پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 06-18-2014 01:40 PM


چه‌ند کورته شێعر له ک.د ئازاد

هەڵەبجە
باسی خۆشە ویستیت دەكەم
دەبێ بە وەرزی هەڕەشە!
لە چوار لاوە
لێوی ڕقم لێ دەكرۆژن
خەنجەر سواری هەسان دەكەن
هەڕەشەم بە دەبان دەكەن !
••
شێعری وەسفی تۆ دەنووسم
دیوان دیوان
بڵاو نابنە وە !
شێعرم بە قاچاغە ڕێ دا
ڕوو دەكاتە شاری دڵان !
دەفتەرەكانم بە دەسنووس ،
دەگەنە لای دڵدارانت !
باسی عەشقی تۆ خەتەرە
باسی تۆ هەر باسی سەرە !
••
زۆر كەس لە عەشقی من ناگەن !
لۆمەیان ناكەم،دڵدار نین
خاوەن یار نین !
ناحەزانم،
لە عەشقی تۆ بێ نەسیبن
وەك ڕەقیبن !
••
بە‌ندە‌نە‌كانی تاریكی ،
هە‌مبە‌ر بە‌چاوە‌كانی تۆن !
چۆن بیم بۆ لات؟
••
لە‌سە‌ردە‌می پانۆڕامای ،
حە‌زە‌كانی قە‌تیس ماوو
میزۆپۆتامیای خۆزگە‌كان ؛
تۆ ئازاری ،
خاك و خە‌ڵک و
ژارە‌بزە‌ی ،
كە‌متیارە‌كانی نامۆییم
بیر دینیە‌وە‌!
••
سپیدە‌كان ،
دە‌گە‌‌لّكوێستانوە‌خە‌بە‌ر دیم !
دە‌سنویژ بە ئاوی زوڵاڵی،
كانی بنارێك هەڵّدە‌گرم !
لە‌ سە‌ر بە‌رماڵی پیدە‌شتی
دە شتێكی كاكی بە كاكی
بە‌رانبە‌ر یە‌زدان ئە‌وە‌ستم .
دە‌ستم هە‌تا تە‌شقی خوا
درێژ دە‌كە‌م
بە‌و نیازە ،
بە‌سە‌‌ربە‌ستیت ببینمە‌وە و
چی‌تر شۆفڵی ناحە‌ز و
سە‌ر نیزە‌ی خە‌م ،
جە‌ر گتنە‌درِن!‌
چی ترچی تر سە‌رت نە‌برِن !
••
ئیسقانە‌كانم لە‌غاری شانە‌دە‌رێ
هاتنە‌دە‌رێ !
هی سە‌ر دە‌می ،
نیاندرِتاڵیو كاڵیم بوو!
زانیم تە‌مە‌ن دریژترم ،
لە جە‌للادە‌كانی خۆشم !
••
لە‌م وڵاتە ،
عومری شادی كە‌م دە‌وامە‌و
خە‌م زۆر دە‌ژی!
••

behnam5555 06-18-2014 01:41 PM


ئه‌حمه‌د یاسینی (پشکۆ) ــ سه‌قز

(....)

چاو له جوانی و
دڵ له ئه‌وین
دڵدار له ژوان
نیگا له حه‌ز
پێل له ده‌ریا
با له بۆران
خۆر له ئاسۆ
تاسه‌ی ناشکێ
شاعیر له هه‌ست
منیش له تۆ
منیش له تۆ
ئه‌ی نیشتمان

(....)

The eyes are satisfied with

Beauty,
The heart with love,the lovers .

With tryst,the sea with the
Waves,the wind with
Blizzard,the sun with
Horizon,the poet with
Sense,and Iam realy pleased
With being you
o, my home

translator:A li Hosseini

behnam5555 06-18-2014 01:42 PM


ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی ــ سلێمانی
(88)زه‌رده‌خه‌نه‌ی‌ هه‌نار بۆ لێوی‌ هه‌ڵه‌بجه
هاتن‌و به‌قوژبنه‌كانی‌
هه‌ناسه‌ی‌(با)دا هه‌ڵگژان‌و
قوڕگی‌ كاتژمێریان كوژانه‌وه‌ له‌چركه‌و
هه‌رچی‌ په‌شمه‌كی‌ پێكه‌نینی‌ هه‌ور هه‌بوو،
نه‌زۆكیان كرد له‌نوقڵی‌ باران‌و
باڵای‌ مانگیان بڕی‌ به‌بالیفی‌ شه‌وه‌زه‌نگ‌و
ئه‌ندێشه‌ی‌ خۆریان سڕی‌،
له‌سه‌رچاوه‌ی‌ تیشك‌و له‌جۆگه‌ی‌ گزنگ..!
هاتن‌و هه‌رچی‌ لاسكی‌ به‌زه‌یی‌ تۆخ هه‌بوو،
له‌چاڵی‌ رۆحیانا گرمۆڵه‌یان كردو
هه‌رچی‌ ئه‌لیفی‌ قیژه‌ی‌ قه‌دباریك هه‌بوو،
به‌قولاپی‌ سمێڵیانه‌وه‌ هه‌ڵیانواسی‌‌و
له‌پێكی‌ غه‌ریزه‌یه‌كی‌ سفر سلوكدا فڕیان كرد...
ئه‌وان له‌فه‌رهودی‌ به‌ربه‌رو له‌چه‌مكی‌
عروبه‌و له‌قۆزاخه‌ی‌ لم‌و له‌قه‌ناعه‌تی‌
هستریاو
له‌ودیو جه‌نگه‌ڵه‌ سوتماكه‌كانی‌ عه‌رعه‌ره‌وه‌
عه‌رعه‌ری‌ بوون..
ئه‌وان له‌نه‌سلی‌ چه‌هره‌ی‌ چه‌ته‌وڵ‌‌و
له‌ ئافاتی‌ ئه‌نفال ئه‌وان...
ئه‌وان نامۆ به‌چنینه‌وه‌ی‌ نزا نسرمه‌كانی‌
په‌پووله‌ پایزه‌یه‌ك‌و
به‌عیشقی‌ ڕه‌های‌ ئینجانه‌یه‌كی‌ هاوین‌و
به‌باقه‌یه‌ك رۆشنایی‌ له‌شه‌تڵی‌ مۆم‌و
به‌پیاڵه‌یه‌ك خۆرنشینی‌ سه‌ر له‌ئێواره‌و
به‌دوو دێڕ شه‌وی‌ ناو جانتایه‌ك‌و
به‌لاڤه‌ لاڤی‌ لێوی‌ شۆڕبییه‌ك...
ئه‌وان نابینا به‌روئیای‌ زه‌مبیله‌یه‌ك
پڕه‌ له‌پرخه‌ی‌ میوه‌..!
ئه‌وان كه‌ڕولاڵ‌ له‌مشتومڕی‌
چه‌ند خه‌یاڵاتێك، بۆ پژمه‌ی‌ باران...!!
ئێی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وان چییان بینی‌‌و
چی‌ ده‌زانن
جگه‌ له‌ئارایشتی‌ ئه‌نفال‌و
له‌ ئارشیفی‌ كوشتن....
ئه‌وان كه‌ تۆیان كوشت، بیریان له‌حیكمه‌تی‌
ناڵه‌ی‌ كوپه‌ڵه‌یه‌ك نه‌كرده‌وه‌،
به‌موناجاتێكی‌ مۆره‌وه‌،
شه‌راب له‌ناویا زیكره‌كا...
ئه‌وان كه‌تۆیان كوشت، بیریان له‌فیگه‌ری‌
گوڵێك نه‌كرده‌وه‌.. ده‌ست‌و په‌نجه‌ی‌،
به‌گه‌ڵا دائه‌گیرسێنێ‌‌و
چه‌هچه‌هه‌ی‌ بولبولێك له‌ره‌حمیا
راده‌كشێ‌..
ئه‌وان كه‌تۆیان كوشت، له‌ لۆژیكی‌
په‌نجه‌ره‌یه‌ك تێنه‌گه‌یشتن
مینای‌ دڵی‌، پڕه‌ له‌ناسنامه‌ی‌ خواو
ته‌ماشای‌ به‌تریفه‌وه‌ سواغ ئه‌دا...
ئه‌وان كه‌تۆیان كوشت، له‌مه‌عریفه‌ی‌
دارچنارێك تێنه‌گه‌شتن.. خه‌یاڵی‌
ئاوسه‌ به‌موتالای‌ جۆگه‌له‌و
نه‌شئه‌ی‌ فڕین، له‌میحرابی‌ لق‌و گه‌ڵایا
بانگ ئه‌دا..
ئه‌وان كه‌تۆیان كوشت گوێیان هه‌ڵنه‌خست
بۆ ترپه‌ی‌ ئه‌و تیشكانه‌ی‌ گه‌ڵا به‌حه‌زێكی‌ مزر ئاسا
خۆی‌ پی‌ ده‌شوا...!!
ئه‌وان كه‌تۆیان كوشت، لێ‌ نه‌گه‌ڕان كه‌لاوه‌یه‌ك
هیلاكی‌ خۆی‌ بته‌كێنێ‌‌و له‌شه‌رحی‌ درزه‌كانیا
چڵه‌ گیایه‌ك پیاسه‌ بكا...
ئه‌وان كه‌تۆیان كوشت، چییان ده‌زانی‌،
له‌پلانی‌ رۆژانه‌ی‌ لاولاوێك،
كه‌ ئاوێزان ده‌بوو، به‌ژنی‌ دیواری‌
پڕ ده‌كرد له‌پرووشه‌ سه‌ما
ده‌شتی‌ ئیحا له‌خه‌و هه‌ڵده‌سا...!!
ئه‌وان هه‌ر ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر ڕه‌چڵه‌كی‌
عیفریتێكی‌ غه‌واره‌ تا ئه‌وپه‌ڕی‌
ره‌گی‌ سه‌حرا.. ئه‌وان..
ئه‌وان نه‌خۆش‌و شكسته‌،
به‌حه‌رفه‌ بزوێنه‌كانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌...
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ چاك ببنه‌وه‌،
هه‌رچی‌ نه‌شێ‌‌و بشێ‌ كردیان..ئه‌وان
***
هه‌ڵه‌بجه‌ واڕاهاتبوو به‌كۆكردنه‌وه‌ی‌ گازنده‌ی‌ كه‌سك‌و
به‌ده‌م گلله‌یی‌ سوره‌وه‌ ده‌یووت:-
كه‌خیانه‌تی‌ دوو كه‌ڵێك لێوه‌كانی‌ چرا ته‌رجه‌مه‌ ده‌كا
به‌(88) تروسكه‌ی‌ راسپارده‌وه‌ نابمه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌بجه‌..
كه‌ كۆترێك گمه‌كانی‌ فڕێ‌ ئه‌ده‌نه‌ له‌وحه‌ی‌ عه‌ده‌م،
به‌(88) باڵه‌فڕی‌ فیرده‌وسه‌وه‌ نابمه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌بجه‌
كه‌ كانییه‌ك عیشقی‌ ده‌پێون به‌پیاسه‌ی‌ هه‌ڵم‌و هه‌ڵاو،
به‌(88) دڵۆپه‌ مه‌می‌ ئالانه‌وه‌ نابمه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌بجه‌
كه‌بیلبیله‌ی‌ جریوه‌یه‌ك ده‌نێژن به‌زه‌نگیانه‌ی‌ خووساو
به‌(88) ملوانكه‌ی‌ دووڕو گه‌وهه‌ره‌وه‌ نابمه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌بجه‌
كه‌ دار به‌روویه‌ك سه‌رشانه‌كانی‌ تژی‌ ده‌كه‌ن به‌ئه‌ستێره‌ی‌ برین
به‌(88) لووتكه‌ی‌ لووتكه‌شه‌وه‌ نابمه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌بجه‌..
كه‌ گژه‌بایه‌ك له‌ له‌شكری‌ گوڵ‌‌و
له‌خه‌رابستانی‌ خه‌زان ماره‌ ده‌كه‌ن
به‌(88) قاپه‌ شیعری‌ ره‌نگی‌ رۆمانسییه‌وه‌ نابمه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌بجه‌
كه‌ هه‌نگاوی‌ پرچێ‌ جانتاكه‌ی‌ پڕده‌كه‌ن
له‌دووریانی‌ مه‌نتقی‌ مه‌قه‌ست
به‌(88) خانه‌قا حوزنی‌ مه‌وله‌وییه‌وه‌ نابمه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌بجه‌
كه‌ كه‌نارییه‌كی‌ ساوا له‌ژێر ساباتی‌ به‌ربه‌را،
سێبه‌ری‌ گڕوگاڵی‌ ده‌ڕووشێ‌
به‌(88) ئه‌ی‌ ره‌قیبی‌ دڵی‌ دڵداریشه‌وه‌ نابمه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌بجه‌
كه‌ كچێنی‌ گوڵاڵه‌ سووره‌یه‌ك كۆپی‌ ده‌كه‌ن به‌فه‌جری‌ فتوحات
به‌(88) مه‌شخه‌ڵی‌ زه‌كییه‌ ئه‌لكانیشه‌وه‌ نابمه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌بجه‌..
كه‌ قاسپه‌ی‌ كه‌وێك بار ئه‌كه‌ن به‌قورسی‌ سه‌حرا
به‌(88) ره‌نگاڵه‌ی‌ مه‌شایه‌خی‌ شنروێیه‌وه‌ نابمه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌بجه‌
***
هه‌ڵه‌بجه‌ پێی‌ وتین ته‌ماشا
به‌و هه‌موو توخمی‌ مه‌رگه‌وه‌ كه‌تێم ئاڵاوه‌
هه‌ر ده‌چمه‌وه‌ سه‌ر ژیان دۆستی‌...
ئیرۆسیم به‌قافله‌كانی‌ قه‌ده‌رنامه‌و
به‌سێڵاوه‌كانی‌ سه‌رابنامه‌و
به‌شه‌هاده‌ت نامه‌ی‌ شكست...
وه‌لێ‌ یاخی‌، نه‌فره‌ت له‌ساڵنامه‌ی‌ هه‌شتاو هه‌شت...
ساڵی‌ هه‌شتاو هه‌شت ساڵی‌ كفری‌ پۆستاڵ‌:-
قیژه‌ی‌ سوتاوه‌ له‌سه‌ر پۆشی‌ شاخ‌و
پلیشانه‌وه‌ی‌ تریفه‌ی‌ مانگه‌ له‌پشتوێنی‌ دۆڵ‌‌و
ناڵه‌ی‌ گیایه‌ له‌كراسی‌ ده‌شت‌و
تاڵبوونی‌ ته‌ڕاییه‌ له‌مه‌مكی‌ كانی‌..
ساڵی‌ هه‌شتاو هه‌شت:- ساڵی‌ ته‌جویدی‌ ئه‌نفال
ده‌چێته‌ بیره‌وه‌ری‌ شه‌قشه‌قه‌و
بووكه‌ شووشه‌ی‌ مناڵ‌..
ساڵی‌ ته‌رجه‌مه‌ی‌ عه‌فله‌ق:- سه‌ری‌ ده‌بڕێ‌
له‌نجه‌ی‌ دره‌خت و گه‌رووی‌ ئاو...!!
هه‌ڵه‌بجه‌ واراهاتبوو به‌ كۆكردنه‌وه‌ گازه‌نده‌ی‌ كه‌سك و
به‌ده‌م گلله‌یی‌ سوره‌وه‌ ده‌یوت:-
من پاشماوه‌ی‌ پێنج هه‌زار كاوڵاش،
ئیتر له‌سروتی‌ هه‌شته‌می‌ چ عیباده‌تێكا
شلوێ‌ بوونی‌ شه‌و به‌ته‌جللایه‌ك بێچم,
له‌هه‌شتا مه‌زهه‌بی‌ چ عیشقێكا میلۆدیایه‌ك بنوسمه‌وه‌
به‌شه‌رعی‌ چ جاف و گۆرانێكه‌وه‌,
بڕۆمه‌وه‌ سه‌ر یه‌ك ئیمام هه‌ڵه‌بجه‌یی‌,
یه‌ك ئایدیا كوردستانی‌...
منی‌ هه‌ڵبجه‌ له‌ هه‌شتاو هه‌شتا, عیشقم ئاسه‌واری‌ نه‌ما...
كه‌ عیشقییه‌تی‌ ته‌مه‌كانی‌ سێو, لێوه‌كانمی‌ كوژانه‌وه‌
پێنج هه‌زار خه‌یاڵم لێ‌ كه‌وت,له‌ پاشه‌كه‌وتی‌ ژیاناو
هه‌رچی‌ پرته‌قاڵی‌ په‌مه‌یی‌ هه‌بوو
له‌ باخچه‌ی‌ موحه‌جه‌به‌دا قیژه‌ی‌ وه‌ری‌و
له‌تل بوونه‌وه‌ی‌ به‌یانییه‌كی‌ كه‌م هۆشا
هاڕه‌ی‌ كردو
هه‌رچی‌ ئاوه‌ڵناوی‌ ئاویم هه‌بوو
له‌درزی‌ په‌چه‌كه‌ی‌ گۆراندا كه‌م ئه‌ندام و
هه‌رچی‌ چرپه‌ی‌ ناوقه‌د زراڤم هه‌بوو,
له‌ چاویلكه‌ی‌ جاده‌یه‌كی‌ ژه‌هرا, سێبه‌ر قفڵ كراو
رژانه‌ نونێكی‌ نوونئاوای‌ رێنووسی‌ نووستن..
من ئیتر ته‌واو ئیفلاس به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ی‌ چۆڕێ‌ ئاو..
چۆڕێ‌ باوه‌ش و كۆش و كورسی‌..
چۆڕێ‌ دوعاو نزاو فریا..
من ئیتر ته‌واو ئه‌نفالم به‌دوا چۆڕگه‌ی‌ چاوه‌ڕوانی‌
له‌ ژێر په‌رچه‌می‌ كام چه‌تراو
له‌ سه‌ر رانی‌ كام چرپاو
له‌جلیوه‌ی‌ كام كۆڵانی‌ كچێنیاو
له‌نۆژه‌نی‌ كام دره‌ختی‌ ئاوه‌دانییا
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ك كۆكه‌مه‌وه‌و
هه‌موو گریانه‌ له‌تكراوه‌كانی‌ مارت له‌ڕه‌گه‌وه‌ هه‌ڵكه‌نم,
بۆباوه‌شی‌ ئینجانه‌یه‌كی‌ نه‌خۆش و
بۆ كه‌مه‌ری‌ باخێكی‌ بێ‌ تاقه‌ت و
ٍبۆ داهۆڵی‌ كێڵگه‌یه‌كی‌ قوپاو..
تۆ ته‌ماشا شه‌هیدبونی‌ شارێك,
چۆن مه‌رگ دروێنه‌ ئه‌كا,
ئێستا, ئێستا له‌ چه‌مه‌كانی‌ عاتیفه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێم
(88) زه‌رده‌خه‌نه‌ی‌ هه‌نار بۆ لێوی‌ هه‌ڵه‌بجه‌.
ئێستا, ئێستا له‌ چه‌مه‌كانی‌ سه‌رابه‌وه‌ هه‌ڵده‌كشێم
(88) گریانی‌ (16/3) بۆ
ئه‌نكێته‌ ئاشناكانی‌ ئاشوب
ئێستا, ئێستا...!!

behnam5555 06-18-2014 01:44 PM


ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی ــ سلێمانی
خه‌یاڵه‌ بچووكه‌كانی خه‌یاڵدانێك

1
كه‌رووبارێك پێڵاوه‌كانی،
چووه‌ ناو ده‌ریا
ئیتر قاچه‌كانی ونده‌كا..!
2
كه‌دارسنه‌وبه‌رێك جه‌سته‌ی
موتوربه‌كرد له‌په‌ڕی باڵنده‌،
ئیتر كڵاوه‌كه‌ی (با) ده‌یبا..!
3
كه‌تاریكی پشتی ده‌چه‌مێ،
خه‌تای گڕی مۆمێك نییه‌
خه‌تای ئه‌وه‌یه‌ دڵی،
له‌لێدانی خۆر ده‌كه‌وێ..!
4
شۆڕه‌بی بۆیه‌ ده‌له‌رزێ
له‌تاو هه‌ڕه‌شه‌كانی ره‌شه‌با نییه‌
له‌وه‌ ئه‌ترسێ پێیه‌كانی،
له‌ناو ئاودا.. گه‌مه‌ نه‌كا..!
5
مه‌رگ واته‌ تك.. تك رژانی
ئێواره‌ له‌ده‌ستی شه‌وا
تك، تك رژانی تیشك،
له‌باخی سێوێكا..
تك، تك رژانی هه‌ناسه‌،
له‌ره‌وڕه‌وه‌ی رۆحا..!
6
كه‌گیا كۆنگره‌ ده‌به‌ستێ..
گفتوگۆ ته‌نها باسی كچێنی كێڵگه‌ نییه‌،
كه‌بكوژرێ
گفتوگۆ حه‌شاردانی
گۆره‌ویه‌كانی پایزه‌،
له‌ماڵی چه‌مێ.
7
دره‌خت كه‌خۆی ته‌فسیر ده‌كا،
ده‌مه‌ داسی پرسیار،
به‌لقێكیا خۆی هه‌ڵناواسێ..
چونكه‌ گیرفانه‌كانی پڕن،
له‌رازیانه‌ی باران و
ده‌سته‌كانیشی له‌،
جریوه‌ی تیشكدان..!
8
كه‌نیوه‌رۆیه‌ك مان له‌خورادن ده‌گرێ،
بیر له‌زاكیره‌ی نازناز ده‌كاته‌وه‌،
كه‌ به‌چرپه‌ی زه‌رده‌په‌ڕ ده‌ڕووشێ..!
9
من ناتوانم عاده‌تێك،
تێكبشكێنم
كه‌گزنگ زه‌نگێ له‌ده‌رگاكه‌م ئه‌دا
ژووره‌كه‌م له‌خه‌و هه‌ڵده‌سێ و
ته‌پوتۆز گسك ئه‌داو
ده‌موچاوی ده‌شوا..!
10
شتێك نییه‌ تا سه‌ر ئه‌به‌دی
شتێك گه‌وره‌تر نییه‌، له‌خۆشه‌ویستی
نه‌جادوو ئه‌وه‌ ده‌كاو
نه‌په‌ڕ جۆ..
ئه‌و هه‌موو رق و كینه‌كان،
له‌سه‌رشانی به‌رئه‌داته‌وه‌و
داوای لێبوردن ده‌كا..!
11
عه‌جه‌ب له‌خه‌وتن،
كه‌خۆی ئیعراب ده‌كا..
كه‌سكون به‌هه‌نگاوه‌كانمه‌وه‌ ده‌به‌ستێ،
ناهێڵێ هزرم باڵه‌فڕ بێ و
زیكرو ته‌هلیله‌شم شكۆفه‌..!
12
بۆ هه‌میشه‌ شتێك رووده‌دات
له‌فرمێسكا ورده‌ پێكه‌نین،
ده‌فڕێ به‌ئه‌سپایی
له‌ده‌مه‌قاڵه‌ی من و تۆشدا
ورده‌ خه‌یاڵێك،
ده‌مه‌زه‌رده‌ به‌ئاشتی..!
13
هه‌رده‌م ئاسمان پڕه‌ له‌،
پێكه‌نینی شین، شین
چونكه‌ باڵنده‌كان
له‌چاویلكه‌كه‌یا نیگه‌رانی ده‌سڕن!
14
هه‌موو شتێك دژیه‌كه‌
له‌ناو شه‌پۆلی ده‌ریا،
كۆڵانێك له‌بێده‌نگی..
له‌ناو كپی به‌ردیشا،
قیژه‌ی رووبارێك له‌بێحه‌یایی..!
15
كه‌هاوین تێرده‌خوات له‌خوڕه‌ی خۆر
میوه‌كان له‌شه‌قامی،
له‌زه‌تا راده‌كێشن..!

behnam5555 06-18-2014 01:45 PM


ێعرێک له عه‌بدولقادر نیازی

دێڕ بشدۆڕێ شەقامەكان هەر زیندانن

گشت پیادەڕۆكان كە لە من‌دا ڕادەكشێن
دێڕەكان پەیكەرەیەكی ڕەشن لە سرووشتی مازۆخی مانگ و
پێویستیان بۆ خۆشاردنەوە لە پشت پەساپۆڕتی هیچ هەورێك نییە
[ ئەوە بەڵگەی دۆڕانی دێڕ نییە كە لە تاریكی‌دا جێ دەگۆڕن ]
دەق ئەگەر دژایەتیشی دەگەڵ ناوەڕۆكی پیادەڕۆ هەبێ
شار ئیستعارە لە شەیتان و خوێواوكی ئێوارەدا تۆمار ناكا.[ شار خانەخوێی زەمانە]
بۆ چاویلكەكەت كە پێشبڕكێ لە ئەژماری دێڕ و مشار دەباتەوە
مێژووش كەرتێكە لە پیواز [ دوو قوڕنەش بێ هیچ كات خۆی ناناسێتەوە ]
/ لە داهاتووی بژێوی سەگ‌دا كە گورگ ترەكی بێ‌گومان بەڵگەی ددانتە كە دیاردەی زووهەڵدانی برۆی تەمەن‌كورتی سەری مانگە/
[ هەڵبەت كە مژێك لە مەمكی شەو دەدەی مانگ چارەیەكی نییە جگە لە ئیسكۆڕتی شێت و گورگ و شەو لێك دەترازێنێ ]
گریمان بووی بە عەقڕەبەی بەخۆداچوونەوەی شوان كە گاڕانتی سەری مانگە
[وەباڵی فڕۆیدم وەگەردەن! خەون بە مانگ كە دەبینم یا شێت دەبم یا دەبم بە شوانێك شەو لە دەمارەكانی‌دا سەر بە ئەستێرە چاپ دەكرێ]
تۆ دەڵێی:
لە من تێناگەی ئەشكەوتێكی تاكەكەسیم پڕ لە ئەفلاتوون و نیسێ[ دیوار و تەمسیل بەدەرەك]
وەباڵی گشت زیندانەكانم وەئەستو!
سەرم كە سپیایی و پیری دەژەنێ؛
شەقامەكان بە تێكڕایی زیندانێكی سەرگەردانن.

behnam5555 06-18-2014 01:46 PM

((ئێواره‌که‌))، یه‌که‌مین ده‌فته‌ری شێعری عه‌لی حسه‌ینی، که‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌که‌ له‌ نووسراوه‌کانی ساڵانی ۱۹۹۸تا ۲۰۱۰ ، به‌م زووانه‌ دێته‌ بازاڕی کتێبه‌وه‌. ئه‌مه‌ش یه‌کێک له‌ شێعره‌کانی ناو ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ شێعره‌.

ئوقیانووس

هه‌موو جارێ
شاعیرێكی سیگاری
ده‌بێته هۆی كێشه‌ی نێوان دووكه‌ڵ و شه‌و
هه‌موو جارێ ئوقیانووس شین ده‌بڕێ و
شه‌ویش له ڕه‌شدا ئه‌‌خه‌وێ،
شه‌مه‌نده‌فه‌ر به سه‌ر پشتی مه‌وازیدا ئه‌فیشكێنێ و
نیشتمانیش نوقمی منه.

له نا‌وه‌ندی وه‌حشه‌تمه‌وه
وه‌ری ده‌گرم و
هه‌ڵی ده‌چڕم و به سڵه‌وه ده‌یخوێنمه‌وه:
شه‌كه‌تی نوقمی وه‌نه‌وزه و
چه‌قۆ پڕپڕه له گۆشت و
كه‌له‌پچه پڕه له ده‌ست و
تووڕه‌ییش پڕه له شاعیر.

ته‌نیا توزێ سه‌برم لێ بكه با بڵێم پێت
"
له دایك بوونت به‌رد باران پێشوازی بوو
بۆیه له مه‌رگ ئاشكرایت" و
له منا تۆ هه‌مووجارێ باڵغ ده‌بیت.
ئه‌گه‌ر بێت و به گریانما شۆڕ ببیه‌وه
په‌رداخێ ئاو به لا‌ته‌وه‌ وه‌ك نووسینه و
ئه‌گه‌ر بگه‌مه ترۆپكت چده‌بێ با...؟!

باشتر وایه پاییز بیت و
شه‌پۆلێكت بۆ بكه‌مه‌وه
كه ئوقیانووس شین ده‌بڕێت و
شه‌ویش شاعیر
ئه‌م شێعریله‌ش زۆر پچووكه بۆ كه‌له‌پچه!

عه‌لی حسه‌ینی


behnam5555 06-18-2014 01:48 PM

کۆڵکه‌زێڕینه

ئه‌ی وه‌کوو تۆم کۆلکه‌زێڕینه‌ت له باوه‌ش گرتووه
ڕێژنه فرمێســــــــکم له ئاوێنه‌ی شکاوت مشتووه

ماچه‌کانت تا له ده‌ریای چاوه‌ڕوانیـــــــــم بێته مه‌ل
دێڕ به دێڕی ده‌فته‌رم ڕێی ئه‌و مه‌له‌م ڕێک خستووه

تا له حه‌وشه‌ی سینگی تۆ ئه‌ستێره بدره‌وشێته‌وه
من ده‌گه‌ڵ پڕشه‌نــــگی تاو په‌یمانی ژینم به‌ستووه

بۆ نه‌مامی دوو وشه‌ی مه‌مکت له‌سه‌ر دێڕی نیگام
هه‌ر له باخچه‌ی ئه‌م وڵاته هه‌رچی خه‌م بوو ڕۆیشتووه

چاره‌نووسیش تان و پۆی قه‌ت وا له‌گه‌ڵ من چانه‌بوو
چڵ به چڵ چاوی قه‌ڵه‌م پرچی شه‌واره‌ی ڕستووه

خۆشه‌ویستیت نیشتمانم ڕۆژ به ڕۆژ چڕتر ده‌بێ
ئه‌ڕته‌شی عیشقه له چاوتــــا قافیه‌ی دابه‌ستووه

سه‌نگه‌ر و سینه و سیاسه‌ت پێکه‌وه هاوڕێی هه‌ژار
قه‌ت جیا نابن له یه‌ک وای ده‌م له مه‌مکی خستووه

هه‌ژار ئیوه‌ر ــ مه‌هاباد

behnam5555 06-18-2014 01:50 PM


کچی وڵاتی دیلستان

(1)
من زۆر جاران پرچه‌کانتم هۆنیه‌وه‌؛
له‌ قه‌سیده‌یمانگه‌شه‌وو
گمه‌ی گوڵ ئه‌ستێره‌ی گۆمی هیوام
به‌ڵام ئه‌و ته‌نیا جارێک:
" له‌ تاریکستانی شێعرێکی شه‌هیدا؛
دێڕه‌کانی سێداره‌ و
وشه‌ی په‌ت و
پیتی، وه‌سیه‌ت نامه‌یه‌کی بێ کۆتایی"
من زۆر جاران چاوه‌کانتم ئه‌هۆنیه‌وه‌؛
به‌ کێشی تیرێژ و سه‌روایپه‌پوله‌
به‌ڵام ئه‌و ته‌نیا جارێک:
" له‌ سه‌غڵه‌تی تیر و
ده‌سته‌واژه‌ی توڕه‌یی گه‌رده‌لول"
من زۆر جاران باڵاتم ئه‌هۆنیه‌وه‌؛
له‌ ریوایه‌تی غه‌زه‌لێکی مالۆچه‌ی عه‌شق دا و
ماچاوی ترین هه‌ڵبه‌ستی هه‌ناسه‌م
به‌ڵام ئه‌و ته‌نیا جارێک:
" له‌ سوژه‌ی کۆم ترین پیاوی شارا
ئه‌ینووسیمه‌وه‌ و
تا بن که‌وشه‌کانیشی چه‌ماوه‌"
من زۆرجاران ئه‌وینی تۆم ئه‌هۆنیه‌وه‌؛
له‌ مانگه‌شه‌وو
په‌پوله‌و
ماچ
ئه‌مجاره‌یان ئه‌ویش سێ جار:
" یه‌ک: خنکان،
دوو سووتان و
سێ: دابڕان"
(2)
ئه‌مجاره‌یان
شێعرێک له‌پرچه‌کانتم
دایه‌ ده‌ست"با"و
ده‌سته‌واژه‌یه‌ک له‌قۆلتم
دایه‌ ده‌ستده‌سره‌ی سه‌رچۆپیو
وشه‌یه‌ک له‌چاوه‌کانتم
دایه‌ ده‌ستگوڵه‌به‌ڕۆژهو
پیتێکیشم له‌لێوه‌که‌ت
دایه‌ ده‌ستماچ،
که‌ گه‌ڕانه‌وه‌
" "سروه‌ با"خنکاوو
سه‌رچۆپیوشایی
که‌له‌بچهو
گوڵه‌به‌ڕۆژه‌وئاسۆ
کوێرو
ماچوپێکه‌نینیش
ماتیکاوی و شه‌هید!"
ئه‌تۆ؛
کچی وڵاتی دیلستان
بڵی که‌ هێمای چی ئه‌ده‌ی؟؟؟؟!!!!
محه‌ممه‌د مسته‌فازاده ــ بانه
1390.01.22 ورمێ

behnam5555 06-18-2014 01:51 PM


دوو پۆسته‌ر له‌ ڕه‌نگه‌كانی‌ ئه‌نفال

-1كه‌باسی‌ شه‌ره‌ف ده‌كه‌ن
خه‌یاڵ‌ ده‌مباته‌وه‌ سه‌ر رابردوویه‌ك
به‌ڕه‌نگی‌ گریان...
كاتێك هه‌ناره‌ نه‌گه‌یوه‌كان
قیژه‌یان باركرا...
له‌ناو گۆڕه‌پانی‌ زیلله‌كاندا،
به‌ده‌ستی‌ چڵكنی‌ پێخاوسه‌كان
یارییان پێده‌كرا...
دووكه‌ڵی‌ ئه‌م خه‌جاڵه‌تییه‌ ئه‌وه‌نده‌
مه‌دلولی‌ كردم به‌لوولی‌
سه‌رئه‌نجام ئازادیی‌ پێ‌ ئه‌زبه‌ر كردم...
ده‌ڵێم ئه‌ی‌ ئازادیی‌
تۆزێك سه‌رت نه‌ویكه‌
گه‌ر شه‌ره‌ف ئه‌وه‌بێ‌ په‌رده‌ی‌ زركی‌ كچێنی‌
تینوێتی‌ ساراكانی‌ نوگره‌ سه‌لمان بشكێنێ‌
تف له‌شه‌ره‌ف چه‌ند وه‌رزێكی‌ ووشكه‌...!!
-2ده‌ستم پڕه‌ له‌قاقایه‌كی‌ تاڵ‌‌و
گه‌رووم ماسكه‌ به‌دووكه‌ڵی‌ ئه‌نفال
ئه‌نفال مێخه‌كی‌ لادێیه‌ك بوو
ته‌جرید له‌ڕه‌ونه‌قی‌ ره‌نگ‌و
هه‌ناسه‌سوار به‌كوشتنی‌ ئینجانه‌یه‌ك...
جۆلانه‌ی‌ مناڵێك بوو
ته‌جرید له‌ئاسه‌واری‌ گڕوگاڵ‌‌و
له‌ئاخه‌لێوه‌ی‌ لای‌ لایه‌...
ئه‌نفال سه‌عاتی‌ مه‌چه‌كی‌ كچێك بوو...
ته‌جرید له‌هاتوچۆی‌ چركه‌،
كاڵبوونه‌وه‌ له‌هه‌ژانی‌ ده‌قیقه‌...!
درزی‌ په‌چه‌ی‌ ژنێك بوو
پڕ له‌شه‌ره‌فی‌ قامچی‌‌و
ته‌جرید له‌هه‌موو قوڵپێكی‌ جوانی‌
كه‌ گۆران بووه‌ دیلی‌...!!
ئه‌نفال چاویلكه‌ی‌ لاوێك بوو
تژی‌ له‌حه‌په‌ی‌ حه‌جاج‌و
ته‌جرید له‌ناسنامه‌ی‌ خوا...
گۆچانی‌ پیره‌مێردێك بوو
سیخناخ له‌فه‌توای‌ ریش‌و شمشێر،
ته‌جرید به‌سه‌ر گوزشته‌!

ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی ــ سلێمانی

behnam5555 06-18-2014 01:53 PM


زه‌مان له حه‌ووادا هێڵنج ده‌دا
زەمان، چۆمێكی تیكرارییە
مووسا كە خۆی تێدا شووشت تۆ بانگهێشتی دونیا كرای
[ بۆ ئۆزۆن كە درۆیەكی گەورەیە و لە هەر شوێنێك نیۆتۆن هەڵەنگوێ باڕستایی باوەڕت خۆی بە ئیكڕاهی سێو و زەمان دەفرۆشێ] ...
دەست لە گیرفانی نیسێت دەرهێنە
سنووری پەتۆ و خیابان كە دەمشواتەوە وەكوو بەفر بە سمێڵی ... [ پەرەستار؛ كەمێك مردووم]
كە بگەیە ئەم قەناعەتە رۆژ پێی لە یاسای زەمان نا یا كاتژمێر لەگەڵ نەستی كچە جیران هاوڕا دەكەی
یا ئەگەر لە خەویش ڕاپەڕی بیر لە وزەی ... [ هەر لێیگەڕێ]
كۆڵان پڕە لە ڕۆژ و لە جنسی حەووا داوینچیم
[ چوونە ژوور بەر لەوەی بۆ گشت شاعیرە رووتەكان زگماكی بێ كلیل ساز
دار نارنجێك بوو، نیسێی هەر لە ئاشق دەكرد]
زەمان كە لەسەرەتای چۆمەوە بمرێ بێ‌شك ڕاپۆڕتی كاتژمێری دراوسێیە و قەرەچییەكە لە جنسی فیلسوف و هەنار [ كەس لە ژێری ئۆقرە ناگرێ]
كاتژمێری ڕۆژ كە كۆك بوو زەمان پێیەندی هیچ تیكرارێك نییە
[ چ مێژوو شوانی دایناسۆڕ بێ، چ تۆ لە نەستی كچە جیران‌دا هاوڕای شەهید و پازێل]
پەرەستار؛ [ لە چاوم‌دا كە بەیان خۆی واژۆ دەكا زەمان ئەوەندە شووشەم زاری باڵندە ماچ دەكا]
زەمان لە هەرچی دا ڵێكدەێ پۆلیس لە سیفر‌دا باوێشكی خۆی هەر لێدەدا لانیكەم
چاوم ئەوەندە پیرە بەرگەی خەون دیتن ناگرێ]
زەمان سیفرێكی تیكراری و دەسەڵاتدارە، سەرپشك لە سەرەتا و كۆتایی
[ جار جار لە ئەشكەوت هەڵدێ جارجار تۆ ڕاوی ئەم دێڕە بە لە ئاماژەی ژنێك‌دا مانگ پڕ لە نیشتەجێ]
بەر لەوەی شێت زگماك داوینچی بێ و كەمێك دیوار
حەووا دڕدۆنگ لە دابەشكردنی نێوكی نەبڕاوی عاشق و سێو [ كە ئێستاش لە پەراوێزی بەهەشت‌دا جەزر لە تامی خۆی دەگرێ] ...
لە مانگ‌دا كەسێك لە بیر من دا
خەون بە بەربوونەوە كە دەبینم [ وەباڵی ئەو جارم كچە جیران وەئەستۆی گرتووە]
كە نیشتەجێ بە پەنجەرەی مانگەوە دەلكێ ئاماژە؛ زەمان شەمەندەفەرێكی پەككەوتوویە
[هیچ نەبێ جار جار لە وەرگەڕان‌دا هێڵنج دەدەم].
ڕاوی ئەم دێڕە كە سەری سووڕما گۆی داوینچی تەنیا قەرزداری خۆیەتی [ بێ ئەوەی حەووا بزانێ لە ئاماژەیەكم‌دا پڕم لە مانگ و نیشتەجێ]
زەمان جاڵجاڵۆكەیەكە كە داهێنەری چاویلكەی ڕەش یا پەڕاوێزێك لە تەئویلی نهێلیزمێكی كڵاو بەسەرە
[ نێوم لە چاوی خۆی ‌دا دەگۆڕی]
ئەگەر پەراوێزیش نەبم پەرەستار؛ هەناسەی من چەند لەتەكەی نیشتەجێ ؟
لە بازنەكەم‌ڕا بزانە نەبزم كە ڕەنگە ئاسمان / نانا زەمان/
شیری پەراوێزی تابۆ/ دەمسڕێتەوە لە خیابان/
من تیكراریم ... [ لە بیۆگرافی ئۆزۆن‌دا و شاعیری دژوازی مۆتە وشەیەك بوو مام‌ناوەندی بیرداڕێژی نیۆتۆن]
سێو قەپاڵێك ماچی بۆ ناردم [ تیكراری بوو]
فیلسووف كە تفی ڕۆ كرد تەنیایی زەمان توێشووی ئەو ڕاكردنەیە نیشتەجێ نیم لە ئۆزۆندا و باغچە سەری لێ دەشێوا لە حەوواترین ...
[ ڕاستی؟! بەربوونەوەت لە سەر پشتی زەمان / شاعیری ڕووت / تابۆی گشت ئەو كۆڵانانەم پڕن لە ڕۆژ و ڕێكخەری خۆمانەبوونی زەمان و حەووا و ئاماژە ...]
پەرەستار چاوم بۆ خەو دیتن پیرە
چ خەبەر لە كچە جیران ؟!...
عه‌بدولقادر نیازی ــ مه‌هاباد


اکنون ساعت 07:24 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)