پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 06-25-2014 01:12 PM


شیری ئه‌برۆت ، تیری غه‌مزه‌ت وا له‌ جه‌رگم كارییه‌
دێت له‌ تۆفانی دوو چاوم له‌ت له‌تی خوێنی جگه‌ر


واته‌ (( جگه‌رمت به‌ جۆرێ به‌ شیری برۆ و تیری ئیشاره‌ی چاوت ئه‌نجن ئه‌نجن كردووه‌ ، له‌ته‌كانی بوون به‌ خوێن و وه‌ك لافاو له‌ چاومه‌وه‌ ئه‌ڕژێن )))

((
نالی ))


behnam5555 06-25-2014 01:13 PM


خۆشا ره‌ندێ له‌ دنیا بێ موبالات و موجه‌ڕڕه‌د بێ
به‌ رۆژ زینده‌ی جه‌ماعه‌ت بێ ، به‌ شه‌و مات و موجه‌ڕڕه‌د بێ
به‌ سووره‌ت جه‌لوه‌تی غه‌رقی عه‌لایق هه‌ر وه‌كوو خه‌ڵقی
به‌ مه‌عنا خه‌ڵوه‌تی مه‌ستی موناجات و موجه‌ڕڕه‌د بێ
ئه‌گه‌ر عاله‌م ببێتهخه‌لعه‌تی ته‌شریفی سه‌رتاپای
وجوودی بێ و جوودی بێ موباهات و موجه‌ڕڕه‌د بێ
به‌ زاهیر تاوسی ڕه‌نگین سیفاتی ته‌ علی التاهی
به‌ باتین قومری و خاكسته‌ری زات و موجه‌ڕڕه‌د بێ
ئه‌گه‌ر ته‌كیه‌ ئه‌گه‌ر شێخه‌ هه‌موو داوی عه‌لایق بوون
بڵا ((نالی )) بچێ مه‌ستی خه‌رابات و موجه‌ڕڕه‌د بێ

موجه‌ڕڕه‌ت = رووت

((
نالی ))

behnam5555 06-25-2014 01:14 PM


به‌شیك له‌ شعری ناله‌ی جودای (مامۆستا هیمن )

ساقییا ، وا وه‌رگه‌رێ ، وا وه‌رگه‌رێ
روو له‌ لای من كه‌ ، مه‌چۆ بۆ سه‌ر په‌ڕێ
له‌نگه‌رێ بگره‌ ، مه‌به‌ وا به‌رزه‌ فڕ
بێنه‌ بۆ من ، بێنه‌ بۆ من جامی پڕ
مه‌ی حه‌ڵاڵه‌ بۆ منی وێرانه‌ ماڵ
بۆ منی سه‌رگه‌شته‌و رووت و ره‌جاڵ
بۆ منی با برده‌ڵه‌ی گرده‌ نشین
بۆ منی دڵ پڕ له‌ ناسۆر و برین
بۆ منی ئاواره‌و دووره‌ وه‌ته‌ن
بلبلی بێ به‌ش له‌ گوڵزار و چه‌مه‌ن
په‌ڕ وه‌ریوی ، باڵ شكاوی ، ده‌نگ بڕاو
بێ بژیوی ، به‌ش خوراوی ده‌ركراو
پیری زورهانی ، كه‌نه‌فتی ، ده‌ربه‌ده‌ر
دیده‌ سووری ، دڵ مه‌كۆی ده‌رد و كه‌سه‌ر
داته‌ پیوی ، بێ په‌سیوی بێ قه‌رار
بێ كه‌سی ، ده‌سته‌ شكاوی ، كۆڵه‌وار
لێو به‌ باری ، ده‌رده‌داری ، ره‌نجه‌ڕۆ
شاعیری جوانی په‌رستی دڵ به‌ سۆ

behnam5555 06-25-2014 01:15 PM

هـه‌ڵـسـه‌ بـه‌سـه‌ پـیـش خـواردن و مـل کـز کـردن
مـه‌ی تـێـکـه‌ بـخـۆین لـه‌بـاتـی خـه‌م بـۆ مـــــــردن

ئـاکـاری جـیـهـان ئـه‌گـه‌ر وه‌فـای تـێـدا بـــــــــــــــا
نــــــۆره‌ت نــــه‌ده‌هــات لـه‌وانـــــــی زوو ڕابـــــردن

خه یام


behnam5555 06-28-2014 08:13 PM


درد گران
دلم شکیا و تم له تو جیا بوم
تونیش کاری نه کردی دلنیا بوم
گلاره را سکم شرط بو له داخت
له ای ملکه نمینم ار پیا بوم
خرامان ای خرامان ای خرامان
و سایه ی زلفکت بگر م و آمان
اگر هوساکتان پرسی وپی یوش
غریبی بی کسه شوها و لامان

دلم بی طاقت و دردم گرانه
هناسم چو دم آسنگرانه
هوا تپ نم و شوگار زمسان
کمی تک باره و رتر سردمانه


پرتو کرمانشاهی

behnam5555 06-30-2014 01:06 PM


بۆ دایکم.

لە ناو تەواوی ژنیەتیمدا
منداڵ منداڵ دەبمەوە
بۆ گەیشتن بە ئامێزی پڕ پڕ
لە دایکایەتیت،
که ‌بۆ من دایکە.
بۆ ناو ئەو دەستانەی
کە بە رۆژ
جلی کچۆڵەیەکی منداڵییت پێ دەشوتن و
بە شەویش بۆی بە تەقەڵەکانی جلی بووکێنییدا دەهاتیەوە
منداڵ منداڵ دەبمەوە،
بۆ بوومەلەرزەکانی ناو دڵی لەرزۆکت
لە ترسی
لاواندنەوەی کچە پێنەگەیشتوەکەت،
لە دنیای میهرەبانی جەلادەکان.
بۆ بۆنکردنی گەڵای ئەو گوڵانەی منیان مراند و
بە گەردەنی ژیانی تۆدا گەڵا گەڵا هەڵواسران
منداڵ منداڵ دەبمەوە دایکە
بۆ ناو ئامێزی دایکایەتیت،
که‌ بۆم دایکە،
خەتا لە تۆ نییە نا کە زەوی
خوڵ ده‌خوا
نادادپەروەرانە ئاو دەخوا و هەورەکان لەوێ باران نابارێنن
کە تێیدا وشکەساڵییە.
نا خەتا لە تۆ نییە دایکە من دەزانم خەتا لە تۆ نییە،
کە منیش کچم و
بە کچیی هاتم،
به‌س به‌جێت هێشتم.

ئه‌فسانه‌ سروش


behnam5555 06-30-2014 01:10 PM


حەسرەتە مردوەکانم.
لە کوێن دوو
باڵی حەسرەتەکانم
پێش ئەوەی
پێیان بفڕم
لێیان کردنەوە
لە کوێن لە کوێ؟
ئاخر لە ناو سەختی
ئەم جەنگەڵەدا
پاسارییە حەسرەتاکانی من
چۆن بە بێ باڵ
ئەگەنەوە ناوەراستی
بەهەشت و سێوی ژیانتان
بۆ بچنن.


گڕی عیشقم.
بۆ سزادانم به‌ تاوانی
عیشقت
به ‌دۆزه‌خ مه‌مترسێنه‌
خۆم، دۆزەخێکم
ناو دڵی من به ‌بێ بوونی تۆ
دۆزه‌خێکه‌
ناو دڵی خوداشی سوتاندوه‌
تینی ئاگرێکە،
زەویشی تواندۆتەوە،
چاوی
ئەهریمەنی
لە خاچ داوە.

ئه‌فسانه‌ سروش

behnam5555 06-30-2014 01:13 PM


ژانی من و دڵی رەشی تۆ
ئه‌گه‌ر منیش دڵێکم له‌ باخه‌ڵی چاکه‌ته‌که‌مدا
هه‌بووایه‌
وه‌ك تاکی پێڵاوه‌که‌ی
تۆ!
هه‌ر که‌ پارچه‌کانی ئه‌م دڵه‌م
ده‌که‌وته‌ به‌رپێکانی
ده‌ستێکم ده‌برد بۆ باخه‌ڵی چاکه‌ته‌که‌م و
دڵه‌ نه‌شکاوه‌که‌شم ده‌دایه‌ ده‌ستی
ئه‌گه‌ر لێشم روونبا
دووباره‌ دەیشکێنێ.
خۆ تا ئه‌ویشی ئه‌دا له به‌رد و ئه‌یشکاند
دووباره‌ ده‌بوومه‌وه‌ شازاده‌که‌ی
رۆژگاری رەش.

گەڕانەوەت
ئەگەر هەر ئەتەوێ
بگەڕێیتەوە
هەر کە نزیک بوویتەوە

لە نیشتمانی دڵ
پێش دانانی
کۆڵەپشتی غەریبییت
بۆ ئایەتەکانی چاوەڕوانیی و
گرتنی دەسنوێژەکان
بە فرمێسک

بۆ فەرزەکانی بێداریی شەو و
هەموو ماچە تۆمارکراوەکانی

سەر شووشەی پەنجەرەی شارەکەم
بکەوە سەر ئەژنۆ و
بۆ هەتاهەتایە
بچەمێوە..

ئه‌فسانه‌ سروش

behnam5555 06-30-2014 01:18 PM


دەتەوێ بمدۆزیتەوە؟
ده‌ته‌وێ کۆم بکه‌یته‌وه‌.؟
بیستم ماندووی،
به‌ڵام
به‌ په‌رۆشەوە بگه‌ڕێی و
بمدۆزەرەوه‌.
بگه‌ڕێ کۆڵان بە کۆڵان
ده‌رگا به‌ ده‌رگا
جێژوان به‌ جێژوان
تا ژێر سێبه‌ری
هه‌موو
درەختە‌کانی شار
دەتوانی بمدۆزیته‌وه‌
بمدۆزه‌رەوه،‌
ئه‌گه‌ر توانیت کۆم بکه‌ره‌وه‌
بزانم دەتوانی؟
من هه‌ر لێره‌ و
هه‌ر لەوێ نیم
هه‌ر پارچه‌یه‌ک و
دووان و سیان نیم،
ئه‌گه‌ر توانیت
بگه‌ڕێ بمدۆزه‌وه‌ و
کۆم بکه‌ره‌وه‌
چاو بۆ چی من دەگێڕی؟
بۆ خۆشەویستییم!
کینە هات و بردی.
چاوەڕوانییم!
بۆ تۆ لە کەناری درۆکانتدا
بەجێمای بەجێ
دەستەکانم ترازن
لە دەستت و
لە ئەژنۆی خەمت ئاڵاون
لێوەکانم!
دوور لە لێوت لێو بە لێوی
بادەی مەستن!
لە چیم دەگەڕێی و
بیدۆزیتەوە
لە کوێ دەتەوێ
کۆم بکەیتەوە؟!
ئەفسانە سروش

behnam5555 06-30-2014 01:20 PM


من ئەو ژنەم
من ئەو ژنەم
لە لێکدانەوەی
ئۆقیانوسی خەونەکانمدا
ماڵی خەیاڵیان لێ
وێران کردم.

٢

من ئەو ژنەم
هەموو بەیانیێک
منداڵیم بانگم دەکات و
قردێلەی سپی
لەگەڵ پرچەکانم
دەهۆنێتەوە،و
بەرەو خوێندن
بەڕێم دەکات.

٣

من ئەو ژنەم
هەموو ڕۆژێک گوڵەکانم
ڵەگوڵدانە نوێ یەکەمدا
دەڕوێنم، و
ئێوارە گوڵدانێکی تر
بۆ گوڵەکانی بەیانیم
دروست دەکەم.

٤

من ئەو ژنەم
تەمەنێکە
قوربانی دەستی
خەیاڵی دیموکراسی
خێڵەکەمم.


ئەفسانە سروش



اکنون ساعت 12:50 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)