![]() |
ئەستێرە هەموو مەحوە لە نێو نووری قەمەردا ، یاشەمسی جەمالت شەوی گێڕاوە بە فـــەردا؟ خاکی بەری پێت هەم گڵ و هەم گوڵ بە سروشکم وەقتی غەم و شادی ئەوە کردوومە بە سەردا تـــەلیبی نـــییە ئـــەو کـــەسە دێوانـــەیی رووتە بێچارە ئەمما غەیری حـــــــــەیاتێکی لە بەردا! رەنگی نییە روخساریی رەنگین و لەتیفی رۆشنبووە ئەم نوکتە سەباتی لە بەسەردا هەرچەندە کەئینسانە لە بەرچاوی من و تۆ، مومکین نییە ئەم لوتفە لە ئینسان و بەشەردا ئیسباتی خەت و خاڵە ،بەسەد شوشتن و گریان نــاچێتەوە ئەم نوقتە لە نێو دیدەیی تــــەڕدا شەوقی کەنەبێ باسیرە،مەئیووسە لەدیتن هەر شەوقی ئەوە قووەتی دینی بە نەزەردا ئالوودە نەبێ دا،بە زەبوون و گیرەیی خوێنم بۆ کوشتنی من دامەنی پاکی لە کەمەر دا "نالی"خەبەری بێ ئەسەری غائیبە،ئەمما ناڵێکی حەزین دێ لە موناجاتی سەحەردا |
لە سینەمدا سەدای ناڵینە بێ تۆ دڵی زارم بەسێ غەمگینە بێ تۆ ئەبەد وەک من غەمیش ساحێب وەفایە ڕەفـیـق و ھـەمـدەمـی دێـرینـە بـێ تــۆ ھەناسەی سەردی من دێنێ زمستان گـڕەی گـەرمـی دڵـم ھـاویـنـە بــێ تــۆ دەمم تاڵ و سریشکم شۆرە دائیم ترش ڕووم و قسەم شیرینە بێ تۆ دڵـم بـاغ و گـوڵـم فـرمـێـسکـی ئـاڵـە بەھار عومر و ئەجەل گوڵچینە بێ تۆ سریشکـم قـرمـز و دیـدەم سفیدە ڕوخم زەرد و ليباسم شینە بێ تۆ فـەرەح ڕابـورد ئەبـەد بـێ تـۆ عبورکا بەڕووی دڵما خەفەت پەرژێنە بێ تۆ لەچەنگ غەم سەیدە(سالم)وەک کەبوتەر لـە دڵــیـا مـیـخلـەی شــاھـیــنـە بــێ تــۆ سالم |
|
ئه‌ژده‌های زوڵفی له ده‌وری گه‌نجی حوسنی حاریسه حه‌لقه حه‌لقه چین به چین سه‌رتا به خواری گرتووه ماهی من ته‌نها مه‌هێکه صه‌د نوجومی مه‌حو کرد یاری من ته‌نها گوڵێکه صه‌د هه‌زاری گرتووه دامه‌نی پاکی مه‌داری دائیره‌ی خامه‌ك نییه خوێنی مه‌قتولانه وا دامێنی یاری گرتووه گه‌رد و بادی هیجری تۆ ! وا عاله‌می لێ کردمه تۆز نه‌ك دوچاوم !! به‌ڵکه حه‌تتا دل غوباری گرتووه شه‌ربه‌تی عونابی لێوی شه‌ککه‌ر و بادامی چاو سه‌روی قه‌ددت ڕاسته ئه‌نواعی ثیماری گرتووه له‌علی شه‌ککه‌ر باری تۆ تێراوه شه‌ککه‌ر باریه لێوی میحنه‌ت باری من بێ ئاوه، باری گرتووه پڕ جه‌فایه ، بێ وه‌فایه، زود جه‌نگه دێر صوڵح صه‌د درێغ و حه‌یفه طه‌بعی ڕۆژگاری گرتووه یادی (کانی دمدم )و سه‌رچاوه‌که‌ی (مێگوڕ) ده‌کا (به‌کره جۆ)ی چاوم که شێوه‌ی (سه‌رچنار) ی گرتووه بێ مه‌حابا ئاو ده‌ڕێژێ گه‌هـ به فه‌ورو گه‌هـ به ده‌ور چاوی من مودده‌تێکه شێوه‌ی ئابشاری گرتووه شه‌معی به‌زمی من که‌وا سوتاوه ،زه‌رد و ئه‌شك ڕێژ قه‌ت نییه فه‌ردێك نه‌ڵێ ڕه‌نگی مه‌زاری گرتووه مودده‌عی زه‌جرم ده‌کات و پێم ده‌ڵێ: صه‌برت هه‌بێ که‌ر به له‌عنه‌ت بێ که که‌ی عاشق قه‌راری گرتووه ((نـــــــــــــــالــــــــــی )) وا دائیم که مه‌شغوڵی فوغان و ناڵه‌یه باعیثی هیجرانی یاره دڵ شه‌راری گرتووه نـــــــــــــــالــــــــــی |
|
لــە کـوێ بـێـنـم کـەسـێ نـەخـلی مورادم بۆ وەبەر بێنێ بــە ئـاوی دیـــدە ئــــــاوی دا سـەرم بـەو دارە بـشـکـێنێ لـە گوڵزاری بەهاری نییستیی سەرخۆشی هەستیی بێ کە وەک بـولـبـول لە دەوری گوڵ سەحەر مەستانە بخوێنێ شـکـۆفا بـێ دەمی غـونـچـەی لـەطائیف بۆ نەسیمی گوڵ بە پسپۆڕی و بە زانایی کە رەنگی گـــوڵ نــەشــەمـزێـنــێ فـــەنــــایـــی |
ئه‌م دڵه‌م و ا دیاره مه‌یلـــــــــی ڕووی گوڵی یــاری هه‌یـــه بولبول ئاســــــــا بۆیه دایــــــــــــــم نــاڵه و زاری هـه‌یــه گه‌ر لــــــــه‌ده‌ست جه‌وری ڕه‌قیبان من بناڵم حـــه‌ق نییه چونکه مه‌عـــــــــــــلومه که گوڵ بوو دایمه خـــاری هه‌یه وا له عه‌شقی پڕته‌وی ســـــــه‌ركوڵمی ئاڵت چـــاوه‌كه‌م سینه‌که‌م شوعله و بڵێسه‌ی كـــــــووره‌یی نــاری هه‌یه فه‌رموو بێره حوچره‌یی دڵ خـــه‌ڵوه‌ته بـــــــــــۆ بـه‌زمی تۆ غه‌یری تۆ قوربان نه نامه‌حره‌م نه ئــه‌غیاری هـــــــــــه‌یه ئه‌شكی چاوم وا له حه‌سره‌ت له‌علی لێوت ده‌م بـه ده‌م جارییه و سوور و سوێره ڕه‌نگی گــوڵناری هـــــــــــــه‌یه دڵ له خه‌وفی زوڵفی تۆ بۆ گه‌نجـــــی ڕووت ڕێـگه‌ی نییه چونکه ده‌وری ئه‌و ته‌لیـــــسمه جـووتێ ڕه‌شماری هه‌یه (ئـه‌حـمـه‌د)ی بێـچاری بـۆ وه‌سـڵت ئـه‌نـاڵـێ ڕۆژو شـه‌و ڕه‌نـگـی زه‌ردو ئـاهـی سـه‌رد و قـه‌لـبی بیـمـاری هـه‌یـه ئـه‌حـمـه‌د مـوخـتـار جــاف |
|
|
|
اکنون ساعت 11:12 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)