![]() |
|
دڵـــداری چ یــــاره فێره ســه‌ودای کـــردم بڕـــوانه له چاوی ســـور و ڕه‌نگــــی زه‌ردم نرخـــی بزه‌یه‌ک بـــاره له‌ســـه‌ر لێـــوانـــم پارسه‌نگه دڵی گه‌رم و هه‌ناسه‌ی سه‌ردم خیام |
|
|
|
مەمکوژە تۆ، گەردنی خۆت ڕوو لە زوڵفان دەرخەوە ئەی سەبای ساڵحان، ئەتۆ بکەی، ئەمشەوە ڕۆژ بێتەوە تاقەتم چوو، ئارەقی گەردنت بە زوڵفان ون مەکە ئەی ستارەی سوبحدەم، ئەوشۆکە زووتر دەرکەوە سووتبووم، خۆم دا پەنای زوڵفت، دەمێک ئاسودە بم ڕووت نیشاندام، باز لە سایەی تۆوە ئاورم گرتەوە زوڵفت ئەفشان کرد و پەنهان بووی و دونیات کرد تەم خۆت وەدەرنا، عالەمت سوتاند و ئاورت کردەوە نە بە هەویای پایە بۆست، عەمری من کۆتا نەبێ مەیخە پشتگوێ مەرگی من، بێ، زوڵفەکانت بەردەوە ئولفەتی زوڵفتت چییە قوربان، لەگەڵ ڕووخساری تۆ؟ خۆ بە هیچ دینێکی نابێ کوفر و ئیمان پێکەوە! هاتە سەر خەندە: کە من، سوڵتانی حوسن و دولبەرم غایەتی سوڕەت نمای ڕۆژی جەمالی من، شەوە بای سەبا بەرقەع گوشابوو، یا ئەتۆ بووی خۆت نواند؟ یا نە ڕیزوان، دەرکی گوڵزاری بەهەشتی کردەوە؟ من لەبەر عەکسی نیگاهت کەوتووم، هۆشم نییە چاوەکەی تۆ هەر نەخۆشە، یا نە سەرخۆشی خەوە؟ (خارق لعادات)ی زوڵف و خاڵ و خەندەی زاری تۆ میشک و عەنبەر، شەهد و شەککەر، لەعل و گەوهەر پێکەوە حه زره تى وەفایی |
وێنه‌که‌ت ده‌رمانی سه‌ر جه‌رگی برینداری منه کاتی دڵته‌نگی به بێ تۆ هه‌ر ئه‌وه یاری منه دیتنی رووناکی بۆ دوو چاوی جۆباری منه تاکو لێت دوورم عه‌زیزم، شێوه‌نت کاری منه هێدی |
وه‌ک بولبول ئه‌و دڵه به گوڵی روو که روو ده‌کا په‌روانه‌یه زیاره‌تی شه‌مع ئاره‌زوو ده‌کا من وه‌سڵی ئه‌و به‌رابه‌ری جه‌ننه‌ت ده‌گرم و ئه‌و... دۆزه‌خ به ئاهی سینه‌یی من روو به روو ده‌کا ریشێکی پان و تووکی بنا گوێ درێژ و لوول سۆفیی له دینی به دیمه‌ن له جوو ده‌کا گه‌ر عاشقی له خوونی جگه‌ر قوم ده، ده‌م مه‌ده مه‌ی خواره، خام کاره هه‌تا هاو و هوو ده‌کا دنیا به حیله مه‌یلی به ئه‌بنای ئه‌گه‌ر ببێ ئه‌م [دایه رێزبار] به فرزه‌ندی شوو ده‌کا ئه‌شکه‌وتی بایه‌که ده‌می واعیز که دێته وه‌عز وه‌قتی سکووتی نه‌قشی سمێڵی له قوو ده‌کا دا عه‌کسی جیلوه ده‌رنه‌که‌وێ، نه‌ک له چاکییه ئه‌و شۆخه چاکی سینه‌یی [مه‌حوی] رفوو ده‌کا |
نه‌وید ئه‌ی عاشقانی دڵ فیگار یان هاته سه‌ر خه‌نده سه‌دایی بولبولان دیسان دره‌ختی گوڵ به‌ری هێنا مه‌گه‌ر رووی كه‌وته زولف و رووی حه‌بیبم بادی نه‌ورۆزی حه‌یاتێكی به دونیا داوه بۆی گوڵ عه‌نبه‌ری هێنا وه‌فایی |
دڵفریبی دڵبه‌ری دڵدار، هه‌ی! فیتنه‌گه‌ر، هه‌ی! ره‌ند هه‌ی! عه‌ییار هه‌ی! بوویه یاری غه‌یر و من بێگانه مام بێ وه‌فا، هه‌ی! هه‌ی جه‌فا کردار، هه‌ی! خۆ موسوڵمانم، به‌م ناحه‌ق خوێنی من... بۆ ده‌ڕێژی، کافری خوونخوار، هه‌ی! چا نیه ره‌فتاری وا به‌د به‌س بکه ده‌رحه‌قی من، شۆخی به‌دڕه‌فتار، هه‌ی! تۆ دڵت دێوانه کردم، ئێسته‌که‌ش نانوێنی روو، په‌ری توخسار هه‌ی! قه‌ت له تیری ئاهی مه‌زڵوومانی عیشق تۆ نه‌ترسی، زاڵمی غه‌ددار هه‌ی! غه‌یری به‌د نه‌یدی له تۆ [مه‌حوی]، ئه‌تۆش هه‌ر به‌دت رێ بێ، به‌دی به‌دکار هه‌ی! |
اکنون ساعت 03:30 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)