![]() |
هیجری تۆ چه‌ند سه‌خته دولبه‌ر ماڵه‌که‌م وێرانه‌بۆت رۆژو شه‌و غه‌مباری روتم دیده‌که‌م گریانه‌بۆت ئه‌شکی چاوم باده‌یه ناڵه‌ی دڵم عه‌ینی نه‌یه خاک به‌سه‌ر کۆچەر له‌حه‌سره‌ت جه‌رگه‌که‌م بوریانه بۆت ئه‌ی نیگاری نازه‌نین له‌ورۆژه‌وه دوری له‌من سه‌یلی دیده‌م وابه‌خور دێ هه‌روه‌کو سیروانه بۆت شکا پشتم برا جه‌رگم له‌حه‌سره‌ت ورده خاڵانی خودایه بۆ نه‌ما عه‌هد واقه‌رارو مه‌یلی جارانی ئه‌ی دڵه به‌سیه له‌غه‌م بۆجی ئه‌ناڵی رۆژ و شه‌و شه‌هدی لیوی دولبه‌رت بۆده‌ردی تۆ ده‌رمانه بۆت ده‌میکه من له‌غوربه‌تدا غه‌رقی به‌حری مانم به‌بی گوڵ خونجه‌م دائیم موقیمی کونجی گریانم دةڵیم هاوینه بۆ وه‌سڵی به‌ڵام ئه‌و مه‌یلی زستانه خه‌زانی بۆیه‌کرد خه‌ڵقینه عومری وه‌ک به‌هار من |
ئه‌رێ دڵ بێ شه‌رابی له‌علی گوڵ ڕه‌نگت له گوڵ چ بکا؟! که جیلوه‌ی گوڵ له گوڵشه‌ندا نه‌بێ، بولبول له چڵ چ بکا؟! که هه‌ڵگیرسا له نووری باده شه‌معی حوسنی جانانه نه‌چێته سه ته‌ریقه‌ی حه‌زره‌تی په‌روانه، دڵ، چ بکا؟! به ئاهم گه‌ر ره‌قیبانت بسووتێن ئه‌ی گوڵی ره‌عنا مه‌ڕه‌نجه، تۆ خودا شوعله له ئاقاری چقڵ چ بکا؟! هه‌تا ماوه ده‌بێ ئه‌شکی نه‌دامه‌ت داوه‌رێنێ چاو عه‌ره‌ق ریتن نه‌بێ، شه‌خسی له کاری خۆ خه‌جڵ چ بکا؟! سه‌فه‌ر جائیز نیه، با بۆم حه‌ره‌م بێ، له‌و به‌روبوومه فه‌قه‌ت مه‌جزووبی زنجیری نه‌سیبی ئاو و گڵ چ بکا؟! فه‌ڵه‌ک هه‌رگا که‌سێکی هه‌ڵبڕی، وه‌قتی هیلاکه‌تیه که سه‌ر بۆ گه‌یینه په‌ت بێ، پێ له کورسی و ئه‌سکه‌مل چ بکا؟! له عوششاق و ره‌قیب ئه‌وشۆخه چاوی لوتفی وه‌رگێڕا که ئاسک ئاده‌می یا سه‌گ ببینێ، غه‌یری سڵ چ بکا؟! چ حاجه‌ت نه‌رگسی مه‌ستت بکه‌م وه‌سفی به مه‌خمووری که چاوێ سورمه کێشراوی خودایی بێ، له کل چ بکا؟! له هه‌ر جێیه‌ک هه‌ڵێ خورشیدی عیشقی گوڵ روخان [مه‌حوی] ئه‌گه‌ر عه‌قڵی ببێ، له‌و جێگه ئاونگی عه‌قڵ چ بکا؟! |
لەیارەوە: |
به‌ڵام ئێستا و شه‌وی ئێستا، چۆن به‌جۆش که‌م؟ گڕی کۆڕی سارده‌وه‌بوو، به‌چی خۆش که‌م؟ شه‌وگاری تاریک و نوته‌ک، چۆن ڕۆشن که‌م؟ ئه‌م سه‌ره گێژ و شێواوه، چۆن هۆشن که‌م؟ !!! "دیلان" |
گۆزێك له ده‌ستم شكا بوو ، ئه‌و گریا بۆم خه‌م دات نه‌گرێ منیش یه‌كێكی وه‌ك تۆم زۆر جار منیش وه‌كو تۆ گۆزه‌م ده‌شكاند تۆش رۆژێ ده‌بی به گۆزه ده‌شكێی وه‌ك خۆم ((خیام )) |
بەرەو ئاســــــــــــۆ ســۆفیی گــۆشه‌ی خانه‌قا بـووم ، ئێستە پیری مه‌یکه‌ده‌م زاهیدی خه‌ڵوه‌ت‌نشین بووم ، ئێستە مه‌ست و مه‌یزه‌ده‌م ســـه‌روی ئـازادیـش لـه‌بـار و دڵـکـه‌ش و بـه‌رزه ، بـه‌ڵام گیانه‌که‌م! من شێت و شه‌یدای لار و له‌نجه‌ی ئه‌م قه‌ده‌م جیلوه‌یی جوانی له هه‌رچی دا هه‌بێ خۆشم ده‌وێ ڕۆژێ کوشته‌ی مینی ژۆپ و ڕۆژێ گیرۆده‌ی شه‌ده‌م هه‌ر یه‌که‌ی بۆ خۆی ده‌جووڵێنێته‌وه هه‌ستی ده‌روون زه‌رده‌پـه‌ڕ، کـاروانـکـوژه، تـاریـک و ڕوونـی سـوبحـده‌م ئـاسـمـانـی سـاو و ده‌ریـای مـه‌نـد و تـارمایی چیا سێوی لاسوور و به‌هێی زه‌رد و هه‌ناری گوڵبه‌ده‌م کـێ وه‌کوو من سارد و گه‌رمی ڕۆژگاری چێشتووه ؟ گا له ده‌شتی گه‌رمه‌سێر و گا له کوێستانی گه‌ده‌م ! وه‌ک شـه‌پـۆلـی زێـی خـوڕه‌م ، سـاتـێ هـه‌دادانـم نـییه گێژ ده‌خۆم، پێچێ ده‌ده‌م، من ڕۆڵه کورده‌ی ئه‌م سه‌ده‌م ڕێگه سه‌خت و پڕ له که‌ند و له‌ند و هه‌ڵدێر و گه‌وه هه‌ر ده‌بێ ببزووم، ده‌بێ بکشێم، وچانی لێ نه‌ده‌م سێبه‌ری مه‌رگم له پێشدایه و به‌ره‌و مه‌نزڵ ده‌ڕۆم ناخی گۆڕی ته‌نگه جێگام ، هه‌ر تل ئاسا بێ قه‌ده‌م مـن بـه‌ره‌و ئــاسـۆ ، بـه‌ره‌و ڕوونـاکـی بـاڵـم گـرتووه چۆن به‌ره‌و تاریکی ده‌خشێم ، پاڵ وه شه‌یتانێ ده‌ده‌م! کـانیی ڕوونـم دی به لێشـاوی به‌هـار شلـوێ نه‌بوو به‌فری گه‌وره‌م دی چیای گرت و به تاوێ بۆه قه‌ده‌م ژیــنـی کـورتـم دی پـڕاوپـڕ له شـانـازی و شـه‌ره‌ف عومری زۆرم دی که دوایی هات به ڕیسوایی و نه‌ده‌م ئاگری سینه‌م بڵێسه‌ی دێ و وڵات ڕۆشن ده‌کا ئه‌و ده‌مه‌ی خۆم وه‌ک دڵۆپێک ده‌چمه نێو ده‌ریای عه‌ده‌م "هێمن" |
لەیلەکەى بێ مەیلەکەى مەحبووبەکەى عەییارەکەم شۆخەکەى پڕ حەملەکەى بێ ڕەحمەکەى غەددارەکەم زاڵمەى لەخوا نەترســـەى کافرەى بێ مروەتـــــە قاتلەى عاشق کوژەى جەللادەى خون خوارەکەم گوڵ بەدەن، سیمین زەقەن خەت یاسەمەن فندق دەهەن ئەسمەرەى قەد عەرعەرەى نازو نەزاکەت دارەکەم نەوجەوان ئەبرۆ کەمان شیرین دەهان و نیکتە دان تورک رەفتار و پــــــەرى ڕوخسار و کاکۆڵدارەکەم ئەى ڕەقیب سەد جار دەرم کەى یا جوێنم پێ نا عیلاجم هەر دەبێ بێم بۆ عێلاجى کارەکەم ژەهرى دوورى چەشتووە (هیجرى) ئەمێستا بۆیە وا تەڵخ گوفتارە کەلامــــى لەعلی شەکەر بارەکەم |
ئەو کەسەی ئەمنی بەجێ هێشت بێ خەتا ! یادی بەخێر ئەو کەسەی ئمنی بەخـــەم کرد مــــــــوبتەلا ! یادی بەخێر ئەو کـــــوڕەی جــەرگ و دڵی بابی کەبــــاب کرد و هەڵــات وا بە ئــــــاوری دوری برژاندی کـــــــــــــــــــووا ! یادی بەخێر سەید کامیلی ئیمامی |
|
|
اکنون ساعت 12:49 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)