![]() |
عه‌زیزم ، ڕۆحی شیرینم ، دوو چاوم ! |
ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره! |
ئەلا ئەی ساقیی مەستان بە حەققی پیری مەیخانە بە گەردش بێنە جامی مەی بە یادی چاوی جانانە ئەمان ئەی موتریبی مەجلیس بە حەققی تاری رووحانی بڵا بێ نەغمەکەی سازت کە ئاوی ئاوری هیجرانە ئەتۆ ئەی رووحەکەم ساقی، ئەتۆ ئەی عومرەکەم موتریب پەیاپەی لێدە چەنگ و نەی، دەمادەم بێنە پەیمانە بە تیری غەمزە بملاوێنەوە زولفم لە گەردەن کە بە سەر هاتوومە مەیدانت، بە دڵ بۆت بووم بە نیشانە ئەگەر شەوقی جەمالی تۆ نییە من مەست و حەیرانم لەبەرچی بۆتە بولبول گوڵ، چرا بۆچ بۆتە پەروانە؟ لە شەوقی تۆیە سەرمەستە، بە زەوقی تۆیە پابەستە ئەگەر عاریف لە کەعبەی‌دا، ئەگەر کافر لە بوتخانە لە شیرینی جەمالی تۆیە رۆژی روونی لەیلایە ئەگەر فەرهادی سەرگەردان، ئەگەر مەجنوونی دێوانە دەمێکی مەست و بیمارم، دەمێک بێ‌هۆش و هۆشیارم چ کەس نازانێ دەردی من، مەگەر ئەو چاوە کاڵانە دە هەر حەڵقێکیدا سەد دڵ، گرفتارە دەناڵێنێ سەری زولفی پەرێشانت مەگەر زنجیری شاهانە؟ هەناسەی عاشقان با نەدگرێ، بێ مروەتی تا کەی؟ بترسێ ئەی گوڵی نازک‌بەدەن لەو بایی زریانە ئەگەر زولفت وەکوو من عاشقی رووی تۆ نییە بۆ‌چی سەراپا تێکچوو، کەوتۆتە بەرپێت، دەست و دامانە؟ ترازا دوگمەکەی سینەی، بەیاری زولفی هات غەمزە بەیان بەربوو لە لای چین، باخەبەر بن! تیرە بارانە 'وەفایی' بۆ گوڵێکی سەروباڵا شێت و شەیدایە وەکو قومری دەناڵێنێ وەکوو بولبول غەزەل‌خوانە !!! "وەفایی" |
که تۆی قیبله ده‌مت سابێنه، قوربان |
|
فاتمه! دووچاوی مه‌ستت، پڕته‌لیسمی جوانییه پڕشه‌رابی خۆشه‌ویستی و عاره‌قی یه‌زدانییه، به‌ژن و باڵاکه‌ت نموونه‌ی: هه‌یکه‌لی یۆنانییه، لاروله‌نجه‌ت مۆسیقایه، به‌سته‌یه، گۆرانییه بووکی ڕازاوه‌ی خه‌یاڵم، گیانه‌که‌م ست فاتمه! تاقه پرشنگێکی چاوت ئه‌وپه‌ڕی ئاواتمه.. گه‌رچی دڵداری له‌خاکی ئێمه‌دا، ئه‌فسانه‌یه هه‌ر به‌ته‌نیا بۆ کوڕی خاوه‌ن ته‌لار و عانه‌یه گیانه‌که‌م! ئه‌مما دڵی من له‌و دڵه‌شێ تانه‌یه بێ ئه‌وه‌ی هیچ شک به‌رێ، کوژراوی ئه‌و چاوانه‌یه هه‌ربه‌ته‌نیا خۆشه‌ویستی شک ئه‌به‌م ست فاتمه! سه‌روه‌تم ناوێ، بزه‌ی تۆ: ئه‌وپه‌ڕی ئاواتمه.. خۆشه‌ویستی وا که نامه‌ی خوایه بۆ پێغه‌مبه‌ران به‌رز و ناسک، وه‌ک هه‌ناسه‌ی پڕ گوڵاوی دولبه‌ران نه‌ک وه‌کو حه‌زکردنی دینار و گه‌وهه‌ر په‌روه‌ران ئه‌و که‌سانه‌ی بۆ قڕانێ، چه‌نده دڵیان هه‌ڵوه‌ران! خه‌ڵقی تر، پاره په‌رستی، با بکه‌ن ، ست فاتمه! من به ته‌نیا، تۆ په‌رستی، ئه‌و په‌ڕی ئاواتمه.. زۆر که‌ڕه‌ت هانم ئه‌دا، داخی ده‌روونی پڕ گڕم بۆتی هه‌ڵڕێژم : سکاڵای ناسکی گه‌رم و گوڕم داخه‌که‌م، کاتێ که‌دێمه به‌رده‌مت، واقی وڕم وام ئه‌شێوێنێ به‌جۆرێ نایه‌ڵێ هیچ ده‌ر بڕم..! بووکی رازاوه‌ی خه‌یاڵم! گیانه‌که‌م ست فاتمه..! گوێیه بۆ ئه‌م ڕازه شل که‌ی، ئه‌وپه‌ڕی ئاواتمه ئه‌حمه‌د هه‌ردی |
ئه‌مه‌وێ من شه‌وو ڕۆژ خادیمی ده‌رگاهی بم له‌به‌ر ئه‌و دامه‌نه‌دا خاکی گوزه‌رگاهی بم سوبحه‌ت و گاڵته به فه‌رزین و به فیل و ڕۆخ ئه‌که‌م من که پیاده‌ی جڵه‌وی ئه‌سپی شه‌هنشاهی بم احمد مختار جاف |
|
|
نەسیمی سوبحەدەم هەڵکا لە بادی نەوبەهارم چی |
اکنون ساعت 12:53 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)