زه‌نگی بیر
ساڵگارێکی وشکارۆیه
له گوڵخانه‌ی خه‌زانپۆشی فێرگه‌کاندا
بۆ شکۆفه‌ی دره‌ختی بیری منداڵان
سینگم کردوه به باخێک و
شێعرم به خاک،
وشه‌م هه‌تاو، چاوم به هه‌ور...
ساڵاوێکه له‌م هه‌رێمه بێ بزه‌دا
دڵۆپ دڵۆپ ده‌بارێم و
باخی ئاواتم چاوه‌ڕێ،
تا منداڵان له مێشکی وه‌رزێکی وشکا،
شه‌تڵی ئه‌ندێشه بچێنن.
که‌چی له ده‌فته‌ری منداڵانی ڕۆژدا،
له پۆلی پڕده‌نگی مانگدا و
له فێرگه‌ی 365 که‌سی ساڵدا
وه‌رزی نمره، هه‌موو بیستی درۆ ئه‌گرێ درۆ!
داری وانه، هه‌رزه بیری دڕوو ئه‌گرێ دڕوو!
***
ئێستا هاتووم،
شه‌پۆلی ناو زه‌نگی بیرتان بشڵه‌قێنم
به‌سته‌ڵه‌کی زمانی ترستان داگرسێنم،
به شێعره‌برووسکه‌ی بێده‌نگی.
هاتووم چه‌پکێ وانه‌ی تازه بچنم
بیده‌م له‌به‌ر ئێخه‌ی هه‌رێمی پاوانی رێتان
به باوه‌شێ به‌ڵێنه‌وه هاتووم
گه‌ر په‌نجه‌ره‌ی دڵتان واکه‌ن
بۆ تیرێژی وانه‌ی تازه‌م
گه‌ر ئه‌مجاره قژی شێواوی باوه‌ڕتان،
به‌ڕۆنی ئه‌م وانه تازه‌م مشتوماڵ ده‌ن،
به‌ڵێن ئه‌ده‌م
ئه‌وه‌ی وانه‌ی موقه‌دده‌سه ،
ئه‌وه‌ی تابۆ و
هه‌رچی وشه‌ی موقه‌دده‌سه ،
هه‌رچی ڕۆژ و هه‌رچی مانگ و
هه‌رچی ئایدیا و
ئه‌وه‌ی حیزبی موقه‌دده‌سه...
هه‌موو یه‌کجێ خڕکه‌مه‌وه،
بیکه‌م به تۆپێکی حه‌وت ره‌نگیله و
بیخه‌مه ناو زه‌وی فووتباڵی منداڵان...
ڕه‌حیم لوقمانی