پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 07-19-2014 02:52 PM


نازه نین که دیتمی به چاوی پرله نازه وه
به ندی کولی دلم پسا
که دیتمی
به چاوی پرله رازه وه
چه مم گه شاوه ته م نه ما
وته ی دلم له بیرنه ما
که شه کره سیوی لیوی به بزه فیری تو
گوتی به لی:
حه سامه وه گه شامه وه.............
قادرلوتفیانی


behnam5555 07-19-2014 02:54 PM


هه‌ر شێعرێكی
له‌ به‌رووكی كچانم دابێ
لێم تووڕه‌ بووی
له‌ كۆرێكیش دا خوێندرابێ
تۆ لێم زیز بووی
بۆ نازانی
ئه‌وانم گشتی به‌هانن
بۆ بیستنی هه‌واڵی تۆ
هه‌وێنی شێعر


كامران شافێعی
18.07.2014



behnam5555 07-19-2014 03:16 PM


(خەزێنەي عەشق)

چ قەوماوە لەخەونا دێيتە ژوانم
فريشتەي ژيني من ڕووحي ڕەوانم

مەسيحي ڕووت لە خەونيش بێيتە دەستەم
هەتا زيندووي بەياني لێي دەڕوانم

گوڵم ئێستا كە ئخەم گياني تەنيوم
هەتا دەمرم ئەتۆي شێعري زەوانم

بەعەشقي تۆ وبە گياني خۆشەويستت
بتي بوتخانەمي ئەي ياري جوانم

هەتا مێشك ودڵ وسۆمايي چاوم
دەمێنێ ولێ دەدا هەر چاوەڕوانم

قەڵاي عەشقم بەسەد ئاوات بەدي كرد
كەچي لێم بوو بە كەلاوەي شەوانم

بەدەست خوايان ئەدەم باوان وخاڵت
كەتۆيان لێ بڕيم وا ناتەوانم

ڕووبار دەشكێنێ مەوجي هێرشي خەم
خەزێنەي عەشقي تۆ ومن پاسە وانم


ڕووبار


behnam5555 07-19-2014 03:17 PM


توێی سفری نوێم وەک ئەوەی دوێم
خستە سەر خەرمانی سفرم

ڕۆی نووری ڕێم وەک هەردوو پێم
شکستە زمانی عومرم

کۆی سفری عومری شکستم
کۆیە سەختە لە سەر شانم

سەفەری سەبووری دوورەو
وەک خۆم خەستەیە دەرمانم

أحمدمحمدكاك أحمد

behnam5555 07-19-2014 03:18 PM


پێشکـــه ش"

هاتم بە بۆنەی خاڵت تووشی داوی زوڵفت بووم
تەیرێکی نابەڵەد بــووم نەمزانــــــی دانە و داوە

با شەو بڕوا سەحەر بێ ،باخی گـوڵان بەبەربێ
گەرتۆمەیلت لەسەر بـێ کافر ئیسلامــــی ناوه
سابوور

behnam5555 07-19-2014 03:19 PM


ڕه‌گ و ڕیشه‌ی دڵم هه‌ر ده‌نگ و ناڵه‌ی عیشقی تۆی لێ دێ
بڵێ موتریب وه‌ره‌ ساقی سه‌راپا بوومه‌ تاری تۆ


به‌ چاوت که‌وتووم بۆ زاری تۆ ئاگر له‌ من به‌ربوو
سوپه‌ندم هه‌ر بسوتێم چاکه‌ من بۆ چاوه‌زاری تۆ


عه‌زیزم روحی شیرینم، له‌ من بۆچی که‌ناری تۆ
...وه‌ره‌ سه‌ر هه‌ردووچاوی من که‌ سه‌روی جۆیباری تۆ


نه‌خۆشی چاوه‌کانت بووم و خه‌نده‌ی تۆ سه‌ربوری دام
شیفای بیماری خۆت دا گوڵ شه‌که‌ر باری له‌ زاری تۆ


له‌ لایێک تاره‌ داوی دڵ، له‌ لایێک ماره‌ قه‌سدی سه‌ر
چ سحرێکه‌ عه‌جه‌ب ماوم له‌ زو‌لفی تارو ماری تۆ


ماموستا هيمن


behnam5555 07-19-2014 03:23 PM


ماچی شیرین
شاعیر : هیمــــن

به منـــدالی لـه لـێـــــــوی ئاڵی تۆم ئه ستاندووه ماچــــــێ
به پیـــریش لـــه ززه تی ئـــه و ماچه شیرینه م له بیر ناچێ

به سه د دوکتـۆر و ده رمــان و په ره ستـار ناکــرێ چـاره ی
که سێک تیــــری مژۆڵــی ئه و کچـه کورده ی له دڵ راچـێ

ده کــــــا گیــــروده تــــر پیــرانی دڵته ر ئه و کچه کـورده ی
بچێتـــه مــه کتــه ب و بســکی به موده ی تازه هه لپـاچێ

خه م و ده ردی زه مانه پیـــری کـردم وشــک و بی زه وقــم
که شاعیر وشک و بێ شۆر بوو له ناو خه ڵکی ده بێ لاچێ

له گوشه ی بێ که سی دا ئیسته وا دڵته نگ و خــه مبارم
نییــه باکـــم ئه گه ر ماڵــم به جارێکـــــی به قــــوردا چــــێ

به شـــــی کوردێکــــــی زانا له م وڵاتـــه مه ینه ت و ده رده
ئه وه ی نـه تـویست بڵێ ڕه ببی به ده ردی کوردی زانا چێ

لــــه نـــاو بازاری ئه وروکـــه ی ئه ده بدا شیعری تۆ(هێمن)
وه کـــو پولــــی چـــــرووکه ، هیـــچ ره واجێکی نییه ، ناچێ

behnam5555 07-19-2014 03:25 PM


ریگا......
چه نی دووره
ئه م ریگا یه!
ئه م ریگا نا دیاروو
نا پیدایه!
لا قیکی شه ل!
له شم ما ندوو.
هه نا سه م سوار
دایم شه ره له نیوا نیان
من له گه ل خۆ م
لا ق له گه ل به رد
چه نیی دوو ره
ئه م ریگا یه!
لا قه م شه له و،
له دووم نا یی

شا ملوی مه زن
عو سمان خا توونی

behnam5555 07-19-2014 03:28 PM


ئه‌تۆ په‌رژینی باغ و ده‌شتی تاســــــه‌‌ی
ئه‌تۆ بۆنی بزه‌ و عه‌تری هه‌ناســــــــه‌‌ی

ئـــــــــه‌تۆ خه‌رمانی هه‌ور و مۆمی یادی
گوڵی، به‌ندی دڵی، که‌وباڕی تاســــــه‌‌ی


ئـــــــه‌من خه‌نده‌ی شه‌و و گۆڕی خه‌یاڵم
ئـــــــــــه‌من ڕووباری لێڵ و خه‌ونی کاڵم

ئـــــه‌من هه‌ڵدێری ژیان و شه‌ونخوونیم
خـــــه‌‌مم، ده‌ردم، په‌ژاره‌ی دووره‌ ساڵم


ئــــــــــــــــه‌تۆ چاوی دڵ و عه‌تری سڵاوی
ئـــــــــــــــه‌تۆ شاری بزه‌ و هێزی هه‌ناوی

ئـــــــــه‌تۆ بارانی عه‌شق و بۆنی ژوانی
شه‌ڕابی، شه‌ونمی، هێشووی هــــه‌تاوی


ئــــــــه‌من تابووتی سینگ و گۆڕی چاوم
ئــــــــــــــه‌من به‌ژنی شه‌و و داوی پساوم

ئـــــه‌من مه‌رگی بزه‌ و ئه‌سرینی ده‌ردم
هـــه‌‌ناسه‌م، دووکه‌ڵم، شووشه‌ی شکاوم


ئــــــــــه‌تۆ شابسکی عه‌شق و پێکه‌نینی
ئـــــه‌تۆ چه‌پکه‌ی بزه‌ و ئاهه‌نگی ژینی

ئـــــــــــــه‌تۆ باغی هه‌زار ئاوازی هیوای
گـــــــزینگی شه‌ونم و لووتکه‌ی ئه‌وینی


ئـــــــه‌من جۆگه‌ی خه‌م و هاڵاوی شینم
ئــــــــــه‌‌من هه‌وری ته‌م و کڵپه‌ی برینم

ئه‌من گۆمی هه‌نیسک و چۆمی تاسه‌م
په‌ژاره‌م، مه‌ینه‌تم، ته‌رمی ئــــــه‌‌وینم



behnam5555 07-19-2014 03:30 PM


شار


گوڵم!
دڵم پـڕه له ده رد و کوڵ
ئه ڵێم بـڕۆم له شاره که ت
ئه ڵێم به جامی ئاوی کانیاوی دێ یه که م
عیلاجی که م کوڵی دڵی پـڕم له ده ردی ئینتیزاره که ت
وه ڕه ز بو گیانی من له شار و هاڕه هاڕی ئه و
له ڕۆژی چڵکن و نه خۆش و تاو ویاوی شه و
ئه ڵێم بـڕوم له شاره که ت
له شاری چاو له به ر چرای نیئۆن شه واره که ت
بـڕومه دێ که مانگه شه و بزێته ناو بزه م
چلۆن بژیم له شاره که ت
که پر به دل دژی گزه م ؟!
له شاره که ت که ره مزی ئاسن و مه ناره یه
مه ڵێ ئه وین غه واره یه
ئه ڵێی له ده وری ده ست و پیم
ئه وه ی که تیل و تان و رایه ڵه، که له پچه یه
ئه وه ی که په یکه ره میسالی داوه ڵه
ئه وه ی که داره تیله مه زهه ری قه ناره یه
له شاره که ت که مه ندی دووکه ڵه
که دیته ده ر له مالی ده و ڵه مه ند
وه تیشکی بێ گوناهی خوره تاو ئه خاته به ند
له هه ر شه قام و کووچه یه ک شه پۆڕی شینه
دێ به ره و دڵم
ده ستی گه رمی ئاشنا نیه که ئه یگووشم
ده ستی چێوی یه .
له شاره که ت زه لیله شێر
باوی ڕێوی یه
به هه ر نیگایه ک و په تایه که
ئه ڵێم بڕۆم له شاره که ت
گوڵم هه ریمی زۆنگ و زه ل
چلۆن ئه بیته جاره گوڵ
له شاری تۆ،له بانی عه ره شه قۆنه ره ی دراو
شا ره که ت ئاسکه جوانه که م
ته سکه بو ئه وین و بو خه فه ت هه راو
کێ له شاری تو له شاری قاتڵی هه ژار
گوێ ئه داته ئایه تی په ڕاوی دڵ؟
منێ که گۆچی تاوی گه رمی به رده واره که ی عه شیره تم
به داره ته رمی کووچه ته نگه کانی شاره که ت
رانه هاتووه له شم
بناری ر به هاری دێ
ره نگی سوور و شین ئه دا
له شێعر و عاتیفه ی گه شم
ئه ڵێم بـڕۆم له شاره که ت گوڵم


"سواره ئیلخانی زاده "



اکنون ساعت 07:19 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)