- -
شعر كردي ...
(
http://p30city.net/showthread.php?t=12987)
behnam5555 |
03-27-2010 02:35 PM |
غه‌زه‌ل:
خه‌یاڵی یار
حافزی شیرازی
به‌خت، لـــــــــــه زاری یارم هیچ نیشــــانم ناداتێ
ده‌وڵه‌ت، هـــــــــه‌واڵی ڕازی زۆر پنهــــــانم ناداتێ
به‌خت ده‌که‌م گیانی خۆم، بۆ تاکه ماچێکی لێو
هــه‌م ئه‌وه‌م لێ ناستێنی، هــه‌م ئه‌میانم ناداتێ
عاقیبه‌ت له سای سه‌بر، شه‌کر دێته‌ده‌ست به‌ڵام
زه‌مـــــانه هێند به‌د قه‌وله، قه‌ت زه‌مانم ناداتێ!
زولفی لادا بای سه‌با، چه‌رخی چه‌پگه‌ڕچاولێکه
هـــێند سپڵه‌یه ده‌رفــــــــــــه‌تی باجووڵانم ناداتێ
وا مردم له سوێیان و ئه‌له‌م په‌رده رێگـه‌م نییه
یا هــــــه‌یه و خاوه‌نپه‌رده، هیچ نیشانم ناداتێ
لــه‌مێژه له‌و قه‌راخه، وه‌ک خولخوله خولده‌خۆم
چبکه‌م ده‌وران وه‌ک نوخته، ڕێی نێوانم ناداتێ
گــوتم بنووم با به خه‌ون خــــــــه‌یاڵی یار ببینم
"حافز" له به‌ر ناڵه ناڵ، هــــه‌ر ئه‌مانم ناداتێ!
سه‌رنج:
سه‌ردێڕی فارسیی غه‌زه‌له‌که ئاوایه:
بخت، از دهان یار نشانم نمی دهد
دولت، خبر ز راز نهـــــانم نمی دهد
وه‌رگێڕانه‌وه: س. چ. هێرش
|
behnam5555 |
03-27-2010 02:36 PM |
ڕووبارنوستووه
د. ئه‌سعه‌د ڕه‌شیدی
ڕووبارنوستووه له به ستێنێکدا
ـ پڕله خه نه تیفه و هه زاربه ردی سارد ـ
ئاسمان نزم و نزم تر ده بێته وه...
ڕووباره ڕه شه خه مباره که!
وه بیر بێنه وه
جه سته ده ریاژنه که ت
له ژێر هه زارنه شته ری ڕووتی هه تاودا
که زقزه قیان ده کرد و ده سووتان و
بای مه ست
سکڵه ئه رخه ونییه کانی ده گه شانده وه...
وه بیربێنه وه ،وه بیربێنه وه
ته رمه نێژراوه منداڵییه که ت
له نێوتوودڕکه چڕه کاندا،
ـ هێشتا
خوێنی پژواویان له سه ر لێو و دستمان
ده بێ مابێ!
وه بیر بێنه وه!
ئاسمان و مه لافه ته ڕه بووڵیینه که ی
که تاهه رمان ڕاده کێشرابه سه رکوێستاندا
ـ کاتێک
باران له که نارکوانگه کاندا
سه هۆڵی ده به ست.
وه بیر بێنه وه!
یاڵه تۆزاوییه کان و
گه رووی تینوی کانییه کان
که به قسڵ وسمیت ده خنکان،
قاچه ماندووکان وه بیر بێنه وه
که به سه ر هه وریشمی به یاندا
تێده په ڕین و
ونده بوون له ته مێکی مه ندا،
ـ پڕمه پڕمی بێبڕانه وه ی جه نگه ڵ
به سه رشانه له رزۆکه کانی کوێستانداـ.
وه بیربێنه وه!
فرمێسکه ڕژاوه که ی کێژوڵیکی پرچ سه وز
که ده تگوت:
له فرمێسکه کانی من گه رمترن
سوێرترن...
وه بیربێنه وه گه مییه شکاوه کان
سنگتیان بریندارده کرد و
پیاوه شه که ته کنیان ده برد
به سه رشه پۆله گڕگرتووه کاندا
به ره ونادیار...
وه بیر بێنه وه ،گۆرانی شه وانه ی کوێستان
خرینگه خرینگی ده فه ئابییه که ی مانگ و
ڕانه سپییه کانی ژنێک
که شه پۆله کانت ده یان لستنه وه و هه ڵده ستان
تا مه مکه تورته کان و
شه رمنانه ده گه رانه وه.
وه بیربێنه وه.وه بیربێنه وه!
ئاهه نگی نیزیکبوونه وه ی هه نگاوه کانی پیاوێک
به سه ربه فر و به ڕوودا
له ژیرئاسمانێکی کورت
کورت تر له باڵای ڕۆژ
کاتیک
ـ ده ڕه نگی بنه وشی ئاسۆداونده بووـ
نیزیک ده بێته وه،نیزیکتر
هه نگاوێک پاش و هه نگاوێک پێش
نیوێکی له گیان و نیوێکی له خوێن...
ـ که هێشتاگه رمن ـ
له سه رده ستی ده فڕی.
ده پڕژی به دیمه نتا.
وه بیر بێنه وه،وه بیر بێنه وه
ڕووباره ڕه شه خه مباره که.
|
behnam5555 |
03-28-2010 07:44 AM |
به بێ وه‌ستان
به بێ وه‌ستان
وتت :
ئێواره‌یه‌ك دێم و
گفتت پێدام : دڵنیا بم!
ناهێڵی هه‌رگیز ته‌نیا بم!
**
ساڵه‌هایه تێده‌په‌ڕێ،
به بێ وه‌ستان!
به‌هاری ژین ،
ڕووی کردۆته گه‌ڵاڕێزان!
ئێستاش کاتێ ئێواره دێ
چاوه‌ڕوانیم چرۆ ده‌کا
نه‌فرین ده‌که‌م له‌و دڵداره‌ی
ده‌گه‌ڵ یاری درۆ ده‌کا!
|
behnam5555 |
03-28-2010 07:46 AM |
خۆرنشین
«ماڵه‌که‌مان ، ڕووی له خۆره»!
ئه‌مه‌م وت و
هاوڕێکانم ،
وتیان نابێ ! نانا درۆیه!
ماڵی ئێوه باکووریه !
به‌ر سێبه‌ره !
ئاخر ئه‌وان نه‌یان زانی ؛
ماڵی ئێمه و ماڵی ئێوه به‌رانبه‌ره!
ك.د.ئازاد
|
behnam5555 |
03-28-2010 07:52 AM |
دوایین گولله
دوایین گولله
كه جه‌نگاوه‌رێك،
له گه‌مارۆ دا یه‌ك گولله‌ی مابێ!
هه‌ر چه‌ند ئازا بێ ،
ده‌بێ به ژیری
ڕێیه‌ك وه‌دۆزێ:
یا مه‌رگی سه‌ربه‌ست،
به دوایین گولله، وه‌یا ئه‌سیری
|
behnam5555 |
03-28-2010 07:53 AM |
خلیسكان
خلیسكان
نیوه‌شه‌وێكی ڕێبه‌ندان
كۆڵان ببوو به جێگه‌ژوان !
خز بوو كۆڵان !
كه‌گه‌ییه لام هه‌ڵ خلیسكا
ئه‌و ڕاخوشی ،
وه‌ك ئه‌ستێره‌ی به‌ره‌به‌یان
من باوه‌شم كرده ئاسمان !
|
behnam5555 |
03-28-2010 07:55 AM |
ناشاره‌زا
ناشاره‌زا
هه‌موو ڕۆژێ
ده‌هاته سه‌ر په‌نجه‌ره‌که و
له ماڵی ئێمه‌ی ده‌ڕوانی !
من په‌نجه‌ره‌م ده‌کرده‌وه و
له دووره‌وه ،
چاوم ده‌بڕیه چاوانی !
نه‌م ده‌زانی ،
ئه‌و نازه‌نینه نابینێ !
له‌و په‌نجه‌ره‌ش ،
ته‌نیا هه‌تاوی گه‌ره‌که !
ئاخر ئێمه هه‌ر مانگێک بوو
ماڵمان هاتبۆ ئه‌و گه‌ڕه‌که! ك.د.ئازاد
|
behnam5555 |
03-28-2010 07:57 AM |
داهاتوو
داهاتوو
ڕابردوویان بۆنووسیوم
ده‌سه‌ڵاتم نیه بیگۆڕم!
چاك یا خراپ به شوێنمه‌وه!
به‌ڵام داهاتوو شێعرێكه
چۆن پێم خۆش بێ ده‌یهۆنمه‌وه !
ك.د.ئازاد
|
behnam5555 |
03-28-2010 08:35 AM |
فيدايي..
روحمي بكه به حالم ئه ي شوخي كورده واري
*كز بلبلان برآمد فرياد بي قراري
جه رگم برا به تيرت ئه و كاره كه ي ره وايه؟
*مرهم به دست ومارا مجروح مي گذاری
گه رتوله كوري عاشق دابي ده بن هه مووگه ش
* چون بر شكوفه بارد باران ن‌و بهاري
عه ترت له باغه لي دا يا بوني ميخه كانه؟
*يا مشك در گريبان بنماي تاچه داري؟
گولغونچه كه ي وه كووتون گه رچي هه مووجوانن
* تو در ميان گلها ، چون گل ميان خاري
مردم به داوي زولف وتيري موژه ي خه ده نگت
* ان مي‌كشد به زورم اين مي‌كشد به زاري
پرچت كه مه ندي ملمه پيم وايه من كه مردن
* دربند خوبرويان خوشتر كه رستگاري
به زماني چه و‌ر وشيرن گيان و دلت ستاندم
* چون مهر سخت كردم سست آمدي به ياري
ماچم نه كرد ليوت داخم گرانه چه بكم ؟
* کاين عمر صرف كردم اندر اميدواري
، قيبله ي دلي من و تو روويي جوانه عابيد
* باطل بود كه صورت بر قبله مي نگاري
چاره ي غه مي فيدايي ماچي له رووي ياره
* درمان درد سعدي با دوست سازگاري
|
behnam5555 |
03-28-2010 09:21 AM |
حافزی روحی په پووله
حافزی روحی په پووله
پیم ئه لین فه رمووته شیتم
هه ی به قوربان ئه و ده مه
باسی شیتیم تا قیامه تگه ر بکه ی هیشتا که مه
نه ک ئه تو عاله م بزانن شیت و سه رگه ردانتم
شیته گیان عاشق چ باکیکی له لومه ی عاله مه
یان ئه وه ی بیستوومه هه ر حاشا له ناسینم ئه که ی
ئه م که لامه ت دل ته زینه ئه و په ری ده ردوو خه مه
گه ر ئه شاره ی چاوه که ت هیوای نه خستایه دل
چون له کولی خوم ئه نا
ئه م کوله ئیش وماته مه
عه باس که مه ندی
|
اکنون ساعت 09:19 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)