![]() |
مادام که به شمشێری برۆت له‌ت له‌ته جه‌رگم لازم نییه ئه‌و خه‌نجه‌ره، کردووته به به‌ردا دوو دیده‌یی مه‌خمووری نیگارم به شه‌باهه‌ت وه‌ک ئاهوو وه‌هایه، که له‌خه‌و بێ له‌سه‌حه‌ردا ده‌ستێ که به داوێنی ئه‌تۆ، ده‌ستێ به دڵ بم چی بکه‌م، که نییه ده‌ستێ، بکه‌م خاکێ به‌سه‌ردا ahmad moxtar jaf |
|
تابەكەی قوربان بناڵم من بە ئێش و دەردەوە دەس بە ئەژنۆ، قوڕ بەسەر، دایم بە ئاهی سەردەوە ڕۆژی ئەوەڵ بوو كەزانیم من ئەبێ دێوانەبم عاشقی تۆ نەوعی مەجنون وا بەكێو و هەردەوە مەرحەمەت كە زوو بڕۆ قاسد بڵێ دەردی دڵم نازی پاپوچت ئەكێشم من بە تۆز و گەردەوە هەروەكو قەوس و قەزەح با دەس لە گەردن دانیشین تۆ بە سوخمەی ئاڵ و سەوز و من بەڕەنگی زەردەوە تاهیر به‌گی جاف |
|
ئه‌ی جه‌ننه‌تی عه‌یشی ئه‌به‌دم ڕێ گوزه‌ری تۆ |
تۆ کە یارم بی ئیتر غیلمان و حوورم بۆ چییە ڕوو ئەگەر دەرخەی تەجەللای کێوی توورم بۆ چییە ناڵەیی سینەم وەکو نەی، سەر وەکوو سەمتوورە بۆت من بە غەم شادم ئیتر کەیف و سروورم بۆ چییە گەر خوا بیکا موتاڵای موسحەفی ڕووی تۆ بکەم دولبەرا ئینجیل و تەورات و زەبوورم بۆ چییە ( ئەحمەد موختار بەگی جاف ) |
دڵـــداری چ یــــاره فێره ســه‌ودای کـــردم بڕـــوانه له چاوی ســـور و ڕه‌نگــــی زه‌ردم نرخـــی بزه‌یه‌ک بـــاره له‌ســـه‌ر لێـــوانـــم پارسه‌نگه دڵی گه‌رم و هه‌ناسه‌ی سه‌ردم خه یام |
ســوبـح پـێ نـاکـەنـێ تا بـێ نـەوایـێ شــەو بـە دڵ نـەگـری گــوڵـێ ناپـشـکـوێ تا بـولبـولی سوبـحـێ بە کــوڵ نەگــری بـەری نـابـێ درەخـتـی باغـــی عـالـەم تا هەمـوو وەک یەک بە یەک سۆز و بە یەک شۆر و بەیەک دەم چڵ بەچڵ نەگری "حەمدی" |
|
چاوه‌که‌ت مه‌سته به ناحه‌ق فێری مه‌یخانه‌ی مه‌که |
اکنون ساعت 12:43 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)