![]() |
له باسی مه‌ینه‌ت و ده‌ردی ده‌رونی بۆیه ده‌م ناده‌م له خویناوی دلی پر غه‌م كه سینه‌م مه‌وج ئه‌دا تا ده‌م غه‌مم دیتی كه بۆ وه‌ك كۆده‌ك ئاگر به‌رده‌مه كاغه‌ز له‌بۆ نوسینی غه‌منامه‌ی دلم هه‌رگا قه‌له‌م داده‌م هه‌له، پارانه‌وه ئه‌مرۆ، زوبان و دل له كارایه زوبان ئاوه‌ر كه به‌سته‌زمانه سبحه‌ینی كه قوچا ده‌م به حه‌ق هه‌ر حه‌ق، به ناحه‌ق ناحه‌قم وتوه له رۆژی بووم وه‌كو مه‌نصور ئه‌گه‌ر بیشم كوژن ناكه‌م له حه‌ق لاده‌م بلا گول ئاته‌شی تی به‌ر ببی ، په‌روانه بی بولبول ده‌بی هه‌ر بچمه باغ و رازی دل شه‌ممیكی به‌ر باده‌م سبه‌ینی وه‌رنه سه‌یری كوشتنم واده‌م چه‌ها داوه له‌سه‌ر واده‌ی درۆی ئه‌و ناده‌م ئیتر واده ، قه‌ت ناده‌م وتم: گه‌ر حالی "مه‌حوی" تیبگه‌ی ره‌م به‌م حه‌ده ناكه‌ی وتی: ئه‌و تی نه‌گه‌یوه ، من په‌ریم و ئه‌و به‌نی ئاده‌م |
|
|
|
خۆشم ده‌وێی |
|
|
له ناکه‌س کارییا، خاکم به‌سه‌ر، رۆیی به با عومرم خودا! تۆ بمژیێنه، تا له‌به‌ر قاپی که‌سێ ده‌مرم به زایع چوو له [ما لا یَعْنِی]یا وه‌قتم هه‌موو، یه‌عنی... ده‌بێ وه‌قتێ له [بُوالوَقت]ێ بخوازم دا تیا بمرم ئه‌جه‌ل ده‌ورم ده‌دا: حازر به، واده‌ی ده‌ور و ته‌سلیمه منی غه‌فڵه‌ت زه‌ده هێشتا خه‌ریکی مه‌سئه‌له‌ی ده‌ورم خه‌یاڵی پووچی دنیا وا ده‌ماغ و دڵمی پێچاوه قیامه‌ت، هه‌ر مه‌گه‌ر رۆژێ قیامه‌ت بێته‌وه فکرم له پێ که‌وتووم و نه‌فسم بۆ هه‌وا ده‌شنێ وه‌کوو منداڵ له‌به‌ر پیری سه‌رم خۆی ناگرێت و تازه پێ ده‌گرم چیه سووچ و گوناهی؟ بۆچی ده‌یکاته جه‌زاخانه؟ له قه‌بر هه‌ڵکه‌ن، هه‌تا رۆژی جه‌زا ده‌عوا چیه قه‌برم سبه‌ینێ[یُحشَرُ المَرْء]ه، براگه‌ل فرسه‌ته ئه‌مڕۆ ته‌به‌ڕڕا بن له من، باکه‌س نه‌بێ حه‌شری له‌گه‌ڵ حه‌شرم له من نازانم ئیتر نه‌فسی به‌دخوو چی ده‌وێ [مه‌حوی] که به‌دکردار و به‌دڕه‌فتار و به‌دئه‌فکار و به‌د ته‌ورم مه‌گه‌ر به‌ر مه‌وجی به‌حری ره‌حمه‌تم خا وه‌سفی سه‌تتارێ وه‌گه‌رنا زه‌حمه‌ته پا بوونه‌وه‌م، نامومکینه سه‌ترم |
دیارم ده‌یری عیشقه جێ به سووتن بێ له‌وێ ده‌گرم كه من مشتێ چڵ وچێوم به چی بم كه‌ڵكی كێ ده‌گرم نه گه‌ییه دامه‌نی ده‌ستی دوعا،جا ده‌بمه خاكی ڕێی ته‌ریقه‌ی گۆشه‌گیری به‌رده‌ده‌م،ئه‌مجاره ڕێ ده‌گرم ... كه دادی یه‌ئسی خۆمم برده لا،ئه‌م عارفه توند بوو ووتی ئاخر سبه‌ینێ جه‌ژنه،خوێنی تۆ له پێ ده‌گرم له ڕوسوری عیباده‌ت لام و ڕۆزه‌ردی خه‌جاڵه‌ت مام به ناوی سێوی ناوم باغه‌وان من به‌هێ ده‌گرم له‌سه‌ر خۆ چونه شه‌یدا بوونه قوڕ پێوانه سووتانه هه‌تا مردن محببه‌ت ئیشی زۆره رێزی لێده‌گرم چ شۆخه ئاگرم تێبه‌رده‌دات و پێم ده‌ڵێت:یا شێخ به خاشاكی ده‌وت شوعله عه‌صامه ده‌ستی پێ ده‌گرم كه سینه ڕێشمی به‌و تێغی نازه ئه‌نجن ئه‌نجن كرد وتی:په‌ژ مورده‌یه ئه‌و لاله زاره‌ئاوی تێ ده‌گرم له پاداشی قسه‌ی سه‌ردا هه‌مه ئاه و هه‌ناسه‌ی گه‌رم كه‌سێ شێتانه به‌ردم تێ گرێ،من به‌رقی تێ ئه‌گرم شوكور هۆشیاره(مه‌حوی)تێ ده‌گا دنیا خه‌راباته كه به‌دمه‌ستی بكا ئه‌هلی خراپه‌ی بۆچی لێ ده‌گرم |
دو جه شن دلداري ئەو دڵەی وەك بت پەرستێ رووئەکاتە چــــــاوەکەت نوێژ ئەکــــا بۆ تیشکی چاو و زوڵفە تێك ئـــــــاڵاوەکەت گەرچـــــــی ئەیشێلی بەزەبری قۆندەرە و پێڵاوەکەت قەت بەدڵرەق باست ناکەم نــــایزرێنم ناوەکەت چونکـــــە ئەیزانم تەڵاری یـــــــارە خوا پێـــــــداوەکەت مەستی کردووی ، بۆیە نایبینێ لەعاستم چاوەکەت بــــاغــــــــەوان بۆ ئەو مەبەستە گــــــوڵ ئەڵاوێنێتەوە بۆ ئـــــــەوەی گــــــەورەی بکا و بۆ پــــــارە بیگۆرێتەوە بیفرۆشێ بـــــەوکەسی خــــــەڵقی ئــــــەروتێنێتەوە کچ لەلای ئێمە ش گولێکە بۆیە پـــــەروەردەی ئەکەن تــــــــا برازێنێتەوە مــــێزی شەرابـــــــی دەوڵـــــەمەن ڕەنگە لات وابێ کەگوایە یــــــارەکەت مـــــــارەت ئەکا یــــا بەکەیبانووی تەڵاری بەرزی ئــــــەم شارەت ئەکا ئەم خەیاڵەت خاوە تووشی داوی ئەو مــــــارەت ئەکا چونـــکە وەك گورگێکە مەیلی ئەو کوش و لارەت ئەکا ئەو بەتەنیا بۆ گوڵـــــــی سەرمێز و بـــــادە تۆی ئەوێ هەرکە جارێ بۆنی کردی جــــــا گوڵێکی نوێی ئەوێ ئەو، گولـــی بۆمێزی بــــــادە و پۆکەر و یــــــاری ئەوێ واتــــــە تــــــۆی بۆ تێپەرینی کاتــــــی بێزاریی ئــەوێ من گوڵــــــم بۆ تۆوی باجی ژین و دڵــــــداری ئـــەوێ یانی من تۆم بۆ ئەوینی عومـــــری یـــەكجاری ئەوێ تۆم ئەوێ وەك گوڵ لەباخی ماڵــــــی مندا هەڵبدەی نەك گوڵی سەر مێزی ئیمرۆنیت و پێخوستی سبەی من ئەوینم هینی عومر و هی خـــــەوی شەوگارنیە وەك خــــــــەوی خاوەن تەلار و خــــــاوەنی دینار نییە هـــــەر بووە و هەرگیزنەمێنێ هینی جــــــاروبار نییە ئاوی لێڵی کوێرەشیوێ چەشنی هـــــــی رووبارنییە جا ئیتر من وا قسەی خـــــــۆم پێ گەیانی ، بێ دڕۆ حەزئەکەی هەروەك پەپوولە روو لە ئــــاگــــــــرکەو بڕۆ مامۆســــــــتا (احـــــــمەد هـــــــەردی) لەساڵی١٩٥٠دەست بێکراوە ونوسراوە لەساڵی ١٩٨٣تەواو کراوە |
اکنون ساعت 04:52 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)