پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 07-19-2014 03:34 PM


ﺻﻴﺪﻱ ﻫﻮﺭﺍﻣﻲ
ﺩڵﺒـــــــﻪ‌ﺭ ﺩڵ ﺋﻪ‌ﺳﺘﺎﻧﺎﯼ ﺟﻪ‌ ﻣـــــﻦ ﺷﻪ‌ﺭﺕ ﺋﯽ ﺩڵﺴﺘﺎﻧﯽ ﻧﯿۆ
ﺟـــــﻪ‌ﻭﺭﺵ ﻣﻪ‌ﮆﻪ‌ﯼ ، ﺭﻩ‌ﻧﺠﺶ ﻣﻪ‌ﮐﻪ‌ﺭ ﺧۆ ﮐﺎﻓـــــــﺮﺳﺘﺎﻧﯽ ﻧﯿۆ

ﺷـــــﻪ‌ﺭﺗﻪ‌ﻥ ﺑﮑێﺸـــــۆ ﺩڵ ﺟﻪ‌ﻓﺎﺕ ، ﺑﺎ ﯾﺎﺩﮔﺎﺭ ﻣﺎﻧــــــۆ ﺟﻪ‌ ﻻ‌ﺕ
ﺗۆ ﺑۆﺖ ﻧﻪ‌ ﺩڵ ﺧـــــﻪ‌ﻭﻓﯽ ﺧــــۆ‌ﮆﺎﺕ ، ﺧۆ ﮐﺎﻓــــــــﺮﺳﺘﺎﻧﯽ ﻧﯿۆ
ﺋﺎﻣــــﺎﻡ ﻧﻪ‌ڕﺎﺕ ﭘﯽ ﺟــــﻪ‌ﺳﺘﻪ‌ﻭﻩ‌، ﮔێﺮﻩ‌ﻡ ﺳڵۆﻢ ﭼﯿﺖ ﻧﻪ‌ﺳﺘﻪ‌ﻭﻩ‌
ﭘﯽ ﺣﺎڵﯽ ﺟــــﻪ‌ﺳﺘﻪ‌ﯼ ﺧــــﻪ‌ﺳﺘﻪ‌ﻭﻩ‌ ، ﺧۆ ﮐﺎﻓــــــﺮﺳﺘﺎﻧﯽ ﻧﯿۆ
ﻫـــﻪ‌ﯼ ﻧﻪ‌ﻭﻧﻪ‌ﻣﺎﻣﯽ ﺑﺎﺧﯽ ﺩڵ ، ﭘﻪ‌ﯼ ﺗۆ ﺳﯿﺎﻥ ﺑﻪ‌ﯾـــــﺪﺍﺧﯽ ﺩڵ
ﺳﺎ ﻣــﻪ‌ﺭﻫــــﻪ‌ﻣێ ﭘﻪ‌ﯼ ﺩﺍﺧـــــﯽ ﺩڵ ، ﺧۆ ﮐﺎﻓـــــﺮﺳﺘﺎﻧﯽ ﻧﯿۆ
ﻫﻪ‌ﯼ ﺭﻩ‌ﻧﺪﯼ ﺗۆﺤﻔﻪ‌ﯼ ﻧﺎﺯﻩ‌ﻧﯿﻦ ، ﺧﺎڵﺖ ﺟﻪ‌ ﻋﻪ‌ﻧﺒﻪ‌ﺭ ﮔۆڵ ﺟﻪ‌ﻣﯿﻦ
ﺳﺎ ﻣـــــﻪ‌ﺭﻫﻪ‌ﻣێ ﺩﻩ‌ﺭ ﭘﻪ‌ﯼ ﺑﺮﯾﻦ ، ﺧــــــــۆ ﮐﺎﻓـــــﺮﺳﺘﺎﻧﯽ ﻧﯿۆ
ﺑﯿﻤﺎﺭﻭﻭ ﺗۆﻢ ﺣــــﻮﻭﺭ ﻭ ﭘﻪ‌ﺭﯼ ، ﺋﻪ‌ﺭ ﺧﻮﺍﻫێﺸﻪ‌ﻥ ﺋﻪ‌ﺭ ﺳﻪ‌ﺭﺳﻪ‌ﺭﯼ
ﺷﻪ‌ﺭﺗﻪ‌ﻥ ﻋـــــــﻪ‌ﯾﺎﺩﻩ‌ﺗﻤﺎﻥ ﮐﻪ‌ﺭﯼ ، ﺧۆ ﮐﺎﻓـــــــــــــﺮﺳﺘﺎﻧﯽ ﻧﯿۆ
ﺩﺍ ﺩﻩ‌ﻡ ﭘﻪ‌ﻧﻪ‌ ﭼڵێـــــﻮ ﺭﯾۆﻦ ، ﻗﯿﻤﻪ‌ﺗﺸﻪ‌ﻧﻪ‌ ﺳـــــۆﻨﻪ‌ﻡ ﮔﯿـــــــۆﻦ
ﭼﯽ ﻣﺎﻣـــــﻪ‌ڵﻪ‌ ﻣﻪ‌ﮔﻨـــــۆﻢ ﺯﯾــــــۆﻦ ، ﺧۆ ﮐﺎﻓـــــــﺮﺳﺘﺎﻧﯽ ﻧﯿۆ
ﻭێڵ ﻭێڵ ﻣــــــﻪ‌ﮔێڵﺎﻡ ﮐۆ ﺑﻪ‌ ﮐۆ ، ﺩﻩ‌ﺭﺩﻡ ﮔــــــــﺮﺍﻥ ﺑﯽ ﺭۆ ﺑﻪ‌ ﺭۆ



behnam5555 07-19-2014 03:35 PM


جگه‌ره‌كه‌ت داگیرسینه‌
له‌ گه‌ڵ سووتان و دوكه‌ڵیا
پۆلێ په‌پووله‌ى ناو مشتت
ده‌رژێته‌ نێو دارستانى عه‌شق بردووى په‌نجه‌كانت
من ده‌ستێكم بوو به‌ باخچه‌ و له‌ سێبه‌رى رۆژا جێم هێشت
تۆ هه‌ردووكیان
قه‌ڵه‌مێكم له‌ هه‌ناسه‌ى قوڵتا ون كرد
تا له‌ بنارى شیعرێكما , بته‌قییه‌وه‌ وه‌كو كانى
غه‌ریبیم لێ رابماڵى و
دڵم ته‌ركه‌یت به‌ ئاونگى كازیوه‌یه‌كى خه‌مناك و
جه‌سته‌م بچنى به‌ نۆته‌ و ..
رۆحم پر كه‌یت له‌ گۆرانى
* فاتیح ســـه‌لام *

behnam5555 07-19-2014 03:36 PM


به‌ نووری باده‌ كه‌شفی زوڵمه‌تی ته‌قوا نه‌كه‌م ، چ بكه‌م !
به‌ شه‌معێكی وه‌ها چاری شه‌وێكی وا نه‌كه‌م ، چ بكه‌م !

له‌ خه‌زنه‌ی دڵمدا هه‌رچی هه‌یه‌ ، هه‌ر داغی سه‌ودایه‌
ده‌سا ئه‌م نه‌قده‌ ده‌ردی عیشقی پێ سه‌ودا نه‌كه‌م ، چ بكه‌م !

|| مه‌حوی ||



behnam5555 07-19-2014 03:38 PM

سەلام گوڵم ئاواتي ژين سەلام قيبلەم مانگ وپەروين
سەلام دونياي دەرووني من سەلام هەناسەكەي دێرين


سەلام هەموو هاوارەكەم سەلام ميواني شارەكەم
سەلام كۆچ كردووي پارەكەم سەلام بۆ عەشقي من پەرژين


سەلام باراني وەرزي دڵ سەلام مەزراي سەرسەوزي دڵ
سەلام خەو ووەنەوزي دڵ سەلام ديدەم تيشكي زێڕين


سەلام شۆخي سابڵاغەكەم تاقە گوڵي ناوباغەكەم
سەلام ئاڵاو بەيداغەكەم سەلام پەڕەي گوڵي نەسرين


سەلام بووكي بۆكانەكەم سەلام دەردو دەرمانەكەم
سەلام ئارامي گيانەكەم سەلام خوداوەندي زەوين


سەلام كانگاي خۆشەويستيم تەنيا بتي بتپەرستيم
كۆنە شەڕابي ،بۆ مەستيم سەلام سۆماي چاوي ئەوين


هەتامردن بەتاسەتم گەر بپرسن پێناسەتم
قورباني ێك هەناسەتم هەتاوي ژينم خاتووزين


سەلام لەيلاي مەجنووني ساڵ سەلام پەري،خەون وخەياڵ
ئەي مانگي چاردەم ڕووبەخاڵ لەچاوي ڕووبارت ئەسرين
ڕووبار


behnam5555 07-19-2014 03:40 PM


ئه‌م به‌ردانه‌ له‌ سێبه‌رى شێت بوونه‌وه‌ پێده‌كه‌نن
له‌ بازنه‌ى په‌رینه‌وه‌ى كه‌شى سوورى سه‌فه‌رێكدا تۆخ ده‌بنه‌وه‌
هاڵاوێك ده‌یانگرێته‌ خۆ
له‌ ساتمه‌یه‌كى بێده‌نگا راده‌وه‌ستن
رم له‌ پاشكۆى سوارى ده‌نێن
مه‌لێك به‌ ده‌نووكى ئاڵى زه‌نگ لێده‌دات
په‌ریشانى خه‌و راده‌ستى گوناهه‌كانى ژن ده‌كات
ژیان ده‌بێته‌ گۆچانى پیره‌مێردێكى له‌رزۆك و..
له‌ سه‌رابى ته‌ڵخى حه‌ز و ئاوێزانبوونى هێڵنجدا
بواره‌كان بێشه‌رمانه‌ زۆران له‌گه‌ڵ وه‌هما ده‌گرن
رق په‌راش په‌راش ده‌بێت و ..هاڕڕڕڕه‌ ده‌كات
ئازارێك له‌ دڵى مه‌ستى سۆراخدا په‌نگ ده‌خواته‌وه‌
گریانێك به‌ هه‌ڵه‌داوان له‌ دووریاندا راده‌مێنێت
ماڵێك له‌ دوور چراكه‌یان كز ده‌سووتێت
پیاوێك دوورتر شه‌وى له‌ده‌مه‌ڵقۆپانى نێره‌مۆكى گرێ داوه‌
دنیا ئه‌و چۆره‌ ئاوه‌بوو له‌ په‌نایه‌كدا تووڕتدا
هه‌ناسه‌یه‌كت تیا خنكان
كه‌ژێك به‌ پشتا هه‌رۆژا
* فاتیح ســـه‌لام *

behnam5555 07-19-2014 03:43 PM


گه‌ر بتوانم
ده‌بم به‌ سووراوو سپیاو
خۆم له‌ ده‌م‌و لێوت ده‌گرم
گه‌ر بزانم
مه‌رگم كه‌یه‌
له‌ نێوانی هه‌ردو مه‌مكی تۆدا ده‌مرم..!
latif halmat

behnam5555 07-19-2014 03:44 PM


یار دڵی خوێنین و چاوی پر له گریانی ده وێ
ئاری ئاری ، گوڵ له باخان ئاوی بارانی ده وێ


هه ر که سی رووی تۆ ده بینێ خۆی به قوربانت ده کا
چونکه ئه بروی تۆ هیلالی عیـــده ، قوربانـــی ده وێ


ئاو له چاوانـــــم به خۆر دی ، ئاگری دل ناکوژێتــه وه
وه ک جه هه ننه م ئه م ته نووره ئاوی توفانی ده وێ


عه شق سولتانێکــــه هه ر گــــا روو له وێرانــــی بکـــات
ئاهی سه ردو ، ئه شکی گه رم و قه لبی بوریانی ده وێ


دوور له تۆ دڵ هێنــده بێ ئارام و بێ حاڵ کــــه و تووه
ئه ی مه سیحای عه سر! له و لێوانه ده رمانی ده وێ


رووم ئه وا زه رد بوو وه کـــــوو پایـــــز له هیجران «نالیا»
عه شق ئیستاکه ش له من سه یلی به هارانی ده وێ

نالــــــی


behnam5555 07-19-2014 03:46 PM


ڕێگه‌م بده‌...
با به‌ فرمێسكه‌كانم...
بۆت بنووسم...
كه‌ چه‌ند عاشقتم...
چه‌ند بیرت ئه‌كه‌م...
چه‌ند ته‌نیام بێ تۆ...!

بلور هه‌ورامی


behnam5555 07-19-2014 03:46 PM


لێوان لێوم كه‌ له‌ بارین
با له‌ كزه‌ى ئێواره‌یه‌كى بێ ره‌نگا
تۆختر له‌ شین كاڵتر له‌ خۆم
دواین یاخى بووى روانینم
تێكه‌ڵ دڵۆپه‌ى زیوین و شه‌وى كپى
داگیرسان بن
عومرێكه‌ ته‌ربوون لێره‌وه‌ گوزه‌ر ده‌كات
عه‌یامێكه‌ تریفه‌ ده‌مخوێنَته‌وه‌
مانگ چۆك ده‌دات
ئه‌فسووس ئاویش دڵى له‌ته‌ تاوێرێكه‌ و
نه‌جێمدێڵێ و نه‌ش ده‌مدوێنێ
نه‌ش ده‌یه‌وێ له‌ هێڵى چیرۆكێكما
سه‌ردابخات

* فاتیح ســـه‌لام *


behnam5555 07-19-2014 03:48 PM


کـــەر و زەمـــاوەنــــد ....

جارێ کەرەێکیان بانگ کرد بۆشـایی
قـــاقـــا پـــێ کەنــی کـەر بە ئــازادی
ووتــیــان تـۆ بـۆ چـی وا پـێ ئـەکەنی
تــۆ بـانـگ کـراوی سـەر زەمــاوەنـــی
ووتــی مــن بـــۆ یــە وا پــێ ئــەکـەنم
نـە دەهــۆڵ کـوتم ، نە شمشاڵ ژەنم
نـە سـەرچـۆپـی کـێش ، نە دوای گیرم !
لـەبــەر بـــارکــێــشــان مــــات و زویــرم
نــە هــەڵـپــەرکـێ کـەم وەك هەڵ پەرینە
نــە ئـــــاوازەکـــەم جــوان و شــیــرینــە
مـــەنــــوارە ! بــەوا کـــزو کـەســاسـم
من وەك خەلقی نم !! خۆم چاك ئەناسم
ئـــەزانـــم بــۆچــی مــن بــانــگ کـراووم
حـــەمــاڵــی دار و بـــەرمــیــلە ئـــاووم
چەند خۆشە گشت کەس جێی خۆی بزانێ
بــەقــەد جـەوهــەری .. شەئنـی خـۆی دانـێ
نــەك چــۆلـەکـە بـێ و وەك بــاز بـێــتــە ڕاو
بــە ســـةرە خــەرە خــۆی خــاتــە نــاو داو

قانع


اکنون ساعت 10:11 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)