پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 07-19-2014 04:14 PM


behnam5555 07-19-2014 04:17 PM


...... یادی به خیَر ......
کوَلَان ژه نگی ته نیایی کرده خوناوکه ی بی ده نگی
ناشتی گورووی ئه وینداری ...
چاوه رٍوانی هه لَ په ساردوو ....
چاو نزیَریی کرده پردیی ، ده رچون له به ندی هه ژاری
کوَ کردنه وه یی به بیَ ئه ژمار ...
به ر به ستی کرد ده ر گایی وه فا ...
ریَگه یی نه بو بیَته ژوَری ته ریکیان کرد پیاویی خودا ...
دیَو جامه یی هه ر خوَم هه ر بوَ خوَم ...
میَشک و دلَی تالَان کردن ....
دیم کوَیخا سمیَلی تاشین ...
جوتیَک گواره یی ده گوَی کردن ....
ده ستی پررو دلَی به تالَ ....
بیری درشت ویَردو دووعا ...
مه یدان داری ئه و سه ر ده مه ن ...
کوَلَان ده رگای تیَدانه ما ...
کونه چالَی لیَو تیَرٍژاو هیَستاش هه لَ گریی ئه و غه مه ن..
یادی به خیَر ئه و رٍوَژانه ی ...
چرایی کولَان مانگه شه و بو ...
نزگه ره یی تیشکی کولانه ...
سه مفونیایی ئا میَزی شه و بو ..
سه مفونیایی ئامیَزی شه و بو ...

1391/12/12 پیرانشار. فه تاح کاکه مه م

behnam5555 07-19-2014 04:18 PM

وەرە ئازیزم لە باوشم بگرە بو تاقە جارێکی تر
دوای تو دڵنیام تازە نایبینم نەو بەهارێکی تر


تو تەنانەت وێنە کە شت ڵەگەڵ خوت ئەبەی
وەرە ئازیز با باوشت بێ،لای من یادگارێکی تر

ئەی گوڵی باخی ئەوین یا بە تەنهایی بژی
یا مەشکینە دڵی وەکوو من هە ژارێکی تر

هەرکە س توی دی، گرفتای عەشقت بوو بەڵام
ئەو تیری نیگات تو خۆدا با نە دا برین دارێکی تر

کوڵانی ئە م شارە بونی هەناسەی تو ئەدەن
ناچار سە ر هەڵ بگرم منیش بو هەوارێکی تر

دوێنێ کورپە ی عەشق مان لە باوشم دا مرد
بەڵام غەیر گریان نەم توانی بکە م کارێکی تر

ئە مین سەلاحی


behnam5555 07-19-2014 04:19 PM


پێناســـــه :
بۆ ناسینــــی پیاوی غه ریب
پێناســــه که ی چاو لێ ده که ن،
نه ک چاوانـــی!
بۆ ناسینـــی میلله تێکیش
چاو ده گــــێڕن :
بۆ شاعیر و هو نه رمـــه ند و
نووسه رانـــــی !


ک . د. ئــــازاد


behnam5555 07-19-2014 04:22 PM


کەو و کانی
کانیم له داوێنی چیا
دەورو بەرم گژو گیا

لەنێو شاخان دێمه دەرێ
ڕیشەم داکوتاوه له سەرێ

ئاوم ساف و سارد و ڕوونه
دەوای دەردو ماندووبوونه

هەر کەس جارێ وەخوا ئاوم
ڕوخساری دێته بەر چاوم

دەیناسمەوه پاش چەند ساڵان
بیرم تیژه وەک منداڵان

زەوی جووتیاران دەدێرم
ئاوی ساردیان بۆ دەنێرم

باڵنده پۆل پۆل دێنه لام
دەدوێن به ئاهەنگ و کەلام

بەبر و شێر و گورگ و پڵینگ
هەڵۆ و باز و قاز و قورینگ

له دەورم دەکەن هات و چۆ
رێوی و چەقەڵ به مڵ و مۆ

وەرزی بەهاران سەری ساڵ
خاسه کەوی خۆش خەت و خاڵ

له گەرمێنێ که دێنەوه
لەلای من دەحەسێنەوه

شەڵاڵی ئارەق دەخووسێن
بەسەر چاوەم دا دەنووسێن

هێنده به جوانی دەخوێنن
هەست و بیرم دەبزوێنن

به قەڵبەزەو به گۆرانی
داوەتمانه کەو و کانی

پێش ئەوەی ڕاوچی پیر هەستێ
له نێو حەشارگه هەڵوەستێ

سەحەری باڵ دەگرن دەفڕن
به تاریکی ڕێگه دەبڕن

دەڕۆن بۆ قۆناغێکی تر
به کەیف و دەماغێکی تر

ئاوا ژین دەبەنه سەرێ
تا دەگەنه لووتکی سەرێ

که گەینه جێ ماندوو شەکەت
وەلا دەنێن خەم و خەفەت

دەس به قاسپه و ئاواز دەکەن
بەزم و نەوایه ساز دەکەن

چەن تامه زرۆی گڵ و خۆڵن
بۆ چینه زەوی دەکۆڵن

ساز دەکەن هێلانه ئەو جار
بەوان دڵگر دەبێ بەهار

تا وەرزی پاییز و خەزان
پەیدا دەبێ گەڵاڕێزان

ساردو سەرما هێرش دێنێ
چڕ و کێویان لێدەستێنێ

دوو دوو سێ سێ دەبنەوه پۆل
لەسەر خڕ و شەتاوو گۆل

پێشڕەویان دێ به ئازایی
لەسەر شاخێ به خێرایی

بانگی هەڵبڕان دەخوێنێ
بەرەو چیا دەقاسپێنێ

قین و ڕقی خاڵی دەکا
باڕه کەوان حاڵی دەکا

تا داودۆز بن نەچنه سەر داو
لەسەر بنەو کانی و دەراو

بەرەو گەرمێن باڵ لێدەدەن
خێرا مزگێنیم پێدەدەن

ماوەیەک دەبم چاوەڕێ
شاییم له دڵ دا دەگەڕێ

چەن ڕۆژ زووتر دەورو بەرم
به سەوزایی دەکەم نەرم

شادیم له پڕ لێ بوو به داخ
ڕاوچی کەوێ گەینه قەراخ

چەند ساتێ که له شەو ڕابرد
ئەو زاڵم بابه تەقەی کرد

کەوته دڵم خورپه و لێدان
خۆشیم به جارێ فڕێدان

کەوێکی خڕ ئازا و جەسوور
خۆش خەت و خاڵ دەنووک ئەستوور

به نیشانه لەبەر چاوی
ساچمه دران له هەناوی

دەستی بشکێ دای له پێشڕەو
دەخوێن گەوزی بەو شێوه کەو

قافڵەی شەوم دەرده دار بوو
کانیش دڵی کۆڵەوار بوو

ئاخ بۆو کەسەی وەدوای کەوێ
تۆڵەی وەکات و نەسرەوێ

ئاوم سەرپاک دەدرێ بەوی
بۆی دەبمه گەنجی سەر زەوی

بۆ داهاتووی دەبمه هومێد
تێدەکۆشم بۆ گەل و زێد

ئەمن کانی،ئەو باغەوان
به دڵ دەبینه پاسەوان

هەتا پۆله کەو به پێخۆر
نەبنه خۆردەی زاڵم به زۆر

تا کەی ؟دەبێ دڵنیا بن
ڕەمزی سەربەرزی چیا بن

مامۆستا حوسێن حەیدەرپوور ((هۆمێد))



behnam5555 07-19-2014 04:23 PM


سەردەمێک بوو مانگوو خور زور یەکیان خوش ئەویست
مانگ بێ خور، خور بێ مانگ هیچیان دنیایان نا ئەویست


ئەوان دەستیان دەکردە مل یەکوو ئەچوون بو باوشی بەهار
لە وێ گوێیان ئەگرد لە چیروکی با یا لە ترپە دڵی روبار

مەلی عە شقیان گەورە بوو، هەڵ فری بو بەرزایی ئاسمان
لە وێ بوو بە ئە فسانە یا خود چیروکی گوندی ئەستیران

بە ڵام روژێ ئەو عەشقە ناسکە ش نەگبە تی سەر شانی گرد
بەهاری گەرمی ئەوین یان شێوەو نەشەمەی زستانی گرد

لە روژێکی ساردوو سڕیی زستان خور نەخوش کەوت
ئەوسا وردە ورددە هاتە خوار، لە سەر باڵی مانگا خەوت

مانگ گریا،گریانی بوو بە هەور، هەور گریا، گریانی بوو بە باران
بەڵام سەد حەیف، ایدی دڵسوزنەیمابوو تەبوو یاوەکەی جاران

ئێستا مانگوو خور، زور کە م ڵە لای یەک ژیان ئەکە ان
بەڵام بوون بە بوتی دڵداران عالەمێک تمشایان ئەکەن


ئەمین سەلاحی


behnam5555 07-19-2014 04:26 PM


behnam5555 07-19-2014 04:28 PM


behnam5555 07-19-2014 04:30 PM

مۆحتە سێب مە ستێ کی لە ڕێ دی و گرتی یە خە ی
مە س وتی ئە مە بەرگە نە هەوسار،دەسی لێ ئە خە ی
وتی مە ستیت بویێ رێ چوونت بە لارەولارە
وتی کێشە مە ست بوون نیە، رێگە نابارە
وتی بو لای قازیت ئە بە م، وەپێشم کە وە
وتی برو بەیان بێ، قازی ئێستا خەوتوە
وتی ماڵی حاکم نزیکە، دە چین بو ئە وێ
وتی بەو شەرتە حاکم لە مەیخانە نەوێ
وتی لە مزگەوت بخە وە، تا بانگی کە م پاسە وان
وتی مزگە وت نیە،جێی بەدکاراوو کەچ رەوان
وتی بە نهێنی دینار بدە و خوت بکە رزگار
وتی یاسای دین ناکڕیێت بە پارە و دینار
وتی بو غەرامەت دەر بێنە ئەو کەوایە
وتی کونەیە، دراوەە بە کە ڵکی کەس نایە
وتی ئاگات نیە؟ کڵاوت لە سەر کەوتە خوار
وتی لەسەر فام ئەشێ بێ، بێ کڵاوی نیە عار
وتی زورت مە ی خواردوە وا لە خوت چویتە دە ر
وتی باس کە موو زور نیە، مە ی حە رامە بێ هۆنەر
وتی دە بێ مە ست شەللاق لیدا،مرۆی لەسەرخو
وتی ئیرەە هەموو مە ستن لەسەرخویێ بێنە تو

ئەمین سەلاحی
[وەرگێرانی شێعری مەستوو هوشیاری بەرێز ئیعتسامی]



behnam5555 07-19-2014 04:31 PM

پارەی (2) پیاڵە ( چا )
( تا مردن عاشقت ئەبم , دڵنیام لەودیو مردنەوە ماچی ڕیشی سپیت ئەكەم...)
پێویستم بەوەیە مردن بەدرۆ بخەمەوە
تكائەكەم یارمەتیم بدەن...

كەبیرلەمردنی ئەكەمەوە
هەست بەئازاری ڕۆحم ئەكەم...

ئەوەندە بێدەنگ عاشقی بووم
تەنانەت نەم ئەوێرا لە دێڕی شیعرەكانما بیخەوێنم
خۆم خەجاڵەت كەمەندییەكەم...

دەمێك بووعاشقی بوو بووم
وەلئ دوای مردن ئیتر بڕیارم دا پەرستگایەكی بۆ بكەم بەئاشكرا....

فێرم كەن لەپرسەی ڕۆحما ئارام بم
تا ماچی گریانی ئەو هەموو خەڵكە بكەم...

مردن هەرگییز جوان نەبووە لای من
پێی بڵێن ئەوەندە بەلای ڕۆحی ئازیزانما نەڕوات...

ئاشا چ (چا)یەك ئەخورێتەوە لە پرسەكەتدا
خۆتۆ پارەی دوو پیاڵە (چا) ت نەبوو...!

بیستم چاكەتەكەشت هی خۆت نەبووە
دەك منت بمرم
ئیستا پارەی هەزار چاكەت بۆ كۆڕی بێ تۆیی سەرف دەكرێ....!

دەریـــــا هەڵەبجەیی



اکنون ساعت 05:10 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)