- -
شعر كردي ...
(
http://p30city.net/showthread.php?t=12987)
behnam5555 |
07-19-2014 05:08 PM |
پێوه‌ره‌کان...
بونه‌ته به‌ردی قه‌راغ ڕووبار
بیرۆکه‌کان
وه‌ک گه‌ڵای پاییز له‌وه‌ریندان
ئه‌مڕۆ
سوکایه‌تی به بڵندگۆکانی
ژیان وعه‌شق ئه‌کرێ
یاساکانی جه‌نگه‌ڵ
دووباره ده‌نوسرێنه‌وه
شه‌مشه‌مه‌کوێره‌یه‌ک
به‌بنمیچی ئه‌شکه‌وتێکدا خۆی هه‌ڵواسیوه‌وده‌ڵێت
من{پاشای عه‌رشی که‌لاوه*}م
بڕیارم داوه خۆر یاساغ بکرێت...!!!
[عوسمان حه‌سه‌ن}
|
behnam5555 |
07-19-2014 05:09 PM |
گله یـــــــی
شيعرەكانم
بوون بە گۆڵ و
كەنيشكەكانی ئەم شاره
چەپك چەپك
كرديان به هەديەی دڵداری
بەڵام هەرگيز كچێ نەهات
بلێ جەلال:
ئەی خۆت بۆ هيندە خەمباری؟!
جلال ملکشای
|
behnam5555 |
07-19-2014 05:10 PM |
~~~~ شە ونم~~~~~~
ئە م جیرۆکە م بیست لە زمانی یارێ
لە قووڵایی دڵی کوڵانی شارێ
روژێک پە پوو لە شە معە کە ی مرد
لە رۆچنی ماڵێ خۆی خستە خۆارێ
وتی خۆایێ ببووره دنیام بێ ئە و تاریک بوو
لە و ماڵە گۆڵێ کی ناسکی قە د باریک بوو
گۆڵ کە ئە مە ی دی فرمێسک لە چاوی تکا
بە ڵێ ئە و کاتە بوو کە شە ونم لە دایک بوو
ئە مین سە لاحی
|
behnam5555 |
07-19-2014 05:13 PM |
ئێره کوچه‌ی،،خاتراتی ،نه‌ونه‌مامی ئێمه‌یه
شوێنی کایه‌ی مێر مناڵی و هه‌ست و فامی ئێمه‌یه
ئێره کوچه‌ی بۆنی نانی ،نانه‌وایه‌کی گه‌رم
ئێره شوێنی ،هات و چۆی ژین،،سوبح و شامی ئێمه‌یه
ئێره کوچه‌ی چاوی جوانی ئه‌و کچه جیرانه‌یه
شوێنی ژوانی باوه‌شێکی پڕ له تامی ئێمه‌یه
ئێره کوچه‌ی په‌نجه‌رێکی نیوه ئاواڵه‌ی بچوک
په‌رده لادانێک،،نیگاهێک ،،بۆ سه‌لامی ئێمه‌یه
ئێره کوچه‌ی ،،بۆنی یاس و بۆنی شه‌وبۆ و مێخه‌که
مه‌ڵحه‌می سارێژکه‌ری ،گشت ده‌رد و زامی ئێمه‌یه
ئێره کوچه‌ی مه‌ستی ئاوی ،ئه‌و ترومپا کۆنه‌یه
ئاوی زه‌مزه‌م لێره دایم ،،هه‌رله جامی ئێمه‌یه
ئێره کوچه‌ی پیری ئه‌زمون ،،شوێنی ڕێز و حورمه‌ته
مه‌کته‌بی فێر بونی ژین ،،له‌و باب و مامی ئێمه‌یه
ئێره کوچه‌ی سێبه‌ری دارانه ،،کوچه‌ی ژینی من
کوچه‌یه‌ک بۆ عیشقی خاک و بۆ مه‌رامی ئێمه‌یه
ئێره کوچه‌ی خه‌ونی ئاوپڕژێنی،سوبحێکی به‌هار
ئێره لانکه‌ی شێعری خاڵه و گشت که‌لامی ئێمه‌یه
خاڵه قازی
|
behnam5555 |
07-19-2014 05:16 PM |
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.n...92327543_n.jpg
تۆ شاڕێی بەرەو کۆتایی و
چرای ڕوونی سەرەتامی
تۆ تەنها هاوڕێی تەنهایی
دوێ وسبەینێ وئەمێستامی
تۆنوری شەوی بێ نوری و
ڕۆژی ڕوون سایەو پەنامی
نەشتەری بۆ ناحەزانت
بۆدۆستت هەتوانی زامی
تۆئەو خۆرەی کاتێ هەڵدێ
شەمشەمەکوێرەی نەفامی
بەناچاری دەبێ هەڵبێ و
گۆڕی تارە سەرەنجامی
أحمدمحمدكاك أحمد 13/5/2014
|
behnam5555 |
07-19-2014 05:18 PM |
لاشە کە ئێستا ڕۆحت پێ ماوە
بۆچی دوو بەدوو بوونەبەداوە؟
بۆچی دواڕۆژتان لەپشت گوێ ناوە؟
کەوتونە داوی نەفس و دونیاوە
بێ ئاگا لەوەی کە ئەبێ بارکەن
چوون بۆ دوا مەنزڵ کۆتاڕێ ماوە
ڕێی هات وچوون ولێرە وون بوونە
ڕێی ئازیزانی لەدڵ جێماوە
خۆشەویستانت ملی ڕێیان گرت
سەیرکە بزانە بێ تۆکێ ماوە
ئەی دڵی جێماو لە هاوەڵانت
تۆش بەوێ ئەگەی لەوێ جێماوە
ئەی نەفسی بەدکار دە بگەڕێوە
بۆگەڕانەوە نەفەسێ ماوە
أحمدمحمدكاك أحمد17/5/2014
|
behnam5555 |
07-19-2014 05:20 PM |
|
behnam5555 |
07-19-2014 05:21 PM |
|
behnam5555 |
07-19-2014 05:22 PM |
بۆ خۆشـــه ویـــستم مـــاموستا هێمن :
خاکــــــی پاکــــــــی کــــــورده واریــــم خــــۆش ئـــه و ی
شــێعری ســه وزی نـه و به هاریم ، خـــۆش ئــــــــــه وی
تاســـــه باری شـــێعری ته رپـــــــۆشــــــی ئـــــه ویـــــن
خـــۆشـــــه ویستم، تاســه باریـــــم خـــــــــــۆش ئه وی
شــه و له داوێنـــــــــی گوڵ و ســـــــــــووره چــــــــــنــار
زه مــــــزه مه ی" ناڵــــــه ی جـــــوداییم "خــــۆش ئه وی
ســـــــنگی مـــــن مـــــێحرابی شـــــێعری "هــــــــــێمنه "
"هــــێمنا ": "مـــــاچی خــــــوداییم" خـــــــۆش ئــــــه وی
زوهــــــره - ٩٣/٢/٢٨ - ســــنه
|
behnam5555 |
07-19-2014 05:23 PM |
|
اکنون ساعت 10:07 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)