![]() |
تـــــاكهی فه‌له‌ك ئاواره‌و مه‌حرومی گـــــهلم كــــــهی ؟ لـه‌م به‌ختی بـــهدو تـــــالعی بهرگــــهشته خــودا وه‌ی من ده‌روێش نیم كــهوتومه دوو عیله‌ت بـــه حه‌ی حه‌ی له‌یلا من مه‌جنون نیم به‌رو بــــهحرت له دووبـــكهم په‌ی موتریب وه‌ره بــــهفیدات بـــــم بۆ ده‌فعی هــه‌موو غه‌م لێده له ده‌ف و به‌ر بـــــهت و ســـاز و چـــهقهنــهو نه‌ی سهمتوره به تـــــهنبــــوره ده‌ڵـــــێ بــه فـــــهسیـحــی كه‌س به‌زگ وه‌های نه‌بوه، جـــم كـــهی بــووه كهیكهی هاتونــه ره‌قس مــــوشتهری و زوهــــره لـــــه خـۆشی ئه‌م به‌زمه كه« خاڵی له ره‌قیب» بــــی به‌ده ههیههی ساقی وه‌ره بــۆ خـــــاتـــری ئــــــه‌و پیری مـــوریـــدان ههڵبــــــگره پیـــاڵــــه بهقـــــــهڕابه بـــم ده‌رێ مــه‌ی ساقی سهرهكهم بێ به فیدای گــــهردنـــی شوشه‌ت له‌و جـــــامه بلورینه لـــــه بـــۆم تێــــــكه پـــهیــــا په‌ی ساقـــــی قـــــــهدی زۆر نـــــازك و بـاریــــكه و چـــاكه دوو باره بــــــــكهم« قاڵ» ههنـاسهم بۆ هــهیـــاسـهی ساقـــــــی ئــــه‌گه‌ر ئـــــه‌م لهنــــجـهیه بێنێته فـرۆتـن مولك و دین و دنیام، كـــــهمه بۆ قیمه‌تی لــــهنــجــهی ساقی تـــــهڕ و مه‌جلیس پـــهڕ و مهعشوقــه به‌رابه‌ر ئــــــــه‌م ده‌ردی سه‌رو میحنه‌ت و غه‌م خواریــه تاكه‌ی فـــــهخری كـــه تۆ روحت بكه‌یه پێشكه‌شی ســاقـی فــــهرقت چیه بــــهد به‌خت له گــهڵ هــاته مهكـــهیتی "شێخ ئه‌حمه‌د محێدین به‌رزنجی" |
|
پێنج خشتەکی "دیلان" لەسەر شیعرێکی "سالم" من برۆی پەیوەستی ئەو نازدارە شیر و تیرمە پرچی لوول و زولفی ئاڵۆز، کۆتە و زنجیرمە قوژبنی مه‌یخانه دایم گۆشه‌ی تهدبیرمه سوجده بردن بۆ نیگایه‌ک کرده‌وه‌و تهفکیرمه شێخی ئەو پیر و موسینە، من جوانــــێک پیرمە نەکەی هەرگیز نەمامی گوڵ، ببێتە سێبەر و سایەت بە نینۆک گەر بژاری کەی، بە پولـێک بەرهەم و مایەت ئەوی بۆنی وەفا و عەهدە بە هیچ جۆرێک، لە گوڵ نایەت هەتا ماوم ئەچـێنم تۆوی هەر خارێک، لە دڵ شایەت کە بــێی بۆ سەر مەزارم، دامەنت بگرن ئەگەر مردم |
ئه‌ی جه‌ننه‌تی عه‌یشی ئه‌به‌دم ڕێ گوزه‌ری تۆ نووری نه‌زه‌رم، تاجی سه‌رم خاکی ده‌ری تۆ به‌و قامه‌ته خاڵ و خه‌تی ڕووی رۆ که ده‌بینم هه‌ر گوڵشه‌نی فیرده‌وسه به نه‌خلی شه‌جه‌ری تۆ سه‌روی سههی، قوربان! ئه‌ه‌گر ئازاده ئه‌دی بۆچ بادام و گوڵ و سونبول و نه‌سرینه به‌ری تۆ؟ ده‌دره‌وشێ له نێو زولفی ڕه‌شت ئاره‌قی گه‌رده‌ن خۆ هه‌ر شه‌وه په‌یدا بوو ستاره‌ی سه‌حه‌ری تۆ؟ نازانم ئه‌تۆ بۆچی به لهب و قامه‌تی شیرین؟ غونچه‌ی شه‌جه‌ری، یا نه گوڵی نه‌یشه‌که‌ری تۆ ؟ ئه‌و چاوه که‌وا مه‌سته به حوسنی ڕوخی زیبا داخۆ چ بکا فیتنه‌ی ده‌وری قه‌مه‌ری تۆ؟ توخودا ده‌مه‌که‌ت ده‌رخه له نێو توڕڕه بزانم تامی چییه ئه‌و حوققهیی شیر و شه‌که‌ری تۆ خۆ سه‌یدی حه‌ڕه‌م قه‌تڵی حه‌رامه!!! ئه‌دی زولفت کافر که نه‌بوو بۆچی منی کوشت له ده‌ری تۆ؟ ئه‌و ڕۆژه به زوننارهوه من چوومه خه‌رابات زولفت منی کێشا به ئیشاره‌ی نه‌زه‌ری تۆ بۆ من که نه‌بێ وه‌عده‌یی دیداری جه‌ماڵت چ بکه‌م له به‌هه‌شت و نه‌زه‌ری حوور و په‌ری تۆ؟ قه‌ت گوڵ به ڕوخی تۆ نه‌بووه، سه‌رو به باڵات سهروێکه ڕه‌وان به‌خشه گوڵی سیمبهری تۆ بۆ قیبله‌یی لای ڕووته هه‌موو سه‌عیی "وه‌فایی" عومره‌م به خودا عه‌ینی سه‌فا وا له ده‌ری تۆ وه‌فایی |
شەوێ لەیلا بە مەجنوونی دەوت : بنواڕە حاڵی خۆت بە خۆڕایی کە چۆنت دا بە با عەقڵ و کەماڵی خۆت؟ جوابی دایەوە مەجنوون: ئەگەر تاقەت ببێ لەحزێ لەناو ئاوێنەدا بنــواڕەرە حوســـن و جەماڵـی خۆت !!! "مەحوی" |
تیر و کمان ابرو...
بیلا دل اسیرم بوده نشان ابرود من ای دله هه دیرم ، ییشم وبان ابرود هرچی قِران سعده بوده قمر له عقرو وقتی که زلف هیولد د‌س خیده شان ابرود او محشره که عالم لرزی له تاو ناوی حتما و پا بو اما ، گرد تکان ابرود یا باو ارای نجاتم ، یا فکر کشتنم بو پس کی و درد من خوی ، تیر و کمان ابرود هر کس له ای زمانه ، هولی ارای الانه من هامه هول فتنه ی آخر زمان ابرود هر شو ، چه که نیووشن گرد مه بی اشاره کی ای قصیل خاصه ، ناسه زوان ابرود من منکر چو ه د نیم ، اما تو خود و من بیوش ابرو وه بان چو یا ، چو هاله بان ابرود |
|
|
|
|
اکنون ساعت 12:51 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)