![]() |
ئـــــەوەنــــدە تــــەنگ و نــاخــــۆشــــە دنـــیـــا خــۆشە دەرچــون ئــەگەر چی بۆ سەقەر چــین ســـەرت پێ لـــازمە،،مەیـــــــیبازە (محـــــوی) دەبــــێ دوولـــبەر کـــەهات ئێمە بەسەر چــین مــەحــاڵە تەلـــــبەندی زووڵــــــــــفی دەرچوون چـــەها چینە،چـــــــەها چینە،لەسەرچـــــــــــین محوی |
دڵی سووتا به حاڵی زاری تیفلی دڵم و چاری کرد سه‌ری زوڵفی له ده‌م نا،زه‌هری ماری پڕ به زاری کرد ... به‌سه‌ر ڕوخساری زه‌ردا جۆگه‌له‌ی کێشاوه ئه‌شکی سوور به یادی سه‌روی باڵایه‌ک ئه‌وه‌نده‌م شین و زاری کرد هوجوومی ((هیندوو))ی خه‌ت سه‌ر((فه‌ره‌نگستان))ی ڕوخساری بهحهشرێ بوو،وه‌کوو و ئه‌و حه‌شره ((میقادۆ))به ((چار))ی کرد وتوویانه کـــــــــــــه ((نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر خوانه] چووه،چوو،پێ چووه،که‌م عهقڵهههرکهس باسی پاری کرد قسه‌ی زوڵفی ئه‌وه‌نده توولی کێشا تاقه‌تی چوو خۆی وتی:شهونیوه بوو،نه‌بڕایه‌وه ،کێ باسی ماری کرد له بۆ ئیمددی کرد گریانم،ده‌روونی کردمه خۆێناو له چاوم سه‌یرکه‌ن ئه‌م حوکمه جه‌رگ و دڵمی جاری کرد خه‌تی پشتی له‌بی دی ،بوومه چاری ئه‌برۆی وتی،وتمان کـــه هه‌ر کــــه‌س بـــــهختیاره ئیختیاری چاری یاری کرد به‌یانی هاته باغ ئه‌و مـــــــــاهه،ئه‌م واتێ گه‌یی ڕۆژه له شه‌بنم،گوڵ بهدامهن گه‌وهه‌ری هێنا،نیساری کرد [ره‌حه]به‌و شێتییه ((الحق))قسه‌یه‌کی عاقڵنهی وت: منم عاقڵ له به‌رگی عــــاریه خۆمـــــــم کـــهعاری کرد دڵی بێ باره،مایه‌ی کاره،هه‌رکه‌س کار‌و بری خۆی له‌دنیادا،موه‌ففه‌ق بوو دڵ ته‌فویزی بـــــــــــــاری کرد جونوونی نه‌و زوهووره ((مه‌حویا))دێوانه گی مه‌نسوور که دێوانه‌ن هه‌موو مائیل به به‌رد،ئه‌و مه‌یلی داری کرد حضره تی مةحوی |
|
|
که‌ی دێیته‌وه هه‌تا خه‌می دڵی ماتم ههڵوهرێنـــــــــــــــــم له ده‌روازه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ت پۆلێ چرات داگیرسێنــــــــــــــــــم ئێستاش یادی مناڵیمان له‌م کۆڵانه چاوهڕوانـــــــــــــه وه‌ک به‌له‌می چارۆکه دار ئه‌ستێره‌یه‌ک ناونیشانــــــــــــــه له‌سه‌ر هه‌مو شه‌قامێکا شوێن پێکانت ئهناسمـــــــــــهوه له ده‌فته‌ری یادگاریما هه‌ر ناوی تۆ ئهنوسمــــــــــــــــــهوه ژورم وه‌کو ده‌شتی سه‌حرا ده‌نگی که‌سی لێوه نایــــــــه تۆ رۆشتیت و من لێره‌وه خه‌ریبی وا له دڵمایـــــــــــــــــــه که‌ی دێیته‌وه تا ئه‌م جاره وه‌ک دوو گه‌ڵای سه‌ر په‌ل بژین له پایزیش له‌گه‌ڵ یه‌کا بۆ ئه‌و دنیا عه‌شق بهریــــــــــــــن چاوه‌ڕوانیت بۆته چرکه‌ی کاتژمێری ترپه‌ی دڵـــــــــــــــــــم هه‌ر به وه‌رزی گه‌ڕانه‌وه‌ت چرۆ ئه‌کات باخی گوڵـــــــــــــم |
خهمزهدهی خۆتم نیشانه‌ی تیری موژگانم مه‌که عـــاشقی رووتم،عـــهزیزم، تیرهبـــارانم مــــهکه عـــاشقی خهندێکی تۆم بابه‌س به‌ئاه و ناڵه بم بولــــبولم پهروانــه نیم و حـــهزبهسوتانم مــه‌که دڵ بهمن نـاکا له‌به‌ر ئـاوری ده‌روونم دێته جـۆش تۆ که ســـوتانت نه‌دیوه مــهنعی گــــریانم مه‌که (وهفــــــــــایی) |
|
ئەرێ دڵ بێ شەرابی لەعلی گوڵ رەنگت لەگوڵ چ بکا؟! کەجلیوەی گوڵ لەگوڵشەندا نەبێ ،بولبول لەچڵ چ بکا؟! کەهەڵگیرسا نووری بادەشەمعی حوسنی جانانە نەچیتە سەر تەریقەتی حەزرەتی پەروانە ،دڵ چ بکا؟! بەئاهم گەر رەقییبانت بسووتێن ئەی گوڵی رەعنا مەرەنجە ، تۆ خودا شوعلە لە ئاقاری چقڵ چ بکا؟! هەتا ماوە دەبێ ئەشکی نەدامەت داوەرێنێ چاو عەرەق ڕیتن نەبێ ،شەخسی لەکاری خۆ خجڵ چ بکا؟! سەفەر جائیزنیە، با بۆ حەرەم بێ لەو بەروبوومە فەقەت مەجزووبی زنجیری نەسیبی ئاو و گڵ ج بکا؟! فەڵەک هەرگا کەسێکی هەڵبڕی ،وەقتی هیلاکەتیە کەسەر بۆ گەیینەپەت بێ ،پێ لەکورسی و ئەسکەمل چ بکا؟! لە عوششاق و ئەو شۆخە چاوی لوتفی وەرگێرا! کە ئاسک ئادەمی یا سەگ ببینێ، غەیری سڵ چ بکا؟! چ حاجەت نەرگسی مەستت بکەم وەسفی بە مەخمووری کەچاوێ سورمە کێشراوی خودایی بێ ، لەکل چ بکا؟! لەهەر جێیەک هەڵێ خورشیدی عیشقی گول ڕوخان "مەحوی: ئەگەر عەقڵی ببێ ، لەو جێگە ئاونگی عەقڵ چ بکا؟! |
|
|
اکنون ساعت 01:54 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)