![]() |
ڕێـــــژنه... تۆ به‌ڵــــێنم پێ بده تا من به‌ره‌و ژوان ببمه‌وه بمده‌یه ماچێکی ته‌ڕ له‌م لێوه با جوان ببمه‌وه ده‌ستی له‌رزۆکم هه‌تا تێیدایه هێزی به‌ی گوشین لێمگه‌ڕێ تاوێ له باخـــــی ســـینه میوان ببمه‌وه شه‌نگه‌بێری! بسڕه‌وه فرمێسکی بێشوانی ئیتر ره‌نگــه هێشتا له‌و چیا و زۆزانه بۆ شوان ببمه‌وه من گوڵی سه‌ر گۆڕی ئاواتی له‌مێژینه‌م به‌ڵام رێـــژنێکـــم لــــێ بده پێم وایه بۆ ڕوان ببمه‌وه شێخی سه‌نعان بۆ کچی گاور له ئیسلام وه‌رگه‌ڕا من خه‌ریکه بۆ کـــــــچه شێخێ په‌ژیوان ببمه‌وه!!! "هێــــــــمن |
ماهی مـن تـەنها مـەهـێـکـە سـەد نوجومی مەحو کرد یـــــاری مــن تــەنهـا گـوڵـێکـە سـەد هـەزاری گـرتـووە نالی |
ئاو له چاوانم به خوڕ دێ ئاگری دڵ ناکوژێته‌وه وه‌ك جه‌هه‌ننه‌م ئه‌م ته‌نوره ئاوی طۆفانی ده‌وێ عه‌شق سوڵطانێکه هه‌ر گا ڕو له وێرانێ بکات ئاهی سه‌رد و ئه‌شکی گه‌رم و قه‌لبی بوریانی ده‌وێ ڕوم ئه‌وا زه‌رد بو وه‌کو پایز له هیجران ((نالیا)) عه‌شق ئیستاکه‌ش له من سه‌یلی به‌هارانی ده‌وێ نالی |
|
|
شیعر و هۆنراوه‌ی:زیاد ئه‌سعه‌د |
له گۆشه‌ی خه‌ڵوه‌تی پڕ میحنه‌تی ده‌رولفه‌نا چیبكه‌م ؟ له به‌ر زادو زه‌خیره‌ی مه‌نزڵی داروله‌به‌قا چیبكه‌م؟ لیباسی تاعه‌ت و مه‌قبوول و پاكم نه‌پۆشی من له رۆژی مه‌حشه‌را عوریان و بێ به‌رگ و نه‌وا چیبكه‌م؟ نه‌بوو لێو و ده‌مم یه‌كده‌م به زیكری چاكه مائیل بێ له ته‌حریكی زوبانی لاڵی بێ حه‌مدو سه‌نا چیبكه‌م |
سەد خۆزگە بێ بەو رۆژە کە نەمبیستبوو ناوت نەمچێشتبوو تامــــی مەیی مەیخانەیی چاوت نەیدیبوو دەس و پێی دڵـەکەم،حەڵقەیی داوت ئازاد بوو لــە پێج و خەمی ئەگـــریجەیی خاوت وا ئێستە لەتــــاو ئاگــــری هیجرانــی بە تاوت فرمێسکی ئــــەڵێی تەرزە و بــــارانە دڵی من خـــــۆ کفری نەکرد تێپەڕی کـــــرد رۆژێ بەلاتا زوو هۆگـــــرت بوو،وا کە ئەگــــــــریا بـــە دواتا سوتا وەکـــــو پەروانە لەنــــــاو شەوقی چراتا ئـــــەتلێتەوە بێچارە لـــــەناو دەرد و بــــــەڵاتا خوێنی بـــــەهەدەر رۆیی لــــــەپێناوی هەواتا خــــــۆڕایی نییە مەیلی لــــــە تۆرانە دڵی من شاعیری گەورەی کورد ((شێخ نوری شێخ ساڵح)) |
|
|
اکنون ساعت 03:31 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)