پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 01-13-2014 07:07 PM


دڵ وه‌کو بولبول له‌هیجری نه‌و گوڵێ ئه‌فغان ئه‌کا
ناری جه‌رگ و سۆزی سینه‌م عاله‌مێ بوریان ئه‌کا

وادیاره‌ له‌م وڵاتی کۆهساره‌ عاجزه‌
مه‌یلی خاکی گه‌رمه‌ سێرو هه‌م قه‌ڵای شیروانه‌کا

ئه‌م وڵاته‌ بێ سه‌فایه‌ ،سارده‌ بۆ عوششاقی رووت
ئیشتیاقی به‌ر هه‌تاوی روومه‌تی خووبان ئه‌کا

بارش و بارانی هه‌وری چاوه‌کانم جاری یه‌
زڵمه‌ یاخوود تانجه‌رۆیه‌ تێکه‌ڵی سیروان ئه‌کا

هه‌رکه‌سی ئه‌مرۆ له‌ رێگای ئه‌و نیگاره‌ ڕێی ببێ
بۆسبه‌ینێ گه‌ث به‌ موڵک و ته‌ختی شاو سوڵتان ئه‌کا

ئافه‌رین بۆ له‌شکری موژگان و زولفه‌ینی سیات
وابه‌ یه‌ک ده‌م موڵکی جان و دڵ هه‌موو وێران ئه‌کا

به‌رقی ئاه و سه‌یلی دیده‌ی من له‌ هیجری دولبه‌رم
هه‌ر ده‌ڵێی هه‌وری به‌هاره‌ نه‌ڵه‌وو تۆفان ئه‌کا

مه‌حمه‌لی له‌یلا ده‌خیلم تۆ به‌ توندی وامه‌ڕۆ
عاشقی مه‌جنوون سیفه‌ت له‌م ده‌شته‌ دا گریان ئه‌کا

وابه‌یادی تیغی ئه‌برۆی دولبه‌ری بێ ره‌حمی خۆی
(ئه‌حمه‌د)ی عاشق خه‌ریکه‌ رۆحی خۆی قوربان ئه‌کا

احمد موختار جاف

behnam5555 01-13-2014 07:08 PM

ئه‌و پیاڵه‌ مه‌یه‌ی ساقی بۆت هێنام
كاتێ خواردمه‌وه‌ ئاگری تێبه‌ردام

ئێستایش هه‌رسه‌رم له‌وه‌ سوڕماوه‌
چۆن ئاو ئاگری له‌من به‌رداوه‌

ساقی فیداتم ده‌روون سوتاوم
بۆ مه‌زه‌ ماچێ نه‌ده‌ی فه‌وتاوم

زوو ده‌مت بێنه‌ تێر تێر ماچیكه‌م
ئه‌وسا بۆم تێكه‌ ده‌م ده‌م و كه‌م كه‌م

ساقی تۆ كه‌وا شۆخ و شیرینی
كه‌ دێته‌ له‌نجه‌ ڕێگری دینی

جاڕێ به‌عیشوه‌ حارێ به‌ باده‌
حه‌سره‌تی دڵم هه‌موو به‌ باده‌

به‌ختیار زێوه‌ر

behnam5555 01-13-2014 07:09 PM

هەموو ساتێ یادی تۆ زامێ ئەکا میوانم
ئاگری دووریت وەک پشکۆ ئەسووتێنێ گشت گیانم
بەرگەی دووریت ناگرم زامی غوربەتیت سەختە
تۆ چۆن بارگەت لەکۆڵنا و کۆچت کرد بەم ناوەختە؟

زامی دووری و دابڕان هیوای ژینم وێڵ ناکا
کە دیدەی ئەشکڕێژم بۆ هەنگاوێ بڕ ناکا
وەک وەلی دەشت و کۆسار بۆتە شوێنی ئارامگام
کە هەناسەی مەرگ و ژین بەبێ تۆ بەبا ناکا

دە بگەڕێوە وەک بەهار با پایزم تێپەڕێ
گوڵی هیوام دووبارە پەڕەی زەردی هەڵوەرێ
بە جوانی دیداری تۆ تاکو بسرەوێ ژینم
گەر وانەبێ سەد حەکیم سارێژ ناکا برینم

behnam5555 01-13-2014 07:10 PM


ئه‌گه‌ر مردم

ئه‌گه‌ر مردم وه‌ته‌ن لاوانی تۆ خۆش
ئه‌گه‌ر هیتله‌ر ناما، گاوانی تۆ خۆش

موخه‌یه‌ر بم له‌به‌یــنی تۆ و به‌هه‌شــتا
له‌ جه‌نه‌ت دوور ئه‌بم سه‌یرانی تۆ خۆش

قانع



behnam5555 01-13-2014 07:11 PM

تۆ ...

سەیری هەتاو بكە
چەند جوان دەدرەوشێتەوە
چەند مەیلی گەرمیەتی
نە كاڵ دەبێتەوە نە پیر
وەك ئەوكاتانەی من كە لەگەڵ تۆدام..

سەیری سێو بكە
چەند زوو پێدەگات
چەند زوو پیردەبێت
چەند زوو هەڵدەوەرێت
وەك ئەوكاتانەی من كە بەبێ‌ تۆم..

" نەبەز گۆران "

behnam5555 01-13-2014 07:11 PM

ئێواره‌یه‌کیان پێی وتم ...
ئه‌و کاته‌ی لێم تووره‌ ئه‌بی ...
هیچ ناترسم له‌بیر خۆتم ببه‌یته‌وه‌

به‌ر له‌وه‌ی که‌ خۆر ئاوا بێ ...
... ... ... دێیت و ئاشتم ئه‌که‌یته‌وه‌

به‌ڵام خۆی جارێك تووره‌ بوو ...
ڕۆیی و ئیتر نه‌هاته‌وه‌

ته‌مه‌ن له‌ ئاوابوونایه‌ و ...
نایه‌ت ئاشتم بکاته‌وه

behnam5555 01-13-2014 07:12 PM

سەرمایەیی سەودا کە دەڵێن زوڵفی دوو تایە
هەر پێچشی تایێکی سەد ئاشـــوەبی تیایـە

بیدە بـــە دڵم، شیفتە بۆ شـــیفتە چــــاکـــە...
بیخە ملم،ئەو قـــــــــــەیدە بۆ دێوانە رەوایـــە...

ئەو خاکی دەرە مەسکەنی سەد ساڵەمە،شایەد
جارێ لە دەمی تۆ ببیەم:"سەگ بەوەفـــایە"

زوڵفت سەبەبە،دڵ بە عوزارت کە دەسووتێ
سووچی شەوە وا قاتیلی پەروانە چرایـــــــە

"نالی" کە ویقاری نییە،بێ باکە لە خەڵقی
سۆفی کە سلوکێکی هەیە،عوجب ریایە

نالی




behnam5555 01-13-2014 07:13 PM

ده‌مێکی بابێ ده‌عوای دلم کا
به‌ چاوی کالی نه‌ماوه‌ حالم

فه‌رمووت چلۆنی چۆن بم عه‌زیزم
دوور له‌ بالای تۆو کافر به‌ حالم

کوشته‌ی بالای تو سه‌ری گه‌ردانی تۆم
وه‌ک زولفی شه‌یدا بۆتۆ عه‌ب دالم

خۆش به‌و ده‌مانه‌ گول گول ده‌پشکووت
شه‌کر ده‌باری پرسی له‌ حالم

وه‌ک من به‌ چاوت ئه‌سیری زولفم
که‌س وا نه‌گری به‌ داوی زالم

(وه‌فایی)چی دیت له‌سه‌ر بگری
نه‌ما له‌سه‌ر تۆ نه‌ سه‌ر نه‌ مالم

(وه‌فایی)



behnam5555 01-13-2014 07:16 PM

ئه‌ی مانگ عه‌جایه‌ب چۆنه‌ واماوی؟
چۆن شه‌پۆلی عه‌شق قوتی نه‌داوی؟
ئه‌م هه موو زووڵم و زۆره‌ ده‌بینی
باشه‌ كه‌ هێشتا به‌رپێت ده‌بینی
ئاهوو نزووله‌ی سته‌م دیده‌كان
قه‌تاریان به‌ستووه‌ ده‌ڕۆن بۆ ئاسمان
به‌لاتا ده‌ڕۆن ده‌كه‌ن سكاڵا
ده‌چن بۆ خزمه‌ت خواوه‌ندی باڵا
نامه‌ی سه‌ر زه‌وین به‌ عه‌شق نوسراون
پۆل پۆل بۆ لای خوا ڕه‌وان كراون
ئه‌ی مانگ عه‌جایه‌ب چۆن وه‌ڕس نابی؟
له‌م كوشتو بڕه‌ چۆنه‌ قه‌ڵس نابی؟
وه‌ڵامی داوه‌ مانگ به‌ ئه‌سپای:
فیداكاری مه‌رد له‌سه‌ر هه قی خۆی
به‌ژینم ده‌ده‌ن مایه‌ی ڕه‌نگو بۆی

behnam5555 01-13-2014 07:17 PM

نه‌خۆش و مه‌ستی دوو چاوی كاڵــــم
حه‌قم به‌ده‌سته‌ ئه‌گه‌ر بنــــــــــــاڵم

به‌غه‌مزه‌ی چاوت به‌خه‌نـده‌ی زارت
بردیان به‌غاره‌ت خه‌و و خـــــه‌یاڵم

فه‌رمووت چلۆنی چ بڵێم عه‌زیـــــزم
دوور له زولفی تۆ، كافر به‌حاڵـــــم

سه‌با ده‌خیلم هه‌ر تاكو مــــــــــاوم
بڵێ به‌زاری بڕۆ به‌خاڵــــــــــــــــــم

ده‌مێكی بابێ ده‌وای دڵم كــــــــــــا
به‌‌چاوه‌كانی گه‌لێ بێ حاڵــــــــــم

(وه‌فایی) چی دیت له‌سه‌ر بــگێڕێ
نه‌ما له‌سه‌ر تۆ نه سه‌ر نه‌ مـــاڵم


حەزرەتی وەفایی


اکنون ساعت 06:23 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)