى
وه‌رگێرِانى: كاوه‌ى گوڵكار
چیا: سه‌ركه‌ش
ده‌شت: بىَ سنور
گوڵزار ته‌ژى
له بۆنى خۆش
گژوگیاى گه‌ش.
له‌چى وێڵم من له‌م دێیه؟
ئه‌ز چیم ئه‌وىَ؟
بزه‌ى لێوىَ
یا پرشنكى نیگاى چاوىَ
یا سه‌رخه‌وىَ؟
***
له پشت چناره‌كانه‌وه
بىَ ئاگاییه‌كى بىَ گه‌رد
با‌نگم ئه‌كا
***
له به‌رده‌مى نه‌یزارێكدا
ئیستێك ئه‌كه‌م
گڤه‌ى بـــا دێت
گوىَ هه‌ڵئه‌خه‌م
بڵىَ كىَ بىَ من ئه‌دوێنێت؟
مارمزووكىَ ژیكه‌لاَنه
ئه‌خشىَ و ئه‌رِوات_گورج و چالاك_
هێدى هێدى رِێم گرته‌به‌ر
له‌سه‌ر رِێم دا
بێستانێك و
په‌ڵه په‌ڵه‌ش
وێنجه و شه‌وه‌ر
ده‌گه‌مه سه‌ركانى و ئاوێك
كلاَشه‌كه‌م ده‌رئه‌هێنم
به‌پێ كانى كانى ئه‌هه‌ژێنم
شین ئه‌بمه‌وه
سه‌وز ئه‌نوێنم
به ترسه‌وه سه‌رنج ئه‌ده‌م
نه‌وه‌ك خه‌مىَ
له دوور رِابێ و
به‌م هاوینه بگرێت یه‌خه‌م
خشه‌یه‌ك و موته‌كه‌ى سام....
كێیه له پشت ئه‌و دارانه
خۆى بنوێنێت؟!
بێده‌نگییه‌ك ...
له‌پرِ گایه‌ك
سه‌رهه‌ڵدێنىَ و ئه‌بۆرِێنێت
نیوه‌رِۆیه‌كى هاوینه
سێبه‌ره‌كان باش ئه‌زانن
گه‌رما چه‌ند به تاو و تینه
سبێبه‌رێكى سافى بێگه‌رد ، ئا له‌و رِاسه
مندالاَنى هه‌ست و تاسه
وه‌رن وه‌رن یارى بكه‌ن
ژین بۆش نییه
پرِه له سێ‌و،خۆشه‌ویستى،برِوا،ئه‌وین...
تا گولاَڵه‌ى رِووسوور هه‌یه
له‌سه‌رچاومان
پێلاَوى ژین
***
شتێك چه‌شنى
بێشه‌یه‌كى زێرِ كفتى تیشك
شتێك وه‌كو
شیله‌ى خه‌ستى خه‌وێكى خۆش
له دڵمایه
بێئۆقره‌م و حه‌زم لێ یه
رِاكه‌م به‌ره‌و ئه‌و پێده‌شته
برِۆم تا دوندى ئه‌و كێوه
له دووره‌وه
ئاوازێكه و
با‌نگم ئه‌كات
|
behnam5555 |
03-27-2010 02:04 PM |
خومی مەی
غەزەل(خومی مەی): حافزی شیرازی
گه‌رچی به ئاوری دڵ، وه‌ک خومی مه‌ی له‌جۆشم
مۆرم له لێو دراوە و خوێن ده‌خۆم و، خـــــه‌مۆشم
چۆن ئازادبم له‌م داوه؟ که هیندووزولفێ هه‌رده‌م
ئاڵقه‌ی بکاته گوێم و، قه‌ت غه‌مگین نه‌بێ بؤشم
ســـــــه‌ر تێداچوونی گیانه، ته‌ما ده لێوی گیانان
سا تۆ بڕوانه كــــــه چۆن به دڵ بۆی تێده‌كۆشم!
خه‌رقه پۆشینه‌که‌ی من له سای دینداری نییه:
سه‌رپۆشی سه‌د عه‌یبانه، خۆمی پێداده‌پۆشم!
وا باباده‌م به‌حه‌شتی به دوو ده‌نکه گـــه‌نم دا
ئه‌منیش حه‌رامزاده بم، به جۆیه‌ک نه‌یفرۆشم!
بۆ خوا په‌نا! كه نه‌مبێ باوه‌ڕ به تاعه‌تی خۆم
درۆ نه‌بێ كه جار جار، من پیاڵه‌یه‌ك ده‌نۆشم!
ئێستا ئه‌گـــه‌ر نه‌نۆشم له ڕاوه‌كی خوم، چلۆن
ناخرێته‌پشت گوێ قسه‌ی پیری موغانی خۆشم؟
ڕۆژی جه‌زا، هیوام هه‌س به‌پێچه‌وانه‌ی نه‌یار
گوناح به فه‌یزی عه‌فوو، نه‌خرێته قه‌ڵه‌ندۆشم
به‌م‌چه‌شنه گه‌رلێبداموتریبی كۆڕ ڕێی عیشق
کاتی سه‌ما، ناهێڵێ شێعری (حافز) چ هۆشم!
وەرگێڕانەوە: س. چ. هێرش
سەردێڕی فارسیی غە زە لە کە :
گرچه از اتش دل چون خم می در جوشم
مهر بر لب زده، خون می خورم و خاموشم
|
behnam5555 |
03-27-2010 02:09 PM |
باخــــــه‌وان
گـــه‌ر له‌گه‌ڵ گوڵ پێنچ ڕۆژێ، باخــــــه‌وان دوانی ده‌وێ
چه‌شنی بولبول، سه‌برو جـــه‌وری دڕكی هیجرانی ده‌وێ
ئــــــه‌ی دڵه! هــــــه‌رگیز مه‌ناڵێنه لـــه به‌ندی زولفیدا، ــ
گــــه‌ر مه‌لی زیره‌ك ده داوكه‌وت، تاقه‌ت و توانی ده‌وێ
شیاوی نازكێشانه بێشك، نێرگزه مــــــه‌ستانه‌که ي
ئــــــه‌و دڵه شــه‌یدایه، گــــــــــه‌ر كاكۆڵ گرێدانی ده‌وێ!
خــاوه‌نی ئه‌وبسك و كۆڵمه لێی حه‌رام بێ چاوه‌چاو
هــــه‌ركه لوولیی سونبول و ڕووی یاسه‌مینانی ده‌وێ
بۆ تــه‌ریقه‌ت، پاڵپشتی عیلم و ته‌قوا، كـــافری یه، ــ
هه‌یبێ ڕێڕه‌و ســـه‌د هۆنه‌ر، به‌وخوایه ئیمانی ده‌وێ
ڕه‌ندی عاله‌مسۆژله‌كوێ و به‌رژه‌وه‌ندخوازی له‌كوێ؟
كـــــــــــــاری مڵك و ماڵه، وا ته‌گبیر و ڕامانی ده‌وێ!
ســـــــاقیا! له‌م سووڕی پیاڵه، ساوه‌ساوت تا به‌كه‌ی؟
هه‌ركه نۆره‌ی عاشقان هات، ده‌وره سووڕانی ده‌وێ
كێیه (حافز) مـــــــه‌ی به‌بێ ئاوازی ساز نه‌خواته‌وه؟
عـــــــــاشقی بێچاره كوانێ، دابی شـــــــایانی ده‌وێ؟
وەرگێڕانەوە: س. چ. هێرش
•••
سه‌رنج| سه‌ردێڕی فارسیی غه‌زه‌له‌که ئاوایه:
باغبان گر پنج روزی صحبت گل بایدش
بر جفای خار هجران صبر بلبل بایدش
|
دانه کولانه |
03-27-2010 02:20 PM |
نقل قول:
نوشته اصلی توسط behnam5555
(پست 140035)
باخــــــه‌وان
گـــه‌ر له‌گه‌ڵ گوڵ پێنچ ڕۆژێ، باخــــــه‌وان دوانی ده‌وێ
چه‌شنی بولبول، سه‌برو جـــه‌وری دڕكی هیجرانی ده‌وێ
ئــــــه‌ی دڵه! هــــــه‌رگیز مه‌ناڵێنه لـــه به‌ندی زولفیدا، ــ
گــــه‌ر مه‌لی زیره‌ك ده داوكه‌وت، تاقه‌ت و توانی ده‌وێ
شیاوی نازكێشانه بێشك، نێرگزه مــــــه‌ستانه‌که ي
ئــــــه‌و دڵه شــه‌یدایه، گــــــــــه‌ر كاكۆڵ گرێدانی ده‌وێ!
خــاوه‌نی ئه‌وبسك و كۆڵمه لێی حه‌رام بێ چاوه‌چاو
هــــه‌ركه لوولیی سونبول و ڕووی یاسه‌مینانی ده‌وێ
بۆ تــه‌ریقه‌ت، پاڵپشتی عیلم و ته‌قوا، كـــافری یه، ــ
هه‌یبێ ڕێڕه‌و ســـه‌د هۆنه‌ر، به‌وخوایه ئیمانی ده‌وێ
ڕه‌ندی عاله‌مسۆژله‌كوێ و به‌رژه‌وه‌ندخوازی له‌كوێ؟
كـــــــــــــاری مڵك و ماڵه، وا ته‌گبیر و ڕامانی ده‌وێ!
ســـــــاقیا! له‌م سووڕی پیاڵه، ساوه‌ساوت تا به‌كه‌ی؟
هه‌ركه نۆره‌ی عاشقان هات، ده‌وره سووڕانی ده‌وێ
كێیه (حافز) مـــــــه‌ی به‌بێ ئاوازی ساز نه‌خواته‌وه؟
عـــــــــاشقی بێچاره كوانێ، دابی شـــــــایانی ده‌وێ؟
وەرگێڕانەوە: س. چ. هێرش
•••
سه‌رنج| سه‌ردێڕی فارسیی غه‌زه‌له‌که ئاوایه:
باغبان گر پنج روزی صحبت گل بایدش
بر جفای خار هجران صبر بلبل بایدش
|
من‌و باش فکر کردم سرغت ادبی کشف کردم می‌خواستم بگم چقدر شبیه اینه :
باغبان گر پنج روزی صحبت گل بایدش
بر جفای خار هجران صبر بلبل بایدش
|
behnam5555 |
03-27-2010 02:29 PM |
ده‌ڵێن ئه‌وڕۆ به‌هاره
مه‌كه‌ن مه‌نعی عــــــــاشقان، عاشق كــاری دژواره
هه‌رچی عیشقی له دڵ بێ، بێ سه‌بر و بێ قــه‌راره
دائیم لـــــه به‌ر هیجرانێ، ڕه‌نگ زه‌رد و لێو به‌باره
ده عیشقێدا سووتاوم، غه‌مم لـــــــه چوار كه‌ناره
له به‌ر ده‌رد و حه‌سڕه‌تان، گریانم دێن هــــــــــه‌زاره
گه‌لۆ ده‌ردان ئه‌ز هه‌ڵگرت، ساتێ ناگرم قـــــــه‌رارێ
شــــه‌و و ڕۆژێ ناسه‌برێم، له به‌ر غه‌می ده یـارێ
دڵی من هێند له جۆشــــه، ئه‌سرینم دێنه خـوارێ
مه‌گین به وه‌ی ساكیت بێ، ببیێن ده‌نگی به‌هــــارێ
بـــه گوڵانم دێن سه‌بووری، سه‌ربێننه‌ده‌ر له خــارێ
مزگێنی بێ لـه یاران، ده‌ڵێن ئه‌وڕۆ به‌هـاره
هــاتن ته‌یری ده ڕه‌نگین، جووت به جووت بوون قه‌تاره
نیشتن لـــه ده‌م شه‌تاوان، زه‌ینی كه، چه‌ن هه‌زاره
ڕه‌نگـاندییان قۆپی و شه‌ت، له هه‌ر گۆشه و كه‌ناره
گــــوڵ هاتنه پیكه‌نینێ، یه‌ك یه‌ك به دڵ به زاره
هــــــــه‌وری ده ڕه‌ش ده‌هاتن، گرتیان به‌ری ئاسمانێ
غـــه‌می له دڵم چه‌ن زۆرن، بابڕۆن ده‌گه‌ڵ زستانێ
له گوڕڕه‌ی ده شــــــــه‌ماڵێ، له ڕێژنه‌ی ده بارانێ
كــــوێستان مابوون له ته‌مێ هه‌وه‌ڵ مانگی نیسانێ
به سروه‌ی ده شــــــه‌و بایه، گوڵ خۆی داوه له سانێ
هــــــه‌وری ڕه‌ش هاتنه خرۆش، له دامێنی كۆساران
چیا و زۆزان سه‌وزه‌پۆش، ده‌گــه‌ڵ لكی ده داران
وه‌نه‌وشه‌م چه‌ن زه‌ریف دین، گــوڵان له ده‌م ڕۆباران
به كــه‌سك و سوور ده‌خه‌مڵێن، له سه‌ر جۆ و جۆباران
ده‌ڵێن ئه‌وڕۆ به‌هار هــــــــــات، مزگێنی بێ له یاران
له كــــوێستانی ده عه‌زیم، هه‌وری ڕه‌ش ده‌خرۆشن
به نه‌خشی ده به‌هارێ، گوڵان زه‌ڕبـــــــافته پۆشن
هـه‌ر وه‌كوو ئاهووی چینی، سه‌حرا میسكێ ده‌فرۆشن
له شـــــادی ده به‌هارێ، چه‌ن له زه‌وق و له جۆشن
كێ‌و و ده‌ر و دۆڵ و ده‌شت، پاكی سه‌رمه‌ست و خۆشن
زه‌ینی خۆم دا كـوێستانێ، چه‌ندی لێم كرد خه‌یاڵه
گوڵ بوون له چوار كه‌نارێ، لێی شین ببوون هه‌ڵاڵه
زه‌رد و كـــه‌سك و بنه‌فشه، سوورگوڵ و تافته‌ی ئاڵه
له‌به‌ر بۆنی وان گوڵان، یــــــاران ده‌بوون بێ حاڵه
بولبول له كوێیه مه‌ست بێ، بكا ئه‌فغـــــان و ناڵه
له كوێستانی ده وا ڕه‌ند، دڵی ئـــه‌زه حه‌زینه
گوڵبون له ده‌م ڕۆباران، جــــوان ده‌بوون به په‌رژینه
با بێن گوڵان ببینن، هه‌ركــــــه‌س دڵی غه‌مگینه
ئــــــــه‌و گوڵی ده دونیایه، وه‌فایان بۆ كه‌س نینه
خۆشی له بۆ وان كه‌سان، دڵ به دونێ خۆش نینه
ئه‌و سوێسنه‌ی ســـــــاوایه، تازه سه‌ری هه‌ڵده‌دا
خاشخاشك و گوڵه‌مێلاق، ئـــه‌تڵه‌سی سوور ده‌به‌ردا
وه‌نه‌وشه پڕ جغـــــــــاره، سه‌ری له به‌ردێ ده‌دا
بۆنی ده‌با بای سه‌با، بولبول بۆی لــــــــه خۆی ده‌دا
كـــــــاری دونیایه وه‌یه، هه‌ر تاڵی یه وێت ده‌دا
به لرفه‌ی بای شــــه‌ماڵێ، به سۆزی ده شه‌وبایه
بۆنی گوڵان ده‌پڕژێن، تێكه‌ڵ بوون له ســــــه‌حرایه
گوڵ ده‌ركه‌وتن لــــه خارێ، ده‌ریان كردن گه‌ڵایه
ئـــــــه‌و گوڵی جوان و زه‌ریف، بوونه به‌رگی دونیایه
یاران مه‌دحی به‌هارێ، هـــــــه‌رگیز له تاریف نایه
بــــه‌هار هاته سه‌ر ته‌ختێ، گوڵ پشكووتن به تاوه
ته‌رزی گوڵانم زۆرن، چه‌ن تـــه‌رز، سوێسنی ساوه
مـــوژده ده‌نه بولبولێ، ئه‌و عاشقی دڵ سووتاوه
ئه‌و دونیایه وا ڕه‌نگین، وه‌فای بۆ كــه‌س نه‌ماوه
چه‌ن لاو و جــــوانی پیر كرد، بۆخۆی به قیتی ماوه
بۆنی گــــوڵان ئه‌ز هه‌ڵگرت، له ده‌م جۆ و سه‌راوان
هاتن ته‌یری گه‌رمێنێ، كـه‌وتن له ده‌م شه‌تاوان
له هاشه‌ی ده شالوورێ، گڕ به‌ربوونه هـــه‌ناوان
فـــرمێسكم دێن به جووته، خوێناوم دێن له چاوان
له حه‌سڕه‌تی ده یارێ، ده‌نـاڵم وه‌ك سووتاوان
لـــه به‌ر غه‌می ده یارێ، شه‌و و ڕۆژم خه‌و نایه
چه‌ن جـوامێر و سوارچاكان، كۆچیان كرد له دونیایه
«ئه‌حمه‌د» ئه‌تۆش ڕاده‌بری، یار بۆت ده‌كـه‌ن دوعایه
مـــزگێنی بێ له یاران، جێن (جه‌ننه‌تولمه‌ئوایه)
ئه‌و به‌هاری به گــوڵزار، بۆ كه‌س ده تاریف نایه
شێخ ئه‌حمه‌دی كۆری موكریانی
|
behnam5555 |
03-27-2010 02:32 PM |
غه‌زه‌ل:
بیرێکم له ســــــــه‌ر دایه
حافزی شیرازی
بیرێکم له ســــــــه‌ر دایه که گه‌ر له ده‌ستم به‌ر بێ
کارێکی ده‌ست پێده‌که‌م، هه‌رچی غه‌مه به‌سه‌ر بێ
تێبپــــــــــــه‌ڕێ ده‌ورانی گـــــــــــــه‌لێ تاڵتر لـه ژه‌هر
ڕۆژگاری وه‌ک شـــــــــــه‌کر، دیسان به ژیانم وه‌ر بێ
بولبولی ئاشق! ته‌مه‌ن بخوازه کـــــــــــــــه عاقیبه‌ت
باغ دێ بڕازێته‌وه، هــــــــــــــه‌م سووره‌گوڵی به‌ر بێ
"خۆی سه‌برو زه‌فه‌ر هه‌ردوو له دۆستانی قه‌دیمن"
هه‌ر له‌سای سه‌بره که‌وا نۆره‌و ده‌وره‌ی زه‌فه‌ر بێ
چاک و خراپ هـــــه‌ردووکیان متی خۆیان ده‌نوێنن
تا تۆ کـــامه‌ت به‌دڵ بێ، یاکه چیت به نه‌زه‌ر بێ
شوێنی دوانی دژان نییه هــــه‌رگیز خه‌ڵوه‌تی دڵان
دێوه‌زمـــــه وه‌ختێ ده‌رچێ، دیاره فریشته ده‌ر بێ
له به‌ر ده‌رگـــــــــــای ئه‌ربابی بێ مروه‌تی دنیایه
تا چـه‌نده داده‌نیشی، که خواجه له ده‌ر ده‌ر بێ؟
قسه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات هـــه‌روه‌ک شه‌وی یه‌ڵدایه
گزینگ لـــــه خۆر بخوازه، بڵێ له سوێگه ده‌ر بێ!
ســـه‌ری خـه‌فڵه‌تی حافز، له‌و سه‌رایه سه‌یر نییه
کێ سه‌ر له‌مه‌یخانه دا له‌گشت شت بێخه‌به‌ربێ!
سه‌رنج:
سه‌ردێڕی فارسیی غه‌زه‌له‌که ئاوایه:
بر سر آنم کــــــــه گر ز دست برآید
دست به کاری زنم که غصه سرآید
وه‌رگێڕانه‌وه: س. چ هێرش
|
اکنون ساعت 01:11 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)